۱
ئه‌و کاته‌ی له قوتابخانه‌کانی ئه‌مریکای لاتین، قوتابیه‌کی گه‌نج بووم، به‌رده‌وام لێمانیان ده‌ویست سنووری نێوان سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست و سهردهمینوێ دیاری بکه‌ین. هه‌میشه شانۆنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئیسپانیاییم ده‌هێناوه بیر که شۆڕه‌سوارێکی زرێپۆش، شمشێری له کالان ده‌رده‌کێشا و رووی ده‌کرده بنهماڵهسهرسام بووه‌که‌ی ده‌یگوت:” من بۆ شه‌ڕه‌کانی سی ساڵه ده‌چم.”
ئایا سهردهمینوێ به رووخانی “قوسته‌نته‌نیه”، به ده‌ستی تورکان له ساڵی ۱۴۵۳ ده‌ستی پێ‌کرد، یان به دۆزینه‌وه‌ی دنیای تازه له ساڵی ۱۴۹۲، یان به بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی “سووڕیفهلهکهکانیئاسمان”، بهرههمیکۆپێڕنیک له ۱۵۴۳ دا؟ ئه‌گه‌ر ته‌نیا جوابێک بهمپرسیاره بده‌ینه‌وه، راست وه‌کو ئه‌وه وایههاوار بکه‌ین ئێمه ده‌چین بۆ شه‌ڕه‌کانی سی ساڵه. لانیکه‌م له زه‌مانی “ویکۆ”(۱) وه ده‌زانین که رابردوو له ئێمه‌دا زیندووه، چونکه ئێمه هه‌ڵگری فهرههنگێکین که خۆمان دروستمان کردووه.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌مانه‌دا، هه‌رکات له‌م باره‌وه کارێکم بۆ کرابێ، هه‌میشه به‌رسڤم داوه‌ته‌وه که دنیای تازه بۆ من، له‌وێوه ده‌س پێده‌کا که “دۆن کیشۆتی دلامانچا”، له ساڵی ۱۶۰۵ دا، ئاواییه‌که‌ی خۆی به‌جێدێڵێ، ده‌که‌وێته وڵات و تێده‌گا که جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و له باره‌یه‌وه خوێندوویه‌ته‌وه وێکچوونێکیان نییه.
له جیهاندا زۆرێک له شته‌کان ده‌گۆڕدرێن و زۆرێکێش وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه. دۆن کیشۆت راست ئه‌وه به ئێمه ده‌ڵێ: هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌و،هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاوا تازه‌یه، کهوناراییشه، هه‌میشه‌ییه! ئه‌و له‌به‌ریه‌ک بڵاوبوونی جیهانێک وێنا ده‌کا که له سه‌ر به‌راوه‌رد کردن راوه‌ستاوه و راونراوهته ناو لێکجیابوونهوهوه. ئه‌و کێشه‌یه‌ک ئاشکرا ده‌کا که ئێمه ته‌نیا به هی خۆمانی ده‌زانین: چۆن جۆراجۆری و ئاڵوگۆڕی جیهان قه‌بووڵ بکه‌ین و له هه‌مان کاتیش‌دا هێزی زه‌ین بۆ به‌راوه‌رد و یه‌کیه‌تی رابگرین، هه‌تا ئه‌م دنیا ئاڵوگۆڕاویه، بێ‌مانا نه‌بێ.
دۆن کیشۆت به ئێمه ده‌ڵێ که مۆدێڕن بوون مه‌سه‌له‌ی قوربانی کردنی رابردوو له به‌ر پای “نوێ” دا نییه، به‌ڵکوو رێزگرتن، به‌راوه‌رد کردن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بایه‌خانه‌یه که به‌دیمان هێناون و مۆدێڕن کردنی ئه‌م بایه‌خانه‌ن به‌و جۆره‌ی که بایه‌خی مۆدێڕن له‌کیس نه‌ده‌ین.
ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئێمه‌یه له جێگه‌وپێگه‌ی کهسانیهاوچهرخ و له راستیدا نووسه‌رانی ئه‌مڕۆدایه. چونکه دۆن کیشۆت ئه‌گه‌ر به قه‌رای چیانه‌ی [ماهیت] خۆی، نه‌ک دنیای تازه که ته‌نیا لایه‌نێک له‌و باس ده‌کا، به بڕوای من لانیکه‌م گرفتی سه‌ره‌کی رۆمانی نوێ دیاری ده‌کات. له بیرمه که رۆژێکی سارد له ساڵی ۱۹۷۵ له کاتی نانی نیوه‌ڕۆدا، له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ “ئاندره ماڵڕۆ” باسم ده‌کرد. ئه‌و کتێبی” شاکچی کێلۆ”(۲) نووسراوه‌ی خانمی“دۆلافایت”ی وه‌کوو یه‌که‌مین رۆمانی نوێ هه‌ڵبژارد، چونکه، به بۆچوونی ئه‌و، ئه‌م کتێبه یه‌که‌م رۆمانی ده‌روونناسانه و ده‌روونی بوو که به ده‌وری لۆژیکی دڵدا ساز کرابوو. ره‌نگه ره‌خنه‌گرانی ئه‌نگلۆ- ساکسۆن،هاوکات له‌گه‌ڵ “یان وات”، پێیان خۆشه که “سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانی نوێ” بخه‌نه پاڵ سه‌رهه‌ڵدانی چینی ناوین و خوێنه‌رانی به توانای ئه‌و چینه له ئینگلستان؛ چینێک که له باری سیاسیه‌وه ئازاد ببوو، له لایه‌نی روحی و رهوانییهوه پێوێستی به داهێنان له ناوه‌رۆک و داڕشتنی که‌سایه‌تیدا هه‌بوو: ریچارد سۆن(۳)، فیلدینگ(۴) و ئسمۆڵت(۵).
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه من له پێوانی رێگای نوێ بوونی دۆن کیشۆتدا به ته‌نیا نیم. چونکه جیا له هه‌مووشت، هه‌ر وه‌ک “لێونێل تریلینگ” زه‌مانێک نووسی: “ته‌واوی چیرۆکه په‌خشانییه‌کان، شێوه‌یه‌ک له ناوه‌رۆکی دۆن کیشۆتن: … مه‌سه‌له‌ی رواڵه‌ت و نوێنه و راستایهتی(واقعیت).” ئه‌م خه‌یاڵی بوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ی کتێبه‌که‌ی سێروانێس له‌گه‌ڵ بۆچوونێک که “هێری لێوین” سه‌باره‌ت به نوێ بوونی ئه‌وی هه‌یه، ناکۆکی نییه: لێوین دۆن کیشۆتی پێ “یه‌که‌م نموونه‌ی هه‌موو رۆمانه راستی خوازه‌کانه.” چونکه ئه‌م کتێبه به “شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ وههم سڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام” سه‌روکاری هه‌یه. ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی “ئاڵهخۆکارپانتیه” له سێروانتێسدا دۆزیویه‌ته‌وه، یانی لایه‌نی خه‌یاڵ کردنی ده‌روونی تاک، دژایه‌تییان نییه. ئه‌م نووسه‌ره کووباییه ده‌ڵێ: سێروانتێس”من”ێکی تازه به‌دی دێنێ، ئه‌مه‌ش زۆر وه‌ک وته‌که‌ی ماڵڕۆ له باره‌ی خانمیدۆلافایت ده‌چێ.
