دوشنبه , ۳۱ اردیبهشت ۱۳۹۷
خانه / به شی کوردی

به شی کوردی

پێشه‌نگانی ڕۆشنگه‌ری شیعری کلاسیکی کوردی/دوکتۆر به‌یان که‌ریمی  

ڕۆشنگه‌ری چییه؟ قۆناغێک که له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا به بزاڤی ڕۆشنگه‌ری ناوزه‌دکراوه ئاماژه به سه‌ده‌یه‌ک ده‌کات که تێیایدا شه‌پۆلێکی به هێزی هزری فه‌لسه‌فی که له سه‌ر بناغه‌ی ئۆمانیزم یان مرۆڤ مه‌زنێتی داڕژاوه، دژایه‌تی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بیر و باوه‌ر و پڕێنسیپی ئایینی سه‌رده‌م ده‌کات که له لایه‌ن که‌نیسه و کڵێساوه پیرۆز …

توضیحات بیشتر »

تەنیشت لە وێنەگەریدا/فەرهاد موتاعی/ و. بەهمەن تەخت‌مینا

یەکێک لە ساکارترین و بنەڕەتی‌ترین شێوازەکان لە وێنەگەریدا، تەنیشتە. جاکستۆ پۆزەیشن فوتۆگرافی (Juxtaposition Photography) یان تەنیشت لە وێنەگەری، شێوازی دانان و لکاندنی دوو یان چەند کەس لە وێنەدا کە دژ بە یەکن. دژایەتییەکان وەکوو گەورە و بچووک، تیشک و سێبەر، شاد و خەمبار، ساف و زبر، کۆن و نوێ، ئاسۆیی …

توضیحات بیشتر »

ئامۆژگارییەکانی مەسعوود محەممەد لەمەڕ زاراوە­سازی/کاڕوش عوسمانیان

  پێشەکییەکی کورت بۆ چوونە نێو باسی بابەتەکە: زمان شوێنێکی تایبەتی دە فەلسەفەدا ھەیە و بێرەدا کە مرۆڤ تێگەیشتنی خۆی لە جیھان بە ناوبژی زمانەوە دەستەبەر دەکات، پێی دەگەین کە زمان ھەر لە کاتی کەوناراوە ھەوێنی باسی فەیلەسووفانی وەک ئەفلاتوون و ئەریستۆ بووە. زمان پێکھاتووە لە ڕایەڵەیەکی مانایی و ماناساز …

توضیحات بیشتر »

وتووێژ له‌گه‌ڵ دوکتۆر کاوه ده‌ستووره؛وه‌رگێڕی مێژووی سێکسوالیته(له فه‌ره‌نسییه‌وه به کوردی)

«پرسیار ئه‌وه‌یه، چ په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی له‌نێوان ده‌سه‌ڵات، دانایی و چێژدا هه‌بووه که ئه‌مڕۆ بووه‌ته پێکهێنه‌ری گوتاری سێکسوالیته‌ی مرۆیی؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بژارده ئه‌وه نییه که ئایا ده‌بێت به سێکس بڵێن ئه‌رێ یان نا، یا خود ئایا ئه‌و وشانه‌ی بۆ ئاماژه‌پێدانی به‌کار دێن، ته‌مێ ده‌کرێن یان نا؛ رێکاری سه‌ره‌کی سه‌رنج خستنه‌سه‌ر …

توضیحات بیشتر »

پێشانگای هار: نوێنگه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی دیاکۆ حه‌سه‌ن‌نژاد/ئا: باوه‌ڕ مه‌عرووفی

کاتێ رۆیشتم بۆ سه‌ردانی پیشانگای‌هار، دیاکۆم نه‌ده‌ناسی؛ به‌ڵام به مێخه‌کبه‌نده‌که‌ی ملیدا هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کارم ناسییه‌وه. “هار” ناوی نوێترین پێشانگای شێوه‌کاریی دیاکۆ حه‌سه‌ن‌نه‌ژاده که له گه‌ڕه‌کی فه‌رمانیه‌ی تاران، پێته‌ختی ئێران، ڕێکه‌وتی ۲ی تیرمانگ بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ک هه‌فته‌ به ڕووی هونه‌ردۆستاندا کرایه‌وه. ئه‌م پێشانگایه له دوایین به‌رهه‌مه‌کانی دیاکۆ پێک‌هاتووه، ئه‌م به‌رهه‌مانه …

توضیحات بیشتر »

