به ئاماژه به یه‌كێك له مامۆستاكانم، واته فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی ماركسیست لۆیی ئالتووسهرهوه ده‌ست پێ ده‌كه‌م. بۆ ئالتووسهر له‌دایك بوون و داهاتنی ماركسیزم شتێكی ساده و ساكار نه‌بوو. ئه‌م له دایك بوونه، لێكدراوی دوو شۆڕش، دوو رووداوی گه‌وره‌ی هزری بوو. یه‌كه‌میان رووداوێكی زانستی بوو. ئه‌م رووداوه بریتی بوو له بنیات نانی شێوازێك له زانست له لایه‌ن كارل ماركسه‌وه، كه ناوی “ماتریالیسمیمێژوویی” به سه‌ر دا بڕا. رووداوی دووهه‌م سرووشت و كرۆكێكی فه‌لسه‌فی هه‌بوو، كه بریتی بوو له بنیات نانی لقێكی نوێ له لایه‌ن ماركس وهاوڕێكانییهوه كه ناوی “ماتریالیسمیدیالیکتیکی” گرته خۆی. ده‌توانین بڵێین كه بۆ روون كردنه‌وه و پاڵپشتی كردن له داهاتن و له‌دایك بوونی زانستێكی نوێ، پێویستی به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ هه‌یه. به‌پێی ئه‌م به‌راورد(قیاس)ه۲، چه‌که‌ره وگووران و پێ گرتنی بیركاری(ماتماتیك) پێویستی به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون بوو، یان پێویستیی فیزیكی نیۆتۆنیی به فه‌لسه‌فه‌ی كانت. به‌م حاڵه‌ش له هه‌موو ئه‌مانه دا هیچ كێشه‌یه‌ك بوونی نییه. له‌م چوارچێوه‌یه دا ده‌كرێت دوو خاڵ له‌باره‌ی گه‌شه و وهرگۆڕانی۳ فه‌لسه‌فه‌وه بگوترێ.
ئه‌م گه‌شه‌كردنه په‌یوه‌ست و گرێدراوی سه‌رهه‌ڵدان و به‌دیاركه‌وتنی فاكتۆرانێكی نوێ بوو، “به تایبه‌تی فاكته په‌یوه‌ست و به‌ستراوه‌كان به رووبه‌ره‌كانی زانست” له بوار و پانتاگهلێك دا كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ خاوه‌نی سرووشتی فه‌لسه‌فی نین. ڤهكی بیركاری بۆ ئه‌فلاتوون، دیكارت یان لایب نیتز، فیزیك بۆ كانت، وایتهێد یان پووپێر، مێژوو بۆ هیگل و ماركس، زینده‌وه‌رناسی بۆ نیچه، بێرگسۆن یان دێلۆز.
تا ئه‌و شوێنه‌ی كه پێوه‌ندی به منه‌وه بێت، به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه دام كه فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی هه‌ندێك رووبه‌ری غه‌یری فه‌لسه‌فی دایه. و من ئه‌م رووبهرانهم به “بارودۆخی (مه‌رج باریی)”۴ (conditions) فه‌لسه‌فه ناوبرده كردووه. ده‌مه‌وێت راشكاوانه بڵێم كه من “بارودۆخ”ی فه‌لسه‌فه به پێشكه‌وتنی زانسته‌وه نابه‌ستمه‌وه و هه‌ر ته‌نها به‌و پێوه‌ره پێناسه‌ی ناكه‌م و به‌و پێیه‌ش رووبه‌ر و پانتای فه‌لسه‌فه ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ر ناكه‌مه‌وه. مه‌به‌ستمه كۆمایه‌كی به‌رین تر بۆ ” مه‌رج باریی ” پێشنیار بكه‌م، له ژێر تیشكی چوار چه‌شنی “رهنگهیی۵ وشیمانهیی”انه دا: زانست، سیاسه‌ت، هونه‌ر، و عه‌شق. به‌م شێوه‌یه، بۆ نموونه كاری خودی من له‌سه‌ر بنه‌مای واتای چه‌مكێكی بیركاریی نوێ له ناكۆتایه، به‌ڵام هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر بنه‌مای كڵۆجه۶ نوێكانی سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه، شیعره گه‌وره‌كانی مالارمه، ریمبۆ، پێسڤا، ماندهلێشتایم یان ڤالاس ئیستیڤێنسن و هه‌روه‌ها پاڵدراو و كۆڵدهر۷ به نووسینه‌كانی سامیۆل بێكت، و شێوازه نوێكانی عهشقیشن كه هه‌ڵخێزراو و ئاخێزراو له ده‌ق و ناوكی ده‌روونشیكاری و دۆخگۆڕیی۸ ته‌واوه‌تی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌یه كه په‌یوه‌ست به سێكسی هه‌بوون و رهگهزییهتن.
