میخائیل باختین له سه‌ره‌تادا له ژێر کاریگه‌ری فۆڕمالیسته‌کان و سیستهمیزمانناسی رووسیدا بوو؛ به‌ڵام باختین تێده‌کۆشا وشه‌ی ساڵڤۆ که به رووسی به واته‌ی وشه بوو، له پێکهاته‌یه‌کی زمانی رووته‌وه به‌ره‌و پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به واته‌ی دیسکۆرس رابکێشێ. به رای ئه‌و نیشانه زمانیه‌کان پانتایی کێشه و به‌ره‌نگاری چینایه‌تین. چینی حاکم به‌رده‌وام تێده‌کۆشێ مانای وشه‌کان به‌رته‌سک بکاته‌وه و نیشانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ره‌و “یهکزارهکی[۱]” رابکێشێ. به‌ڵام له سه‌رده‌مه‌کانی نائارامیکۆمهڵایهتی، کاتێک که به‌رژه‌وه‌ندی چینه جۆراوجۆره‌کان له سه‌ر بواری زمان ده‌رگیر و ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بن و پێکه‌وه وهرزێکیهاوبهش پێک دێنن، ئه‌وکات “چه‌ند زاره‌کی[۲]” بوونی نیشانه زمانیه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
هه‌ر به‌و پێیه باختین پێی وایه که رۆمان ده‌بێ واقیعیه‌تی جیهانی خۆی نیشان بدا، و زمان به باوه‌ڕی ئه‌و پێویسته ته‌واوی ده‌نگه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیالۆژیکیهکان ئاراسته بکا و ته‌واوی ده‌نگه‌کان تێیدا وتووێژ بکه‌ن. به پێی ئه‌ندیشه‌ی باختین، وتووێژ بنه‌مای گوتاره و گوتار ته‌نیا له وتووێژدا مانادار ده‌بێ. باختین کاتێک باس له تێگه‌یشتن له مانای واقیعی به‌رهه‌مێک ده‌کا پێی وایه پێویسته ئه‌م تێگه‌یشتنه کردارێکی ئه‌کتیڤ و چالاک بێ که تێیدا ده‌ق ئوبژه و بابه‌تێکی ئۆبژێکتیڤ نیه، به‌ڵکوو ده‌قیش بۆخۆی خاوه‌ن سۆبژێکتیڤیتهیه. زمانی ئه‌م ده‌قه خاوه‌ن چه‌نده‌ها شێواز و وێنه‌یه. ئاوا تێگه‌یشتنێک له مانا و زمانی ده‌ق- که رۆمان نموونه‌یه‌کی ته‌واو و توانایه له‌م زمانه- روخسارێکی گوتاری و دیالۆگی پێوه دیاره.(برادفۆرد، ۱۹۹۷: ۸۴-۸۳) به گشتی لۆژیکی وتووێژ، سرووشت و گه‌وهه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌ندیشه‌ی باختینه له به‌ستێنی ئۆمانیزمیفهلسهفیدا.(ئه‌حمه‌دی، ۱۳۸۶: ۱۰۲) چه‌مکی وتووێژ هه‌م بنه‌مایه‌کی مێتۆدۆلۆژیک و مهعریفهناسانهیه لای باختین و هه‌م نموونه‌یه‌که له هه‌ستی دژه ستالینی ئه‌و و هیوایه‌که بۆ جیهانێکی دیمۆکراتیک؛ واته له ئه‌ندیشه‌ی ئه‌ودا دیمۆکراسی ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای وتووێژ پێک دێت. به پێچه‌وانه‌ی مۆنۆلۆگ که تایبه‌تمه‌ندی خۆسه‌روه‌ری و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی هه‌یه، دیالۆگ یان وتووێژ خاوه‌ن روخسارێکی ته‌واوه له دیمۆکراسی. به باوه‌ڕی باختین مۆنۆلۆگ تایبه‌تمه‌ندی دیکتاتۆری هه‌یه. مۆنۆلۆگ رێگه نادا به ئه‌ویدی که خۆ ده‌ربڕێ؛ که‌وابوو سهرکووتگهره.(ئه‌نساری ۱۳۸۴: ۱۳۳) له مۆنۆلۆگدا که به باوه‌ڕی باختین ده‌سکه‌وتی لۆژیکی کلاسیکه ته‌نیا یه‌ک بابه‌ت درووسته.(بلاکبۆرن،۱۹۹۵: ۴۵) مۆدێلی “یان ئه‌مه یان ئه‌وه” زاڵه و تێیدا ده‌نگ له ناو زماندا زاڵ ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا دیالۆگه که له پانتاییه‌کی به‌ربڵاوتر، بنه‌ماکانی ژیان پێک دێنێ. لۆژیکی زمانی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به هه‌مان بنه‌مای دیالۆگی ژیانه‌وه.
باختین هه‌رچه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌ی کرداری زمانی له ناو گوتاردا تاوتوێ ده‌کا، به‌ڵام به پێچه‌وانه، ئه‌ده‌بیات و ده‌قی ئه‌ده‌بی به ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نازانێ؛ به‌ڵکوو به نیشان دانی سرووشتی دینامیک و چالاکی زمان له هه‌ندێک له سونه‌ته ئه‌ده‌بیه‌کان، جۆرێک روانگه‌ی فۆرمالیستی بۆ پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بی ره‌چاو کردووه. باختین باس له‌وه ده‌کا که ده‌قه‌کان چۆن به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه‌کان له خۆ ده‌گرن، به‌ڵکوو زیاتر باس له‌وه ده‌کا که زمان چۆن ده‌سه‌ڵات تێکده‌شکێنێ و ده‌نگه‌کانی دیکه ئازاد ده‌کا؛ واته رێگه ده‌دا به زمانی ئه‌ویدی که بدوێ.
