دوشنبه , ۳۱ اردیبهشت ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / سەربەرزە پاییز/ئارام فه‌تحی

سەربەرزە پاییز/ئارام فه‌تحی

 

 

سەربەرزە پاییز
کە لە وەرزێکی ترا ناڕوێ
سەربەرزە من
کە لە مردنی خۆی نەبێ ناژی

وەک تۆ، کە منداڵی براکەت
وەک تۆ، کە ماچی یارەکەت
وەک تۆ، کە سواریی ماشینەکەت
من مەرگی خۆمم خۆش دەوێ

ئەی بەرد، کە بە بێدەنگیت دڵخۆشی
ئەی با، کە بە هەڵکردنت
من بە مردنم

کۆتایی دێت پاییز
کۆتایی دێت سەرما
گەرما
ژیانی منیش

کۆتایی نایەت سپیەتیی بەفر
زەردیی هەتاو
سووریی خوێن
مردنی منیش

جادە بە ڕەنگی سەفەر دەژی
پەنجەرە بە ڕەنگی ڕوانین
من بە ڕەنگی دڵتەنگی

من هەموو پاییزێک حازرم هەڵوەرم
من هەموو بەردێک حازرم بێدەنگ بم
من، هەموو ژیانێک حازرم بمرم

ئەی شەو، کە تاریکی
ئەی ڕۆژ، کە ڕووناکی
ئەی ئاو کە دەخنکێنی
ئاگر، کە دەسووتێنی
من لە مردن بێباکم

 

 

ئارام فه‌تحی

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

9 − چهار =

قالب وردپرس پوسته وردپرس