به‌م پێیه ده‌توانم بڵێم كه وه‌رگۆڕانی فه‌لسه‌فه هه‌ر هه‌مان یه‌كانه‌یی وهاوتابوونی به‌ره‌به‌ره‌ی فه‌لسه‌فه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌ی كه بۆ “باروودۆخ”ه‌كه‌ی رووی داوه. كه‌واته ده‌ڵێن: فه‌لسه‌فه هه‌میشه له پاشه‌وه‌یه! فه‌لسه‌فه هه‌میشه له هه‌وڵی گه‌یشتن به “نوێ هێنان۹“ی غه‌یری فه‌لسه‌فییه! و من ده‌ڵێم: درووسته! ئه‌مه له راستی دا ده‌رئه‌نجامگیریی هیگل بوو. فه‌لسه‌فه باڵنده‌ی پیتۆر(حیكمه‌ت)ه۱۰، و باڵنده‌ی پیتۆر “بایه‌قوش”ه. به‌ڵام بایه‌قوش كاتێك ده‌كه‌وێته فڕین و باڵ لێدان كه ته‌مه‌نی رۆژ له ته‌واو بوون دایه. فه‌لسه‌فه، لقێكه كه پاش رووناكایی و رۆژی مه‌عریفه؛ رۆژی ئه‌زموونه‌كان، و له ده‌سپێك و سپێده‌ی شه‌و دا دێت. وادیاره كێشه‌ی ئێمه واته كێشه‌ی وهرگۆڕانی۱۱ فه‌لسه‌فه، چاره‌سه‌ر بووه. دوو حاڵه‌ت بوونی هه‌یه. حاڵه‌تی یه‌كه‌م: بوولێڵێكی۱۲ نوێ له ئه‌زموونه داهێنه‌رانه‌كان(ڤهدانهرهكان) له زانست، سیاسه‌ت، هونه‌ر و عه‌شق به‌ڕێوه‌یه. و ئێمه بوومهلیڵێكی۱۳ تازه‌مان بۆ فه‌لسه‌فه ده‌بێت. حاڵه‌تی دووهه‌م: شارستانییه‌تی ئێمه گه‌یشتۆته كۆتایی، و تاقانه داهاتوویه‌ك كه ده‌توانین وێنای كه‌ین، داهاتوویه‌كی تاریكه، داهاتوویه‌ك له خۆرئاوابوونی هه‌میشه‌یی. كه‌واته داهاتووی فه‌لسه‌فه هه‌مان مه‌رگی هێمن و بهشێنهییهتی، مه‌رگێكی هێواش له شه‌و دا. فه‌لسه‌فه داده‌به‌زێته سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه ده‌شێت له سه‌ره‌تای ده‌قێكی جوانی سامیۆل بێكت داهاتبێ: “ده‌نگێك له تاریكی دا چپه‌ی دێت”، ده‌نگێكی بێ واتا، بێ ئه‌نجام.
و له راستیدا هه‌ر له هیگل و ئاگۆست كێنتهوه تاكوو نیچه،هایدیگه‌ر یان دریدا، كارم نییه به‌سه‌ر كارناپ و ڤیتگینیشتاینهوه، ده‌شێت له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی فه‌لسه‌فی چه‌شنێك له مه‌رگی شیمانه‌یی فه‌لسه‌فه دا- به هه‌ر حاڵ فه‌لسه‌فه له شێوازه كلاسیكییه‌كه‌ی دا، واته فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیكی- به‌ره‌وڕوو ببینه‌وه.
ده‌توانم خیتابه و لێدوانه‌كه‌م هه‌ر لێره دا كۆتایی پێ بێنم و لهحاڵێك دا كه تاڵه قژه‌كانی سه‌ر سه‌رم راساو و قیت بوونه‌ته‌وه، وه‌كوو ده‌نگبێژێكی پانك۱۴ بڵێم: داهاتوویه‌ك له ئارا دا نییه! پاش ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ههڤــ ئه‌لكولی نیهیلیزم هه‌ڵده‌لووشین.
