دوشنبه , ۳۱ اردیبهشت ۱۳۹۷
خانه / بابه تی کوردی / تورکیا دڕه‌نده‌یه‌کی ته‌واوه‌…/ سڵاڤو ژیژه‌ک، وه‌رگێڕان: محه‌مه‌د به‌هرامپوور

تورکیا دڕه‌نده‌یه‌کی ته‌واوه‌…/ سڵاڤو ژیژه‌ک، وه‌رگێڕان: محه‌مه‌د به‌هرامپوور

تورکیا به‌ دڕه‌نده‌ییه‌کی ته‌واوه‌وه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌و هێز کوردییانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ داعش شه‌ر ده‌که‌ن

“تورکیا نه‌ ته‌نیا به‌ تیمار کردنی هێزه‌ برینداره‌کانی داعش و ئاسانکاری بۆ ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌فته‌که‌ی،به‌ڵکوو به‌ هێرشی دڕندانه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردیه‌کان،که‌ ته‌نیا هێزی ناوچه‌یی چالاکن له‌ شه‌ر دژ به‌ داعشدا،یارمه‌تی رێکخراوه‌ی داعشی داوه‌.”
سڵاڤو ژیژه‌ک،فیلسووفی سلۆڤێنیایی،سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تی ئاشکرای تورکیا بۆ داعش و هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردیه‌کان قسه‌ ده‌کات.

