یکشنبه , ۲۸ مرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / ده‌سته‌ خوشکانی گه‌نم/ ستار خوسره‌وی

ده‌سته‌ خوشکانی گه‌نم/ ستار خوسره‌وی

photo_2016-06-27_13-04-46

۱-
جێی که‌ڵبه‌کانی به‌سه‌ر‌هاشمه‌ی مانگه‌وه‌ دیاره‌
گه‌ر له‌ته‌ نانێکی ده‌س نه‌که‌وێ ،
برسی.

۲-
به‌ زمانی گه‌نمه‌وه‌ ئه‌دوێ
که‌چی،
هه‌موو شه‌وێ
به‌ زکی برسییه‌وه‌
سه‌ر ئه‌نێته‌ سه‌ر کورسیه‌ ئاسنه‌که‌ی ناو پارک،
کارتۆن خه‌و.

۳-
به‌ قه‌ڵماسک
به‌ردی تێ ده‌گرن منداڵان
به‌ شه‌له‌ شه‌ل و برسێتیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
پشیله‌ی ئاوس.

۴-
شه‌وانه‌ مانگ
له‌سه‌ر مه‌زرا
چیرۆکی منداڵه‌ برسییه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌
بۆ ده‌سته‌ خوشکانی گه‌نم.

۵-
زۆرن ن ن ن ن
ئه‌و نامانه‌ی که‌ منداڵه‌کانی ئافریقا
نه‌یانتوانی بینووسن بۆ گه‌نم،
چوونکه‌ که‌س نه‌بوو له‌ کیشوه‌ری شێر و که‌رکه‌ده‌نا
منداڵێک به‌ زمانی نان ئاشنا بکا.

ستار خوسره‌وی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

سه × دو =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..