شێعرههمیشه ده‌وری پاڵنه‌رێکی گێڕاوه که به‌ری به ئاپۆخه بوون و بێ ده‌ره‌تانی سروشتی مرۆڤ گرتووه وتوانایی و پۆتانسییه‌لی جیاوازی به مرۆڤ به‌خشیوه، یه‌ک له‌و تواناییانه به دیهێنانی گۆڕانکارییه له‌زه‌ین و بیرۆکه‌ی مرۆڤ دا. شێعر تێکنۆلۆژیای فکره و له ڕه‌هه‌ندی زمانه‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام زاوزێ بکا. مێژووی شێعری کوردی ڕه‌نگه تا ئێستا ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وان نه‌بووبێ که بزۆزییه‌کانی زمان تا به‌رزترین ڕاده و پله‌وپایه‌ی خۆی نیشان بدا وه‌لی به‌ومانایه‌ش نییه که تا ئێستاخاوه‌نی ئه و بزۆزیانه نه‌بووه.
ئه‌وه‌یکه تا ئێستاش ئهوبزۆزیانه به‌شێوه‌یه‌کی شیاو نه‌دیتراون ڕێک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌بوونی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری جیددی، ئه‌گینا ئه‌وه‌نده‌ش بێ که‌س و کار نه‌بووه که له بناغه ڕا به هه‌تیوی مابێته‌وه. به‌و پێشه‌کییه کورته ده‌مهه‌وێ باس له ڕه‌وتێکی شێعری بکه‌م که به به‌ره‌ی چوار ناسراوه. هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌ڵێم که کۆک نیم له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وت و شێوازه شێعر نووسینه، له چوارچێوه‌ی به ره‌دا بێنمه ئاراوه. له نێو ئێمه‌ی کورددا، هه ر کات باس له به‌ره و حیزب و گرووپ و تاقم وهتد کراوه، ڕێک مانای دژایه‌تی کردن و سڕینه‌وه‌ی ڕه‌وته‌کانی پێش خۆی لێ که‌وتۆته‌وه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌تایه کۆمه‌ڵگابووه یا بزافه ڕووناک‌بیری وکۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه کان یا هه‌رچی تر، ڕه‌نگه زۆر گرینگ نه‌بێ. گرینگایه‌تی پرسه که له‌وه دایه که ئه‌گه‌ر له گه‌ش بینانه‌ترین حاڵه‌تیشدا دان به بوونی به‌ره یا ههرچهمکێکیتر دابنێین، ده‌بێ ڕیساڵهتهکهی، ته‌واوکه‌ری(مکمل) و ڕه‌خنه‌گرتن له ڕه‌وته‌کانی پێش خۆی بێ نه‌ک ته‌مای سڕینه‌وه و پاکتاو کردنیان. له سه‌ر به‌ره قسه و باس زۆره و له‌و نووسراوه‌یه‌دا ئامانج ئه‌وه نییه که‌وه شوێن ئه‌و باسه لاوه کیانه(فرعی) بکه‌وین ئه‌و نووسراوه‌یه نه ده یههوێ ڕه‌وته شێعرییه‌کانی تر ڕه‌ت کاته‌وه نه شاعیران و ده‌قه کانی ئه‌و ڕه‌وته شێعرییهش(نا به ره ی چوار)، له ڕه‌خنه موبهڕا کا وهاوکات ناشتوانێ واز له بارگراوه‌ندی سرنج ڕاکێش و شیاوی خوێندنه‌وه وشڕۆڤه‌ی فۆڕمیو زمانی و ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕه‌وته شێعرییهش بێنێ. ده‌بێ بڵێم ئه‌وه‌ی شاعیری ئه‌م ڕه‌وته ده‌یکا یا لانیکه‌م ده‌یهه‌وێ بیکا مسۆگه‌ر کردنی پێشکه‌وتوویی زمان وده‌رخستنی پۆتانسییهلهکانێتی بۆهان دانی خوێنه‌ر به مه‌به‌ستی کرانه‌وه‌ی ده‌روازه نوێیه‌کانی تاوتوێ و ڕه‌خنه، بۆیه پێم وایه زمان له شێعری ئه‌و کۆمه‌ڵه شاعیره دا، به‌رو پتر له‌وه‌یکه