له‌ وتارێکی نوێدا له‌ گۆڤاری،”New Statement”،دا،ژیژه‌ک،وتوویه‌ که‌ شه‌ری به‌ ئیستلاح “دژ به‌ تێرۆر”،بووه‌ته‌ پێکدادانێک له‌ نێوان شارستانیه‌ته‌کاندا که‌ تێیدا هه‌ر یه‌ک له‌ لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ دژ به‌ دوژمنی راسته‌قینه‌ی خۆی شه‌ری کردبێت،وا خۆی ده‌رده‌خات که‌ خه‌ریکی شه‌ر له‌گه‌ڵ داعشه‌.
ژیژه‌ک جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌: سه‌باره‌ت به‌و وته‌‌ فه‌رمیه‌ که‌ ئێمه‌ خه‌ریکی شه‌ر له‌گه‌ڵ داعشین شتێکی سه‌یر بوونی هه‌یه‌- ئه‌وه‌ی که‌ ته‌واوی زلهێزه‌کانی دونیا دژ به‌ گرووپێکی مه‌زهه‌بی که‌ پانتایی حوکمرانیه‌که‌ی زۆر که‌مه‌ شه‌ر ده‌که‌ن….بێ گومان ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئێمه‌ نابێ جه‌خت بکه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ر له‌ به‌ینچوونی گشتیی رێکراخه‌وه‌ی داعش به‌ بێ هیچ جیاوازیه‌ک،ته‌نیا خاڵێکی جیاواز که‌ له‌ ئێستادا بوونی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ به‌ راستی ده‌بێ له‌ سه‌ر له‌ ناو بردنی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ فۆکس بکه‌ین و بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و کاره‌ش پێویستمان به‌ شتێک زیاتر له‌‌هاوده‌ردی کردن و بانگه‌واز بۆ یه‌کگرتوویی دژ به‌ دوژمنێکی بناژۆخوازی مه‌زهه‌بی هه‌یه‌.
به‌ پێی قسه‌کانی ژیژه‌ک،ئه‌و شته‌ی که‌ ئێمه‌ نابێ خۆمانی تێکه‌ڵ که‌ین،ئه‌و هۆتاڤه‌ چه‌پ-لیبێراڵیستیه‌ یه‌ که‌ “ئێمه‌ ناتوانین به‌ ئامرازی تێرۆر له‌گه‌ڵ تێرۆر شه‌ر بکه‌ین و توندوتیژی ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیاتر بوونی توندوتیژی”.
ژیژه‌ک وتی: که‌ ئێستا کاتی هێنانه‌ ئاراوه‌ی پرسیاره‌ ناخۆشه‌کانه‌: داعه‌ش چۆن توانیوێتی تا ئێستا زیندوو بمێنێت؟ هه‌ر وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، سه‌ره‌رای ته‌واوی دژایه‌تی و ئیدانه‌ کردنه‌ فه‌رمیه‌کان،هه‌ندێک هێز و ده‌وڵه‌ت هه‌ن که‌ نه‌ ته‌نیا کێشه‌یان له‌گه‌ڵ داعش نیه‌ به‌ڵکوو یارمه‌تی مانه‌وه‌شی ده‌ده‌ن. له‌م دواییانه‌دا، که‌ شه‌ر و پیکدادانی قورس نێوان هێزه‌کانی ڕووسیا و داعش له‌ سنووره‌کانی سووریا رووی دا،زۆرینه‌ی هێزه‌ برینداره‌کانی داعش چوونه‌ته‌ ناو تورکیا و له‌وێ به‌ فه‌رمی‌له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ نیزامیه‌کاندا تیمار ده‌کرێن.
دوای دیتنی راپۆرتێکی نوێی‌ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی ئه‌مریکی،”ده‌ڤید گڕه‌یبێر” که‌ له‌ گاردیێن دا بلاو بووه‌،ژیژه‌ک وتی که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌رده‌نگانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی پارته‌ کوردیه‌کاندا درووستی کرد له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعشدا درووستی کردبا، و به‌ راده‌یه‌ک که‌ دژایه‌تی PKK و YPGی کرد دژایه‌تی داعشی کردبا،ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌تا ئێستا رووخا بوو و ئه‌گه‌ری زۆر بوو که‌ ته‌قینه‌وه‌کانی پاریس روویان نه‌دابا. به‌ڵام له‌ جیاتی ئه‌و کارانه‌، تورکیا نه‌ ته‌نیا به‌ تیمار کردنی هێزه‌ برینداره‌کانی داعش و ئاسانکاری بۆ ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌فته‌که‌ی ،به‌ڵکوو به‌ هێرشی دڕندانه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ کوردیه‌کان،که‌ ته‌نیا هێزی ناوچه‌یی چالاکن له‌ شه‌ر دژ به‌ داعشدا،یارمه‌تی رێکخراوه‌ی داعشی داوه‌. هه‌روه‌ها،تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی رووسیای که‌ دژ به‌ داعش له‌ سووریا شه‌ری ده‌کرد خسته‌ خواره‌وه‌. ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ عه‌ره‌بستانیش بوونی هه‌یه‌( که‌‌هاورای داعشه‌ بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ شیعه‌کان) و هه‌روه‌ها ئیسرائیلیش که‌ له‌ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی خۆی دژ به‌ داعش تا ئێستا بێ ده‌نگ بووه‌(چون داعش دژ به‌و هێزه‌ شیعانه‌ شه‌ر ده‌کا که‌ سه‌ر به‌ ئێرانن که‌ ئێرانیش به‌ دوژمنی ژماره‌ یه‌کی ئیسرائیڵ ده‌زاندرێت).
ژیژه‌ک ئاماژه‌ی کرد که‌ گرێبه‌ستی نێوان نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و تورکیا که‌ له‌ کۆتایی نوامبردا بڵاو کرایه‌وه‌(که‌ تێیدا تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر یارمه‌تیکه‌ی ماڵیی زۆردا له‌ شه‌پۆلی قورسی په‌نابه‌رانێک که‌ له‌ خاکی تورکیاوه‌ ده‌چن به‌ره‌و ئه‌ورووپا پیش ده‌گرێت)ئه‌کتێکی ته‌واو بێ شه‌رمانه و کاره‌ساتێکی ئه‌خلاقی-سیاسی یه‌جگار گه‌وره‌یه‌. ژیژه‌ک پرسیار ده‌کا که‌ : ئایا شه‌ر دژ به‌ تێرۆر قه‌راره‌ ئاوا بکرێت؟ به‌ ته‌سلیمی‌هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بوون و پاداشت کردنی یه‌کێک له‌ سه‌ره‌کی ترین تاوانباره‌کانی درووست کردنی داعش له‌ سوریا؟ پاساوی پراگماتیک-ئۆپۆرچنیستیکانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ روون و ئاشکرایه‌ به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌ درێژخایه‌نه‌کانی ده‌بنه‌ هۆی درووست بوونی کاره‌سات.
ژیژه‌ک وتی که‌: ئه‌و پاشخوانه‌ ره‌شه‌ ده‌ری ده‌خات که‌ “شه‌ری گشتی” دژ به‌ داعش نابێ وه‌ک شتێکی جددی له‌ به‌ر چاو بگیرێت و هه‌روه‌ها کوتیشی که‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رووخانی شارستانیه‌ته‌کان(مه‌سیحیه‌تی رۆژئاوایی له‌ به‌رابه‌ر ئیسلامی‌رادیکاڵدا) رووبه‌روو نین، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ رووخانێک له‌ نێو هه‌ر کام له‌ شارستانیه‌ته‌کاندا رووبه‌رووین. له‌ فه‌زایه‌کی مه‌سیحیدا ئامریکا و ئه‌ورووپای رۆژئاوا دژ به‌ رووسیان و له‌ فه‌زایه‌کی ئیسلامیشدا شیعه‌کان و سوننیه‌کان دژ به‌ یه‌کن. شه‌رانگێزی و دڕه‌نده‌یی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌وه‌کوو فێتیشێک عه‌مه‌ل ده‌کا که‌ ته‌واوی ئه‌و ململانییانه‌ داده‌پۆشێت که‌ تێیاندا هه‌ر کام له‌ لایه‌نه‌کان وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که‌ خه‌ریکی شه‌ر دژ به‌ داعش و دوژمنی راسته‌قینه‌ی خۆیانن.

سه‌رچاوه‌: Firat News Agency

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

یک × چهار =

قالب وردپرس پوسته وردپرس