بگێڕه‌وه‌یه‌کی وشیاری که “واین بۆس” له دۆن کیشۆتدا په‌یدای ده‌کا، لێکدانه‌وه‌ی “مارس رابێڕت” له دۆن کیشۆت ئه‌وه‌یه که ئه‌و به رۆمانێک ده‌زانێ که به شوێن خۆیدا ده‌گه‌ڕێ، بۆچوونی “رابێرت کۆوێر” له دۆن کیشۆت به دنیایه‌کی دابه‌شکراو به سه‌ر وههم و راستیدا، عه‌قڵی ساغ و شێتی، ئیرۆتیک و مهڵحهکه، خهیاڵپهرهست و بیر له‌قیامه‌ت که‌ره‌وه؛ هه‌موو ئه‌م باسه ورد و ناخدۆزه له باره‌ی نوێ بوون و له به‌رچاو بوونی سێروانتێسهاوڕێی من بوون بۆ گه‌ڕان به دوای دۆن کیشۆتدا. به‌ڵام ره‌نگه له‌م به‌ینه‌دا “میشل فۆکۆ” باشترین تاریفی له جێگۆڕکێی رووداوه، له دنیای بزۆزی سێروانتێس به ده‌سته‌وه داوه؛ فۆکۆ له “ریزبه‌ندی شته‌کاندا” ده‌نووسێ که دۆن کیشۆت نیشانه‌یه‌کی تازه‌ی جیاییه له نێوان وشه و شته‌کاندا. دۆن کیشۆت ناهومێدانه به دووی به قه‌د یه‌کبوونێکی تازه‌دا وێڵه، وێکچوونێکی تازه له جیهانێکدا که هیچ شتێک له‌وه ناچێ وا سه‌رده‌مێک وه‌ک ئه‌و ده‌چوو.
هه‌ر ئه‌م جێگۆڕکێ بزۆزه، هه‌ر ئه‌م هه‌ستی پشکنین و رێوڕهوشته، شتێکه که “کلۆدیۆگی یه‌ن”(۶) به “وتووێژێکی زیندوو”ی له ناو دۆن کیشۆتدا داده‌نێ. له پێش هه‌ر شتێکدا، تێکه‌ڵاوی هه‌مه‌جۆره‌ی ئه‌ده‌بی: پیکارێسک، شوانی، پاڵه‌وانی، بیزانسی، هه‌موو جۆره ئه‌ده‌به هه‌ڵکه‌وتووه‌کان له دۆن کیشۆتدا به‌شداریان هه‌یه. به‌ڵام ئێستا و رابردووش به جۆرێکی بزۆزانه تێکڵاو کراون، رۆمان ئه‌و کاته‌ی له حیکایه‌تێکی زاره‌کی به‌ره‌و گێرانه‌وه‌یه‌کی نووسراوه‌یی ده‌چێ، له شێعره‌وه به‌ره‌و په‌خشان و له مه‌یخانه‌وه بۆ چاپخانه ده‌ڕوا، شێوه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
راسته که دۆن کیشۆت هه‌ڵگری هه‌موو هێماکانی ئه‌و شته‌یه وا لێیتێپهڕدهبێ. ئه‌گه‌ر رۆمانێکی نوێیه قه‌رزباریی ئه‌و به نه‌ریت یه‌گجار زۆره، چونکه وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، هه‌ر ئه‌و ده‌سپێکه‌ی گاڵته کردنه به حه‌ماسه‌ی پاڵهوانیهوه. به‌ڵام دۆن کیشۆت ئه‌گه‌ر دواین رۆمانسی سه‌ده‌کانی ناوینه، که‌وابوو هه‌ر له‌و کاته‌شدا جێژن بۆ مه‌رگی خۆی ده‌گرێ و ده‌بێته سروودی شێنگێڕی خۆی. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێکه په‌یوه‌ندی به رێنسانسه‌وه هه‌یه، له‌و کاته‌شدا هه‌ڵگری کارناواڵی سه‌ده‌کانی ناوینی پڕ له شادی کایه‌کانه،هاوڕه‌گه‌ز[جناس] سازییه‌کان و بۆ دواوه گه‌ڕاندنه‌وه گه‌لێکه که له تاریفه‌که‌ی “باختین” له باره‌ی نوکتهبێژیی شادی هێنه‌ره‌وه، زۆر دوور نییه. ئاخریه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر کتێبێکی ئاواڵایه به ڕووی هه‌موو سهربهگێچهڵیهکانی خوێنه‌ری ئێستادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کتێبێکه ئاخندراوه له کۆمه‌ڵ و مێژووی ئیسپانیا.
مێگل دی سێروانتێس ۱۵۴۷ له دایک بووه و له ۱۶۱۶ دا کۆچی دوایی کردووه. یه‌که‌م به‌شی دۆن کیشۆتی له ۱۶۰۵ دا و دووهه‌م به‌شی له ۱۶۱۵ دا بڵاوکردۆته‌وه. به‌م جۆره ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێره باسم کرد له روانگه‌ی مێژووییه‌وه له ناو دژایهتییهکهوه رووده‌دا. بهرههمیسێروانتێس یه‌کێکه له نموونه گه‌وره‌کانی رزگاری رێنسانس. به‌ڵام ژیانی ئه‌و له نموونه به‌رزه‌کانی ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و رزگاریهدا ده‌گوزه‌رێ: یانی ده‌وره‌ی دژی چاکسازی(۷) ئیسپانیا. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ له ده‌سکه‌وتی سێروانتێس به‌وجۆره‌ی که جێگای خۆیه‌تی تێیبگه‌ین، داوه‌ری له باره‌ی ئه‌و و دۆن کیشۆته‌وه ده‌بێ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ژێرچنه [زمینه] میژوویه بێ.
۲
سێروانتێس که له نێوان هه‌ڵکشانی رێنسانس و داکشانی دژی چاکسازی گیری کردووه، خۆی ته‌نیا به ته‌خته شکاوێکه‌وه هه‌ڵده‌واسێ که ده‌توانێ ئه‌و به سه‌ر ئاوه‌که‌وه بهڵێتهوه: “ئهراسمۆسی رۆتردامی(۸)“. کاریگه‌ری به‌ربڵاوی ئه‌راسمۆس له سه‌ر ئیسپانیا له خۆوه نه‌بووه. ئه‌و به‌جێ به پیاوی رێنسانس ناودێر ده‌کرا، پیاوێک که تێده‌کۆشا راستییه‌کانی بڕوا و عه‌قڵ و لۆژیکه‌کانی کۆنه و نوێ پێکه‌وه ئاشت کاته‌وه. ئهراسمیسمیئیسپانیا بابه‌تی که‌ڵه به‌رهه‌می “مارسێل باتایۆنه” به ناوی ئه‌راسمۆس وئیسپانیا. ئاخێزگه‌کان، به‌ربڵاوی کارتێکردن و له ئاخریشدا سه‌رکوتی ئهراسمیسم له ئیسپانیا، گرینگی و شیکاری زیاتر له توانایی ئه‌م وتاره هه‌ڵده‌گرێ. ته‌نیا ئه‌وه به‌سه وه‌بیری بێنمه‌وه که فێرکردنی فهرمیسێروانتێس هۆگرییه‌کی ته‌واوی بۆ لای ئهراسمۆسهوه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له رێگای قوتابی ئیسپانیایی ئهڕاسمۆسهوه، “خوان لۆپێس داویۆس(۹)“، یانی یه‌که‌م مامۆستای راسته‌قینه‌ی نووسه‌ری دۆن کیشۆت بوو.