بیهه‌وێ که‌ره‌سه‌یه‌ک بێ بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت و ئامڕازێک بۆگه‌یاندنی په‌یام و پێوه‌ندییه کی تاک لایه‌نه، خۆی ده‌کاته سووژه و بۆئه‌وه‌ش هه‌ست به شکاندن وڕووخاندنی بنه‌ماکان ده‌کا، گۆڕانکاری به سه‌ر ئۆلگووهکاندا دێنێ و ماهییه‌تی وشه به‌ره‌و ئاقارێکی ڕووناکبیرانه وشارستانییه‌ت ده‌گوێزێته‌وه. قۆنتهڕاتچی ئه‌و وێران کردنه‌ش نه به ته‌نیا خودی شاعیرکه زه‌ینییه ت وشێوهڕوانینی ئه‌وه. شاعیری ئه‌م ڕه‌وته به حوکمیئهوه ئاناڕشیسته و دژایه‌تیشی ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ هه‌موو پێکهاته‌کان نهبێهاوڕاشیان نییه هه‌ربۆیه به‌ره و ڕووی ئه‌و پڕه‌نسیپانه ده‌بێته‌وه که تا ئێستا له زمان داڕه گاژۆیان کردووه وده‌یانهه‌وێ له داهاتووش داخۆ به سه‌رده‌ق دابسه‌پێنن. سه‌رێتی زمان له شێعری ئه‌م شاعیرانه‌دا نه به هۆی مه‌زڵوومییه‌تی شێعر و ده‌ق، که هه‌ڵقوڵاوه له و پڕۆتستۆ و ئۆپێڕاسیۆنه ئیجابییه‌ی که شاعیر له به‌ستێنی زمانێکی پێشنیارده‌ر و داهێنه‌رانه‌دا ئاراسته‌ی ده کا.
شێوازی که‌شفی زهرفییه ت و پوتانسییه‌لی تازه‌ی زمانی، داڕشتنی فۆڕم وناوه‌رۆک، بایخدان به شێوازی دواندنی خوێنه‌ر و نێوئاخن کردنی زمان به تکنیک وگهمهی کارکردی و به هێزی وه‌کوو ئایڕۆنی و پاڕۆدی و گڕۆتسک و شێوازی ڕه‌وایه‌ت وچهندناوهندی وچهندزمانی وپێرسۆنا و هتد…. که تا ئێستابهوشێوهیه نه‌دیتراون، خسڵه‌ته‌کانی زمانی ئه‌م ڕه‌وته شێعرییهن. شێعر له وه‌ها دۆخێک داسهرچاوه له پێوه‌ندییه‌کی نێوان شاعیر و کۆمه ڵگا ده‌گرێ که تا ئێستا یا بوونی نه‌بووه یا ئه‌گه‌ر بووه ده‌رک نه‌کراوه، به‌رجه‌سته ترین خاڵی مانیفێستی نه‌نووسراوه‌ی شێعر لێره‌دا ئه‌و ئازادییه کاریزمایه‌یه که شاعیر له زماندا ده‌ری ده‌خا.
ته‌واوی حه‌ول وتهقهللای شاعیر ئه‌وه یه که ده‌ق سه‌رله نوێ بخوڵقێنێته‌وه و بۆئه‌وه‌ش پێویستی به تێکه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئاسۆکان هه‌یه که زۆرجارهاوتهریبن که‌وایه هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێدرا ده‌ق لێره‌دا خاوه‌نی ئاسۆگه‌لی جیاواز‌و زۆره و خوێنه‌ری چالاک و جیددیشهان ده‌دا که به ئاسۆگه‌لێکی تایبه‌ت وجیاواز خۆی له قه‌ره‌ی ده‌ق و ده‌رک بدا. سه‌روکاری خوێنه‌رله ده‌قی شێعری به‌رباس پتر له نووسراوه، له گه‌ڵ په‌یڤ و وتووێژ و ئاخافتنی داهێنه‌رانه‌یه. گادامێرکوتهنی؛ له‌وده‌قه شێعریانهدا به‌ردووام پێویستیمان به هه‌ڵکشان وداکشان(نوسان)هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌رک باشتر به ئه‌نجام بگا.حه‌قیقه‌تی ده‌رکی ئه‌و ده‌قه‌ش، سه‌رچاوه له گه‌مه‌ی دوولایه نه ی ده ق وخوێنه ر ده‌گرێ هه‌ر بۆیه خوێنه‌ری ئه‌م ده‌قه ئه‌گه‌ر گه‌مه‌باز نه‌بێ ده‌بێ گهمهزان بێ. دهقهاوبهشی ئاخافتنی خوێنه‌ر و جیهانه و له ڕاستیدا پێکهێنه‌ری ئه‌و فه‌زایه.