به‌ڵام چه‌ند كێشه‌ی گچكه ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كه‌مینیان، كه ره‌نگه زۆریش لاختییانه(رواڵهتمهند)، زۆر سه‌فسه‌ته‌ئامێز بێت، ئه‌مه‌یه كه بیرۆكه‌ی كۆتایی فه‌لسه‌فه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بیرۆكه‌یه‌كی گرووپییانه و باو بووگه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆرتر ئه‌رێنییه. لای هیگل، فه‌لسه‌فه گه‌یشتۆته كۆتایی خۆی چوونكوو فه‌لسه‌فه له دواجار دا توانست و وزه‌ی فام و تێگه‌یشتنی مه‌عریفه‌ی ته‌واو و ره‌های تێدابووه و له رۆخی ئارامیحهقیقهتی ره‌ها دا له‌نگه‌ر ده‌گرێت. لای ماركس، فه‌لسه‌فه له پێگه‌ی ڤهپچڕاندنی۱۵ جیهان، ده‌توانێ جێگه‌ی خۆی بدات به گۆڕانكارییه به‌رهه‌ست و كۆنكرێتهكانی هه‌ر ئه‌م جیهانه. لای نیچه، دهرههستێتی یان ئینتزاعی نه‌رێنی فه‌لسه‌فه‌ی كۆن ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه تاكوو رێگه بۆ ئازادكردنی داكۆكی و چه‌سپاندنێكی سهرزیندوو۱۶ و راسته‌قینه، “ئه‌رێ” یه‌كی مه‌زن بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌نه، له‌بار و ته‌خت بكرێت. و لای ره‌وتی شیكارانه۱۷، رێكهوهند و لێكدانه میتافیزیكییه‌كان، كه به بێ سه‌روبه‌ریی و فڵتهفڵتێكی ته‌واو ئه‌ژمار ده‌كرێن، ده‌بێ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گوزاره۱۷ و به‌ڵگاندنه روونهكان، به پێی ئه‌و پارادایمه‌ی كه لۆژیكی مۆدێڕن هه‌یه‌تی، واسازیی۱۹ بكرێن.
ده‌بینین كه له هه‌موو ئه‌م نموونه و خاڵانه دا، مانیفێستانێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به مه‌رگی فه‌لسه‌فه به گشتی، ومه‌رگی میتافیزیك به تایبه‌تی، به ئه‌گه‌ر و شیمانه‌یه‌كی زۆر نێزیك له یه‌قینه‌وه شتێك نین جگه له ده‌ربڕینێكی زمانبازانه و وشهریزانه۲۰ بۆ پێناسه‌كردنی رێگه‌یه‌كی تازه، یان ئاماجێكی تازه، به‌ره‌و خودی فه‌لسه‌فه. باشترین رێگه بۆ گوتنی “من فهیلهسووفێكم” ره‌نگه ده‌ربڕینی ئه‌مه بێت: ” فه‌لسه‌فه، كۆتایی پێهاتووه، فه‌لسه‌فه مردووه”. بۆیه‌ش پێشنیار ده‌كه‌م شتێكی به‌ته‌واوه‌تی ره‌هایانه‌ی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین. نه‌ك فه‌لسه‌فه، به‌ڵكوو بیركردنه‌وه! نه‌ك فه‌لسه‌فه، به‌ڵكوو توانست یان هێزه‌كی مهندیی۲۱(Potency) سهرزیندووانه! نه‌ك فه‌لسه‌فه، به‌ڵكوو زمانێكی عه‌قڵانی نوێ! له واقیع دا: نه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی كۆن، به‌ڵكوو فه‌لسه‌فه‌ی نوێی خۆم.
بۆیه ئه‌م ئه‌گه‌ره هه‌یه كه وهگۆڕانی۲۲ فه‌لسه‌فه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، تۆپزانه و دهبێتبارانه له چوارچێوه و قه‌واره‌ی په‌سڵان و رابوونه‌وه دا بێت. فه‌لسه‌فه‌ی كۆن، وه‌كوو مرۆڤی كۆن مردووه، به‌ڵام ئه‌م مه‌رگه له راستی دا له‌دایك بوونی مرۆڤی نوێ، فه‌یله‌سووفی نوێ، یه.