ده‌توانین کار تێکردنی بیروباوه‌ڕی ئه‌راسمۆس له سه‌ر سێروانتێس به سێ ناوهرۆکیهاوبهش نێوان فیلسوف و نووسه‌ر به ئاشکرا ببیندرێ: دووجۆری بوونی راستایهتی وه‌هماوی نوێنه‌کان (واقعیت توهم نمود) و په‌سنی شێتی. ئهڕاسمۆس دوانهخوازی رێنسانس دهدرهوشێنێهتهوه: ره‌نگه تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به بڕوا بوون جیاوازی هه‌بێ. به‌ڵام تاک ده‌بێ له داوه‌ری کردن له رووی نوێنه‌کانی ده‌ره‌وه پارێز بکا: “هه‌موو شته‌کانی مرۆڤ دوو لایه‌نیان هه‌یه، راست وه‌کو سیلنیۆس ئاڵسیبادێس(۱۱)، که دوو رواڵه‌تی یه‌واو جیاوازی هه‌بوو؛ به‌و جۆره‌ی، ئه‌وه‌ی وا له روانینی ههوهڵدا مه‌رگی ده‌نواند، وه‌ختایه‌ک له نزیکه‌وه ده‌بینرا ژیان بوو.” (کتێبی په‌سنی شێتی‌دا). ئاواش درێژه‌ی پێده‌دا: “راستایهتی شته‌کان … ته‌نیا به باوه‌ڕی [ئێمه]وه به‌ستراوه‌ته‌وه. له ژیاندا هه‌ر شتێک هێنده جۆربه‌جۆر، هێنده دژبه‌یه‌ک و هێنده ناڕوونه که ناتوانین له هیچ راسته‌قینه‌یه‌ک دڵنیا بین.”
ئهڕاسمۆس به خێرایی، چێژێکی گاڵته‌یی به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌که‌ی خۆیه‌وه زیاد ده‌کا، ئه‌وکاته‌ی لێوبه‌بزه ده‌ڵێ ژووپیتێر بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک ژووپیتێری بچووکی دی وه‌دیبێنێ ده‌بێ خۆی له لیباسی”بۆره پیاوێک”دا وه‌ده‌رخات.
به‌م جۆره، لهقاودانێکی تێکڵاو به گاڵته‌وه ده‌که‌وێته خزمه‌تی ڕوانگه‌یه‌کی نائۆرتۆدۆکسی راسته‌قینه‌یه‌کی دوولایه‌نه، ئاشکراشه که سێروانتێس له خولقاندنی دۆن کیشۆت و سانچۆپانزادا وه‌کو ئیزۆپ ئه‌و بهینبڕه هه‌ڵده‌بژێرێ، چونکه ئه‌وی هه‌وه‌ڵ به زمانی گشته‌کان ده‌دوێ و دووهمیهکهشیان به زمانی که‌مه‌کان. شاسوار باوه‌ڕی ههیههاوڕێکهی شکی له‌گه‌ڵه و ده‌بێته نوێنه‌ی هه‌ر پیاوێکی جۆربه‌جۆر، ده‌بێته تارمایی، راستایهتی پیاوێکیتر له به‌رانبه‌ری ئه‌ودا راده‌وستێ: ئه‌گه‌ر سانچۆ پیاوێکی راستییه، له هه‌ر کاتدا، بهشداریکهرێکه له دنیای وههمیچڕی دۆن کیشۆت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆن کیشۆت پیاوێکی تارماییه، له هه‌ر کاتدا، بهشداریکهرێکه له دنیای راستایهتی چڕی سانچۆدا.
یه‌کێ له دره‌وشاوه‌ترین مه‌ته‌ڵه‌کانی مێژووی بیرکردنه‌وه ئه‌مه‌یه که له سه‌رده‌مێکی ئه‌ئاوا تامه‌زرۆی هزری خودایی، ئهڕاسمۆس، ده‌بوو به جێگای هه‌ر شتێکیدیکه، “په‌سنی شێتی” بنووسێ. به‌ڵام له‌م شێتییهدا ره‌وشتێک هه‌بوو. به جۆرێک که ده‌ڵێی ئهڕاسمۆس ئاگادارییه‌کی جددی له‌خودی هزر بیستبوو: مه‌هێڵه که من ببمه موتڵهقێکیکه، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌یکه بڕوا له رابردوودا هه‌بوو؛ له به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌و وه‌خت من، به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی خۆم له ده‌س ده‌ده‌م. شێتییه‌تی ئهڕاسمۆسی کرده‌وه‌یه‌کی گاڵتاوی دوولایه‌نه‌یه: به جۆرێکیهاوکات شێته‌که له موتڵه‌قه درۆینه‌کان و راستیه داسه‌پاوه‌کانی ته‌کووزی سه‌ده‌کانی ناوین دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام شکێکی گه‌وره‌ش ده‌خاته سه‌ر خودی عه‌قڵ. پاسکاڵ چه‌ندێک دواتر ئاوای ده‌نووسی:” مرۆڤه‌کان به ناچاری هێنده شێتن که شێت نه‌بوون ده‌توانێ خۆی جۆرێک شێتی بێ.”
ئه‌م زه‌ربه‌یه که پاسکاڵ له عه‌قڵی دا، راست هه‌ر ئه‌و شته‌یه وا ئهڕاسمۆس به دوویه‌وه بوو: ئه‌گه‌ر قه‌راره هزر عاقڵدار بێ، ده‌بێ خۆی له كونی چاوی شێتیهكی گاڵته‌جاڕه‌وه ببینێ. شێتیه‌ك كه دژی ئه‌و نییه به‌ڵكوو لفی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌وه؛ ئه‌گه‌ر قه‌رار وایه كه تاك خۆی بسه‌لمێنێ؛ ده‌بێ به ئاگادارییه‌کی گاڵته‌جاڕ، له خودی خۆی بۆ ئه‌م كاره ڕاپه‌ڕێت و ده‌نا ده‌كه‌وێته دوای غهڕڕهبوون و… شێتیه‌تی ئهراسمۆسی له‌سه‌ر لێكدراوهی دوو فه‌رهه‌نگ داڕێژراوه و موتڵهقهكانی هه‌ر دوو فه‌رهه‌نگه‌كه ده‌كاته شتێکی ڕێژه‌یی: ئه‌م شێتیه كه به ڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه خراوه‌ته ناو دڵی بڕواوه، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌شدا له ناو دڵی هزریش جێگای خۆی هه‌یه. شێتی ئهڕاسمۆس به‌شك بوونی خودی مرۆڤه له مرۆڤ، به شك بوونی خودی هزره له هزر و، ئیدی نه‌ك به‌شك بوونی له خودا یا تاوان یا شه‌یتان. ئابه‌م جۆره، مرۆڤ كه به هۆی شێتی ڕه‌خنه‌گرانه و گاڵته‌جاڕه‌وه داكشاوهته خوارێ ئیدی گوێله‌مستی قه‌ده‌ر و بڕوا نییه، به‌ڵام، ئیدی خوداوه‌ندی موتڵه‌قی عه‌قڵیش نییه.
