پێشه‌کی:
رۆمانی قێڕه و تووڕه‌یی، یه‌کێ له ڕۆمانه گرینگ و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه و شاکاری نووسه‌ری مه‌زنی ئامریکایی ویلیا‌م فاکنێره (۱۹۶۲-۱۸۹۷). ئه‌م ڕۆمانه له کاتی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بی مودێڕنیستی، واته له نێوان دوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانیدا نووسراوه، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه نوێخوازییه که مارسێل پروست له فه‌ره‌نسا و تۆماس مان له ئاڵمان و جه‌یمز جویسی ئیرله‌ندی ده‌ستیان پێ‌کردبوو، دوای چه‌ند ساڵێک له ئه‌ده‌بی ئامریکادا و به‌تایبه‌ت له ڕۆمانه‌کانی فاکنێردا خۆی نواند. نوێخوازی له ئامریکادا به ڕۆمانه‌کانی فاکنێر و شیعره‌کانی ئیزرا پاوند و شانۆنامه‌کانی یوجین ئونیل-ه‌وه گه‌یشته لووتکه‌ی به‌رزی هونه‌ری خۆی و بووه هۆی گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌بی پاش شه‌ڕی دووهمیجیهانی، که زیاتر به ئه‌ده‌بی پۆست‌مۆدێڕنیستی ئامریکایی ناسراوه. کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی مودێڕنیستی ئورووپایی له سه‌ر نووسه‌ره ئامریکاییه‌کان شتێکی ڕوون و ئاشکرایه، هه‌رچه‌ند خودی فاکنێر له وتووێژێکدا وتوویه که پێش نووسینی ئه‌م ڕۆمانه هه‌ڕ ڕۆمانی ئولیسی نه‌خوێندبۆوه، به‌ڵام کارتێکردنی ئولیس له سه‌ر قێڕه و تووڕه‌یی له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ڕۆمانه‌دا به جوانی ده‌رده‌که‌وێ. ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌یی وه‌کوو به‌رهه‌مێکی کلاسیکی مودێڕنیزم له قه‌ڵه‌م ئه‌درێ و ناوبانگی ده‌رکردووه؛ جاب ۆ خوێندنه‌وه وتێگه‌یشتن و ڕهخنهنووسین له‌سه‌ر به‌رهه‌مێکی مودێڕنیستی پێش هه‌موو شتێک ناسینی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئه‌ده‌بی مودێڕنیستی پێویسته که لێره‌دا له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا ده‌خه‌ینه ڕوو:
- شاراوه‌یی (ambiguity): نووسه‌ره مودێڕنیستهکانی سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه هۆگری ئه‌ده‌بێکی ئه‌سته‌م و قورس بوون و یه‌کێ له‌و هونه‌رانه که له وه‌دیهاتنی ئه‌ده‌بێکی دژوار‌دا ده‌ورێکی به‌رچاوی هه‌یه هونه‌ری شاراوه‌ییه که له هه‌موو چه‌شنه ئه‌ده‌بییه‌کانی مودێڕنیزمدا به کار هێنراوه. بۆ نموونه، له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا فاکنێر بۆ دووان له که‌سایه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌سپێکیش یه‌ک نێوی داناوه؛ نێوی کونیتین یان کوینیهاوکات نێوی سێکهسه، یان نێوی که‌دی (Caddy)هاوکات بۆ دوو که‌س دانراوه که که‌دی و کچه‌که‌یه‌تی. ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازییه ده‌رده‌خات که له نێوان ڕۆمانه مودێڕنیستییهکان و ڕۆمانه ساکاره‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌بیندرێ. هۆی ئه‌سته‌م بوونی ئه‌ده‌بی مودێڕنیستی ئه‌وه‌یه تا خوێنه‌ر له پرۆسه‌ی خوێندندا وزه‌ی خه‌یاڵ و هه‌ستی خۆی بجووڵێنێته‌وه؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، تیۆری ئه‌ده‌بیی مودێڕنیزم دژ به بیر و بڕوای ڕۆمانتیستهکانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه که ده‌یانوت زمانی ئه‌ده‌بیات هه‌مان زمانی قسه کردنی مرۆڤێکی لادێییه. ئه‌م شاراوه‌ییه که له ئه‌ده‌بی مودێڕنیستیدا گرینگی پێ دراوه، له ئه‌ده‌بی پۆستمودێڕنیستیدا شێوه‌که‌ی ئه‌گۆڕدرێ و ده‌بێته دژایه‌تی (contradiction)(2).
- تیل نیشان (allusion): نێوی ئه‌م ڕۆمانه له یه‌کێ له شانۆنامه‌کانی شکپیهرهوه وه‌رگیراوه؛ له شانۆنامه‌ی مهکبێسدا کاتێ خاتوو مهکبیس ئه‌مرێ، مه‌کبێس ئاوا ده‌ڵێ:
[ژیان] چیرۆکێکه
گهوجێگ ده‌یگێڕێته‌وه، پڕیه‌تی له قێڕه و تووڕه‌یی،
هیچ مانایه‌کیشی نییه.
مه‌کبێس، په‌رده‌ی ۵، دیمه‌نی ۵، دێڕی ۱۶-۱۴
ئه‌و «گه‌وجه» (idiot)، که به وته‌ی مه‌کبێس، چیرۆکی ژیان ئه‌گێڕێته‌وه، له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا هه‌مان بێنجی (Benjy)، کوڕه گه‌وجه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی کامپسۆنه، چیرۆکه‌که‌ش هه‌مان به‌شی یهکهمیڕۆمانهکهیه که پڕیه‌تی له قێڕهقێڕکردنی بێنجی و تووڕه بوونی جه‌یسۆن (Jason)، که کوڕێکیتری بنه‌ماڵه‌که‌یه.
نموونه‌یه‌کی تری ئه‌م هونه‌ره له‌مه‌یه که بنه‌مای ڕۆمانه وه‌کوو بنه‌مای کتێبێکی پیرۆز ئینجیلی سهردهمینوێ داڕێژراوه. له ئینجیلی نوێ‌دا هه‌رکام له به‌شه‌کان حهوارییهکی عیسا ئه‌یڵێته‌وه، له‌م ڕۆمانه‌شدا هه‌رکام له به‌شه‌کان که‌سایه‌تییه‌ک ئه‌یگێڕێته‌وه؛ له ئینجیلی نوێ‌دا هیچ به‌شێک بۆ خودی عیسا مه‌سێح ته‌رخان نه‌کراوه، لێره‌شدا هیچ به‌شێک بۆ که‌دی دانه‌نراوه؛ مه‌سیح خۆشه‌ویستی خودایه و که‌دی، هه‌رواکه فاکنێر له وتووێژێکدا ئاماژه‌ی بۆ کردووه، خۆشه‌ویستی فاکنێره، که‌چی هیچکام له به‌شه‌کان له ڕوانگه‌ی (point of view) کهدییهوه نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه.(۳)
- ڕوخساری نامۆ و ناوه‌رۆکی ئه‌خلاقی: ئه‌گه‌ر وردهسهرنجێک بده‌ینه به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه مودێڕنیستییه:ان، ده‌بینین که زۆرتریان له باری ڕوخساره‌وه جیاوازییه‌کی به‌رچاویان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا هه‌یه. چه‌ند هونه‌رێکی نوێی ئه‌ده‌بی وه‌ک شه‌پۆلی ئاگایی (stream of consciusness)، پارچه‌پارچه بوونی که‌لام (fragmentariness) و تێکه‌ڵکردنی ڕوانگه‌ی چه‌ند کهسایهتێیهک(۴) بوونه‌ته هۆی نامۆ بوونی ڕوخساری به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی مودێڕنیستی.