به‌ڵام هه‌ر به‌و شێوه‌یه كه ده‌زانن، پێوه‌ندییه‌كی نێزیك له‌نێوان (په‌سڵان)رابوون و نه‌مری دا هه‌یه، له‌نێوان مه‌زنترین گۆڕانێك كه ده‌توانین وێنای بكه‌ین، گۆڕان له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان، و پێواریی ته‌واو و لێبڕاوانه‌ی گۆڕان، ئه‌و كاته‌ی سه‌رمه‌ستی رزگارین.
ره‌نگه دووپات بوونه‌وه‌ی ڤهرێژ۲۳ و ناوه‌رۆكی “كۆتایی میتافیزیك” و ڤهرێژه دووپات كراوههاودهست و پێوه‌نده‌كه‌ی، واته ده‌سپێكێكی نوێی بیركردنه‌وه، نیشانه و واتای بێ بزووتی بنه‌ڕه‌تییانه‌ی نه‌فس و كرۆكی فه‌لسه‌فه‌یه. ره‌نگه ده‌بێت فه‌لسه‌فه بهردهوامیو درێژهبوونی خۆی، سرووشتی دووپات كه‌ره‌وه‌ی خۆی بخاته نێو قه‌واره و پێكهاتی جووته‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر و سه‌یروسه‌مه‌ره واته مه‌رگ و ژیانه‌وه.
له‌م خاڵه دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كاروكردهی لوویی ئالتووسهر. چوونكوو ئالتووسهر، كه باوه‌ڕی وایه فه‌لسه‌فه له سه‌ر بنه‌مای زانست وه‌ستاوه، له‌هه‌مان كات و حاڵ دا باوه‌ڕیشی به شتێكی زۆر سه‌یر هه‌یه، و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه به‌هیچ كڵۆجێك و له‌بنه‌وه‌ڕا مێژووی نییه.
روانین بۆ ئالتووسهر، ئه‌م كه‌ڵه ماركسیسته، له پێگه‌ی دواهه‌مین به‌رگریكه‌ر له خوێندنه‌وه و هه‌ڵگۆسته‌ی مهدرهسی۲۴ یان قوتابخانه‌یی كۆن له چه‌شنێك فه‌لسه‌فه‌ی جاویدان، یانی هه‌مان فه‌لسه‌فه وه‌كوو فرهپاتییهكی ته‌واو و ره‌های بابه‌ت و ئه‌مری یه‌كسان، تا راده‌یه‌ك وه‌كوو نوكته‌یه‌كه؛ فه‌لسه‌فه به شێوازی نیچه‌یی له پێگه و شێوه‌ی ڤهرگهڕانهوه۲۵ ی جاویدان و هه‌رماوی بابه‌تی یه‌كسان.
به‌ڵام ئه‌م “یه‌كسان” ه چییه؟ یه‌كسانیی(بوونی) بابه‌تی یه‌كسان چییه كه له چاره‌نووس و قه‌ده‌ری غه‌یری مێژوویی فه‌لسه‌فه دا ڤهردهگهڕێتهوه؟ له پشته‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره دا، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی رووبه‌ڕووی باسێكی كۆن له‌مه‌ڕ سرووشت و كرۆكی راسته‌قینه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌بینه‌وه. به شێوازێكی گشتی دوو داگه‌ڕانی سه‌انسه‌ری بوونی هه‌یه. بۆ داگه‌ڕانی یه‌كه‌م، فه‌لسه‌فه له زات و جه‌وهه‌ر دا جۆرێك مه‌عریفه‌ی رهفلهكتیڤ و دهنگدانهوهییانه یه. واته مه‌عریفه‌ت له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت له رووبه‌ره تیۆریكییه‌كان دا،هاوتای ده‌نگی مه‌عریفه‌ت له‌سه‌ر بایه‌خه و ئه‌رزشه‌كان له رووبه‌ره پراكتیكییه‌كان دایه. ئێمه ده‌بێت فێربوون و گواستنه‌وه‌ی مه‌عریفه به رێكخراوه‌یی بكه‌ین. و شكڵی شیاو و شایسته‌ی فه‌لسه‌فه‌یش هه‌مان قوتبخانهیی بوونه. فه‌یله‌سووف پرۆفیسۆرێكه، وه‌كوو كانت، هیگل، هووسرهل،هایدیگه‌ر، و زۆر كه‌سانی تر، له‌وانه‌ش خۆم؛ ئه‌و كاته‌ی قاوم لێ ده‌كه‌ن، “پرۆفیسۆر به‌دیۆ”.