ئه‌م ڕاستایهتیه مه‌عنه‌ویانه كه ئهڕاسمۆس تێ‌یان فكریوه، چۆن دێنه ناو ههرێمیئهدهبیاتهوه؟ ڕهنگههاملێت هه‌وه‌ڵین كه‌سایه‌تییه‌ك بێ كه له جێی خۆی ده‌وه‌ستێت و سێ وشه‌ی بچووكی به‌ربڵاو وڕینه ده‌كا كه له پڕ بۆشاییه‌ك نێوان ڕاسته‌قینه سهلماوهكانی سه‌ده‌كانی ناوین و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ڕووخهکی دنیای چاونه‌ترسی تازه‌ی مودێڕن ده‌كاته‌وه. ئه‌م وشانه، گه‌لێ ساكار، ئهئاوان: “وشه‌كان، وشه‌كان، وشه‌كان…” كه هه‌م ڕاچڵهكێنهرن و هه‌میش تیژن، چونكه وشه‌كان كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵین كه له باره‌ی جه‌وهه‌ری هه‌بوونی خۆیانه‌وه بیرده‌كه‌نه‌وه.هاملێت ده‌زانێ كه نووسراوه‌ته‌وه، نیشان دراوه، نیشان دراوه و له‌سه‌ر شانۆیه‌كه، به‌ڵام ئێستاكه پۆلۆنیۆسی پیر سه‌رپاك شێواو دێت و ده‌ڕوا، پیلان ده‌گێڕێ، پرسوڕا ده‌كا، پاشه‌كشه ده‌كا، به جۆرێك كه ده‌ڵێی دنیای شانۆ به ڕاستی دنیایه‌كی ڕاستییه. وشه‌كان ده‌بنه یاری، له‌فز ده‌بێته شمشێر و پۆلۆنیۆس به شمشێریهاملێت یه‌كڵا ده‌بێته‌وه: شمشێری ئه‌ده‌بیات. وشه‌كان، وشه‌كان، وشه‌كان،هاملێت وڕینه ده‌كا، ئه‌مه به سووکایه‌تییه‌وه ناڵێ: ئه‌و بێئه‌وه‌ی دوچاری سه‌ر لێشێواوی زۆر بێ، ته‌نیا به بوونی شتێك ئاماژه ده‌كا كه ئه‌ده‌بیاتی ناوه: ئه‌ده‌بیاتی نوێ كه ئیدی خوێندنه‌وه‌ی ڕوون و ساكاری قسه‌ی خودا یان ته‌كووزی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر نییه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ببێته نیشانه‌یه‌ك كه كاردانه‌وه‌ی ته‌كووزی مرۆی تازه‌یه، تهكووزێكی هێنده قایموقۆڵ و به دوور له شك، وه‌كوو مه‌زهه‌ب و تهكووزهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕابردوو.
ڕه‌نگه ڕێكه‌وت نه‌بێ كه دۆن كیشۆت، شاه‌لیر و مه‌كبێس، هه‌رسێكیان ده‌بوو مێژووی له دایكبوونێكی وه‌ك یه‌كیان هه‌بێ. یانی ساڵی ۱۶۰۵: دوو دێوانه‌ی به‌ساڵاچوو، پیاوكوژێكی گه‌نج،هاوكات له‌سه‌ر شانۆی دنیا وه‌ده‌رده‌كه‌ون هه‌تا تێپه‌ڕبوونی دوو سهردهمیجیهان بكه‌نه شانۆ، مه‌كبێس، هه‌ر وه‌كوو تێگه‌یشتنه‌كه‌ی ج. ویلسۆن نایت، شانۆنامهیهكه به نیشانه‌كانی پرسیار نووسراوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه جادووگه‌ره‌كان له خۆیان ده‌پرسن: “ئێمه ئه‌م سێ که‌سه جارێکی دیكه كه‌ی یه‌كتری ده‌بینینه‌وه؟” هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه مه‌كبێس بۆ مردن ساز ده‌بێ، “بۆچی… ده‌بێ به شمشێری خۆ بمرم؟” به تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پرسیاره ناوه‌ندییه‌كانی شانۆنامه‌دا،”بڵێی ئه‌مه خهنجێرێك بێ كه له‌به‌ر ده‌مما ده‌یبینم؟” و “بڵێی هه‌موو ئاوی ئوقیانووسی نیپتۆنی مه‌زن ئه‌م خوێنه له ده‌سی من بكاته‌وه؟” شاه‌لیر درامیئهو خوازه شكۆداره وه‌رگیراوانه له جیهانی پڕ له ئاژاوه‌یه كه له‌ودا ئه‌ستێره‌كان و گیرانی مانگ و ڕۆژ، كاریگه‌ری ئه‌ستێره گه‌ڕۆكه‌كان و حوكماتی شته‌كانی ناو ئاسمان به‌سه‌ر ئه‌حواڵی ئێمه‌دا به وێنه‌گه‌لی شته جێبه‌جێ كراوه‌كانی زه‌وی تێكه‌ڵاو كراوه: درامیباران و ئاور، ته‌م و بروسكه. له ناوه‌ندی ئه‌م تۆفانی ئاسمان و زه‌وییه، پیره‌مێردێكی شاربه‌ده‌ر كه ته‌نیا شێتێكی له‌گه‌ڵه، شۆخ بۆی ده‌ڕوا، بێده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی كه شتێك له‌وه زیاتر فێر بێ كه فێری بووه، له‌گه‌ڵ دنیای غه‌مبار و ته‌ریكی سروشتدا بۆته یه‌ك.
ته‌واو دنیا سه‌کۆیه‌که و وشه‌گه‌لێك كه له‌وێوه ده‌كوترێ، به ڕاستی پڕیه‌تی له هه‌ڵڵا و تووڕه‌یی، جیهان وێرانه و یاریگهرێ كه له ده‌رفه‌تێكی كورتدا له‌سه‌ر سه‌کۆ له‌نگه‌ر ده‌گرێ وشه‌گه‌لێكی ده‌ربه‌ده‌ر و هه‌تیو كاوێژ ده‌كا: ئێمه باوكمان ون كردووه و به‌ڵام خۆمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. وشه‌كان ده‌بنه به‌ڵگه‌ی وڕینه و سه‌رلێشێواوی. مارسیلیۆ فیچینۆ ده‌ڵێ: “ڕه‌نگه هه‌ر شتێك ڕوو بدا.” جان داندهڵێ: “هه‌ر شتێك جێگای شك و گومانه.” نێوان ئه‌م دوو ڕسته‌یه كه سه‌ده‌یه‌ك به‌ینیان هه‌یه، ئه‌ده‌بیاتی نوێ وه‌كوو ئاڵقه‌یه‌كی ئاماڵڕهش وه‌ده‌رده‌كه‌وێ كه لهوێداهاملێت ده‌توانێ شێتی ڕێكوپێكی خۆی بنوێنێ و ڕابینسۆن كوڕۆزئۆ ئه‌و تاكخوازی دڵخۆشكه‌رانه‌ی خۆی و دۆن خوان مویل جنسیه‌تی خاڵی خۆی و یوحنای خاچی(۱۲) ئیرۆتیسم ئاسمانگهلی خۆی: له ئه‌ده‌بیاتدا هه‌مووشت بۆی هه‌یه. له ڕۆژگاری سه‌ده‌كانی ناویندا، هه‌ر ڕاستایهتییهك، وهدهرخهری ڕاستییهكیتر بوو،هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێمایانه‌ی كه به جۆرێكی خاڵی له پێچه‌ڵاوپووچی وردهگیران. به‌ڵام له دنیای زۆر له‌رزۆك و پڕ له پێچه‌ڵاوپووچی، كه به دوای كۆپڕنیكدا گه‌یشتێ، ئه‌م پێوانه سه‌ره‌كیانه بۆ هه‌میشه ون بوون.