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه باختین تێده‌کۆشێ رێز له‌و نووسه‌رانه بگرێ که له به‌رهه‌مه‌کانیاندا سیسته‌مه بایهخیهکان به ئازادترین شێوه ره‌نگدانه‌وه‌ی بووه و روانگه‌ی ئه‌وان ده‌نگی بۆچوونه‌کانی دیکه‌ی دانه‌پۆشیوه و وه‌لای نه‌ناون. ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بیه‌ی که باختین رێزی بۆ داده‌نا، رۆمان بوو. باختین به پێچه‌وانه‌ی یاکۆبسێن که شێعری پێ خاوه‌ن پێکهاته‌یه‌کی رێکخراو و ئۆرگانیزه کراو بوو، دانی به رۆمان‌دا ده‌نا وه‌کوو ژانرێکی سه‌رکه‌وتوو که خۆ له داوی یاسا و چوارچێوه‌کان ده‌رباز ده‌کا. به باوه‌ڕی باختین ئه‌گه‌ر شێعر و ژانره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ده‌بیات سه‌ر به یاسا و رێسایه‌کی تایبه‌ت و دیاری کراون، رۆمان نموونه‌یه‌که له بێرێسایی که ره‌وتێکی دژه یاسایی هه‌یه.
باختین له ناو رۆماننووساندا ئاماژه به دوو نووسه‌ری رووسی، دۆستۆیۆڤسکی[۳] و تۆلستۆی ده‌کا. به باوه‌ڕی باختین تۆلستۆی نووسه‌رێکه که ته‌واوی پێکهاته‌ی نووسراوه‌کانی به ته‌واوی له ژێر سێبه‌ری ده‌نگی نووسه‌ره؛ لای ئه‌و ته‌نیا یه‌ک حه‌قیقه‌ت بوونی هه‌یه و ئه‌ویش حه‌قیقه‌تی نووسه‌ره. به‌رهه‌مه‌کانی تۆلستۆی به لای باختین نموونه‌یه‌کن له یه‌کده‌نگی و مۆنۆلۆگ بوون؛ باختین له ره‌خنه‌ی تۆلستۆیدا ده‌ڵێ: مۆنۆلۆگ بوون و یه‌کده‌نگی شوێنێکه بۆ زاڵ بوونی ئایدۆلۆژی تاکه‌که‌سی نووسه‌ر، به‌ڵام پۆلی‌فۆنی بوون و چه‌ندده‌نگی رێگه‌یه‌که بۆ وه‌دیارکه‌وتنی جیاوازی و دژواژییهکان، (باختین ۱۹۸۴: ۷) به‌ڵام کاتێک ده‌ڕۆینه جیهانی به‌رهه‌مه‌کانی دۆستۆیۆڤسکی باختین باس له نووسه‌رێکی چه‌ند ده‌نگی و پۆلیفۆنیک ده‌کا که به‌رهه‌مه‌کانی نموونه‌یه‌کن له دیالۆگ و لۆژێکی وتوێژی. له به‌رامبه‌ر رۆمانی یه‌ک ده‌نگی تۆلستۆی، رۆمانی چه‌ند ده‌نگی دۆستۆیۆڤسکی تێناکۆشێ یه‌کگرتووییه‌ک له نێوان ده‌نگه‌کان به‌دی بێنێ. ئاگایی که‌سایه‌تیه‌کانی رۆمان ناکه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاگایی نووسه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کان نابنێ قوربانی روانگه‌ی نووسه‌ر، به‌ڵکوو هه‌رکام یه‌کگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌یه. ئه‌وان هه‌م ئۆبژه‌ی پێکهاته‌ی رۆمانن و هه‌م سووژه‌ی وتاری ماناداری خۆیانن؛ پێکهاته‌ی پۆلی فۆنیک و چه‌ند ده‌نگی ئه‌م رۆمانانه رێگه‌یه‌که بۆ ئازادی و کۆده‌نگی کۆمه‌ڵگه.(سێلدێن و ویدیۆسۆن، هه‌مان: ۵۹) له ریتۆریکای دۆستۆیڤسکیدا، باختین باس له له‌وه ده‌کات که له رۆمانه‌کانی دۆستۆیڤسکی به پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی تۆلستۆی چه‌ندده‌نگی و فره‌ده‌نگی به سه‌ر چیرۆکه‌کاندا زاڵه. کۆمه‌ڵێک ده‌نگ و ئاگایی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت هه‌یه که هه‌رکام روانگه‌یه‌کی جیاوازیان هه‌یه. له‌م به‌رهه‌مانه‌دا هیچ تێکۆشانێک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان یه‌کده‌ست بکرێ له ئاردا نییه. ئاگایی کاراکته‌ره‌کان له‌گه‌ڵ ئاگایی نووسه‌ر یه‌ک نین و ته‌نانه‌ت سه‌ر به ئاگاییه‌کی یه‌کگرتوو سازیش نین.