خوێنه‌رانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م زیاتر هۆگری ڕۆمانه ساکاره ڕیالیستییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بوون که بێ هیچ ته‌قالایه‌ک ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان ده‌خوێنده‌وه و له ده‌قه‌که‌ش دهگهیشن، که‌چی ڕۆمانێکی مۆدێڕنیستی ئاوا نییه و به یه‌ک یان دوو بار خوێندنه‌وه‌ی که‌س لێی ناگات. ئه‌گه‌رچی ڕوخساری به‌رهه‌مێکی مودێڕنیستی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر نامو و دژواره، به‌ڵام ناوه‌رۆکه‌که‌ی وا نییه، واته ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی مودێڕنیستی سه‌رتاسه‌ر ئه‌خلاقییه. له قێڕه و تووڕه‌ییدا ده‌بینین که مێزه‌کان به سفره‌یه‌کی دێرژ داپۆشراون به شێوه‌یه‌ک پایه‌ی مێزه‌که دیار نه‌بێ؛ هۆوهکهشی ئه‌و لێکچوونه‌ی نێوان پایه‌ی مێز و پای ئافره‌ته. ئه‌م میراته ئه‌خلاقییه هه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌م لاوه له ڕۆماندا ده‌رکه‌وتبوو.(۵)
- کێشه‌کان زه‌ینی و ناوه‌کین. له ڕۆمانه‌کانی پێش شه‌ڕی گه‌وره‌ی یه‌که‌مدا (جگه له ڕۆمانه ده‌روونناسییه‌کان) کێشه‌کان و ڕووداوه‌کانی نێو ڕۆمان زیاتر سه‌باره‌ت به دونیای ده‌ره‌وه بوون. شه‌ڕ و هه‌را، کوشتن، به‌کارهێنانی چه‌ک، قاره‌مانییه‌تی له شه‌ڕ و چه‌ند بابه‌تێکی ئاوا له ڕۆمانێکی کلاسیکی مۆدێڕنیستیدا نادۆزرێته‌وه. دوای شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی یه‌که‌م کێشه‌کان ته‌نیا له مێشکی کهسایهتییهکاندان. بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویسته چه‌ند دێڕێک سه‌باره‌ت به گرینگیی شه‌ڕی گه‌وره‌ی یه‌که‌م له ئه‌ده‌بیاتدا بنووسین. پێش شه‌ڕ، له وڵاته ڕۆژئاواییه‌کاندا به چاوێکی پڕ له ڕێز و سوپاسه‌وه ته‌ماشای سه‌ربازه‌کان و قاره‌مانه‌کانی شه‌ڕ ئه‌کرا، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه، تا پێش شه‌ڕ زۆر بهرههمیئهدهبی هه‌م له شیعر و هه‌م له په‌خشاندا، له یادی قاره‌مانیه‌تیی سه‌ربازه‌کانی شه‌ڕدا نووسراوه، به‌ڵام، پاش شه‌ڕ، نزیکه‌ی نۆ میلیۆن که‌س کوژراو، به هوی هه‌بوونی فڕۆکه و تانک و تۆپی گه‌وره‌گه‌وره ئیتر سه‌ربازێکی تاک قه‌ت نه‌یده‌توانی ڕۆڵێکی به‌رچاو بگێڕێ بۆیه پاش شه‌ڕ جه‌ماوه‌ری ئورووپایی به‌گشتی و نووسه‌ران و شاعیران به‌تایبه‌تی له باسی قاره‌مان و قاره‌مانیه‌تی سوور هه‌ڵگه‌ڕان و به جێگه‌ی باسی واقعیه‌تی ده‌ره‌کی که بریتیه له باسی مه‌یدانی شه‌ڕ و ده‌شت و چیا و کۆمه‌ڵگا، بایه‌خیان به سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی واقعیه‌تدا: مێشکی بێهوشی مرۆڤ، یان نه‌ست. سه‌رهه‌ڵدانی سورڕیالیزم چه‌ند ساڵێک دوای کۆتایی شه‌ڕ، که به هوی کاریگه‌ریی ئینکار نه‌کراوی فرۆیده‌وه مێشکی نائاگایی به ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی بێخه‌وشی خه‌یاڵ و هه‌ستی پاک له قه‌ڵه‌م ده‌دا، زانستی ده‌روونزانیی زیاتر له ڕابردوو برده نێو دونیای ئه‌ده‌به‌وه که‌واته، هه‌رچه‌ند سوورڕیالیزم له مانادا باتی «ئه‌وپه‌ڕی واقیعخوازی» به‌ڵام له ڕاستیدا ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌کی زۆرتری له ڕیالیزمیسهدهی پێشوو هه‌یه. له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییشدا زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان و کێشه‌کان له مێشکی که‌سایه‌تییه‌کاندا ڕوو ئه‌دا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه خه‌تی ڕووداوه‌کان (plot) سه‌ره‌تا و ئه‌نجامێکی نییه.
که‌سایه‌تییه‌کان
ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌یی باسی له ناوچوونی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شکۆداری ئامریکایی ده‌کات که له ساڵه‌کانی بیستی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ئیتر ئه‌و شکۆ و مه‌زنییه‌ی هه‌بووی نه‌ماوه؛ ئاغا و خانمیکامپسۆن سێ کوڕ و کچێک‌یان هه‌یه: بێنجی، کوبنتین، جه‌یسۆن وکهدی. بنه‌ماڵه‌یه‌کی ڕهشپێسیش خزمه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌کا: ئاغای ڕاسکۆس و خانمیدیلسی و منداڵه‌کانیان: فێرش، لاستێر، فرۆنی و تیپی.
- بێنجی (Benjy) کاتێ بێنجی له دایک ده‌بێ ناوی ده‌ننه موری (Mury)، به‌ڵام له مانگی نۆڤامبری ساڵی ۱۹۰۰دا ئاوه‌که‌ی ئه‌گۆڕن و ئه‌یکه‌ن به بێنجی. بێنجی کورتکراوه‌ی بێنجامین یان بێنیامینه، که له ئوستووره‌کانی میسیریدا و به گوێره‌ی کتێبی پیرۆزی ئینجیل، هه‌مان بێنجامین برای حه‌زره‌تی یووسفه. ئه‌و کاته که یووسف ویستی بچێ سه‌ری باوکی (یه‌عقووب) بدا، له میسردا بێنجامین به بارمته گل درایه‌وه. ئه‌و برایه‌تییه‌ی میسری کۆن ئێستاکه له ئامریکادا نه‌ماوه. بێنجامین له‌به‌ر یووسف خۆی له میسردا گلهوداوه، که‌چی له ئامریکای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له نێوان براکانی بنه‌ماڵه‌ی کامپۆندا هیچ چه‌شنه برایه‌تییه‌ک نابیندرێ. جه‌یسۆن به‌رده‌وام ده‌ڵێ که ده‌بێ بێنجی ببه‌ن بۆ شێتخانه و هه‌میشه له بێنجی تووڕه ده‌بێ. له لایه‌کیتره‌وه، بۆ ڕێکخستنی خه‌رجی خوێدنی کوبنتین له زانکۆیهاروارددا زه‌وی و زاره‌که‌ی بێنجی ئه‌فرۆشرێ. چونکه بێنجی گه‌وجه و نازانێ مه‌زرا و کێڵگه به چ کار دێ. ئه‌مه‌ش هه‌م دیسان دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه که له ئامریکایهاوچهرخدا برایه‌تی نه‌ماوه.
بێنجی له کاتی وتنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌یدا (به‌شی یهکهمیڕۆمانهکه) ۲۲ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌و کاته‌یه که عیسا مه‌سیح به خاچ کێشرا، بێنجی عیسا مه‌سیحێکی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه که خه‌ڵک له قسه‌کان و پێداویستییه‌کانی تێ ناگه‌ن و ئه‌یگرن و قێڕه‌ی ئه‌که‌ن. قێڕه کردنی بێنجی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنه که کهسایهتییهکانیتری ڕومانهکه بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێ ناده‌ن.