هه‌مووشت بۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووشت شكی لێده‌كرێ. ههمووشتهاودهنگی وه‌لا ناوه. ڕاست له به‌ره‌به‌یانی سه‌لماندنی مرۆڤانه‌ی خۆی، تاك كه‌وته به‌ر هێرشی ئه‌و شكانه، هه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه و هه‌ر ئه‌و پرسیارانه ده‌كرێ كه كۆپرنیك و گالیله به‌هاریكاری ئه‌وانه، هێزه نوستووه‌كانی جیهانیان ڕزگار كرد و جیهانیان هه‌تا ئه‌و جێگایه به‌رئاواڵا كرد كه تاكی بچووككراو، له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا ده‌بوو شۆریڕزگاری، له‌خۆبایی بوونی بێ ئه‌وپه‌ڕ، به‌كارهێنانی توندوتیژی هێزی ئابووری، خه‌یاڵی ئامانجی شاریههتاو و توونیه‌تی پانتایی مرۆڤانه‌ی نوێی بێنێته ناو گۆڕه‌پانه‌وه هه‌تا له‌گه‌ڵ پانتایی نوێی خه‌واڵووی جیهان به‌ره‌نگار بێ؛ تامه‌زرۆییه‌ك بۆ پانتایی كه هه‌م له دۆزینه‌وه‌ی دنیای تازه‌دا ئاشکرایه و هه‌میش له نهققاشییه دیوارییه‌كانی پییرو دلا فرانچسكا.
فیچینۆ ده‌نووسێ نابێ هیچ شتێك ڕه‌ت بكرێته‌وه؛ سروشتی مرۆ هه‌موو ته‌ختاییه‌ک و یه‌كه به یه‌كه‌ی تهختاییهكانی جیهانی به‌دیهێنراو له خۆ ده‌گرێ، له سیما ترسێنه‌ره‌كانی هێزی خوارترینهکانهوه و نهۆمه‌کانی چوونه سه‌رێی عه‌قڵ خودایی كه عارفان تاریفیان كردووه، هیچ شتێك جێگای باوه‌ڕ نییه، هه‌ر شتێك بۆی هه‌یه، ئیمكاناتێك كه ده‌یانخه‌ینه پشت گوێ، به تایبه‌ت ئیمكاناتێكن كه له‌به‌ر چاویان ناگرین. بێده‌ربه‌ستی و گۆشهنشینانی خانه‌قا، دۆن خوان و ساوونارولا(۱۳)، چزاره بورجیا(۱۴) وارنان كورتێس(۱۵)، جه‌ببار و ئاژاوه‌گێڕ، فاوستی ماڕلۆ و ئاشقانی خراپه‌كاری فۆرد(۱۶)، شاڵیاری ماكیاول و مسافری وه‌دووی ئاوات كه‌وتووی تامس مۆڕ، عه‌قڵی یاغی و له‌شی یاغی، خه‌یاڵ كردنی زهمانخۆر و کامڵ: تاوانه مرۆیییهكان ئیدی له سه‌رڕاوه ته‌كووزی ڕابردووان ساز ناكه‌نه‌وه. ئه‌وانه له ناو ئاوری سووتێنه‌ری له‌خۆبایی، ههراوههڵڵامه، عه‌قڵ، چێژ و توانایی خۆیان له ناو ده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌م ڕاستایهتییه تازانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی سه‌ریش ده‌كه‌ون، ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی شك و گومانی ڕووحییه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هێزه ڕه‌خنه‌گره ئه‌وانه‌یان داڕشتووه.
۳
هه‌مووشت بۆی هه‌یه. هه‌مووشت جێگای شك و گومانه. ته‌نیا نه‌جیبزاده‌ی پیره له پێده‌شته قاقڕهكهی لامانچا له ده‌شته ناوهندییهكهی كاستێل، هه‌روا به یاساكانی دڵنیایی و خاترجهمیوهفاداره. له چاوی ئه‌وه‌وه هیچ شتێك جێگای گومان نییه و هه‌ر شتێك بۆی هه‌یه، له دنیای تازه‌ی ڕه‌خنه‌دا، دۆن كیشۆت شۆڕه‌سواری بڕوایه. ئه‌م بڕوایه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شێتییه (واژه‌کانی ئیسپانیایی خوێندنه‌وه و شێتی به شێوه‌یه‌كی ئاشكراتر ئه‌و پێكه‌وه بوونه ده‌گه‌یه‌نێ: خوێندنه‌وه lectura و شێتی locura)
هه‌روه‌ك فلیپی دووه‌م، پاشای مردووخوازی ته‌ریك له ئیسكۆڕیاڵ(۱۸)، دۆن كیشۆت ژیانی خۆی ده‌نێته پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی دنیای پڕ له دڵنیایی یهكگرته. ئه‌ویش به جۆرێكی ئاشكرا و هه‌میش به جۆرێكی هێمایانه خۆی ده‌كاته بارمته‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی یه‌ك مانای ده‌قه‌كان و حه‌ول ده‌دا ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه وه‌به‌ر ڕاستایهتییهك بكات كه فره و چه‌ند لایه‌ن و پێچه‌ڵاوپووچ بووبێت. به‌ڵام دۆن كیشۆت له‌و لایه‌وه كه خاوه‌نی ئه‌وانه‌یه وا خوێندوونییهتهوه، خاوه‌نی چیانه‌ی(هویت) خۆیه‌تی: چیایه‌تی شۆڕه‌سواری ده‌ربه‌ده‌ر، چیایه‌تی قاره‌مانی حه‌ماسی كه‌ونارا.
كه‌وابوو، له راستایی بێجیابوونهوهی خوێندنه‌وه، دۆن كیشۆت خوداوه‌ندی خوێندراوه‌کانی ڕابردووه كه مێشكی ئه‌وی وشك كردووه. به‌ڵام له ڕاستایی دووهمیخوێندنهونه، ئه‌و ده‌بێته خوداوه‌ندی وشه‌گه‌لێك كه له دنیای لهفزیدا كتێبێك به ناوی دۆن كیشۆت جێی كردۆته‌وه. ئه‌و ئیتر خوێنه‌ری چیرۆكه پاڵهوانییهكان نییه و ده‌بێته یاریكه‌ری ڕووداوه حه‌ماسییه‌كانی خۆی. چونكه له نێوان خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان و بڕوای ئه‌ودا به‌و شته‌ی ئه‌وان ده‌یانکوت مابهینێكی وا نه‌بوو، ئێستاش له نێوان كایه و وشه‌كانی ڕووداوه‌كانی ئه‌ودا جیایی نییه. له‌و جێگایه‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ دۆن كیشۆت خۆمان به یه‌كێك ده‌كه‌ین و ئه‌و ده‌خوێنینه‌وه به‌ڵام نایبینین، قه‌ت ناتوانین بزانین ئه‌و نه‌جیبزاده خۆشه‌ویسته چی له‌سه‌ر دایه: كڵاوخودێكی ئه‌فسانه‌یی مامبرنیو یان له‌گه‌نی سه‌رتاشێکی ئاسایی. یه‌كه‌مین شك و گومانێك كه هێرشمان بۆ دێنێ ئه‌مه‌یه: بڵێی حه‌ق به كیشۆت بێ؟ بڵێی ئه‌و كڵاوخووده ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، ئێستاكه هه‌ر كهسێكیتر، كوێر و بێخهبهر، ته‌نیا لهگهنهكه ده‌بینێ؟
له ناو ئه‌م خولی قسانه‌دا، دۆن كیشۆت له سه‌ره‌تادا نهشکێنهره. ئه‌زموونخوازی سانچۆ، له‌م ڕوانینه وێژه‌ییه‌وه، بێكهڵكه، چونكه دۆن كیشۆت، هه‌ر جارێ كه تێكده‌شكێ، بێئه‌وه‌ی خۆی شلوێ كات ده‌ستبه‌جێ زۆر بڵێیی ئهعیانانهی خۆی ده‌س پێده‌كاته‌وه. وشه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ راستایهتی یه‌كێكن، راستایهتێكی كه شتێك نییه مه‌گه‌ر بهردهوامیئهو وشانه‌ی وا پێشتر خوێندوویه‌تی و ئێستا ده‌یانكاته كرده‌وه. ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی وا به سه‌ری دێن به وشه خوێندراوه‌كانی حه‌ماسی پێشووی خۆی، پاساویان ده‌داته‌وه و له دنیای ئه‌و وشانه‌ی كه هی ئه‌ون كاری خۆی درێژه پێده‌دا.