دۆستۆیڤسکی رێگه‌ی نه‌داوه ئاگایی گێڕه‌وه‌ر و نووسه‌ر به سه‌ر ئاگاییه به‌ر بڵاوه‌کانی کاراکته‌ره‌کان زاڵ ببێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی باختین له راستیدا هیوایه‌که بۆ سووانه‌وه و له ناوبردنی ئایدۆلۆژی زاڵی نووسه‌ر/گێڕه‌وه‌ر به سه‌ر ئه‌ندێشه و بۆچوونه‌کانی دیکه‌ی ناو جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆمان. هه‌ر به‌م پێیه بهرههمیدۆستۆیڤسکی لای باختین خاوه‌ن فره‌یی و جۆراوجۆری ئاگایی و ده‌نگه سه‌ربه‌خۆکان وهاوده‌نگی ته‌واو له نێوان ئه‌م ده‌نگانه‌یه. هه‌ر بۆیه دۆستۆیڤسکی بنیاتنه‌ری رۆمانی فره‌ده‌نگی و پۆلی فۆنیکه. له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ودا هه‌ر به‌و شێوه‌ی که ده‌نگی نووسه‌ر له هه‌ندێک رۆمانی ئاسایی‌دا ده‌بیسترێ، گوێمان له ده‌نگی پاڵه‌وانی بهرههمهکانیشه. وته‌ی پاڵه‌وان له مه‌ڕ خۆی و جیهانی خۆمان به هه‌مان راده‌ی ده‌نگی نووسه‌ر ره‌وا په‌سه‌ند کراوه. وێنای پاڵه‌وانی به‌رهه‌م به وێنه‌یه‌ک نهبیستراوهتهوه که نووسه‌ر وه‌ک ئۆبژیهک بۆی دیاری کردووه. (ئه‌حمه‌دی،۱۳۷۰: ۱۰۰) باختین له ناو ژانره ئه‌ده‌بیه‌کاندا رۆمان به نموونه‌یه‌کی باڵا ده‌زانێ له به‌دیهێنانی دیالۆگ و هه‌ڵوێسته کارنهڤاڵیهکان. ئه‌م چه‌مکه به باوه‌ڕی باختین هه‌م بۆ ده‌قه تایبه‌ته‌کان و هه‌م بۆ مێژووی ژانره ئه‌ده‌بیه‌کان، کاردانه‌وه‌یه‌کی گرینگی بووه. کارنه‌ڤاڵ ئه‌و جه‌ژن و شادیانه بوو که له سهردهمیکۆن و به تایبه‌ت رێنێسانس‌دا سه‌ری هه‌ڵدابوو. کارنه‌ڤاڵ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خێڵه‌کی و گشتیه و له کارنهڤاڵهکاندا ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاۆهژوو ده‌بووه‌وه به شێوه‌یه‌ک که گه‌مژه‌کان ده‌بوونه زانا و پادشاکان ده‌بوونه سواڵکه‌ر و …؛ له کارنه‌ڤاڵدا باڵه دژوازه‌کان تێکه‌ڵ ده‌بن، واقیعیه‌ت و خه‌یاڵ، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ تێکه‌ڵ ده‌کرا و بابه‌تی پیرۆز بێرێز ده‌بوو. ئه‌م دیارده‌یه سه‌رانسه‌ر ئازادیخوازانه‌یه و له سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌کاندا و به تایبه‌ت له سهردهمیرێنێسانس، کاری کردووه‌ته سه‌ر ئه‌ده‌بیات. ئه‌م هه‌ڵوێسته به رای باختین، “کارنه‌ڤاڵی کردن[۴]“ه که باختین په‌یوه‌ستی ده‌کا به کاریگه‌ری شێوه‌ی فۆڕم به‌خشی کارنه‌ڤاڵ له سه‌ر ژانره ئه‌ده‌بیه‌کان. باختین له کتێبی رابڵێ و دنیای ئه‌و، باس له دوو جۆره ژیان ده‌کات که له سهردهمیرێنسانسدا بوو، یه‌که‌م ژیانێکی سه‌خت و فهرمیو یه‌کده‌ست و تاڵ که خاوه‌ن ریزبه‌ندییه‌کی سه‌ختی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵێک ترس و ملکه‌چ بوون و چه‌وساندنه‌وه بوو و دووهه‌م ژیانێکی که‌رنه‌ڤاڵی له ناو شوێنه گشتییه‌کان له سه‌ر بنه‌مای پێکه‌نین و نه‌ترسی له بابه‌ته پیرۆزه‌کان و به گشتی له سه‌ر بنیاتی ئه‌م جیهانی کردنی هه‌ر شتێکی پیرۆز بوو. که‌رنه‌ڤاڵی کردن به پێی ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی و ده‌ست لێدان له هه‌ر شتێکی پیرۆز و بڤه، بابه‌ته‌کانی چکۆله و بێباوه‌ڕ ده‌کرد. له