ئه‌و زه‌رووره‌ته‌ی که شاعیر موجاب ده‌کا وه‌ها هه‌ڵس وکه‌وتێکی له گه‌ڵ زمان هه‌بێ، دوور خستنه‌وه ی زمانه له بێ موبالاتی به‌خۆی وئه‌و سکوون ومهنفهعهت خوازیی و باری ته‌وسیفی به خۆوه گرتنهیه که داوێنی زمانی زۆر جار گرتۆته‌وه. له‌و کاناڵه‌وه شاعیرئهگهرنهتوانێ دهردێکیش که‌م کاته‌وه لانیکه م زمان تووشی خۆناسین وپرسیار و قه‌یران ده کا.
شاعیری ئه‌م ڕه‌وته گه‌ره‌کییه‌تی دژ به‌و خاڵ ودهرئهنجامههاوبهشانه بوه‌ستێ که به‌شێکی زۆر له پانتای شێعری کوردی داگیرکردووه که وه‌ک خه‌مۆکی داوێنی گرتۆته‌وه . زه‌ینییه‌ت وبیرۆکه و شێوه ڕوانینی شاعیر له کۆمه‌ڵگا و زمان و ته‌نانه‌ت خودی خوێنه‌ریش ئهوئیزنه ی پێ ده داکه وههاکۆنتاکتێکی هه بێ، هه ڵبه ت ئه وه به ومانایه نییه که دواقسه له سهرشێعری کوردی هه‌میشه شاعیری ئه‌م ڕه‌وته ده‌یکا یا خود ڕه‌خنه‌ی له سه‌رنییه. شاعیر باڵوێزی ئه‌م شێوه ڕوانینه‌یه بۆ شێعر و زمان و به حوکمیئهوه که ده‌رکی مرۆڤ(که لێره‌دا پترشاعیرم مه‌به‌سته)له بارودۆخ وکۆمه‌ڵگا، به‌رده‌وام له حاڵی گۆڕان دایه و له‌ولاشه‌وه زمان پڕۆسه‌یه‌که که ڕه‌نگه له داهاتوودا هه‌ر ئه‌و بارودۆخه و شێوه ڕوانینه‌ی شاعیرانی داهاتووهان بدا که له‌و باره‌وه ڕاندۆمانێکی جیاوازتریشیان هه‌بێت. گرینگ لێره و له‌و ڕه‌وته‌دا بارگراوه‌ندی ڕه‌خنه‌یی بوون و ده‌رخه‌ری پوتانسییه‌له‌کانی شێعره‌که به‌خته‌وه‌رانه شاعیرانی ئه‌م ڕه‌وته له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکاویانه و ئاڕاسته شیان کردووه.ئه‌و بارگراوه‌نده ڕه خنهییهش وای کردووه که زمانهاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه چهمهوازه(منعطف)، سه‌ربه‌خۆیی خۆیشی بپارێزێ. زمان له‌و شێوازه شێعرییه‌دا خاوه‌ن ژیان وشوناسێکی سه‌ربه‌خۆیه که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که شوێن له زه‌ینییه‌تی به کارهێنهرهکه ی وه‌رنا گرێ، له سه‌ر زه‌ین وئهندێشهشی دا شوێندانه‌ر و کاریگه‌ره ومهشی بۆ دیاری ده‌کا و له چوارچێوه‌ی ئامڕازێکی پێوه‌ندی گرتنی سیرف خۆی ڕه‌ها کردووه. خوازه و ئاره‌زووی خوێنه‌ریش له وه‌ها ده‌قێکی شێعری دا هه‌رله لایه ن زمانه‌وه بیچم ده‌گرێ.