هێری لوین په‌رده‌ی به ناوبانگی “شانۆ له شانۆدا”هاملێتی له‌گه‌ڵ به‌شی بیبیجان خانم مامۆستا پیدرۆ له دۆن كیشۆتدا به‌راوه‌رد ده‌كا. له شانۆنامه‌ی شكسپییهردا، شاه كلادیۆس ئه‌و یارییه پێكدادهدا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌یاڵ كردن خه‌ریكه ورده ورده به جۆرێكی زۆر ترسێنه‌ر وه‌ك ڕاستایهتی ده‌چێ. له ڕۆمانی سێروانتێسدا، دۆن كیشۆت هه‌ڵمه‌ت ده‌باته سه‌ر بهزمیبیبیجان خانمیمامۆستا پیدرۆ، به‌و هۆیه‌ی كه ئه‌و نیشاندانه‌وه‌یه ورده ورده زۆر وه‌ك خه‌یاڵ كردنی لێدێ. كلادیۆس ئاواته‌خوازه كه ڕاستایهتی درۆ بێ: كوشتنی باوكیهاملێت، پادشاه. دۆن كیشۆت ئاواته‌خوازه خه‌یاڵ ببێته ڕاستی: گیرانی شاكیژی ملیسێندرا به ده‌ستی مووره‌کان.
بوونهیهكی خه‌یاڵ كردن له‌گه‌ڵ ڕاستی،هاملێت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ڕاستایهتی؛ ئاساییه، له ڕاستایهتییهوه، كه ئه‌و خۆی به ده‌س مه‌رگه‌وه ده‌دا:هاملێت نێردراوی مه‌رگه، له مه‌رگه‌وه دێت و بۆ لای مه‌رگ ده‌ڕوا. به‌ڵام یه‌كبوونی خه‌یاڵ كردنی له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ كردنی دۆن كیشۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كتێبه‌كانی. دۆن كیشۆت له خوێندراوه‌كانی خۆیه‌وه دێ و بۆ لای خوێندراوه‌كانی خۆی ده‌ڕوا: دۆن كیشۆت نوێنه‌ری خوێندراوهكانه. له زه‌ینی ئه‌ودا ئه‌وه‌ی به‌ین ده‌خاته نێوان ڕاستایهتی و سهوداسهرییهكانی، ڕاستایهتی نییه، به‌ڵكوو سێحربازانێكن كه ئه‌و له خوێندراوهكانیدا ناسیونی.
ئێمه ده‌زانین كه وا نییه؛ ده‌زانین كه ته‌نیا ڕاستایهتییه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌كانی دۆن كیشۆت به‌ره‌نگاری ده‌كا. به‌ڵام ئه‌و به‌وه نازانێ، ئه‌و نه‌زانییه (یان ئه‌م بڕوایه) ڕاستایی سێهه‌م له خوێندنه‌وه له ڕۆماندا وه‌دی دێنێ. سانچۆ له په‌ستا ده‌ڵێ: “چاو لێكه ئاغا، چاو لێكه، ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه ده‌یانبینین دێ‌و و درنج نییه، ئاشی بان.” به‌ڵام دۆن کیشۆت نایبینێ: دۆن كیشۆت ده‌خوێنێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڵێ كه ئه‌و شتانه دێ‌و و درنجن.
دۆن كیشۆت ده‌یه‌وێ ته‌واوی دنیا بخاته ناو خوێندراوه‌كانی خۆیه‌وه، هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئه‌م خوێندراوانه به یاسایه‌كی یه‌كگرتوو و پیرۆزكراو پێوه‌ندییان هه‌یه. یاسایه‌ك كه، له دوای كرده‌وه‌ی ڕۆنسێس واڵس(۱۹)، كرده‌وه‌یه‌كی ڕهچاوكراوی مێژوویی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌یه‌كی ڕهچاوكراوی كتێبه‌كان ده‌كا به یه‌كێ. قوربانی بوونی ڕوڵان(۲۰) داکۆکیكردن بوو له ئاڕمانجی قاره‌مانێتی پاڵهوانانهكان و له یه‌کپارچه‌یی ئابووری مه‌ڵبه‌ندی مه‌سیحییه‌ت. كرده‌وه‌ی ئه‌و ده‌بێته ڕه‌وشت و بیچمێكی ئاواتخوازانهی هه‌موو قاره‌مانانی چیرۆكه پاڵهوانییهكان. دۆن كیشۆت خۆی له ڕێزه‌ی ئه‌وانه داده‌نێ. ئه‌ویش باوه‌ڕی وایه كرده‌وه ڕهچاوكراوهکانی مێژوویی و كرده‌وه‌ی ڕهچاوكراوهکانی كتێبه‌كان زۆر لێك دوور نین، چونكه له‌سه‌ر ئه‌م دوو یاسایه‌وه، یاسایه‌كی پیرۆزكراو وه‌ستاوه كه به‌سه‌ر ئهوانهدادهسهڵاتی هه‌یه و سه‌رووی ئه‌م یاسایه‌ش، ڕوانگه‌ی تایبه‌تی جیهانێكه كه سازكراوی خوداوه‌نده. دۆن كیشۆت که له‌و خوێندراوانهوه دێ و هه‌ر جارێكیش كه تێكده‌شكێ په‌نا بۆ خوێندراوه‌كانی خۆی ده‌با. به‌وان وه‌فادار ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانی هیچ شێوه‌یه‌كی ئایینی دیكه بۆ خوێندنه‌وه وێنا بكات. ئهمهاوسهنگییهی خوێندنه‌وه، شێتی، ڕاسته‌قینه و، ژیان له دۆن كیشۆتدا ئه‌و كاته زه‌ق ده‌بێته‌وه كه له‌و بازرگانانه‌ی كه له ڕێگادا ده‌یانبینێ داوا ده‌كا كه بێئهوه دیتبێتیان پای لێبنێن دۆڵسینا جوانه؛ چونكه “گرینگ ئه‌وه‌یه كه بێئه‌وه‌ی دیتبێتیان ئیمان به جوانی ئه‌و بێنن، ددانی پێانێن، سوێند بخۆن و داکۆکی لێبكه‌ن.” ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیمانه. له رووداوه ئهفسانهیهكانی دۆن كیشۆتدا مه‌نزوورێكی خۆلێلادهر په‌ره‌ده‌سێنێ: ئه‌وه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له ژیاندا هه‌یه، ده‌بێ جارێكی دیكه، بێهیچ شك و پاشوپێشێ، له مابه‌ینی عه‌قڵ و ئیماندا كه ڕێنسانسی لێ به‌دیهاتووه، پێكه‌وه به‌رانبه‌ر بکرێن.