که‌رنه‌ڤاڵدا چینه چه‌وساوه‌کان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ده‌ره‌خسا که ژیانی سه‌خت و فهرمیخۆیان که ده‌سکه‌وته‌کانی کلێسا و بابه‌ته پیرۆزه‌کان بوو، به گاڵته‌جاڕ بگرن و تیتاڵی پێبکه‌ن. پێکه‌نین سه‌ره‌کیترین زمانی گشتی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر بوو که به سه‌ر زمانی کلێسادا زاڵ ده‌بوو. که‌رنه‌ڤاڵ، پێکه‌نین و گرۆتێک نموونه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوون له ده‌نگی پۆلی فۆنیک و ده‌نگی دوو لایه‌نه. باختین کاتێک باس له ماسک و ده‌مامک ده‌کات به پێچه‌وانه‌ی رۆسۆ، ده‌مامک به سه‌رچاوه‌ی دووڕوویی نازانێ، به‌ڵکوو ده‌مامک به‌تایبه‌تمه‌ندی دوو لایه‌نه‌بوونی که‌رنه‌ڤاڵ ده‌بینێ. باختین ده‌ڵێ: ده‌مامک له که‌رنه‌ڤاڵدا، په‌یوه‌سته به “تێپه‌ڕبوون، ئاڵووگۆڕی و هێرش بۆ سه‌ر سنوره سهروتێکان و تیتاڵی کردن به پله و پایه ئاشناکان. ده‌مامک هه‌ڵگری بزۆز بوون، شۆخ و شه‌نگی ژیانه”.(باختین،۱۹۸۴: ۴) واته ده‌مامک به واته‌ی هه‌موو شتێک بوون و شوناسی هه‌مه لایه‌ن و فره روخسارییه و به‌رده‌وام راکردنه له داوی کولتوورێکی یه‌ک روخساری و یه‌کده‌ست سازه. کایه‌ی ناو که‌رنه‌ڤاڵ له سه‌ر بنه‌مای ده‌مامکه، واته به‌شداربوون به ده‌مامکێکه‌وه که هه‌م له خۆیدا پیرۆزیشکێنه و هه‌م تیتاڵیکهرهوه و شۆخ و شه‌نگ. ئیتر روخسار و پله و پایه‌کان نین که ژیان پێک دێنن، به‌ڵکوو ژیان نموونه‌یه‌ک ته‌واوه له خودی جه‌ماوه‌ری به‌شدار که به‌رده‌وام به پێکه‌نین و تیتاڵی خۆ له داوی شۆناسه داگیر و مۆنۆلۆگه‌کان ده‌رباز ده‌که‌ن. که‌رنه‌ڤاڵ دیمه‌نێک نییه بۆ روانین به‌ڵکوو خودی ژیانه به بێ به‌ستراونه‌وه به سه‌رچاوه زاڵه‌کان، که‌سایه‌تی ناو که‌رنه‌ڤاڵ هه‌م ئه‌کته‌ره و بینه‌ر واته هه‌م سووژه‌ی و هه‌م ئۆبژه که‌رنه‌ڤاڵ یه‌کێکه له فۆمهکانی حه‌قیقه‌تی ژیان. باختین له درێژه‌ی باسه‌کانیدا له مه‌ڕ که‌رنه‌ڤاڵ باس له چه‌مکی گرۆتێک ده‌کا؛ گرۆتێک به واته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌ی که شێوازێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره، خه‌یاڵی، ناحه‌ز، نامۆ و هه‌وسی و قێزه‌ونی هه‌یه لای باختین نموونه‌یه‌ک له نائه‌خلاقی کردنی مێژوو که په‌یوه‌سته به مه‌رگ و ژیانه‌وه‌ی دووباره.
باختین له ناو نووسه‌راندا زیاتر سه‌رقاڵی رۆمانه‌کانی دۆستۆیۆڤسکیه و پێی وایه ئه‌م نووسه‌ره سونه‌ته جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بیاتی کارنه‌ڤاڵی له خۆیدا کۆ کردووه‌ته‌وه. له چیرۆکی بووبۆک (۱۸۷۳) دۆستۆیۆڤسکی باس له گرڕستانێک ده‌کا که مردووه‌کان به‌ر له‌وه‌ی هه‌ستی زه‌وینی خۆیان واته ژیان له ده‌ست بده‌ن و بمرن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له ته‌واوی ئه‌رک و یاسا باوه‌کان رزگار ده‌بن و ده‌توانن به راشکاوی و به ئازادیه‌کی نابهرتهسک ئه‌وه‌ی له دڵیان دایه بیڵێن و بیکه‌ن. بارۆن کلین ئیڤیچ[۵] پادشای ته‌رمه‌کان پێیان ده‌ڵێ: من ته‌نیا ده‌مه‌وێ ته‌واوی حه‌قیقه‌تتان پێ بڵێم… له سه‌ر زه‌وی ژیان به بێ درۆ نامومکینه، چوونکا ژیان و درۆهاومانان؛ به‌ڵام لێره‌دا ئێمه ته‌نیا له به‌ر حه‌سانه‌وه و رابواردن باس له حه‌قیقه‌ت ده‌که‌ین. به باوه‌ڕی باختین ئه‌م نووسراوه‌یه نموونه‌یه‌که له رۆمانێکی چه‌ند ده‌نگی که تێیدا ده‌نگه‌کان ئازادن که به شێوه‌یه‌کی له‌ناوبه‌ر و شڵه‌ژێنه‌ر بدوێن، به بێ ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر له نێوان که‌سایه‌تیه‌کانی چیرۆک و خوێنه‌ر ببێته ناوبژی و په‌رده. رێزی تایبه‌تی باختین بۆ دۆستۆیڤسکی و چوارچێوه‌ی فره‌ده‌نگی رۆمانه‌کانی ئه‌و تا ئه‌و راده‌یه که باختین پێی وایه دۆستۆیڤسکی نوێنه‌ری فۆرمیبۆ لیونییه. فۆرمیبۆلیونی که له موسیق وه‌رگیراوه مه‌به‌ست تێکه‌ڵ بوونی چه‌ندین ده‌نگ و نه‌وایه که له ئه‌نجام دا. وه‌کوو ده‌نگێکی تۆکمه و ته‌واو ده‌بیسترێ. باختین زۆر پاوانهخوازانه ئه‌م فۆرمه به‌تایبه‌تمه‌ندی رۆمانی دۆستۆیڤسکی دێنێته ئه‌ژمار و ده‌ڵێ: دۆستۆیڤسکی یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین داهێنه‌رانی فۆرمیهونهری. ئه‌و شێوازێکی تازه‌ی به‌دی هێناوه که هه‌نووکه پێی ده‌ڵێن: فۆرمیبۆلیوونی. هه‌ر وه‌ک چۆن رۆمانه‌کانی دۆستۆیڤسکی نموونه‌ی سه‌رکه‌وتووی ئه‌م جۆره ئه‌ندێشه هونهریهن. به پێچه‌وانه‌ی رۆمانی یه‌کده‌نگی تۆلستۆی که له سه‌ر بنیاتی ئۆرگانیکی ئه‌ره‌ستوو نووسراوه، له شانۆوه رووی کردووه‌ته رۆمان شێوازی دۆستۆیڤسکی نموونه‌یه‌که له شێوازێکی ئۆرگانیکی، هه‌ر کاراکتێر و گێڕانه‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن مه‌ودا ئازادی تایبه‌ته و کۆی ئه‌م ده‌نگ و ئازادیانه گێڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی چیرۆکی رۆمان بنیات ده‌نێ. که‌وابوو رۆمانی دۆستۆیڤسکی ته‌نیا شوێن پێی رۆمان نوسێک نییه، به‌ڵکوو ده‌سکه‌وتی چه‌نده‌ها ئه‌ندێشه‌ی جۆراوجۆری فه‌لسه‌فیه که له لایه‌ن بیرمه‌ندانی وه‌ک ستارڤێجی (له جندۆکه دیتووهکان) راسکێل نیکۆڤ (له تاوان و سزا) و ئیڤان کارامازۆڤ (له برایانی کارامازۆڤ) باسی لێ کراوه. به‌م پێیه ئه‌رکی نووسه‌ر ته‌نیا به‌دی هێنانی رۆمانێک نییه که ده‌سکه‌وتی خولیا و ئه‌ندێشه تایبه‌تییه‌کان خۆی بێ، به‌ڵکوو رۆمان نووس به‌رپرسه له به‌دی هێنانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه جۆاوجۆرهکان و سه‌روساماندان به جیهانه‌کانی ئه‌وی دی. کاتێک هه‌ر کاراکته‌ر یان گێڕانه‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و نهبهسترانهوهدا بێ به ئایدۆلۆژی نووسه‌ر، وتووێژێکی ئۆرگانیک سه‌رهه‌ڵده‌دا له نێوان خود و ئه‌وی دی و ئه‌مه ره‌مزی ژیانه و زمانیش له راستی هه‌مان وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی. زمان پێوه‌ندی نێوان ئاگایی زاتی مرۆڤ و جیهانی ده‌ره‌وه. واته جیهانی ئه‌وی دی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که رۆمان له حیماسه تواناتره؛ چوونکا قاره‌مانه‌کانی رۆمان که‌سانێکن له ناو خه‌ڵکانی دیکه وهاوتای ئه‌وان که به‌رده‌وام له وتووێژ و گفتوگۆدان. ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌به‌خشێ به کاراکته‌ر و خوێنه‌ر که له سه‌ر ژیان و بارودۆخی ژیان له پێوه‌ندیه‌کی فرهدهنگییدا بن.