ئه‌گه‌ر نه‌ختێک قووڵتر له‌و بابه‌ته بڕوانین ده‌توانین ئه وه‌ش بڵێین که له‌وشێوازه شێعرییه‌دا دیالێکتیکی زیندووی سۆبژه وئۆبژه(خوێنه‌ر و زمان) به ته‌واوی ڕه‌نگ ده‌دۆڕێنێ و ته‌نیا لایههنی ئۆبژه‌ی شێعره‌که مانۆڕ ده‌دا. زیندوومانه‌وه و نیشات و جموجۆڵی زمان گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کی ترین بهرههمیئهو ته‌عاموله سهلبێیه. واقیعی شێعر و ده قی ئه‌ده‌بی و نووسه‌رکه‌ی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه له گه‌ڵ خوێنهرهاوچهرخن به ڵام پاوان کراوی مێژوویه‌کی سنووردار و خاوه‌ن ئێکسپایێرنین وێڕای ئه‌وه ش شێعری ئه‌م ڕه‌وته به هۆی هه‌بوونی ئه‌و خسڵه‌ته زمانیانه ی که پێشتر باسی لێوه‌کرا به‌رده‌وام خاوه ن مێژووی تایبه‌ت به خۆیه‌تی که ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییهشی له زاتی خۆیدا هه‌یه. خسڵه‌تی خودئیڕجاعی و سووژه بوونی زمانی شێعری ئه‌م ڕه‌وته ڕێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییه شازه‌دا شاراوه‌یه هه‌ربۆیه ده‌قی شێعری له‌و ڕه‌وته شێعرییه‌دا ته‌جه‌للی ونموودی حهقێقه تێکه که نه تا ئاستی ئاڕمانگهڕایی و ئیدئالیزمیخوڵقێنهره که‌ی نزم ده‌کرێته‌وه نه قۆرخ کراوی ده‌رک وتێگه‌یشتن وشیکارییهکی تاک لایه‌نه و بۆنبه‌ست و داخراوه. ته‌نانه ت ئهگهردهقی شێعری لێره‌دا به داهێنانێکی ناخودئاگایی نابغهیهکیش بزانین یا هه‌ر که‌سێکیتر، پێویسته بۆ خوێندنه‌وه و ده‌رکی ئه‌و شێوازه شێعرییه لانیکه‌م به ودهرئهنجامه ستاتیکییه گه‌یشتبین که حهقێقه ت لێره‌دا به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێ خۆی ڕاگوێزی ئه‌ندێشه‌ی خوێنهردهکا. ئه‌وه‌ی تا ئێره وترا ڕه‌نگه ته‌واو مانیفێست یا پێڕه‌وی داڕێژراوی تایبه‌ت به‌و ڕه‌وته نه‌بێ به‌ڵام له بڕوای تاکه‌که‌سی نووسه‌ری ئههم یادداشته‌ش بێبه‌ری نییه. نووسه‌ری ئه‌م یادداشته وه‌ک خوێنه‌رێکی جیددی شێعر و که‌سێک که له بواری شێعردا چالاکی هه بووه وهه‌یه چێژی هه‌ره زۆری له‌و باڵانس وتهعادول وتهعامولهدا دۆزیوه‌ته‌وه که له نێوان واقیع و ڕه‌وتی خوێندنه‌وه‌ی له شێعر دابووه. سه خت ودژواربوونی دامه‌زراندنی هێمنایه‌تی وپه‌ناگا بۆ ژیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌نده ئاسته‌نگ و دژواره سه‌قامگیربوونی هزر و ئه‌ندێشه و زه‌ینییه تی خوێنه‌ریش له خوێندنه‌وه‌ی شێعری ئه‌و ڕه‌وته‌دا ئه‌وه‌ند دژواره. سهیالییهتی زمان و بزۆزی ئه‌و، ده‌ره‌تانی پێکهاتنی ئهوهێمنایه تییه مه ترسیداره به خوێنه‌ر نا دا له‌به‌ر ئه‌وه یکه زمان، خۆی پێرسۆنایه‌کی سه‌ربزێوه و له پێناو کونجکۆڵی(کنجکاوی)وئافراندنی تکنیکی شێعریدا زۆرجار