به‌ڵام ڕاستایی دوایی له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی دۆن كیشۆت ورده ورده ئه‌م وه‌همه داده‌ڕووخێنێ. دۆن كیشۆت له سێهه‌مین وه‌ده‌ركه‌وتنی خۆی له ڕێگای خهبهرهایهكهوه كه سانسۆن كاراسكۆی قوتابی به سانچۆی گه‌یاندووه، تێده‌گا كه كتێبێكی دیكه به ناونیشانی نه‌جیبزاده‌یه‌کی ژیر، دۆن كیشۆتی دلامانچا هه‌یه. سانچۆ به سه‌رسامییه‌وه ده‌ڵێ: “ناوی منیان هێناوه، له پاڵ دۆڵسینا دڵ تۆبۆسۆی خاتوونمانهوه و زۆر شتی‌تر كه هه‌ر بۆ ئێمه ڕووی داوه، به جۆرێك كه من ترسام و خاچێكم له‌سه‌ر سینگم كێشا و حه‌ولم دا تێبگه‌م ئه‌و میژوونووسهی كه ئه‌وانه‌ی نووسیوه چۆناوچۆن له‌م هه‌مووشته‌ی خه‌به‌ر بووه.” ئه‌و شتانه‌ی كه ته‌نیا بۆ ئێمه ڕوویداوه. له پێش ئه‌ودا، ته‌نیا خودا ده‌یتوانی خه‌به‌ری هه‌بێ؛ ته‌نیا خودا زانا و دواین داوه‌ری ئه‌و شتانه بوو كه له ناو كه‌لێنی ویژدانی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌را. ئێستا هه‌ر كه‌س كه بتوانێ نرخی دۆن كیشۆت بدا ده‌توانێ خه‌به‌ردار بێ: به‌م جۆره خوێنه‌ر وه‌كوو خودای لێدێ. ئێستا ئیتر دۆكهكان ده‌توانن فشهومشهی بێڕه‌حمانه‌ی خۆیان ده‌س پێبكه‌ن، چونكه به‌شی هه‌وه‌ڵی ڕۆمانی دۆن كیشۆتیان خوێندۆته‌وه. ئێستا دۆن كیشۆتی خوێنه‌ر، ده‌خوێندرێته‌وه.
له ده‌سپێكی به‌شی دووهمیڕۆماندا، دۆن كیشۆت به‌مه‌ش ده‌زانێ كه ناوه‌رۆکی ڕۆمانی سازكراوه، نووسراوه‌ی كابرایه‌كه به ناوی ئاولاندا بووه كه ویستوویه‌تی له خۆشناوی ڕۆمانی سێروانتێس كه‌ڵك وه‌ربگرێ. نیشانه‌كانی چیانه‌تی تایبه‌تی دۆن كیشۆت له پڕ ده‌ڵێی ڕه‌گاژۆ ده‌كه‌ن.دۆن كیشۆت گێڕانه‌وه‌ی ئاولاندا ده‌كێشێته ژێر ڕه‌خنه‌وه. به‌ڵام بوونی كتێبێكیتر له‌باره‌ی خۆیه‌وه مه‌جبووری ده‌كا كه به‌ره‌و بارسلۆن سه‌ر پێوه‌نێ: هه‌تا “درۆكانی ئه‌م مێژوونووسه تازه‌یه لای هه‌مووان ئاشكرا بكات و خه‌ڵك خۆیان بیبینن من ئه‌و دۆن كیشۆتهی وا ئه‌و ده‌ڵێ نیم.”
بێگومان، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه له ئه‌ده‌بیاتدا كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌زانێ هه‌ر له‌و كاته‌دا كه ڕووداوه ئهفسانهیهكانی ژیانی خۆی ده‌باته سه‌ر له بارهشیهوه ده‌نووسێ. ئه‌م ڕاستاییه(سطح) له خوێندنه‌وه بۆ دیاری كردنی ڕاستاییهكانی دوایی گرینگییه‌كی بناخه‌یی هه‌یه. دۆن كیشۆت ئیدی له‌مه به‌دوا به حه‌ماسه‌كانی ڕابردووه‌وه پشت نابه‌ستێ به‌ڵكوو پاڵی به حه‌ماسه‌کانی خۆی پشت ئه‌ستووره. به‌ڵام حه‌ماسه‌ی ئه‌و حهماسهیهك نییه و لێره‌دایه كه سێروانتێس ڕۆمانی مودێڕن ده‌خوڵقێنێ. دۆن كیشۆتی خوێنه‌ر ده‌زانێ كه ده‌خوێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ش شتێكه كه ئاخیلۆس بێگومان نه‌یده‌زانی. ئه‌و ده‌زانێ كه چاره‌نووسی دۆن كیشۆتی ئینسان له چاره‌نووسی كتێبی دۆن كیشۆت جیابوونه‌وه‌ی نییه. شتێك كه قه‌ت ئۆلیس له‌باره‌ی ئۆدیسه‌وه نه‌یده‌زانی. تاکیه‌تی ئه‌و وه‌كوو قاره‌مانێك له ڕابردووه‌وه، كه خزاوه‌ته كه‌لێنی بێقڕه‌ی حهماسهخوانی ڕابردوو و که ته‌نیا مانایه‌كی هه‌یه و ڕێنوێنیكه‌ر بووه، تێكدهڕووخێنێ، ئه‌مه نه به ده‌ستی كۆیله بێڵ به ده‌سته‌كانی زه‌ریا و نه به ده‌ستی ژنانی قاپوكهوچك شۆر كه به‌و پێده‌كه‌نن، نه به هۆی گۆپاڵ یا خڕكهبهردهكانی كه ده‌بوو له‌و مهیخانانهی به جێگای قه‌ڵا ده‌یگرتن یان له‌وه‌ڕگه‌كانی كه وه‌یده‌زانی گۆڕه‌پانی تێكههڵچوونن، تێپه‌ڕێنێ. بڕوای دۆن كیشۆت به‌و حه‌ماسانه‌ی وا خوێندوونی، ئه‌و گوڕوتینه به‌و ده‌دا كه له به‌رانبه‌ری ته‌واوی زهربهكانی ده‌ره‌وه‌دا خۆی ڕابگرێ. به‌ڵام ئێستا به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆی داوه به ده‌س خوێندنهوهكانیهوه، ئه‌و تاکیهتییهیی له ناوچوو.
ئه‌مه ئه‌و خوێندنه‌وانه‌یه كه دۆن كیشۆت، كاریكاتۆڕی قاره‌مانی كه‌ونارایی، ده‌كا به یه‌كه‌م قاره‌مانی مودێڕن؛ قاره‌مانێك كه له گۆشه‌نیگای زۆره‌وه بینراوه و به زۆر چاویش كه له بڕوای ئه‌ودا به یاسا پاڵهوانیگهریهاوبهش نین، شیكراوهتهوه، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه بۆته یه‌ك، وه‌كوو ئه‌وان، ناچاره كه دیسان “دۆن كیشۆت” له خه‌یاڵی خۆیدا ساز بكاته‌وه. دۆن كیشۆت كه بۆته قوربانی دووباره خوێندنه‌وه، دووجار هۆشی خۆی له ده‌س ده‌دا. هه‌وه‌ڵ، ئه‌و وه‌خته‌ی كه ده‌خوێنێته‌وه، جاری دواییش، ئه‌و كاته‌ی ده‌خوێندرێته‌وه. چونكه ئێستا به جێگای ئه‌وه‌ی ناچار بێ بوونی قاره‌مانه‌كانی ڕابردوو بسه‌لمێنێ، له‌گه‌ڵ بهرپرسیایهتێكی زۆر زۆر دژوار ده‌سته‌ویه‌خه‌یه: ده‌بێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ.
