به مه‌ودایه‌ک که چووم..چهندهکانم له من که‌م
بۆته‌وه…دوێنێم به رۆیشتن دا زوو ده‌بوو…تا.
فهرزهکانتان به ژووماردا بده‌ن…ئهورۆیهکانم
رۆژه‌کانی به قامکی ده‌سته‌کانیان زۆر تره…
ده‌بێ رۆیشتنهکانم له کێ وه‌رگرمه‌وه..تاگرفتی
به با..دراوه‌کانی له‌و به‌ری جادهرا میتراژی هیچم ده‌که‌ی…تۆ وه‌ک من ده‌چووی…منیش له
من بستێنه‌وه…ئاره‌قی ناو چاوانم به خه‌ت دا
قوول پخۆمهوه….
له پشتی ده‌رگایه‌کی ژه‌نگاوی ده‌رکراوی تابڵۆیه‌کی بۆن به‌ست مه‌چۆ…چ ره‌نگێک ئاشت کراوی سپی…ره‌ش کردووه…شه‌رمێک له داوێنی گوڵ چندراوی سوورێکی ئاماڵ تره..
ئه‌م رۆژانه زه‌نگی مێشکیان…بێ ده‌نگیه‌کی
کا….گڵی یه….
له زه‌نگی کاروان چ بکه‌م…ده‌لیلی کاری…وان
رۆیی قه‌رزه‌کانی ره‌نگ نه‌کراوی پێ بداته‌وه..تا
..سه‌ری مانگ له‌ژێری تاریک تره…
جانتایه‌ک له‌هاتنه‌وه‌ی سه‌فه‌ر ده‌سکه‌که‌ی لێ
له‌ق ده‌بوو..مه‌گه‌ر ده‌بێ ئه‌و هه‌موو بێ ده‌نگی
بپارێزی له‌خۆت …به کهجیش ..خواره‌که‌ی له
راستی دا هه‌ر خوارتره..
ده‌بێ له ئاوێنه‌دا له ژێر باران ته‌ر نه‌بی…
منیش به دوای سێبه‌ره‌کانی دره‌نگ…سه‌ری
منم لێ داخستووه…
شێرزاد رۆسته‌م دووست(شاسوار)
