دوشنبه , ۳۱ اردیبهشت ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / را کردن به‌ بێتادیندا / قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌دئاقایی

را کردن به‌ بێتادیندا / قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌دئاقایی

722125_mKt46K91

میژوو ده‌بارێت و خه‌نجه‌ر له‌ زه‌ینی زه‌وی دا

مێژوو به‌ زه‌ینی زه‌وینی ته‌ته‌له‌ کراوه‌وه‌  ده‌بارێت –  باریوه‌

که‌ جیهان به‌ پێوه‌ست و په‌راوێزه‌کانییه‌ وه‌

                 به‌ واژه‌ و به‌ستێنه‌کانییه‌وه‌         سه‌خت

زه‌ینی کوێره‌رێیه‌ک که‌ له‌ چاوه‌کانیدا کرێوه‌ ژیاوه‌

زه‌ینی قه‌ساب خانه‌کان و مردووشۆر خانه‌کان

جه‌نازه‌یه‌ک

ده‌ سته‌کانی له‌ حافزه‌ی داباریوی ‌هه‌‌ڵفرینێکی پێکراودا        هه‌ڵکورماندووه‌

له‌ حافزه‌ی پێستی ژنێک

      که‌ کانیله‌ی پرچه‌کانی

                  ریشه‌ی ده‌گاته‌ شه‌قامی‌شورشگێری قوڵاییه‌کان

ده‌گاته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رێکی موسه‌لله‌ح

                            خستومه‌ ناو شووشه‌ی ئاڵکۆڵ        بۆ پیاسه‌کانی ته‌نیایی

دڵیشم ناردۆته‌ دڵه‌کوته‌ و        ئه‌له‌رزێ بۆ که‌مێک ئیزابێل ئالنده‌

                                                          بۆ که‌مێک باڵنده‌       که‌ دواتر بمبارێت

هه‌ڵوه‌رینی زه‌ینی ره‌وان په‌رێشیم دره‌ختێک

                            ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ڵکه‌ندووه‌ و      به‌ پایزه‌کانی له‌شیدا راده‌کات

بابڕه‌کان

ئاپاڕتومانه‌کان

وێرانییه‌کانی زه‌ین و

         ئاسانسۆر

         که‌ میعده‌یه‌کی برینداره‌ و

        له‌ به‌رزترین نهومی‌را        به‌ قڵپێک توورت ده‌داته‌وه‌        

        حاسێ له‌ نێو ده‌سته‌کانی یاده‌وه‌ری،                 هه‌میشه‌ییه‌کانی داخراو

*

له‌‌و دیوی هه‌میشه‌ و ده‌رگاکان:

کرێوه‌ی کوڵ و کۆی ساڵیان

شوێن پێی فڕکه‌ی هه‌ڵفرینتم     لێ ون ده‌کا و

ده‌سته‌کانم ده‌باته‌وه‌ باڵنده‌ییه‌کی هه‌نده‌سی له‌ نێو ئاسمی‌ته‌ونه‌کاندا

                                                              له‌ رابردۆوه‌‌هاتووه‌

له‌و دیوی هه‌میشه‌ و~~~~

تێلگڕاف :

[کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خزاوه‌ته‌ به‌ دزییه‌وه‌

که‌ڵ به‌ مووه‌ به‌نده‌، درنده‌، فڕنده‌

زاووزێی بارینی په‌روه‌نده‌ و ئه‌منییه‌ت تا گه‌روو    خه‌ریکه‌ قڕم کات

– قڕ کردن تۆمه‌تبارێکه‌ له‌ سه‌ده‌کانی پێشۆوه‌ سه‌رسورمان      بۆ مان و نه‌مان   

مان ده‌گریت –

باڵنده‌ ناوێرم هه‌ڵفرێ و

ده‌روونم حکوومه‌ت نیزامی‌راده‌برێ  –  رابردووه‌  ]

                                                     رابردوو

له‌و دیوی هه‌میشه‌ و ده‌رگاکان:

له‌ مندا برینێکی زێوین به‌تاقی ئاسمانه‌وه‌

له‌ ناخی زه‌ویدا خه‌ریکه‌ ده‌تسووتێ

پیاوێک که‌ خۆی وخۆی  له‌ سه‌ر خۆی داده‌خا و

ژانێکی هیستریک و قوڵ که‌ تێکه‌ڵ روانینه‌کانمی         له‌ رابردۆوه‌‌هاتووه‌

له‌و دیوی هه‌میشه‌ و             واژه‌کان    ئه‌ی ده‌رگا

ئه‌ی که‌مێک هه‌میشه‌ رابردوو

                هه‌میشه‌ با بردوو

پاش خولێک خولانه‌وه‌ خوێناوی و

مڕه‌یه‌ک له‌ مردن             ده‌گه‌رێمه‌ وه‌ هه‌ناسه‌کێشان

                                                      نوستالۆژی :