باختین وتوێژه‌کانی سوقرات و جنێونامه‌ی مێنیپێ به یه‌کێک له یه‌که‌مین چوارچیوه ئه‌ده‌بیه‌کانی کۆده‌نگی داده‌نێ. بۆ وێنه له وتوێژه‌کانی سوقراتدا دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت له رێگه‌ی بهراوروبوونهوهی روانگه‌کان به‌دی دێت، نه‌ک له رێگه‌ی یه‌کده‌نگی. دیالۆگ بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوانه‌یه که له پێوه‌ندی نێوان دوو که‌س حه‌قیقه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ؛ ئه‌مه له کاتێک دایه که له به‌رهه‌مه فه‌لسه‌فیه‌کانی دیکه‌دا حه‌قیقه‌ت ته‌نیا ده‌سکه‌وتی یه‌کده‌نگی زاڵی نووسه‌ره به واته به‌رهه‌مهێنه‌ری حه‌قیقه‌ت. بۆنموونه باختین پێی وایه نووسراوه‌کانی ئه‌فلاتوون نموونه‌یه‌کن له چوارچێوه‌یه‌کی وتوێژی به بێ ئه‌وه‌ی که ریزبه‌ندیه‌کی نه‌گۆڕی ده‌نگه‌کان له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه داسه‌پا بێ به سه‌ر خوێنه‌ر. سوقرات له‌و نووسراوانه‌دا که‌سێکی مشت‌ومڕ هه‌ڵگیرسێنه که زیاتر مامانی حه‌قیقه‌ته نه‌ک به‌دیهێنه‌ری حه‌قیقه‌ت.(سێلدێن و ویدۆسۆن، هه‌مان: ۶۱-۶۰)
باختین رۆمان وه‌کوو نموونه‌یه‌ک له چه‌ند ده‌نگی و پۆلی‌فۆنی له به‌رامبه‌ر شێعر و حیماسهدا داده‌نێ و پێی وایه ئه‌مانه ده‌قی یه‌ک ده‌نگی و مۆنۆلۆگن؛ بۆ وێنه له زۆربه‌ی ژانره شێعریه‌کاندا وتوێژ و دیالۆگ کارێکی هۆنه‌ری له سه‌ر نه‌کراوه و نه‌بووه‌ته به‌شێک له جوانیناسی به‌رهه‌م؛ به‌ڵکوو له گوتاری شاعیرانه‌دا به شێوه‌یه‌کی ده‌سکردی وه‌لا نراوه.(باختین، ۱۳۸۷: ۳۷۴)
به پێچه‌وانه‌ی دنیای یه‌کده‌نگی که له سه‌ر “من” و “من بوون” داکۆکی ده‌کا و هه‌موو شتێکی بۆ خۆی ده‌وێ و که‌شێکی دیکتاتۆڕی و تووتالیته‌ری به سه‌ریدا زاڵه، دنیای چه‌ند ده‌نگی و پۆلیفۆنیکی کارنه‌ڤاڵ، له سه‌ر ئه‌ویدی و ئه‌ویدی بوون داکۆکی ده‌کا که هه‌مووی شته‌کان و به تایبه‌ت ژیان و بوونی مڕۆڤیش له ئه‌ویدی و وتوێژ له گه‌ڵ ئه‌ویدی ده‌بینێ. بۆیه باختین که‌رنه‌ڤاڵ به تاقه شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی دیمۆکراسی ده‌زانێ و پێکه‌نین به سه‌رهه‌ڵدانێک داده‌نێ دژ به ناوه‌ندێتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات. کاتێک باس له رابلێ ده‌کا پێی وایه تایبه‌تمه‌ندی کارنه‌ڤاڵی که هه‌مان دیمۆکراسیهاوبهش و به‌رامبه‌ری و ئازادیه له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ودا ده‌بینرێ. به‌رهه‌مه‌کانی رابلێ پانتایی سه‌رهه‌ڵدانی کارنهڤاڵن. باختین ده‌ڵێ، رابلێ سونه‌تی کارنه‌ڤاڵی درێژه داوه وهاوکات نوێکاریه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ به‌و سونه‌ته کردووه.(لێچێت، ۱۳۸۳: ۱۸) و پێکه‌نین که‌تایبه‌تمه‌ندی سونه‌تی کارنهڤاڵیه، له کارنه‌ڤاڵ و له به‌رهه‌مه‌کانی رابلێ په‌رچه‌کردارێکه دژ به حاکمیه‌ته توند و تیژ و باوه‌کان. پێکه‌نینێک که مه‌رگ بۆ رکابه‌ری بانگهێشت ده‌کا و دژ به ته‌واوی یاساکانی حازر له ژیانی ئێستا راده‌وه‌ستێ، به تایبه‌ت دژ به حه‌قیقه‌ته حاکمه‌کان.
دژ به‌و بۆچوونه فۆرمالیستی و رۆمانتیکیانهی که پێیان وابوو ده‌ق خاوه‌ن یه‌کگرتووییه‌کی ئۆرگانیک و یه‌کده‌سته که خوێنه‌ر له ته‌واوی مه‌به‌ست و ویستی نووسه‌ر و ده‌قه‌که‌ی تێده‌گا، باختین به هیوایه ئۆرگانیک گه‌رایی تێک بشکێنێ و پێی وایه بهرههمیئهدهبی شتێکی یه‌کده‌ست و یه‌کگرتوو نیه، به‌ڵکوو زمان و ده‌ق شتێکی چه‌ند ره‌هه‌ندی و چه‌ند ئاستین که به ئاسانی خۆی نادا به‌ده‌سته‌وه تاکوو یه‌کگرتوو ببێ. ئه‌مه نیشان ده‌دا که ده‌ق له ئه‌ندیشه‌ی باختیندا بابه‌تێکی نایه‌کده‌ست، خۆههڵبڕ و ناواقیعی و دهمدهمیه. باختین له نووسهراوهی “داهێنه‌ر و پاڵه‌وان له چالاکی جوانیناسانه”دا ئاماژه به‌وه ده‌کا که ته‌نانه‌ت خودی داهێنه‌ر رۆمانیش تاک نییه، واته داهێنه‌ری رۆمان وێنه‌که له مڕۆڤ که به واته‌ی گشتییه‌ت ره‌چاو ده‌کرێ. به‌م پێیه بابه‌تێک که رۆمان به واته‌ی بابه‌تی جوانیناسانه ره‌چاو ده‌کات،ئه‌وه‌یه که پاڵه‌وانی رۆمان به واته‌ی مڕۆڤێک ببینرێ. ئه‌م بابه‌ته باختین به‌ره‌و پێوه‌ندی نێوان هونه‌ر و ژیان راده‌کێشێ که له خۆیدا پێوه‌ندییه‌که له نێوان جوانیناسی و ئه‌خلاق. رۆمان نموونه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له پێوه‌ندی له نێوان ئه‌خلاق و جوانی ناسی؛ له ئه‌ندێشه‌ی باختین به پێچه‌وانه‌ی حیماسه که له خاڵێکی دیاری کراوی مێژوودا رووی داوه و سه‌ر به رابردوویه‌کی ئایدیایه رۆمان نموونه‌یه‌که له دیمۆکراسی و دینامیک بوونی زمان. چوونکا حیماسه له کاتێکی مێژوویی‌دا رووی داوه و مێژوو به به واته‌ی ئارمانێک قه‌تیس و وه‌ستاو ده‌کا و رێگه له پێوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی به‌رده‌نگ و راهێنه‌ر ده‌گرێ. به‌ڵام رۆمان سه‌رچاوه‌ی ئه‌خلاق و دیمۆکراسییه و چوون ناته‌واوه به‌رده‌وام له رێگه‌ی ده‌نگی ئظوی دییهوهتهواو ده‌بێ. حیماسه به پێچه‌وانه له کاتێکی مێژوویی دا ته‌واو بووه و به واته‌ی ویژدانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌خت و چه‌ق به‌ستووی لێهاتووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه حیماسه ببێته ده‌نگێکی تاک و رێگه له‌و دیموکراسییه بگرێ.