ئه‌گه‌ر یان داگه‌ڕانی دووهه‌م ئه‌مه‌یه كه فه‌لسه‌فه له راستیدا مه‌عریفه‌تێك نییه، ئه‌مه‌ی كه فه‌لسه‌فه نه تیۆریك وبیردۆزانهیه و نه پراكتیك و كردهكییانه. فه‌لسه‌فه ریشه‌ی له گۆڕانكاریی راسته‌وخۆی سووژه دایه، جۆرێك وه‌رگه‌ڕاندنی رادیكاڵه، گۆڕاندنی ته‌واو و سه‌رتاسه‌ریی ژیان. بۆیه فه‌لسه‌فه زۆر له دین نێزیكه بهڵامهاوڕێ له‌گه‌ڵ ئامرازێكی زۆر ده‌گمه‌نی عه‌قڵانیی؛ زۆر له عیشق نێزیكه به‌ڵام بێ پشتیوانی توندوتیژییانه‌ی خوازیایی یان حهز۲۶؛ زۆر له ده‌ره‌وه‌ستی سیاسییه‌وه نێزیكه به‌ڵام به بێ ته‌نگه‌به‌ریی و سنووردانانێكی دهرهاوێشتووی رێكخراومهندییهكی به ناوه‌ندی كرا‌و؛ زۆر له توانستی داهێنانی هونه‌ری نێزیكه، به‌ڵام به بێ ئامێره به‌رهه‌ست و فیزیكییه‌كانی هونه‌ر؛ زۆر له مه‌عریفه‌ی زانستی نێزیكه، به‌ڵام به بێ لۆژیك خوازییه(سووری خوازی)بیركارییه‌كان، و به بێ ئامێری ئه‌زموونی و ته‌كنیكی فیزیك. به هۆی هه‌ر ئه‌م داگه‌ڕانه دووهه‌مه‌وه، فه‌لسه‌فه حه‌تمه‌ن و لێبڕاوانه بابه‌تێك نییه په‌یوه‌ست به قوتابخانه، فێركاری، گواستنه‌وه‌ی مه‌عریفه و پرۆفیسۆره‌كان بێت. فه‌لسه‌فه خیتاب و قاوێكی سه‌ربه‌ستانه‌ی كه‌سێكه بۆ هه‌موو كه‌س. وه‌كوو سوقرات كه له شه‌قامه‌كانی ئاتێن له‌گه‌ڵ گه‌نجان دا قسه‌ی ده‌كرد؛ وه‌كوو دیكارت كه نامه‌ی ده‌نووسی بۆ شازاده ئه‌لیزابێت؛ وه‌كوو ژان ژاك رۆسۆ كه “دان پێ دانانهكان”ی ده‌نووسی؛ یان هه‌روه‌ها نیچه یان نوڤڵ و شانۆنامهكانی سارته‌ر؛ یان ئه‌گه‌ر من به بۆنه‌ی سووسهیهك خۆئهڤینییهوه۲۷ ببه‌خشن، نۆڤڵ و شانۆنامهكانی خۆم.