- کوینتین (Quentin): کوینیت له ده‌ور و به‌ری ساڵی ۱۸۹۰ له دایک بووه و له ساڵی ۱۹۱۰ له زانکۆیهاروارد خۆکوژی ده‌کا. کوینتین که‌سایه‌تییه‌ک پاک، ڕۆمانتیک، عاشق، ئارمانگه‌را و تهواوخوازه (perfectoctianist) و جگه له‌م ڕۆمانه له چیرۆکی «داوه‌ری» و «خۆرهتاوهکهی ئێواره» ده‌وری هه‌یه و گێڕه‌ره‌وه‌ی ئهچیروکانهیه؛ له ڕۆمانی ئابساڵم ئابسالم (۱۹۳۶) دیسان چاومان به کوینتین ده:هوێ. کوینتین حه‌ز ده‌کا هه‌موو شتێ و هه‌موو که‌سێ له‌م دونیایه‌دا پاک بێ و ده‌یهه‌وێ هه‌موو شتێ ته‌کووز و له‌بار بێ. چونکه ئه‌و شتانه‌ی گه‌ره‌کیه‌تی ئایه‌نه دی و خوشکه‌که‌شی، که‌دی، کاری خراپه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه ئیدی کوینتین ناتوانێ به‌ر خۆی بگرێ و خۆی ده‌کوژێ. ئه‌و گیروگرفته‌ی کوینتین هه‌یه‌تی، گیروگرفتی مرۆڤێکی پاک و ڕۆمانتیکه که ناچاره له جیهانێکی پڕ له درۆ و ده‌له‌سه و ناپاکیدا ژیان به سه‌ر ببا. ئه‌و گرفته‌ی کوینتین هه‌یه‌تی هه‌مان گرفتی لۆرد جیم و ستیسان دیدالووسه، له دونیای واقعیشدا هه‌مان گرفت تووشی ڕیلکه و دیله‌ن تووماس ده‌بێ.(۶) ئه‌و کۆچه‌ی کوینتین له نیشتمانی خۆیه‌وه (باشووری ئامریکا) به‌ره‌و زانکۆیهاروارد (باکووری ئامریکا) ده‌یکات وه‌ک دوور کردنه‌وه‌ی ئاده‌م له به‌هه‌شته که له به‌شی دوایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا زیاتر تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ری.
- جه‌یسۆن (Jason): جه‌یسۆن له ئوستووره‌کاندا ئه‌و قاره‌مانه بوو که به شوێن زێڕدا ده‌گه‌ڕا، که واته جه‌یسۆن که‌سایه‌تییه‌کی دژ به کوینتینه. جه‌یسۆن مرۆڤێکی بێهه‌ست و تووڕه‌یه که به شوێن پووڵ و پاره‌دا ده‌گه‌ڕێ و چیدی بۆی بایه‌خی نییه. جه‌یسون هێمای له‌ناوچوونی برایه‌تی له کۆمهڵگایهاوچهرخی ئامریکایه و به هۆی ئه‌وه که مرۆڤێکی بێهه‌ست و مادییه، ته‌نیا که‌سایه‌تییه‌که که له کۆتایی ڕۆمانه‌که‌دا ئه‌مێنێته‌وه، بێنجی قێڕه ئهکرێف کوینتین خۆی ده‌کوژێ و که‌دی ته‌جاوزی پێ ئه‌کرێ، به‌ڵام جه‌یسۆن باش ئه‌توانێ له دونیای ناپاکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئامریکادا ژیان بباته سه‌ر.
- که‌دی (Caddy): که‌دی ته‌نیا کچی بنه‌ماڵه‌ی کامپستۆنه. فاکنێر له وتووێژێکدا وتوویه که‌دیی زۆر خۆش ده‌وێ و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هیچکام له چوار به‌شه‌که‌ی ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌یی له ڕوانگه‌ی کهدییهوه نه‌وتراوه. له پرسه‌ی دایهگهورهیاندا، که منداڵه‌کان له ڕۆیشتن بۆ قه‌برستان بهرهوبڕ کراون، که‌دی ده‌ڕواته سه‌ر داره هه‌رمێیه‌ک و له‌وێوه ته‌ماشای ناشتنی تهرمیدایهگهوره ده‌کا. که‌دی مرۆڤێکی ڕزگاریخوازه و گوێ بۆ قسه‌ی گه‌وره‌کان شل ناکا و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له ناو چوونی کچێتییهکهی. دوایی له‌گه‌ڵ کوڕه لادێییه‌ک به ناوی چارلی ده‌بێته دوست و چارلی زگی پڕ ده‌کا. بنه‌ماڵه‌ی کامپسۆن له ترسی ئابڕوو چوونا خێرا ئه‌یده‌نه شوو. مێردکردنی که‌دی به داڵتۆن ئه‌یمز ده‌بێته هۆی زیاتر له ناوچوونی کونتین له باری ده‌روونییه‌وه له به‌شی دووهمیڕۆمانهکهدا که له ڕوانگه‌ی کونتینهوه نووسراوه، زۆر لایه‌نی ده‌روونناسانه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه خراوه‌ته ڕوو.
قۆناخه کاتییه‌کان له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا
هه‌روه‌ها که پێشتریش وتمان، چه‌ند ڕووداوێکی گرنگ له مێشکی که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌دا به شێوه‌یه‌کی نابه‌رده‌وام ڕوو ده‌دا که ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به‌وردی ده‌قه‌که نه‌خوێنێته‌وه تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌بێ. ئه‌م ڕووداوانه هه‌رکام له قۆناخێکی کاتیی تایبه‌تدا ڕوویان داوه و ئێستا که له مێشکی کهسایهتییهکانا (به‌تایبه‌ت بێنجی و کوینتین) به‌رده‌وام وه بیر ده‌هێنرێته‌وه. کات و سات بۆ بێنجی هیچ مانایه‌کی نییه و به دیتنی هه‌ر شتێک ده‌که‌وێته‌وه بیر سهردهمیمنداڵی و ڕووداوه‌کانی ڕابردوو. ئه‌م تێکه‌ڵییه کاتییه زیاتر له به‌شی یه‌که‌م و دووهمیڕۆمانهکهدا ده‌بیندرێ:
زه‌مانی ئێستا: ۷ی ئاپریلی ۱۹۲۸، جه‌ژنی له دایک بوونی بێنجی
مه‌رگی دامۆدی (۷): ۱۸۹۸
گۆڕانی نێوی مۆری بۆ بێنجی: نۆڤامبری ۱۹۰۰
ڕۆژێکی ساردی مانگی دیسامبر: نۆڤامبری ۱۹۰۰
پێشکه‌شکردنی عه‌ترێک به دیلسی: ۱۹۰۶
که‌دی و چارلی پێکه‌وه‌ن ۱۹۰۶
نامه‌ی خاڵۆ موری بۆ خانمیپاترسۆن (۸): ۱۹۰۸
بێنجی و که‌دی یه‌کتر ده‌بیننه‌وه: ۱۹۰۹
زه‌ماوه‌ندی که‌دی: ۲۵‌ی ئاپریلی ۱۹۱۰
هێرشی بێنجی بۆ کچه قوتابییه‌کان دوای مێردکردنی که‌دی: ۱۹۱۰
خۆکوژیی کوینتین: ۱۹۱۰
مه‌رگی ئاغای کامپسۆن و ڕۆیشتن بۆ گۆڕستان: ۱۹۱۲
مه‌رگی ڕاسکوس دوای مه‌رگی کامپسۆن: ۱۹۱۲
به‌شه‌کانی ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌یی
ئه‌م ڕۆمانه له چواربه‌ش پێکهاتووه که لێره‌دا مه‌به‌ستمان کورت کردنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که و ڕووداوه‌کان نییه به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێ ڕووداوه گرنگه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه که زیاتر به شێوه‌ی هێما (symbol) و بنواتا (motif) ده‌رهاتوون ده‌ستنیشان بکه‌ین. هه‌روه‌ها که ڕه‌خنه‌گری ئامریکایی کلنیس بروکس(۹) وتوویه‌تی کورت کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی عاده‌تێکی خراپه و پێویسته به‌رگری لێوه بکرێ.