ئه‌گه‌ر خۆ له سنووره‌کانی فه‌نابوونێکی ئیجابی نزیک نه‌کاته‌وه، خۆی تووشی قه‌یران ده‌کا. جه‌وهه‌ری سووژه‌بوونی زمان ئه‌و بوێرێیهتی که خوێنه‌ریش موبته‌لای خوێندنه‌وه و قهرائه تێکی بوێرانه ده‌کا. داهێنه‌ری ده‌قی شێعری لێره‌دا ڕه‌نگه سووکه ئاوڕێکیشی سه باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه تی و…هتد هه‌بێ به ڵام هیچ کات جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ق به دروشم نابه‌ستێته‌وه هه‌رئه‌و سهرێتییهشه که هۆکاری به‌زاندنی سنووره‌کان به‌دی دێنێ. له‌و به‌ستێنه‌دا ده‌قی شێعری خاوه‌ن ئێستایه کی بێ زه‌مانه(اکنون بی زمان)که گادامێڕباسی لێوه ده کا. پرسی داهێنان له شێعری ئه‌م ڕه وته‌دا به یه‌قین مه‌نش وخووخدهیهکی زمانی هه‌یه که نێوبژێکی به هێزه له نێوان جیهانی کۆنکڕێت و جیهانی زه‌ین و ئه‌ندێشه‌ی خوێنه‌ر ماوه‌ته‌وه بڵێم وه‌ک تاکه‌که‌س له لایه‌که وه نکۆڵی له شوێن دانه‌ری ڕێژه‌یی ئه‌ده‌ب به گشتی(به تایبه ت شێعر)و کۆمه‌ڵگا له سهریکتر ناکه‌م له لایه‌کی تریش لام وایه ئه‌ده‌ب(دیسان به تایبه ت شێعر) ئه‌گه‌ر پێش کۆمه‌ڵگا ڕه‌وتی خۆی نه‌پێوێ، بێگومان شوێن که‌وتوو و جێماوی کۆمه‌ڵگا و فه‌زای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد نییه. هه‌ر بۆیه لام وایه مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕه‌وته شێعرییه ڕهنگههاوکات بێ له گه‌ڵ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ڕیفۆڕمخوازی، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه که سه‌رهه‌ڵنه‌دانی ڕیفۆڕمخوازی، سهرههڵنهدان یا نه‌زۆک بوونی ئه‌و ڕه‌وته شێعرییهشی لێ ده‌که‌وته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتێکی ئه‌ده بی به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌بێ به پێی مێژووی خودی ئه‌ده‌به‌وه به‌رئاورد بکرێ. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م یادداشته‌دا ئاماژه ی پێ کرا، شێعرتکنۆلۆژیای فکره وده‌رکی ئه‌م زه‌رووره‌ته وا ده‌کا که ئه‌م ڕه‌وته شێعرییه و ڕه‌وتی تر سه‌ر هه‌ڵبده ن. چه‌ندی ڕه‌خنه لێده‌گیرێ و چۆنی ڕه‌خنه لێده‌گیرێ، ده‌که‌وێته سه‌ر شانی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری جیددی که شوکری خوا تا ئێستا نه‌مانبووه!!!!!!!!!!
پانوشتها:
۱هنروزبان/هانس گئورک گادامروپل ریکور/ترجمه مهدی فیضی/رخ دادنو/چاپ اول۸۸
۲تک گویی فرجامین/گزیده مقالات مسعودیزدی/گام ن‌و/چاپ اول۸۶تهران
۳آنارشیسم؛سیاست شاعرانه/هربرت رید/ترجمه حسن چاوشیان/نشراختران/چاپ اول۸۵
۴ارغنون/شماره۱۴/درباره شعر/ وزارت فرهنگ وارشاد/چاپ دوم تهران۸۶
عه بدولقادرنیازی