هه‌‌ناسه‌ به‌ پڕتاوه‌کانی فڕۆکه‌یه‌ک

ئه‌عسابی ساوی مناڵیت     هه‌ڵده‌فرێت و       راوی ده‌نێیت

هه‌ڵفرینی جیهان بینی ورد و خڕی چاوه‌ کانت          ‌هاژه‌ و رووبار

شه‌پۆلانی تامه‌زرۆیی دڵخۆشی بچووکی ئاسنین

که‌ سه‌رڕێژه‌ و شه‌وقاژۆتر له‌ ‌هه‌میشه‌ باڵنده‌کان       بارانه‌کان     راوی ده‌نێیت

که‌ بووی به‌ دره‌خت و رێشاژۆ به‌ جیهان و به‌ بینیندا

فرۆکه‌کان راوت ده‌نێن

مه‌رگی خۆت و ره‌گ و ریشه‌ی پڕ داڵاشت

ده‌گه‌رێنیته‌وه‌ بۆ شار و زه‌ینی ماندووی ئاپارتومان       تینویه‌تی

زه‌ینی ماندووی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک    له‌ شه‌ڕی چاڵدرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌      چاڵاوی خوێن

                                          له‌ قه‌ڵای کاولی ئه‌عسابه‌وه‌       ده‌مده‌می‌مه‌زاج و عه‌سه‌بی

عه‌سه‌بی :      دژواری برینێک       ئاوێنه‌ بکوژێنێته‌وه‌              ببارێت

عه‌سه‌بی :     قه‌ڵتوبڕی قه‌ڵه‌مره‌وی باران تا گه‌روو            گه‌مارۆ ببارێت

عه‌سه‌بی :    به‌ دوای له‌توکوته‌کانی خۆتدا

                                      بچیته‌ ژێنێڤ و ئیستانبوڵ          چ گولله‌ بارانێکه‌ ئه‌ی خودا

ئه‌ی زه‌وی

ئه‌ی جیهان       به‌ پێوه‌ست و پراوێزه‌کانته‌وه‌

                   به‌ واژه‌ و به‌ستێنه‌کانته‌وه‌

سه‌خڵه‌تی ئه‌مسه‌ره‌ ناتوانم هه‌ڵگرم به‌م هه‌مووه ‌ده‌راغ و گولله‌وه‌ ماسیوه‌        سه‌ختتر

سه‌رهه‌ڵگرتنی سێڵاوی زه‌ینیه‌ت

که‌ مێشکی ده‌کوتێ به‌ گاشه‌ و تاشه‌به‌ردی کاسه‌سه‌ره‌کان دا

رووباری قه‌ره‌بالغه‌ی مه‌رگ :

             پیاوانێک به‌ که‌ڵاشینکۆفه‌کانیانه‌وه‌    شڵپ و هۆڕ

پیاوانێک پشکوتنی خوێن به‌ سه‌ر چڵی ئاوه‌وه‌

                            به‌ سه‌ر چڵی ئاوابوونه‌ وه‌: مێژوو

*

ده‌ست ده‌خه‌مه ‌ژێرباڵی خۆم له‌ که‌لاوه‌کان هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه‌و به‌   §§§§§§دا ده‌ یته‌کێنم

له‌ چه‌ند په‌نجه‌ره‌    خشپه‌ی پێت دێت    له‌ بیره‌وه‌ریمدا      راده‌که‌یت      هه‌ناسه‌بڕکه‌ی رابردوو

چه‌ند دارستان      برینه‌کانت ده‌به‌یه‌ شاردنه‌وه‌ و

ئیسترێس و    برینپێچی حیله‌یه‌کی قورگ بڕاو                 له‌ ده‌نگم ده‌چۆڕێ

که‌ تێکه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانمی    زاوزێی په‌رشوبڵاو بوون     ترسه‌کانمی        راده‌که‌ م

که‌ تێکه‌ڵ کافه‌یه‌ک           فینجانت پڕ ده‌کا له‌ مز و له‌ پاییز

باخ و ره‌زی سینگت      ئه‌درێته‌ ده‌سڕێژی ویزه‌ی -با-      حه‌واسم په‌رت ئه‌کات      راده‌که‌م

حه‌واس په‌رتی چه‌ند قاوه‌ راکردن                    وێران و تیرباران

حه‌واس په‌رتی مورته‌کیبی چه‌ند کوشتارگا        شه‌رح و لێکدانه‌وه‌ی خوێنی ته‌شه‌نه‌ کردوو

که‌ به‌ سه‌ده‌ و هه‌زاره‌ هه‌زار به‌ هه‌زاره‌کان

له‌ قاچه‌ له‌ت له‌ت کراوه‌کانم       راکردن ده‌چۆرێت

گه‌رمه‌ی خوێن چه‌ند جه‌عبه‌/ سه‌د حیله‌ی کاولبوو / دڵه‌ڕاوکێ، حه‌فته‌یه‌ک  مانگ و ساڵ/ زامندار چه‌