- به‌شی یه‌که‌م: ۷ی ئاپریلی ساڵی ۱۹۲۸
بێگومان خوێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی، که زۆرتر هۆگری ڕۆمانی ڕیالیستییه، له یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له ڕۆمانه‌که تووشی ناحاڵی بوون و سه‌رلێشێواوی ده‌بێ و له ئاکامدا هیچ شتێکی ده‌ستگیر نابێ. له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا ته‌نیا نۆجار جێناوی «ئه‌وان» (they) به کار هێنراوه که خوێنه‌ر تا کۆتایی به‌شه‌که تێناگات مه‌به‌ست له «ئه‌وان» کێ و یان چییه. ئه‌م به‌شه له ڕوانگه‌ی بێنجییهوه نووسراوه (ڕوانگه‌ی یه‌که‌م که‌سی تاک)؛ بێنجی ئه‌گه‌رچی سی و سێ‌ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی به‌ڵام له ده‌ور وب هری خۆی قه‌ت تێناگات و نازانێ زه‌مان و ڕابواردنی کات چییه و به بینینی هه‌ر شتێک با ئه‌گه‌ر بۆ خوێنه‌ر گرنگیش نه‌بێ، خێرا وه‌بیر ڕابردوو ده‌که‌وێته‌وه. جاری واش هه‌یه قسه‌گه‌لێ ئه‌کا خوێنه‌ر سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ:
«کوینین قۆڵمیگرت و به‌ره‌و گه‌وه‌ڕه‌که وه‌ڕێ که‌وتین، دوایی گه‌وه‌ڕه‌که له‌وێ نه‌بوو و ناچار ماین چاوهڕێیهاتنهوهی گه‌وه‌ڕه‌که بین.»
قێڕه و تووڕه‌یی، لاپه‌ڕه‌ی ۲۶
خوێنه‌ری ناشاره‌زا به شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی بێنجی لێره‌دا خۆی ئه‌م پرسیاره ده‌کا که ئایا گه‌وه‌ڕ و یان هه‌ر ساختومانێکی دی توانایهاتوو چووی هه‌یه! وڵامیپرسیارهکه له‌مه‌دایه له کاتێ چرای گه‌وه‌ڕه‌که ئه‌کوژێته‌وه بێنجی پێی وایه گه‌وه‌ڕه‌که ڕۆیشتووه و کاتێ چراکه ڕۆشن ده‌بێ وائه‌زانێ گهوهڕهکههاتۆتهوه.
دوای مێردکردنی که‌دی، بێنجی ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و ڕۆژێکیان ده‌ڕواته به‌ر قوتابخانه‌یه‌ک تا به‌ڵکوو بتوانێ له نێوان کچه قوتابییهکانا که‌دی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام کچه‌کان به دیتنی بێنجی زاڵه‌یان ئهترهکێ و ده‌ر ئه‌چن، چونکی پێیانوایه بێنجی ده‌یه‌وێ ئه‌زیه‌تیان بکا، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه دوای ڕووداوه‌که ئه‌یگرن و قێڕه‌ی ئه‌که‌ن:(۱۰)
«ئه‌متوانی قسه‌کردنه‌که‌یان ببیسم له درگاکه‌وه ڕۆیشتمه ده‌رێ قسه‌کانیانم نابیست به‌ره‌و ده‌روازه‌که که‌وتمه ڕێ که کچه‌کان به کیفی مه‌دره‌سه‌وه لهوێهاتووچوویان ده‌کرد. ته‌ماشای منیان کرد، به په‌له په‌ل ده‌رئه‌چوون و جارجار سه‌ریان ڕوو به من هه‌ڵده‌گه‌ڕانده‌وه، ویستم بڵێم [که‌دی]، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ده‌رئه‌چوون؛ چوومه لای حه‌ساره‌که‌وه و ویستم بڵێم [که‌دی]، ئه‌وان توندتر ده‌ڕۆیشتن. دوایی خه‌ریک بوون ده‌رئه‌چوون و من چوومه لای حهسارهکهو نه‌مه‌توانی زیاتر بڕۆم.
قێڕه و تووڕه‌یی، لاپه‌ڕه‌ی ۵۱
له‌م ده‌قه‌دا وشه‌ی درگا (door) و ده‌روازه (gate) به کار هێنراوه که له به‌شی یهکهمیڕۆمانهکهدا له چاو وشه‌کانی دیکه زیاتر دووباره کراونه‌ته‌وه. وشه‌ی پرد (bridge) دیسانهاتووه. که هه‌مووی ئه‌م وشانه هێمای له ناو چوونی کچێتییهکهی که‌دی و مهعسوومیهتهکهیهتی. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا، وشه‌ی تۆپ (ball)، به کار هێنراوه که ئه‌م وشه‌یه‌ش هێمای قێڕهکردنی بێنجییه چونکوو هه‌میشه ده‌ڵێ تۆپه‌که‌م کوانێ و بۆ تۆپه‌که‌م ناده‌نێ.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕۆمانه وه‌ک ڕۆمانه سوننه‌تییه‌کان ته‌شقی (climax) نییه، به‌ڵام به ڕای ڕه‌خنه‌گران ئه‌و جێگه‌یه که چارلی سگی که‌دی پڕ ئه‌کا، وه‌ک ته‌شقی ڕۆمانه‌که له قه‌ڵه‌م دراوه:
له ناو ههیوانهکا بووین. که‌دی هه‌روا خه‌ریک بوو ته‌ماشای منی ده‌کرد. ده‌ستی له به‌ر زاریه‌وه گرتبوو، من چاوه‌کانیم ده‌دی و منیش ده‌گریام، له پله‌کان ڕۆشتینه سه‌ر، دیسان وێستا، پاڵی دا به دیواره‌که‌وه‌و تهماشایهکمیکرد و من ئه‌گریام. ئه‌و ئه‌ڕوا و منیش هه‌ر به گریانه‌وه که‌وتمه شوێنی، خۆی به دیواره‌که‌وه چه‌سپاندبوو و تماشای منی ده‌کرد. درگای ژووره‌که‌ی کرده‌وه، به‌ڵام من گۆشه‌ی کراسه‌که‌یم کێشا و پێکه‌وه ڕۆیشتین بۆ حه‌مام. له پشت درگاکه‌وه وێستا و ته‌ماشای ده‌کرد. دوایی باسکی له به‌رده‌م و چاویه‌وه گرت و منیش به گریانه‌وه باوه‌شم پێیا کرد.
قێڕه و تووڕه‌یی، لاپه‌ڕه‌ی ۶۷
تا به‌ر له‌م ڕووداوه (ئاوس بوونی که‌دی) بێنجی به‌رده‌وام ده‌ڵێ: «ئه‌و [که‌دی] بۆنی داره‌کان ده‌دا.» که‌چی پاش ئه‌م ڕووداوه بێنجی ده‌ڵێ که‌دی ئیدی قه‌ت بۆنی داره‌کانی لێ نایه‌ت، که ئه‌مه‌ش دیسان دووپات کردنه‌وه‌ی له ناو چوونی پاکیی کهدییه.
