جمعه , ۴ خرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / خوێن ڕێژی/ ئاره‌ش ئه‌ڵڵاوێردی/ و: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب

خوێن ڕێژی/ ئاره‌ش ئه‌ڵڵاوێردی/ و: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب

 

10063

 

خەریکە خوێن دێ

خەریکە

خوێن

دێ

خوێن لە گەڵ غەوارەیەک دێ

خەریکە خوێن بە تاکسییەک دێ

خەریکە خوێن لە گەڵ سۆزانییه‌ک دێ

خەریکە سۆزانی و خوێن بەرەو لای چاوی من دێن

من لە ئەسپابی زەڵامی‌خوێن دەڕوانم

خوێن و ژن سرتەسرتیانە

سۆزانی چەماوە ناو چاوانی من و مەمکه‌کانی

سەر گۆی مەمکی لە زارم نا

خوێن، دەستی سۆزانی دەگرێ و

ڕایده‌کێشێ و

دەیبا

سەری لە زارم دەردێ

لیچق

بەرەو ماڵ ده‌خوشێن ژن و خوێن

لیکاوم لە بەژنی دەتکێ

خوێن بەرەو دەرێ دێ

خوێن شتێکه‌ وه‌ک شەرم و تووڕە بوون

خوێن، سۆزانی بە تاکسی دەباتەوە بۆ ماڵەکەی

خوێن سه‌یرم ده‌کا

من خۆم پیس دەکەم

خوێن لووتی دەگرێ و

لە چاوییەوە فیچقە دەکا

خوێن ده‌پژێته‌ سەر دەم و چاوی خۆی

خوێن دەم و چاوی ده‌سڕێ

خوین لە ئاوێنە دەروانێ و بە خۆی دەڵێ: تەنیا خوێن

من دەزانم کە سۆزانی نەیتوانیەوە خوێن کاژێر بکا

خوێن دادەنیشێ

فشار بۆ خۆی دێنێ

ناوچاوانی تێک دەچێ

خوێن دەدلێ و

دڵۆپێک لە خۆی لە لەپ دەنێ

دلۆپێک کە دەبێتە خوێنێکی­تر

خوێنی‌هاوڕەگەزێکی­تر

خوێن لە گەڵ خوێنی‌هاوڕەگەزێکیتر دەڕۆنە هۆدەی من

خوێن سەری لە دەرگاوە دێنێتە دەر

خوێنەکەی خۆمان دەڵێم

لە چاوانم نزیک دەبێتەوە و دەڵێ بڕێك چاوت هەڵێنە گەوجە

خوێنی رووناکبیر، فشاری دەچێتە سەر

خوێن به‌جێ دێڵێ

خوێن خەریکە ده‌ڕشێته‌وه‌

خوێن

خوێنی شێتی

دەڕواتەوە خوار

خوێن ساردیکەی ڕادەگرێ و

لە باوەشی گەرمی‌خوێن دەخزێ

تۆمەز خەریکە خوێن دەدا

دەنگی دێ

تۆمەز خوێن خەریکە دەڕی

تۆمەز خوێن خەریکە بە سەر زگەوە دەچێ

نا

بێدەنگییە

تۆمه‌ز خوێن چاک دەبێتەوە

خوێن خەریکە شاڵوارەکەی لە بەر دەکا و

لە گەڵ خوێنێکی­تر کە شاڵوارەکەی لە بەر کردووە

لە ماڵێ ده‌رده‌که‌ون

خوێنەکان  کە لە ماڵ ده‌رده‌که‌ون

خوێنەکان کە لە ماڵ ده‌رده‌که‌ون

خوێنەکان کە چاو لە دەرێ دەکەن

خوێنەکان کە سواری مێترۆ دەبن

خوێنەکان کە لە مێترۆدا کەسێک بە واڵتر بنیامین دەگرن

خوێنەکان کە بە والتر بنیامینەوە دەنووسێن

خوێنەکان کە لە رێکلامە توجاریکان دەڕوانن

خوێنەکان کە پارەیان لە مێترۆ لێ قەپاندوون

خوێنەکان کە چوون بۆ کەڵانتەری و وتوویانە والتر بنیامین پارەکەیانی لێ قەپاندوون

خوێنەکانی شێتی

خوێنەکانی فەلسەفی

خوێنەکانی پەژارەیی

خوێنەکانی بێکار

خوێنەکانی بێ عار

خوێنەکانی کەم خوێن

کەم

کەمتر

ئەوانەم خەون دیوە

ئیتر شتێک نازانم.

خوێن

خەریکە تەنیا دێ

خوێن خەریکە پیادە دێ

خوێن سەری لە گێژەوە دێ

لە باوەشی دەگرم

خوێن بە تکاوە لە چاوانی من نزیک دەبێتەوە

دادەێمه‌وه‌ و

لە مەمکم خوێن دەمژێ

خوێن خەریکە دەڕوا

خوێن

خەریکە

دەڕوا

خوێن

خەریکە

لێرەم دڕوا.

 

 

خوێن ڕێژی/ ئاره‌ش ئه‌ڵڵاوێردی/ و: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

2 × دو =

قالب وردپرس پوسته وردپرس