وتووێژ له‌گه‌ڵ د.ئه‌میر حه‌سه‌نپوور/ ئا: سلێمان دڵسۆز، هەژیر شەریفی

د. ئەمیری حەسەن‌پوور: زمانی ستاندارد دیاردەیەکی مێژووییە و دەگەڵ نیزامی‌سەرمایەداری پەیدا بووە وەک دەزانین جەنابتان لایەنگری گوتاری “جووت ستاندارد”ن بۆ زمانی کوردی و پێتان وایە کە کورمانجی و سۆرانی هەر دووکیان دەبێ زمانی ڕەسمیی حکومەتی هەرێمی‌کوردستان بن. لە کاتێکدا ڕوانگەیەکی دیکە بەرگری لە گوتاری تاک‌ ستانداردی دەکا. ئیستدلالی ئێوە بۆ …

توضیحات بیشتر »

پێگەی وجودی-ئەخلاقییانەی کار دە کتێبی بارودۆخی مرۆڤی مۆدێرندا/سێباستین لابرۆز/ و.لە فڕەنسەییەوە: کاڕوش عوسمانیان

ژیاننامە و چوارچێوەی ناوەڕۆکی وتارەکە ‌هانا ئارێنت ناسراو به ­ژوهانا ئارێنت، ده ڕۆژی ۱۴ ی ئۆکتۆبری ساڵی ۱۹۰۶دا له‌هانۆڤێر (ئه‌ڵمان) چاوی بە دونیا ھەڵێناوە.‌هانا سەر بە بنەماڵەیەکی جووله‌که‌ بووە و هه‌ر له­ ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵییه‌وه له دوو زانستگای ماربۆرگ و فرایبۆرگەوە ‌ده‌ستی به­ خوێندنی فه‌لسه‌فه‌ و یەزدانناسی کردووە. ئارێنت قوتابی …

توضیحات بیشتر »

له نێوان داڕووخان و سەرهەڵێناندا (پێشەکیە‌کی ڕه‌خنه‌کارانه له سەر دۆخی ڕۆشنبیریی کوردی)/جه‌هانگیر مه‌حموودی

ڕۆشنبیر بوونەوەرێکه تاراو، پەڕاوێزنشین، خاوەن‌هەست و خۆلقێنەری زمانێک که هەوڵ دەدات حەقیقەت بەرەوڕووی دەسەڵات بکاتەوە… *ئێدوارد سەعید، له «نیشانەکانی ڕۆشنبیران» چە‌مکی ڕۆشنبیر لە زانسته کۆمە‌ڵایەتییەکاندا، به‌پێی ئاڵوگۆڕه کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگا و به‌ستێنه مێژوویی-کۆمەڵایەتییەکانیی سەرهەڵدانی، جیاواز، فرەچەشن و ئاڵۆزکاوە. هەربۆیه، هە‌وڵ له ئاقاری پێناسەیەکی ڕوون و دیاریکراو لەوە‌ی که ڕۆشنبیر کێیه یا …

توضیحات بیشتر »

ره‌وتی مووسیقای کوردی، له نه‌ریته‌وه بۆ پاپ/د.مه‌سعوود بینه‌نده

ئه‌وڕۆکه شانۆیه‌کی‌هاوبه‌ش له‌سه‌ر ته‌واوی په‌رده‌کانی ژیانی هه‌رڕۆژه خه‌ریکه نومایش ده‌کرێت؛ شانۆیه‌ک که ره‌وایه‌تی ژیانی به‌وێنه‌کراوی ئێمه ده‌گێڕێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی پاته‌کراو و به‌رده‌وام هه‌ست و چێژی که‌سه‌کان له فه‌زای نیشانه و نوێنراوه‌کاندا ده‌ورووژێنێت. له گه‌ردوونه‌ی ئه‌م نومایشه بێ‌بڕانه‌وه‌دا، ره‌وتێکی فه‌رهه‌نگی-سیاسی له ئارادایه که له رێگای راگوێزگردنی واتا و هه‌ڵسووڕانی نیشانه و …

توضیحات بیشتر »

په‌ره‌سه‌ندنی زمانی زگماکی و پرسی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر زمانی کوردی/زانکۆ یاری

بەپێی پێناسەیەک کە لە زانستە مرۆییەکاندا بۆ ئەم دەستەواژە کراوە، زمانی دایکی بریتییە لە یەکەم زمانێک کە منداڵ پاش لەدایکبوون و لە ڕەوتی پێوەندی گرتن لەگەڵ دەورووبەری خۆی فێری دەبێت، کەواتە زمان تەنیا ئامرازێک بۆ پێوەندی گرتن نییە، بەڵکوو کەرەستەیەکە بۆ فێربوون و تێگەیشتنی «بوون» و بەم پێیەش شووناسی تاکەکەسی …

توضیحات بیشتر »
قالب وردپرس پوسته وردپرس