- به‌شی دووه‌م: ۲ی جوونی ساڵی ۱۹۱۰
له به‌شی دووهمیقێڕه و تووڕه‌ییدا زه‌مان واتایه‌کی سه‌ره‌کییه. کونتین به پێچه‌وانه‌ی بێنجی که قه‌ت ئاگای له ڕابواردنی کات نییه به‌رده‌وام بیری تێپه‌ڕبوونی زه‌مان ده‌کاته‌وه چونکه به لای کونتینهوه زه‌مان هێمای ناپاکییه، کونتین مرۆڤێکی ڕۆمانتیکه و حه‌ز له پاکی ده‌کا؛ ڕابواردنی زه‌مان له‌و پاکییه له ناو ده‌بات هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زه‌مان و چه‌ندین واتایه‌کی دیکه وه‌ک گوڵ، قوڕ، جنسیه‌ت و بۆنی گوڵ هه‌موویان نیشانه و هێمای له ده‌ست دانی پاکییه(۱۱).
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی ئه‌م به‌شه، شێوازه ئه‌ده‌بییه‌که‌یه‌تی. (کوینتین ڕۆشنبیرێکی ههستخاوێنه و شێوازی نووسینی ئه‌م به‌شه له ڕۆمانه‌که وه‌ک خودی که‌سایه‌تیی کوینتین پاک و جوان و ڕازاوه و ئه‌ده‌بییه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ڕۆشنبیرییه بۆته هۆی وه‌دیهاتنی چه‌شنه ڕه‌شبینییه‌ک؛ له لاپه‌ڕه‌ی یهکهمیبهشی دووهه‌مدا، کوینتین له زمانی باوکیه‌وه زاراوه‌ی لاتینی reducto absurdum به کار ده‌بات که مانای کوردییه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: «هه‌موو شتێ به‌ره‌و پووچی ده‌ڕوات.» له ناو سه‌رجه‌م که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌دا ته‌نیا کونتینه که باس له پووچی و ڕه‌شبینی ده‌کات، چونکه ژیان بۆ مرۆڤێکی ئارمانگهرای دڵپاک له دونیایه‌کی پڕ له قێڕه و تووڕه‌ییدا مه‌حاڵه. ئه‌و سزا و ڕه‌نجه‌ی عیسا مه‌سیح تووشیهات به شێوهیهکیدی و بگره زیاتریش دوچاریهتی. له ناوچوونی کچێتی خوشکه‌که‌ی هێنده له سه‌ری کار ده‌کات که له ڕۆژی خۆکوژییه‌که‌یدا، که کاتژمێره‌که‌ی خۆی ئه‌شکێنێ، په‌ڵه‌یه‌کی سوور ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌فحه‌ی کاتژمێره‌که‌ی که به هیچ شێوه‌یه‌ک پاک نابێته‌وه، ئه‌م پهڵهسووره دیسان هێمای له ناوچوونی کچێتیی کهدییه.
هه‌روه‌ها که وتمان کوینتین مروڤێکی تهواوخوازه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه توانای په‌سه‌ند کردنی هیچ که‌موکووڕییه‌کی نییه، بۆیه ته‌نانه‌ت ده‌یهه‌وێ له ده‌ست سێبه‌ره‌که‌ی خۆیشی که هه‌مان سه‌رچه‌شن (ئارکیتایپ)ی یونگییه، ڕزگاری هه‌بێ:
«سێبه‌ره‌که به ته‌واوی له هه‌یوانه‌که نه‌ڕۆیشتبوو، له ناو درگاکا وێستام و تهماشایهاتوچووی سێبه‌ره‌که‌م ده‌کرد.»
قێڕه و تووڕه‌یی، لاپه‌ڕه‌ی ۷۷
«سێبه‌ره‌که که‌وتبۆوه سه‌ر هه‌یوانه‌که، پام هێنایه ناو خۆرهتاوهکهو دیسان سێبه‌ره‌که‌م دیته‌وه.»
قێڕه و تووڕه‌یی، لاپه‌ڕه‌ی ۷۸
ئه‌و «سێبه‌ره» که دوکتور یۆنگ(۱۲) باسی لێوه کردووه له ئوستووره‌کانی هێندیشداهاتووه و ناوی نراوه «ژن له پیاودا» یان «پیاو له ژن‌دا»:
له جێگهیهکیتری ڕۆمانه‌که‌دا دهّینین که کوینتین به پاوه سێبه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کوتێ و هه‌موو ئه‌م کارانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه تا ئه‌و چکه خراپییه له ناو ببات. هه‌ڵبه‌ت مه‌رج نییه له هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیدا وشه‌ی «سێبه‌ر»مان بینی خێرا بڵێین ئه‌وه سێبه‌ر یونگییه. نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌واوخواز بوونی کوینتین ئه‌و کاته‌یه که پێش خۆکوژی ددانه‌کانی ته‌میز ده‌کات و پاشان به ڕێکوپێکی میسواکه‌که‌ی ده‌نێته سه‌ر جێگه‌که‌ی خۆی. ئه‌مه‌ش بڵێین که له ڕۆژی خۆکوژییه‌که‌یدا جوانترین جلوبه‌رگی له‌به‌ر ده‌کا و ئه‌وه‌نده خۆی ئه‌ڕازێنێته‌وه خه‌ڵکی پێیان وایه ده‌یه‌وێ بچێ بۆ مسابه‌قه‌ی قایقسواریی ساڵانه‌ی خوێندکاره‌کانی زانکۆیهاروارد.
- به‌شی سێهه‌م: ۶‌ی ئاپریلی ۱۹۲۸
ئه‌م به‌شه له ڕوانگه‌ی کوڕێکیتری بنه‌ماڵه‌ی کامپسۆن، واته، جه‌یسۆن، نووسراوه. له به‌شی یهکهمیڕۆمانهکهدا هه‌رکاتێ بێنجی ئاماژه بۆ جه‌یسۆن ده‌کات ده‌ڵێ ده‌ستی له گیرفانیدا بوو، که ئه‌م ڕسته‌یه وه‌ک بنواتایهک (motif) چه‌ند جار له به‌شی یهکهمیڕۆمانهکهدا دووپات کراوه‌ته‌وه که مه‌به‌ست له‌م ڕسته‌یه کاری داهاتووی جهیسۆنه، چونکه جه‌یسۆن مرۆڤێکی پاره‌په‌رست و پووڵ خۆشه‌ویسته. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیه‌وێ باشتر جه‌یسۆن بناسێ ده‌بێ بڵێین که جه‌یسۆن هه‌مان ئیاگۆی شانۆنامه‌ی ئوتیلۆی شکسپیهره: بێخهیاڵف بێهه‌ست، ڕژد و… هتد.
جه‌یسۆن که‌سایه‌تییه‌کی دژ به بێنجی (عیسا مه‌سیح) هه‌یه. جه‌یسۆن هێمای هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه که بوونه هوی کوشتنی عیسا مه‌سێح و قێڕه کردنی بێنجی. له کۆتاییدا، جه‌یسۆن له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی کهدیدا، که ئه‌ویش دیسان ناوی کهدییه، له سه‌ر پووڵ و پاره مشت و مڕ داده‌مه‌زرێنێ و که‌دی هه‌ندێ پاره له جه‌یسۆن ئه‌دزێ و ده‌رئه‌چێ.
- به‌شی چواره‌م: ۸ی ئاپریلی ۱۹۲۸
ئه‌م به‌شه زیاتر بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ڕۆمانه‌که نووسراوه. ڕووداوه‌کانی ئه‌م به‌شه زیاتر له ده‌وروبه‌ری دیلسی ڕوو ئه‌دا، که هێمای نه‌زم و له‌بارییه و ته‌نیا که‌سایه‌تیی سه‌رکه‌وتووی ڕۆمانه‌که‌یه. خاڵێکی سه‌رنج ڕاکێش له‌م به‌شه‌دا لێدوانه ئایینییه‌که‌ی باوکی ڕووحانییه که لێکچوونێکی زۆری له‌گه‌ڵ لێدوانه‌که‌ی باوکه ئارناڵدا هه‌یه(۱۳).
