جمعه , ۴ خرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / ئەوانەی ڕایان کردوو نەگەڕانەوە، ئەوانه پیاو نەبوون/سەدیق ڕەسووڵی

ئەوانەی ڕایان کردوو نەگەڕانەوە، ئەوانه پیاو نەبوون/سەدیق ڕەسووڵی

 

ghirok

ئێوە سێ کەس لە ماڵێ‌هاتنە دەرێ. هەر یەک و دەمانچەیەکتان لە ژێر باغەڵدا شاردۆتەوە.‌هاتن بە نوێژی نیوەڕۆ باوکمتان لە چوارڕیانی خەجە بەندەری بریندار کرد و جێتان هێشت.  

:دەتانتوانی بیکوژن!

                         ******                              

برای گەورەیان نەیهێشت.وەک نیشانەیەک یان ئاماژەیەکی توندوتیژ بە منی ڕاگەیاند.

:فڵانی…بێ شەڕەف لەوە زیاتر مەیە پێشێ.

ئەو قسەیان بە عەبووی مام برایمدا پێ ڕاگەیاندم.

برای چکۆلەیان لەو دوانەی دیکە بالا بەرز ترە و مامۆستای کیک بۆکسینگە.‌هاواڵە کانیان بە شۆخی پێیان دەڵێن: برایانی داڵتۆن{کارتۆنی لۆکی خۆش شانس} سواری سەمەندێکی سپی مودێل نەوەد دەبن. سەرەوخوار کاپیتان{خۆی ئەو نێوەی لە سەر خۆی ناوە} لاقی لە سەر گاز دانا و بێ ئاوڕدانەوە هەتا بیست میترییەکەی میراوا ڕانەوەستا. لەبەر دوکانی هیوا تەڕەفرۆشدا{هیوا ساردیش دەفرۆشێ.} هەریەکە و ساردیەک بە دەستەوە پێش ئەوەی قوومی‌هەشتم بخۆنەوە لێیان دەردەپەڕم.

:لەو ساردیەی خوارتانەوە ژهرێکی زۆر تاڵی تێکراوە بە قومێکی دوو کەس لە عەرزیدەدا. بەلام ئێوە لە قومی‌حەوتوومدان و هیچتان لێ نە‌هاتەوە.

برای گەورەیان سێ چوار قومی‌بە دوای یەکتردا خواردوەو بە قاقایەکی زۆر بلیند وا هەموو گەڕەک ڕاپەڕن و ئاوڕدەنەوە.

:ئێمە ئیبنی عەباسین…ژەهر لە لەشمان کاریگەر نابێ

کەریمە بۆقە برای نێوەنجیان خێڕا تەپلەکەی دەرهێنا

:بۆ شادی سەرکەوتنێکی دیکە.

بە تەپڵ و نایە و گۆرانی جەماڵ میراوای.جەماڵە خڕەشی پێدەڵێن کاپیتان نایە لێدەدا. کەریم تەپڵ.براگەورەکەیان گۆرانی دەڵێ.

گروپی موسیقای جەماڵ میراوای.{جەماڵ جار جار باغڵەمەش لێدەدا.}

دوو ڕۆژ دواتر لە کولانێکی بەر تەنگی میراوای کۆن تووشی کەریمە بۆقە {برای نێوەنجیان}دەبم.پێم وایە دەچێ بۆ ماڵی غەزووری.بە نەرم و نیانیەکی تایبەت پێم کووت:

:تۆ پیاوێکی ئازا و ژیری لە گەڵ براکانی دیکەت جیاوازیت هەیە.

پێم پێکەنی.لێی نێزیک بوومەوەو کوتم:من دەزانم دەست و فەرمانی تۆ چۆنە…بە دوای لۆتی گەری دەکەوی چیت دەست دەکەوێ.بە هەر سێکتان ماڵێک و حەسارێکتان هەیە.

:تۆ دوژمنی ئێمەی چۆن دەتوانی رێگای باش بۆ من دانێی.

:کام دوژمنایەتی…..ئەگەر باوکم دەڵێی خۆ بریندار نەبوە تەنیا سێ گولە نێفەکی پاتۆلەکەی کوون کردوە..ئەگەر سەر دڵی گرتبا چی؟

دوو ڕۆژ دوای تووش بوونی کەریمە بۆقە؛تووشی کاپیتان دەبم تووش بوون نەبوو؛ بەڵکوو ڕێگام پێگرت.زۆر بە نەرم و نیانی سڵاوم لێکردو کوتم:
:هاواڵێکم لە سنە فیلمێکی وەرزشی دروست دەکا نێوی تۆم دایە ژمارەکەشتم داوەتێ دەستی بۆ لا درێژ کردم و کوتی:تۆ لە پیاوێکی خراپ ناچی نازانم بۆ جەماڵ خۆشی ناوێی؟

دوو ڕۆژ دوای تووش بوونی کاپیتان دەچمە سەر ڕێگای جەماڵ تازە لە شای‌هاتۆتەوەو دەیهەوێ لاداتە مزگەوتی حەزرەتی موحەمەد لە میراوا.

لە سەری راوەدەستم هەتا لە نوێژ تەواو دەبێ. لە مزگەوت دێتە دەرێ. دەزانم چەندە پارە خۆشەویستە. حەزی لە ماڵ و ماشێنی جوانە.