باختین له کتێبی گوتار له رۆمان‌دا(۱۹۳۴) باس له پێوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مانا و پێکهاته‌کانی حاکم به سه‌ر زماندا ده‌کا که مانای بابه‌ته‌کان دیاری ده‌کا. به وته‌ی باختین گوتار بابه‌تێکی یه‌کگرتوو و ته‌واو نیه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک مانا به‌دی دێنێ که له کرداری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو وتووێژ سه‌رچاوه ده‌گرێ. باختین ره‌خنه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی زمانی سۆسۆر ده‌گرت و پێی وابوو که ره‌چاو کردنی بابه‌تێک به ناو زمانی ته‌واو هه‌میشه دژ به چه‌مکی واقیعیه‌تی ئه‌ویدی ئهندیشانهیه. ئهویدیئهندیشی[۶] به مانای بیر کردنه‌وه‌یه له ئه‌ویدی؛ چوونکا ئه‌مه ئهویدیه که مانا ده‌به‌خشێ به گوتار. که‌وابوو زمان له تاکێتی خۆیدا زمانێکی ته‌واو و یه‌کگرتوو نیه که پێشتر ئاماده و ته‌یار کرابێ، به‌ڵکوو زمان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌ویدی و له پێناو وتووێژ و دیالۆگدا سه‌رهه‌ڵده‌دا و مانادار ده‌بێ. چه‌مكی ئهویدیئهندیشی له راستیدا شاكلیلی ناسینی ئه‌ندیشه‌ی باختینه و خۆی بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ تێگه‌یشتن له دوو چه‌مكی فره‌ده‌نگی و كارنه‌ڤاڵی كردن. ئه‌م دوو چه‌مكه‌ی دوایی هیچ نیه جگه له‌وه‌ی كه بارودۆخ بۆ گه‌یشتن به ئه‌ویدی ئهندیشی ئاماده ده‌كه‌ن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی باختین له‌م چه‌مكه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه باختین پێی وایه زمان گشتیهتێكی ته‌واو نیه و زمان هه‌میشه ژیانێكه له ناو ژیانی ئه‌ویدیدا. به رای باختین زمانه‌كان له سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌كاندا پێكه‌وه ژیاون و خاوه‌ن ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی-ئایدیالۆژیكی جیاواز بوون. ته‌نانه‌ت زمانی كۆمه‌ڵایه‌تی-ئایدیالۆژیكی ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ دوێنێ جیاوازن. زمان هه‌ر رۆژ، “بارودۆخی ئێستا”ی كۆمه‌ڵایه‌تی-ئایدیالۆژیك و ماناناسیهكی جیاواز به وشه و چه‌مكی جیاوازه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده كا. كه‌وابوو زمان هه‌میشه ئهویدیئهندیشانهیه. زمان له خۆیدا نیشاندهریهاوژینی پارادۆكسه كۆمه‌ڵایه‌تی-ئایدیالۆژیكیهكانی نێوان ئێستا و رابردوو یان پارادۆكسه‌كانی نێوان سه‌رده‌مه‌كانی رابردووه. زمان جیاوازی نێوان گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تی-ئایدیالۆژیكیهكانی ئێستا و هه‌روه‌ها جیاوازی نێوان ره‌وته‌كان و هه‌سته‌كان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان نیشان ده‌دا.(باختین، ۱۳۸۷: ۳۸۱) زمان له‌م هه‌ڵوێسته‌دا نموونه‌یه‌كه له گوتار و دیسكۆرس له ئه‌ندیشه‌ی پۆستمۆدێڕنهكان. باختین ئه‌م ئهویدیئهندیشیهی زمان به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دیمۆكراسی دوتووێژی و هه‌روه‌ها بۆ فره‌لایه‌نی روانگه‌كان ده‌زانێ و پێی وایه هه‌ر زمانێك روانگه‌یه‌كه بۆ جیهان و هه‌مووی ئه‌و زمانانه كۆمه‌ڵێك فۆڕمن بۆ چهمكداڕێژی جیهان له چوارچێوه‌ی وشه‌كاندا. كه‌وابوو ته‌واوی زمانه‌كان ده‌توانن و ده‌بێ له په‌نای یه‌ك، یه‌كتری پته‌وتر بكه‌نه‌وه و لێره دایه كه رۆمان ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌رزه‌وی بۆ یه‌ك گرتنی ئه‌م فره‌لایه‌نی و ئهویدیئهندیشیه. و له رۆمان دایه كه زمانه‌كان پێكهوههاوژین ده‌بن و ده‌بنه خاوه‌ن ژیانێكی واقیعی و سهركوتنهكراو. له رۆمان‌دا زمانه‌كان وێڕای پاراستنی ئهویدیئهندیشی خۆیان و وێڕای كۆمه‌ڵێك جیاوازی و دژوازی له چوارچێوه‌یه‌كی كراوه‌دا پێكه‌وه سه‌رقاڵی هه‌ڵسوكه‌وت و پێوه‌ندین. كه‌وابوو رۆمان به پێچه‌وانه‌ی شێعر، ژانرێكی داخراو و یه‌كزمان نیه، به‌ڵكوو له رۆمان‌دا فره‌لایه‌نی ئامانجداری قسه[۷] كه تایبه‌تمه‌ندی ته‌واوی سیسته‌مه داخراوه‌كانی هه‌مووی زمانه‌كانه جێگه‌ی خۆی ده‌دا به فره‌لایه‌نی زمانی[۸] و لێره دایه كه له جیات زمانێكی تاقانه و یه‌كگرتوو به مانای سۆسۆری، زمانێكی وتووێژی سه‌رهه‌ڵده‌دا.