به‌راوردێکی ئوستووره‌یی و چه‌ند وته‌یه‌کی گشتی
- هه‌روه‌ها که له ئه‌ده‌بی گه‌لانی ئیسلامی‌دا قورئانی پیرۆز ده‌ورێکی به‌رچاوی گێڕاوه و له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به‌تایبه‌ت له شیعره‌کانی مه‌لای جزیری، نالی، مه‌حوی، ناری و… هتد ده‌رکه‌وتووه، کتێبی پیرۆزی ئینجیلیش سهردهمینوێ له ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوا بووه‌ته بنه‌مایه‌کی ئه‌ده‌بی ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی ئه‌م سه‌رده‌مه (وه‌ک فاکنێر و ئونیل) زۆر جار ئاماژه‌یان بۆ کردووه. له سه‌ره‌تای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌و لێکچوونانه‌ی نێوان ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌یی و کتێبی پیرۆزی ئینجیلمان خسته ڕوو، به‌ڵام لێره‌دا باسی چه‌ند ئوستووره‌یه‌کی بنچینه‌یی ده‌که‌ین که له کتێبی پیرۆزداهاتووه و له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییشدا به شێوه‌یه‌کی هێمایی باسی لێ کراوه.
به گوێره‌ی ئوستووره‌کانی کتێبی پیرۆز، له به‌هه‌شتدا دوودار هه‌بوو که ئاده‌م له خواردنی میوه‌ی ئه‌و دارانه بهڕهوبڕ کرابوو: داری زانست (tree of knowledge) و داری ژیان (tree of life). شه‌یتان له ڕواڵه‌تی مارێکدا حه‌وای فریو دا و ئاده‌م و حه‌وا میوه‌ی داری زانست که سێ‌و بوو خواردنیان. به هۆی خواردنی ئه‌م میوه‌وه ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شت ده‌رکران چونکوو به‌هه‌شت جێگه‌ی پاکانه و هه‌رکه‌سێ زانستی هه‌بێ له به‌هه‌شتا ناتوانێ بژی ئاده‌م و حه‌وا تا پێش خواردنی سێوه‌که هه‌ردووکیان لیباسیان له‌به‌ر ناکرد و سه‌رانسه‌ر ڕووت ده‌هاتن وده‌چوون؛به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی زانیاری به لیباس له‌شی خۆیان داده‌پۆشن، ئادهمیسهرزهوی به هۆی هه‌مان گوناح که به گوناحی سه‌ره‌کی ناسراوه پێویسته به شێوه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تایی ڕه‌نج بکێشێ. له به‌شی یهکهمیئینجیلی سهردهمینوێداهاتووه که نه‌ته‌نیا ئاده‌م به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت زه‌رویش له به‌ر هه‌مان گوناح به له‌عنه‌تی خوا دوچارن. هه‌ڵبه‌ت، مه‌رگ کۆتایی به ڕه‌نجی مرۆڤ دێنێ و ئه‌گه‌ر نه‌خوازه‌ڵا، ئاده‌م میوه‌ی داری ژیانیشی خواردبایه، ئیدی مرۆڤ ناچار بوو به شێوه‌یه‌کی بێ‌کۆتایی و هه‌تاهه‌تایی ڕه‌نج بکێشێ. ڕۆیشتنی کوینتین له باشووری ئامریکاوه بۆ زانکۆیهاروارد وه‌ک دوور کردنه‌وه‌ی ئاده‌م له به‌هه‌شته. باشووری ئامریکا، وه‌ک به‌هه‌شت، وڵاتێکی خۆش و لادێییه و زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌وێ ڕه‌شپێستن. دانیشتووانی ئه‌و هه‌رێمه له بۆچوونی فاکنێرهوه به هۆی دوور بوون له شارستانیه‌ت هه‌موویان پاک و بێخه‌وشن (۱۴). له لایه‌کیتره‌وه، زانکۆیهاروارد که له باکووری ئامریکادایه هێمای زهویدوای دوور کردنه‌وه‌ی ئاده‌مه.هاروارد جێگه‌ی زانسته و زانستیش خۆی له خۆیدا وێرانکه‌ره. لههاروارددا ته‌کنۆلۆژیی وێرانکه‌ر ته‌نانه‌ت سروشتیشی له ناو بردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی خراپی له سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه داناوه. کوینتین قه‌ت ناتوانێ له جێگه‌یه‌ک وهکهاروارد درێژه به ژیانی خوی بدات و له ئاکامدا خۆی ده‌کوژێ، که‌چی مرۆڤێکی وه‌ک جه‌یسۆن له باشووری ئامریکا که ئه‌وێیش په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و ته‌کنۆلۆژی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌توانێ درێژه به ژیانی بدا ئیدی له‌به‌رچی خۆی بکوژێ.
- له کتێبی پیرۆزداهاتووه که میوه‌ی ئه‌و داره‌ی ئاده‌م و حه‌وا خواردیان سێ‌و بوو، که‌چی له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا که‌دی که ئه‌ویش وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی ڕزگاریخواز وایه، ده‌ڕواته سه‌ر داره هه‌رمێیه‌ک، که خوێنه‌ر به به‌کارهێنانی وزه‌ی خه‌یاڵ و هه‌ستی خۆی ئه‌توانێ به‌م نوکته‌یه بگات که بۆ داره سێوه‌که‌ی ئوستووره‌کان له‌م ڕۆمانه‌دا گۆڕاوه و بۆته داره هه‌رمێ. ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که فاکنێر به وردبینی و ژیرییه‌کی که‌موێنه‌وه ته‌ماشای کێشه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌ی وڵاته‌که‌ی کردووه و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی مرۆڤی ئێستا دوچاریهتی پێشبینی کردووه.
- له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ههڤدهههمدا که پاک ئایینه‌کانی (Puritans) ئینگلیسی سواری که‌شتی بوون و به‌ره‌و ئامریکا وه‌ڕێ که‌وتن وا ئه‌زانرا که ئامریکا به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وییه. جا بۆیه کۆچه‌ره‌کانیش وه‌ک ئادهمیپێش دوور کردنه‌وه له به‌هه‌شت، پاک و پیرۆز بوون. بۆیه له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ده‌بیاتی ئامریکا له سه‌ده‌کانی هه‌ژده و نۆزده‌دا که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌ده‌بیی خراپ نابیندرێ؛ ئه‌گه‌ریش له ڕۆمان یان کورته‌چیرۆکێکدا وه‌ها که‌سایه‌تییه‌ک بدۆزرێته‌وه بێگومان له کۆتایی چیرۆکه‌که‌دا گۆڕانکاری به سه‌ریا دێ. ئه‌م بار و دۆخه ئه‌ده‌بییه تا شه‌ڕی یهکهمیجیهانی هه‌ر به‌ده‌وام بوو، به‌ڵام دوای شه‌ڕی یه‌که‌م که ئامریکا سه‌رکه‌وتووترین وڵاتی به‌شدار له شه‌ڕدا بوو، ئیدی ئه‌و بۆچوونه پاک و پیرۆزه له ئه‌ده‌بیاتی ئامریکادا به‌دی ناکرێ له به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی سه‌ره‌کی: ئامریکا له شه‌ڕی یه‌که‌مدا درهنگهاته نێو مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی دوور بوونی سنووره‌کانی ئامریکا له ئورووپا، فڕۆکه‌کانی ئه‌و ده‌مه نه‌یانده‌توانی شاره‌کانی ئامریکا بۆمباران بکه‌ن. ئامریکای له دوای شه‌ڕ ئامریکایه‌کی سه‌رمایه‌داری و مادییه. ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیی و پیشه‌سازی جیهانی ڕوژئاوا شاری پاریس بوو و له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا شاری له‌نده‌ن بوو، پاش شه‌ری جیهانی یه‌که‌م، واشینگتۆن و نیۆیۆرک بوونه‌ته ناوه‌ندی جیهانی ئه‌وڕۆکه و ئیدی ئئامریکا ئیمڕۆ ئامریکای پیرۆز و بێخه‌وشی سه‌ده‌کانی هه‌ڤده و هه‌ژده و نۆزده نییه. ئه‌وه‌تا که شاعیران و نووسه‌رانی وه‌چه‌ی ون بوو (lost generation) وڵاتیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و ئورووپا کۆچیان کرد و زۆربه‌یان له پاریس له ماڵی گرتروودشتاین (۱۹۴۶-۱۸۷۴) گیرسانه‌وه(۱۶).