کۆتەکەی لە بەر کردەوە. کوتی: دەزانم دەتهەوێ لە شا… خۆشکم نێزیک بیەوە. ئەگەر تۆ سەگ بی من رێویم…ڕێگای خۆت بگرەو بڕۆ…

سەره‌و خواڕ ڕووی لە ماڵێ کردەوە. هەتیوە دەمانچەیەکی لە بەر پشتێن دایە.

سێ ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە لە سەوزی خانەکەی جبە بۆر تووشی فاتە شەلی دایکیان دەبم. باوکیان بە هۆی شێرپەنجەی خوێنەوە ساڵی ۱۹۷۹ زاینی مرد. دایکیان دە ساڵ زیاترە بێوەژنە. فاتە بێوەژنیشی پێدەڵێن. پێنج کچ و چوار کوڕی هەیە.

فاتە شەل زۆر ژنی چاکە. باوەڕی بە بەینی من و شا…{هەلبەت نێوی شادیە؛خۆی پێی خۆشە وای بانگ کەن. شا… ئاماژەیەکە…}هەیە.

لە پەنا دووکانێکی ریحانە پێی کوتم:

:ئەو ئێوارێیە ڕەزاشای براگەورەیان دێتەوە

:مەگەر ڕەزاشا لە جەماڵ گەورەترە؟

:کارت نەبێ…تۆ گوێ بدە من بچۆ بۆ لای رەزاشا

: ئەوشۆچی؟تۆزێک بیر دەکاتەوە وشەوێ کات دە؛ بەولاوە بە ژێر کراسە ژۆژەکەی وا رەزاشا لە تارانەوە بۆی هێناوە.

دەمباتە ژورێ دەمباتە دیوێکی تاریک لەو سەری حەسارێ.شا…ڕووت و قووت لە نێو تاریکی دا چاوەرێی‌هاتنمە.نوورێکی باریک لە دەلاقەیەکی بلیندەوە لە سەر شانی شا…ی داوه.

لە کەلێنی دەرگاکەوە چاو لە حەسارێ دەکەم. ڕەزاشا جلێکی نیزامی‌زەیتونی لە بەردا.ئەستێرەیەک و دمە داسێکی سووری بە سەر شانەوە.جووتێک پۆتینی چەرمی‌ڕەشی لە بەرا.{لە تاران بێوە ژنێکی بە نێوی فەڕەح هێناوە.}دێت و دەچێ. دەڵێی توڕەیە یان بە توڕەیی بیر لە شتێک دەکاتەوە. کۆڵتێکی بە کەلەکەوە. جگەرە دەکێشێ. دیارە بە توڕەیی بۆ براکانی دەچێ. گوێم لێیە هەرسێکیان پێکەوە سرودی ئەی ڕەقیب دەڵێنەوە. ڕەزاشا شەپکەکەی دوو گوڵە گەنمی‌زێرینی پێوەیه‌ جارجار بە تووڕەیی لە سەری دادەکەنێ دەنەڕێنێ:بەسی کەن؛ کام کورد؛ هەتا ژیان و مردنی هەبێ بریا برام نەبانا هەر لەو حەسارە لە سێدارەم دەدان!

کەریمە بۆقە سەر دەردێنێ. دەست بە سمێڵی دا دێنێ وا دیارە سمێڵی چەورەو خەریکی خواردنە.

:دەزانین سبەی بڕیارە لەمەهاباد لە سێدارە دانی سێ کەس تێدابی.

سەر دەباتەوە ژورێ. ڕەزاشا وەک ماری بریندار بە دەوری خۆیدا هەڵدەخولێ.

:لە داخی ئێوە ئەوشۆ لەو دیوە کۆنە دا دەخەوم

لە ترسان سپی هەڵدەگەڕێم.ڵینگم لە ڵینگی ڕووتی شا… دەر دەکێشم.لە پڕ دەرگای داری دیوەکە بە جیڕەجیڕ دەکرێتەوە.

فاتە شەل زۆر باش فریادەکەوێ.یاڕەبی جێگات بەهەشت بێ.دیسان بە ژێر کراسەکەی دا بە نێو کوڕەکانیدا دەمباتە دەرێ.ئەوجارە تووشی شتێکی سەیر دەبم.فاتە شەل هیچی لە بەر دانییە.بێ دەر پێ بە لاق و قوڵی ڕووتەوە.بە هەر هەنگاوێک؛بەهەر هەناسەیەک هەموو ڕووتی لەشی هەست پێدەکەم.شەلینی و ئارەقی نێو لەشی.سەرم جارجار لەبەر زگی دەدرێ.بە خشکە خشک و شەلە شەل  لەو کەمینەدا دەمباتە دەرێ.لەو‌هاتنە دەرێی مندا ئەو سێ لۆتیەش‌هاتوونە دەرێ.دەڵێی بۆنیان کردوە.کاپیتان دەڵێی سەگە بۆن دەکێشێ.جەماڵە خڕە بانگی شا… دەکا.

:چەتیو تۆ لە کوێی…؟

فاتە شەل بە سەر کەوتوویی دەمباتە دەرێ.خێرا دەگەڕێتەوە فریای شا.. کەوێ.

منی بە بۆنی لەشی خۆیەوە بەجێ هێشت.

هەڵ نەهاتم. بەڵکوو وردەوردە لە ماڵێ شەریفە کێچەی سەگباب دوور بوومەوە. ئەو کوڕانەی ئەو سەگبابە بۆ شۆخی نابن.!نابن!  

 سەدیق ڕەسووڵی

۹۴/۴/۱۸

                  

 

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

بیست − هجده =

قالب وردپرس پوسته وردپرس