کە مناڵ بووم
سێ وشەم زۆر دەبیستەوە
ئازادی
یەکسانی
برایەتی
هەزاران فەرەنسەیی لەسەر ئەو سێ وشە
لەشەقامەکاندا کوژران
نەمدەزانی ئاخۆ بۆ دەبێ لەسەر وشە خەڵک بکوژرێ.
کە گەورە بووم
پیاوانێ بوون
بە ریش و سمێڵ و گوڵێکی یاسەوە
پێیان وتم
ئەوانەن سێ وشە مەزنەکە :
دایک
نیشتمان
بەهەشت
چەن پیرەمێردێکیش بە روخساری رازاوەوە
بە گۆرانی دەیانکوتەوە:
خوا،ئەرک،نەمریی
بەسەر سەعاتە گەورەکانی مەرگ و دۆزەخەوە،
سەعاتەکانی چێشت و چەرەزەوە
کات تێپەڕی
نێزەکەکان راخوشین
هەتا
لە رووسیەوە سێ وشە دەرکەوت
کرێکاران چەکیان کردە شان و چوونە شەڕ
چوون بمرن
بۆ :
نان
ئاشتی
وڵات
دوایی
تووشی سەربازێکی ئەمریکی بووم
مەلەوانێک بوو
بە یادی کچێکەوە لەم بەندەرەوە بۆ ئەو بەندەر دەگەڕا
دەیکوت هەمیشە ئەو سێ شتە دەڵێم:
دەورییەک هێلکە وهامبێرگرم بدەنێ
چەن دەکا
منت خۆش ئەوێ؟
Threes
Carl Sandburg
I was a boy when I heard three red words
a thousand frenchman died in the streets
for:Liberty,Equality,Fraternity_I asked
why men die for words.
I was older,men with mustaches,sideburns,
lilacs,told me the high golden word are:
Mother,Home,and Heaven_other older man with
face decorations said:God,Duty,Immortality
they sang these threes slow from deep lungs.
years thicked off their say- on the great clocks
of doom and damnation,soup,and nuts:meteors flashed
their say-so:and out of great Russia came three
dusky syllables workmen took guns and went out to die
for:Bread,Peace,Land.
and I met a marine of the U.S.A a leatherneck with a girl on his
knee
for a memory in ports circling the earth and he said: tell me
how to say
three things and I always get by_gimme a plate of ham and egg_how
much_and_do you love me,kid?
کاڕڵ سەندبرگ/ و:عهتا میرهكی