که‌وابوو ئه‌ده‌بیاتی پێش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی پاش شه‌ڕ، جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه،هاوکات گۆڕینی ڕوانگه فه‌لسه‌فییه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی سروشتخوازی (naturalism) و سوورڕیالیزم له ئه‌ده‌بیاتی ئامریکادا بووه هۆی ئه‌وه که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی ئامریکای سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌موویان ئه‌و ماتریالیزمهیان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه که ئامریکا دوچاری بوو. مه‌به‌ست له ماتریالیزم لێره نه‌مانی وزه‌ی هه‌ست و خه‌یاڵ و مرۆڤایه‌تییه که کارتێکردنێکی یه‌کجار گرنگی له سه‌ر ڕۆماننووسگهلێک وه‌ک فاکنێر داناوه.
له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به ئاشکرایی ده‌رکه‌وتووه، بنه‌ماڵه‌ی شکۆداری کامپسۆن که له ڕابردوودا به کامه‌رانی و پاکییه‌وه ژیانیان ده‌برده سه‌ر، ئێستا که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، تووشی هه‌مه چه‌شنه خراپی و نالهبارییهکهاتوون و ئه‌و ڕێز و شکۆوه ئیدی نامێنێ(۱۷).
قێڕهکردنی بێنجی قێڕهبوونی مرۆڤیهاوچهرخی ڕۆژئاوایه؛ له ده‌ست چوون و له ناو چوونی کچێتی که‌دی، له‌ناوچوونی پاکی ژنه‌کانه، خۆکوژیی کوینتین هێمای خۆکوژیی ڕووناکبیره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایه و له‌م بارودۆخه ناله‌بار و دژ به مرۆڤایه‌تییه‌دا ته‌نیا که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک جهیسۆنی ماتریالیست و بێهه‌ست ئه‌توانێ درێژه به ژین بدات؛ هه‌ر بۆیه وتوویانه فاکنێر پزیشکی ڕۆحیی کۆمه‌ڵگای ئامریکاییه.
په‌راوێزه‌کان:
- (۱۹۳۹) The Sound and The Fury ئه‌م ڕۆمانه له فارسی‌دا به خشم و هیاهو ناسراوه که ڕه‌خنه‌گره فارسه‌کانیش بۆ خۆیان له سه‌ر وه‌رگێڕانی ڕاسته‌قینه‌ی نێوی ئه‌م ڕۆمانه قسه‌کانیان یه‌ک ناگرێته‌وه. له وه‌رگێڕانه کوردییه‌که‌یدا ئێمه قێڕه و تووڕه‌ییمان دانه‌وه چونکه وشه‌ی (sound) له کوردی‌دا به شێوه‌ی (قیڕه) مانا ده‌گرێته‌وه که له ناوچه‌ی سنه‌دا (قێڕه)شی پێ ئه‌ڵێن، له لایه‌کیتره‌وه ئه‌و وشه‌یه وه‌ک ئاوه‌ڵناوێک بۆ که‌سایه‌تییه‌کی ڕومانهکه به ناوی «بێنجی» به کار هێنراوه که له ڕۆمانه‌که‌دا قێڕه ئه‌کرێ. وشه‌ی (fury) له کوردی‌دا مانای «تووڕه‌یی» ده‌دا که دیسان ئه‌م وشه‌یه ئاوه‌ڵناوێکه بۆ که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌ی ڕۆمانه‌که به ناوی جه‌یسۆن.
- له شاراوه‌ییدا دوو مانا یان دوو لایه‌نمان هه‌یه که یه‌کێکیان دروسته، به‌ڵام له دژایه‌تیدا دیار نییه کام له‌و دوو مانایه ڕاسته‌قینه‌یه؛ ڕه‌نگه هیچکامیان یان هه‌ردووکیان دروست بێ و هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی وه‌دیهاتنی چه‌شنه سه‌رلێشێواوییه‌ک له ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕنیستیدا. له مودێڕنیزمدا چه‌شنه هزریارییهک ده‌بیندرێ که له پۆست مودێڕنیزم ئیتر هزر و عهقێ به که‌ڵک نایه‌ت و نازانین له دژایه‌تیدا کام له دوو ماناکه دروسته.
- کاریگه‌ریی ئینجیلی سهردهمینوێ له به‌رهه‌مه مودێڕنه‌کانی دیکه‌دا ده‌رکه‌وتووه؛ بۆ نموونه له شانۆنامه‌ی پیاوێکی یه‌خی دێ (۱۹۴۹) یوجین ئونیل ته‌نانه‌ت ژماره‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی نێو شانۆنامه‌که‌ی وهکووهاوڕێیانی عیسا مه‌سیح داناوه.
- ئه‌م هونه‌ره نوێیه، واته تێکه‌ڵکردنی ڕوانگه‌کان یه‌که‌مجار جۆیس له ڕۆمانی وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌کوو گه‌نجێک به‌کاری هێناوه.
- له ئه‌ده‌بی مودێرنیستیدا روخسار نامۆوه و ناوه‌رۆک ئه‌خلاقییه، به‌ڵام له ئه‌ده‌بی پۆستمودێڕنیستیدا هه‌م ڕوخسار و هه‌م ناوه‌رۆک نامۆ و دژهئهخلاقین.
- لۆرد جیم له ڕۆمانێک هه‌ر به‌م ناوه‌وه، ستیفان دێدالووس، که‌سایه‌تیی به‌رچاوی ڕۆمانه‌کانی جۆیس وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌کوو گه‌نجێک و ئولیس، هه‌ردووکیان مرۆڤگه‌لێکی ڕۆمانتیک و هه‌ست خاوێنن و له ناو جیهانێکی بێههستدا ناچارن ژیان به سه‌ر به‌رن. له دونیای واقعدا، ئه‌گه‌رچی تیۆری ئه‌ده‌بیی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دژ به ڕۆمانتیزمیسهرهتای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بوو، به‌ڵام چه‌ند شاعیر و نووسه‌رێکی ڕۆمانتیک ده‌بیندرێن وه‌ک: ڕیلکه (۱۹۲۶-۱۸۷۵)، دیله‌ن تووماس (۱۹۵۳-۱۹۱۴) و لاورێنس (۱۹۳۰-۱۸۸۵). هه‌ڵبه‌ت قوتابخانه‌یه‌کی نوێ ڕۆمانتیسیزم (neo-romanticism) له سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌ری هه‌ڵدا که به هۆی کاریگه‌ریی چه‌ند شاعیرێکی کلاسیک له ناو چوو.
- دامۆدی (Dammudy) نێوی دایه‌گه‌وره‌ی منداڵانی بنه‌ماڵه‌ی کامپسۆنه. له دوو وشه پێکهاتووه: (Dam) و (mud). (Dam) به مانای نفرین و (mud) به مانای قوڕ. ئه‌م نێوه خوێنه‌ر ده‌خاته‌وه بیری پرسه‌ی دایه‌گه‌وره که له‌وێ لیباسه‌کانی که‌دی قوڕاوی بوون، ئه‌مه‌ش هێمای نه‌مانی پاک و نه‌مانی کچێتییه.
- خاڵۆ موری ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێکی زۆری هه‌یه، به‌ڵام دیسان له‌گه‌ڵ خانمیپاترسۆندا پێوه‌ندییه‌کی ناشه‌رعی هه‌یه، ئه‌مه‌ش نموونه‌ی دۆخی کۆمه‌ڵگای ئه‌و ده‌مه‌یه.