به گشتی له ئه‌ندێشه‌ی باختیندا رۆمان نموونه‌یه‌که له چه‌ند ده‌نگی و فره‌ده‌نگی که خۆی ده‌سکه‌وتی ئه‌ده‌بیاتی کهرنهڤاڵییه و به ره‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ده‌بیاتی گاڵته و جه‌فه‌نگی سهردهمییۆنانی کۆن وه‌کوو شێعری شوانه‌کان، حه‌قایه‌ته‌کان، شێعره مهجلیسییهکان، وتووێژه‌کانی سوقرات، گفتوگۆی مردووه‌کان و .. و له لایه‌کی دیکه‌ش رۆمان سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ ژیانی فره‌ده‌نگی و دیمۆکراتیک. رۆمان و به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌کان دۆستۆیڤسکی ئه‌وی دی به واته‌ی ده‌نگێکی راسته‌قینه و خاوه‌ن ماف دێنێته ناو کایه‌وه. هه‌ر به‌م پێیه‌یه که باختین رۆمان نه به واته‌ی ژانرێکی ئه‌ده‌بی ته‌واو و پۆ به‌ڵکوو به واته‌ی دژه ژانرێکی ئه‌ده‌بی ره‌چاو ده‌کا؛ هه‌ر له‌م سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه باختین له باسێکی دا له مه‌ڕ “که‌ش و کات” Chronotope باس له ئه‌زموونێکی که‌ش و کاتی ده‌کا؛ لێره‌دا جیاوازی رۆمان و حیماسه زیاتر وه‌دیار ده‌که‌وێ. حیماسه به بێ هیچ پێوه‌ندییه‌کی کاتی و ئه‌زموونیی به‌ستراوه‌ته‌وه به مێژووه‌وه، به‌ڵام رۆمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جیهانێکی به‌رده‌ست و بێ کۆتایی و تایبه‌ت به کاتی هه‌نووکه ره‌چاو ده‌کا. به متهی باختین “هێشتا هیچ رووداوێک له جیخان به شێوه‌ی ته‌واو و بڕاوه رووی نه‌داوه دوایین وته له جیهان و له باره‌ی جیهان هێستا نهکووتراوه و جیهان کراوه‌یه و ئازاد. هێشتاش رێگه بۆ روودانی رووداوه‌کان ئاوه‌ڵایه، رێگه هه‌میشه بۆ رووداوه‌کان کراوه ده‌بێ”، چه‌مکی کرۆنۆتۆمپ یان “که‌ش-کات” هه‌مان په‌یوه‌ست بوونی زاتی پێوه‌ندیه کاشی و که‌شییه‌کانه که به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری له ئه‌ده‌بیاتدا سه‌ری هه‌ڵداوه. چه‌مکی کرۆنۆتۆمپ هه‌مان واقیعیه‌ته که له سه‌ر بنه‌مای ته‌واوی گێڕانه‌وه‌کان و کرداری جوانیناسیهکان دامه‌زراوه. کرۆنۆتۆمپ هه‌م چه‌مکێکی ناسینی و مه‌عریفه‌یه و هه‌م تایبه‌تمه‌ندی گێڕانه‌وه‌یی زمان. دوو چه‌مکی که‌ش و کات به یه‌که‌وه واقیعیهتهتی و ناسینی بهرههمیئهدهبی و به‌تایبه‌ت رۆمان بنیات ده‌نێن. به بێ ئه‌وه‌یکه یه‌کیان به سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا زاڵ بێ.
[۱] Uni- accentual
[۲] Multi -accentual
[۳] Dostoevsky
[۴] Carnavalisation
[۵] Baron Klinevich
[۶] Heteroglossia
[۷] Raznorecivost
[۸] Raznojazycie

معرفی بسیار عالی و عمیق مفهوم پلی فونی باختین به کوردی….بسیار عالی جناب غلامی