ئه‌وه ئێمه ده‌كێشێته ڕاستایهكی دیكه‌ی خوێندنه‌وه‌وه. دۆن كیشۆت كه خوێنه‌رێكی تامه‌زرۆ و هه‌میشه بێداری ئه‌و حهماسانهیه كه گۆڕاندنی ئه‌وانه بۆ ڕاستایهتی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی دایم و دهرههمیئهوه، له‌م كاره‌دا كه مه‌نزووری سه‌ره‌كی ئه‌وه، بێده‌سه‌ڵاته. به‌ڵام هه‌ر كه باسی خوێندنه‌وه دێته پێشێ، ورده ورده حه‌ول ده‌دا به سه‌ر ڕاستایهتیدا(واقعیت) زاڵ بێ و ئه‌و به خوێندنه‌وه‌ی شێتانه‌ی خۆی بنه‌خشێنێ؛ نه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه پاڵهوانییهكان، به‌ڵكوو خوێندنه‌وه‌ی وه‌دیهاتووی (بالفعل) ڕۆمانی نوێ، یانی دۆن كیشۆت. ئه‌م خوێندنه‌وه نوێیه جیهان ژێروژوور ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان، جار له‌گه‌ڵ جار وه‌كوو جیهانی جێگیربوو له ناو ڕۆمانی دۆن كیشۆتی لێدێ.
جیهان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گاڵته به دۆن كیشۆت بكات، له‌گه‌ڵ ده‌مامکی كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی ئه‌و سیمای خۆی ده‌گۆڕێنێ. به‌ڵام بڵێی كه‌سێك بتوانێ، به سیمایه‌كی خراپتر له سیمای خۆی، خۆی بگۆڕێ؟ بڵێی سیماكانی دیكه‌ی ئێمه، ڕاستبێژتر له ڕواڵه‌تی ڕۆژانه‌مان، ڕاستایهتی ئێمه وه‌ده‌رناخه‌ن؟ جیهانی ئاڵوگۆڕ كراوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دۆن كیشۆتیان له ناو لاپه‌ڕه‌كانی دۆن كیشۆتدا خوێندۆته‌وه، ڕاستایهتی ئاڵوگۆڕ نه‌كراوه‌ی جیهان ئاشكرا ده‌كا: دڵڕه‌قی ئه‌و، نه‌زانی ئه‌و، بێدادی ئه‌و، گه‌وجێتی ئه‌و، به‌م جۆره، سێروانتێس پێویستی به‌وه نییه كه بۆ مه‌حكووم كردنی خراپه‌كانی سهردهمیخۆی و هه‌موو سهردهمهكانیدی، راگهیاندراوهیهكی ئابووری بنووسێ، پێویستی نییه كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمانی ئیزۆپ، پێویستی نییه كه ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی حه‌ماسه‌ی سوننه‌تی (نه‌ریتی) وه‌پشت گوێ خات هه‌تا بتوانێ له‌و تێپه‌ڕی. ئه‌و جۆرێكی دیالكتێكی تێزی حه‌ماسی به دژه تێزی ڕاستیخوازی تێكه‌ڵاو ده‌كا هه‌تا له قووڵایی ژیان و لۆژیک و پێداویستی كتێبی خۆی، به سه‌نتێزی زمانی بگات. به‌دیهێنانێكی چه‌ند لایه‌نی له ناو كتێبێكدا هه‌تا پێش سێروانتێس له بیری هیچ كه‌سێكدا نه‌ده‌گونجا؛ نه قاره‌مان سازییه‌كانی گاڵته‌جاڕی تاسۆ، نه به‌ڵگه دروست كردنه خاڵییه‌كه‌ی پیكارێسك، نه پێداگریه توندوتیژه ترساوییهكهی ڕابله له‌سه‌ر توانایی زۆری زه‌وی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خاڵی بوونی ئاسمان.
دۆن كیشۆت، شۆڕه‌سواری بڕوا، له‌گه‌ڵ دنیای بێ‌بڕوا چاوپێكه‌وتن ده‌كا: هیچ كامیان ئیدی نازانن كه به‌ڕاستی ڕاسته‌قینه له كوێدا شاردراوه‌ته‌وه. بڵێی دۆن كیشۆت ببێته هۆی گاڵته‌وگه‌پی ئه‌و كاته‌ی كه دۆرۆتهئا خۆی ده‌كاته شاكیژی میكۆمیكۆنا، یان ئه‌و كاته‌ی كه خوێندکاری كاراسكۆ خۆی ده‌كاته پاڵه‌وانی میرئات(۲۱) و داوایهاتنه مه‌یدانی لێده‌كا؟ بڵێی دۆن کیشۆت به گه‌وج بزانرێت له‌و كاته‌ی كه دۆكهكان مهڵحهکهكانی وه‌كوو كلاویلنۆ، ئه‌سپه دارینه، خاتوونی غه‌مبار به دوازدههاودهمیڕیشنهوه یان حوكماتی سانچۆ له دڕگه‌ی باراتاریا وه‌ڕێده‌خه‌ن؟ یان به‌ڕاستی ئه‌وه دۆن كیشۆته كه به هه‌موویان پێده‌كه‌نێ و مه‌جبووریان ده‌كا كه به سیمای خۆیان سیمایه‌كی دیكه دروست بکه‌ن و بێنه ناو دنیای به‌رینی خوێندنه‌وه‌ی دۆن كیشۆت؟ ئه‌مه ڕه‌نگه بۆ ده‌روونناسان جێگای باسی هه‌بێ. ئه‌وه‌ی شكی تێدا نییه ئه‌وه‌یه كه دۆن كیشۆتی جادوولێكراو ئاخریه‌كه‌ی جادوو له دنیا ده‌كا. ئه‌و وه‌خته‌ی که ده‌خوێنێته‌وه لاسایی قاره‌مانانی حه‌ماسی ده‌كاته‌وه. ئه‌و وه‌خته‌ی كه ده‌خوێندرێته‌وه دنیا لاسایی ئه‌و ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام نرخێک که ده‌بێ ئه‌و ده‌بێ بیداته‌وه، به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كه‌ی خۆیه‌تی.
سێروانتێس كه نووسه‌رێكی سهرڕهوه، ئێستا ئێمه بۆ ڕاستایهكی دیكه‌ی خوێندنه‌وه په‌لكێش ده‌كا؛ هه‌تاكوو جیهان زیاتر و زیاتر وه‌ك دۆن كیشۆتی لێدێ، ئه‌ویش زیاتر و زیاتر له تهوههومیبوونی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و ڕازوڕهمزی خوێندنه‌وه بووه: نیشانه‌یه‌كی پرسیار به جه‌وهه‌ری ڕه‌ش، ڕاست به‌و جۆره‌ی كه پیكاسۆ كێشاویهتهوه. به‌ڵام ئه‌و وه‌خته‌ی كه ده‌گاته قه‌سری دۆكه كان، ده‌بینێ كه قه‌سر به‌ڕاستی قهسرێكه، ئێستاكه پێش ئه‌وه ده‌یتوانی خه‌یاڵ بكا كه له وێرانه‌ترین مه‌یخانه‌كانی قه‌راخ ڕێگای كاستێل قهسرێك ده‌بینێ.
درێژه‌ی هه‌یه….
سه‌رچاوه:
از چشم فوئنتس / کارلوس فوئنتس/ ترجمه عبدالله کوثری/ نشر طرح ن‌و