ند         چه‌قۆ زامدار و      چه‌ند فیشه‌ک                راکردن ده‌چۆرێت

وه‌ حه‌واس په‌رتی هه‌میشه‌یی ئازار   –     واژه‌

                                      راکردنه‌کانم ده‌لێسێته‌وه‌

*

له‌ سه‌ر ره‌وه‌زه‌کانی ساعه‌ت داده‌نیشم و مێژوو به‌ زه‌ینی زه‌مانه‌وه‌

مێژوو ده‌بارێت و زه‌مان

          به‌ ته‌پ و تۆزی سوارانی نه‌ینه‌وا له‌ قورگیدا

ته‌پ و تۆزی ئیستالین

           که‌ به‌ سه‌ردێری رۆژنامه‌ کاندا ده‌په‌ڕێته‌وه‌ و

                                           کۆماری واژه‌کان شلوێ ده‌کات

شۆرش و ئه‌و شۆره‌بییانه‌ ی        له‌ شۆره‌کاتی شین گێڕیدا       خنکاو

سیاسه‌ت و ئه‌و ساتانه‌ی          برین له‌ ده‌سته‌کانت    ته‌سلیم به‌ خاک ده‌که‌ن     ده‌سته‌کانم

سیاسه‌ت وچها واژه‌ هه‌تا قورگم سه‌رکه‌وتووه‌/ له‌ مشار بڵیندتر چریکه‌ی له‌ گوێچکه‌مدا / خه‌ریکه‌ بارین

بمخاته‌ خنکاندن

سیاسه‌ت و چه‌ند جار ده‌نگم پڕ بکه‌م له‌ ئه‌سپ و

                            بینێرمه‌ رمبازێن و شه‌هید         گۆمی‌خوێن بوو

وه‌ ” له‌ گه‌ڕان و که‌ند و کۆش به‌ دوای زه‌مه‌نی له‌ ده‌ست چوو ” 

تاریکخانه‌ وسه‌ربازخانه ‌به ‌ناڕێکی به‌ تاریکی به ‌تاریخی حافزه‌مدا

قه‌سابخانه ‌یه‌ک رێ ده‌بڕن

وه‌ له ‌گه‌ڕان و که‌ند وکۆش به ‌دوای زه‌مه‌نی له ‌ده‌ستچوو

سرۆمێک بۆ ئیشکارۆیه‌تیت ، موسه‌کینێک

نه‌ خۆشخانه‌ یه‌ک تژی له‌ برین و بێتادین و

کۆخه‌ خوێناوییه‌کانی رابردوو            ته‌زریقی خه‌ڵکانی خوێنم بووه‌

                                                     مێژووم دێشێت

چه‌قویه‌کی نه‌شته‌رگه‌ری که‌ له‌ گه‌ڵ ده‌ماره‌کانم باس ده‌که‌م        بارودۆخی هه‌ناره‌کانه‌

باشترین ستران گرمۆڵه‌ و هه‌ڵفرینێکی پڕ وێران              بارودۆخی خینه‌خینێ له‌ گه‌رودا

وه‌  به‌شی هه‌ره‌ چڕی شه‌کانه‌وه‌

وه‌  سوورترین حیله‌کانی کتێب

وه‌  به‌ ته‌سلیم به‌ وێرانی به‌ خاک ده‌سپێرن

راسپارده‌ی مێژووی زه‌ین :

                   دره‌ختێک که‌ له‌ دوره‌ ده‌ستدا      ده‌نگم پڕ ده‌گاته‌ خنکان

قاتی و قوڕی واژه‌         تینویه‌ تی

قاڵاو      وه‌ک بایه‌کی پشووسوار             ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زه‌ینی ماندووی ئاپارتومان و

له‌و دیوی نه‌رده‌کانی سینگمه‌وه‌ جگه‌ره‌یه‌ک داده‌گیرسێنێ :

بارودۆخی هه‌ڵفرێن خه‌ته‌ر و گولله‌یه‌ و

له‌ خه‌مۆکییه‌کانی له‌شمدا راده‌کشێت

له‌ دارستان به‌ باوه‌شێک ده‌نگی هه‌ڵوه‌ریو       له‌ خه‌نجه‌ر له‌ زه‌ینی زه‌ویدا

دارستان به‌ ده‌نگی هه‌ڵوه‌رینی باوه‌شه‌ وه‌        له‌ باوه‌شمدا

دارستان به‌ دارستانییه‌ت و دارستانه‌کانی له‌شییه‌وه‌          شین وگابۆڕ

 دارستان به‌ دارستان               به‌ داغستان

                                      به‌ مست و پۆتینه‌کانی زه‌وی         سه‌خت

                                                                         بریندار

                                                                                 مێژوو

 قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌د ئاغایی

یک دیدگاه

  1. زور جوان بو كاك قه ره ني. ئه و هه سته ناسكه ي له شيعره كانت دايه هه ميشه ئه من ده باته دنيايه كي ئه فسوناوي.

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

ده + نوزده =

قالب وردپرس پوسته وردپرس