- کلینس بروکس، ڕه‌خنه‌گری نوێی ئامریکایی، زاراوه‌ی «عاده‌تی خراپی کورتکردنه‌وه»ی (heresy of paraphrase) هێنایه ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه. به وته‌ی بروکس هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی پێویسته به ته‌واوی بخوێندرێته‌وه و کورت کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان کارێکی خراپه و بایه‌خی ئه‌ده‌ب له ناو ده‌بات. هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی خاوه‌نی بنه‌مایه‌کی لۆژیکی (logical structure) و چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیه (local texture) که له کورتکردنه‌وه‌دا ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه له ناو ده‌چن.
- بابه‌تی «قێڕه» بوونی مرۆڤیهاوچهرخ، له چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی کلاسیکی مودێڕنیستیدا گرنگی پێ دراوه ـ نموونه‌ی به‌رچاوی شیعری «سروودی عاشقانه‌ی جه‌ی ئاڵفرد پروفراک»…
- له فه‌لسه‌فه‌ی نوێ ئهفلاتوونیزمدا (neo-platonism) که بۆخۆی بناخه‌یه‌کی ڕۆمانتیسیزم پێکدێنێ و به‌تایبه‌ت له ئه‌و پێشه‌کیانه‌ی وۆردزوۆس بۆ هه‌ندێ له شیعره‌کانی نووسیه‌وه باوه‌ڕ وایه که هه‌رچێ مرۆڤ گه‌وره‌تر ده‌بێ له خودا زیاتر دوور ده‌که‌وێته‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه منداڵ و منداڵێتی له ئه‌ده‌بێکی وه‌هادا وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی پاکی دآدهنرێ.
- Carl Gustav Jung (1875-1961).
- ئه‌م لێدوانه له به‌شی سێههمیڕۆمانی وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌کوو گه‌نجێکدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه که کاریگه‌رییه‌کی مه‌زن له سه‌ر ستیفان دێدالووس داده‌نێ.
- هه‌ڵبه‌ت فاکنێر گرنگییه‌کی زۆر ده‌داته به‌رابه‌ری نێوان ڕه‌شپێست و سپیپێستی ئامریکایی و ئه‌مه‌ش زیاتر له کورته‌چیرۆکی ورچدا (The Bear) ده‌رکه‌وتووه.
- له ئیسلامدا باوه‌ڕ وایه میوه‌که خورما یان گه‌نم بووه، له زه‌رده‌شتیدا ده‌ڵێن دوو لق ڕێوازی کێوی بووه.
- نووسه‌ران و شاعیرانی «وه‌چه‌ی ون بوو» بریتین له: ئێزرا پاوه‌ند (۱۹۷۲-۱۸۹۴)، ئارکیباڵد مهکلیش (۱۹۸۲-۱۸۹۲)، ماڵکۆڵم کهولی (۱۹۸۹-۱۸۹۸)، هێمینگوه‌ی (۱۹۶۲-۱۸۹۸) و … هتد.
- نموونه‌یه‌کی باشی ئه‌م تێکشکانه له ڕۆمانی قێڕه و تووڕه‌ییدا هه‌مان «گاری»یه‌که‌یه که له سهردهمیمنداڵی بێنجیدا به ئه‌سپێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و جوان و به‌کاره، به‌ڵام ئێستا که بێنجی گه‌وره بوو ـ گارییه‌که شکاوه و ئیدی به کار نایه‌ت؛ ئه‌مانه هه‌موو هێمای تێکچوونی بنه‌ماڵه‌ی کامپسۆنه به تایبه‌تی و بنه‌ماڵه ئامریکایی به‌گشتی.
* گۆڤاری ده‌ق، س. ۱، ژ. ۱ (زستانی ۱۳۷۹)، لل. ۱۴۵-۱۳۱٫
ئاماژه: ئه‌م وتاره زستانی ساڵی ۱۳۷۹ی هه‌تاوی له ژماره‌ی یهکهمیگۆڤاری ده‌ق بڵاو کراوه‌ته‌وه.
*تێبینییه‌کی نوێی دکتۆر سه‌جادی سه‌باره‌ت به رۆمانی قیڕه و تووڕه‌یی:
یک نکته جالب درباره‌ی ترجمهی کردی عنوان این رمان:
همانطور که می‌دانید عبارت “خشم و هیاهو” از نمایشنامه مکبث اثر شکسپیر گرفته شده است. هنگامیکه مکبث خبر مرگ لیدی مکبث را میشنود، یکی از زیباترین و در عین حال عمیقترین واکنشهای شکسپیر نسبت به مفهوم زندگی و نیستی را بر زبان می‌آورد. بخش کوتاهی از تکگویی مکبث در این هنگام عبارت است از:
ژیان چیرۆکیکە گێلەپیاوێک دەیگێڕێتەوە،
تەژییە لە قێڕە و تووڕەیی
هیچ واتایەکیشی نییە.
در رمان فاکنر، یکی از شخصیتها به نام جیسون نماد “خشم” و، شخصیت دیگری در همان رمان به نام بنجی نماد “هیاهو” هستند.
سال ۷۸ کە این مقالە رو نوشتم، برای ترجمهی کردی “هیاهو” از واژه‌ی “قێڕه” استفاده کردم. بعد از چاپ مقاله، یکی از منتقدان جایی نوشته بود که میبایستی از اصطلاح کردی “قین و قڕه” استفاده می‌کردم. منتقد مذکور نمی‌دانست که بنده دلایل دیگری نیز برای انتخاب این عنوان دارم:
در این رمان، بنجی (هیاهو) در سن ۳۳ سالگی به دست خانوادهی خود اخته می‌شود. خانوادهی بنجی به این دلیل وی را اخته می‌کنند کە پسر ابلەشان دیگر برای دختران مدرسهای مشکلی به وجود نیاورد (مردم نمی‌دانند بیچارە بنجی کاری به دخترها ندارد و صرفأ برای پیداکردن خواهر خود، کدی، به آن‌جا می‌رود).
اختهکردن بنجی در واقع استعارەای است برای اختهشدگی انسان معاصر غربی از دید فاکنر؛ مهمتر این کە این اتفاق در سن ۳۳ سالگی برای بنجی روی میدهد، یعنی سن تصلیب حضرت عیسی مسیح.
در زبان کردی برای کسی که اخته شده باشد از صفت ”خەسێنراو” استفاده می‌کنند؛ ولی در شکل محاورەای آن “قێڕه” بە همان معنی و با اندک تغییری در معنی از بسامد بالایی برخوردار است.
پس:
واژەی کردی “قێڕە” چە بە معنی اختە و خواجە و چە بە معنی سروصدا و هیاهو بهترین گزینهی موجود برای ترجمهی عنوان رمان خشم و هیاهو اثر فاکنر است: قێڕە و تووڕەیی.
سخنرانی فاکنر در زمان دریافت جایزەی نوبل یکی از بیادماندنیترین خطابههای جایزەی نوبل است. این متن تاکنون چندین بار بە زبانهای مختلف ترجمە شده است. فاکنر در نطق خود از عبارت مشهور “رنج و عرقریزی روح بشر” برای توصیف آثارش و نیز برای کنش نوشتن و خلاقیت استفاده کرد:
“The agony and sweat of the human spirit”
در جایی خواندم فاکنر قصد نداشت جایزه رو بگیره (کاری که بعدها ساموئل بکت کرد و از دریافت جایزە امتناع ورزید و بە جای رفتن بە اسکاندیناوی بە هتلی در تونس رفت تا از چشم خبرنگاران دور بماند، اگرچە آن‌جا هم دست از سرش برنداشتند). اما ظاهرا بنا به اصرار دخترش می‌رن سوئد. در هواپیما از مهماندار یه کاغذ میخواد و این متن رو همون جا مینویسه! الحق و الانصاف لقب “پزشک معنوی مردم آ‌مریکا” برازندهی اوست.