جیاوازی له‌مه دایه كه فه‌لسه‌فه ئیدی مه‌عریفه، یان مه‌عریفه له‌سه‌ر مه‌عریفه نییه. به‌ڵكوو “كرده”یه‌كه. ده‌شێت بگوترێ كه ئه‌وه‌ی شوناس و واتا به به‌ری فه‌لسه‌فه دا ده‌كات یاساورێساكانی گوتارێك نییه، به‌ڵكوو یه‌كانه‌یی و یه‌كێتی “كرده‌وه”یه. هه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه كه دوژمنانی سوقرات به “گه‌نده‌ڵیی گه‌نجان” ناویان لێ ده‌برد. و هه‌روه‌ها كه ده‌زانن سوقرات به هۆی ئه‌وه‌وه سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، گه‌نده‌ڵ كردنی گه‌نجان ناڤ و نازناڤێكی خراپ بۆ كرده‌یه‌كی فه‌لسه‌فی نییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه كه له “گه‌نده‌ڵ كردن” به باشی تێبگه‌ین. ڤی دهرێ۲۸ دا، گه‌نده‌ڵ كردن؛ واته فێركردنی ئه‌گه‌ری خۆلادان و یاخی بوون له هه‌ر چه‌شنه كۆت و پێوهندكردنێك به باوه‌ڕه سه‌لمێنراو و چه‌سپاوه‌كان. گهندهڵكردن واته پێدان و به‌خشینی ئامێرێك به گه‌نجان بۆ گۆڕاندنی بیروبۆچوونه‌كانیان له‌مه‌ڕ هه‌موو نۆرم و بایه‌خ و باوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؛ گهندهڵكردن واته دانان و جێگیركردنی باس و خواس و ره‌خنه‌كاری عه‌قڵانی له باتی و له‌جێگه‌ی لاسایی كردنه‌وه، یان ئه‌گه‌ر باس و پرس له‌سه‌ر دیسیپلینهكانه، جێگیركردنی شۆڕش له باتی پێڕه‌وی و پابه‌ندبوون و فه‌رمانبه‌ری. به‌ڵام ئه‌م شۆڕشه تا ئه‌و شوێنگه‌یه‌ی كه به‌رئه‌نجامی ره‌خنه‌كاری عه‌قڵانییه، نه خۆئهنگێزانه و سهرهخۆیانهیه و نه‌یش توندوتیژانه و زمانتێژانه. له شیعره‌كانی شاعیری گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی، ئارتوور رهمبۆ دا، له‌گه‌ڵ رێكهوهندێكی سه‌یر دا رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه: “شۆڕشه لۆژیكییه‌كان”. ئه‌مه ره‌نگه پێناسه‌یه‌كی باش له كرده‌ی فه‌لسه‌فی بێت. “شۆڕشه لۆژیكییه‌كان”. به‌هه‌ڵكه‌وت و ڤێك كه‌فت نییه كه‌هاوڕێی من، فه‌یله‌سووفی به‌رز، ژاك رانسییه‌ر، له ده‌یه‌ی حه‌وتا دا گۆڤارێكی گرینگی بڵاو كرده‌وه كه ناوه‌كه‌ی ده‌قاوده‌ق “شۆڕشه لۆژیكییه‌كان” بوو.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زات و ناخی فه‌لسه‌فه چه‌شنێك زات وبكهری كارا و كردهخوازه، به‌ناچاری ده‌توانین بگه‌ینه فام و دركێكی باشتر له هۆی ئه‌مه‌ی كه بۆچی لای ئالتووسهر، مێژوویه‌كی واقیعی بۆ فه‌لسه‌فه بوونی نییه. ئالتووسهر له به‌رهه‌مه‌كانی خۆی دا، هه‌وڵ ده‌دات بڵێت كه كاركردی فه‌لسه‌فه بنیاتنانی چه‌شنێك له تهتڵهكردن (یان جوداوازی) و ڤهژارتن۲۹ له باوه‌ڕه‌كان دایه، یان به ده‌ربڕینێكی گونجاوتر، جوداوازی له باوه‌ڕه باوه‌كانی په‌یوه‌ست به مه‌عریفه‌ی زانستییه‌وه، یان گشتی تر بیڵێین له چالاكی و كاره تیۆری و بیردۆزییهكان دایه. چ جۆر تهتڵهكردنێك؟ له دواجار دا هه‌ر هه‌مان تهتڵهكاری له نێوان ماتهریالیسم و ئایدیالیسم. و له‌وێشه‌وه كه ئه‌و ماركسیستێك بوو، باوه‌ڕی وابوو كه ماتهریالیسم هه‌ر هه‌مان چوارچێوه‌ی شۆڕشییانه بۆ چالاكییه تیۆریكهكانه، و ئایدیالیسم هه‌ر هه‌مان چوارچێوه كۆنسه‌رڤاتیڤ و پارێزخوازانهكهیه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بهرئهنجامگیریی ماركسیستیانه، ده‌توانین دوو خاڵ بێنینه پێش چاوی خومان:
یه‌كه‌م: كرده‌ی(بكه‌ری) فه‌لسه‌فی به‌رده‌وام به‌شێوه و لهبیچمیبڕیارێك، جوداسازییهك، هه‌ڵاواردنێكی روونه له نێوان مه‌عریفه و باوه‌ڕ، له‌نێوان باوه‌ڕه درووست و غهڵهتهكان، له‌نێوان حه‌قیقه‌ت و درۆ، نێوان خه‌یر و شه‌ڕ، نێوان هزرمه‌ندی و شێتی، و هه‌ر وه‌ها به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی ده‌بێ.
دووهه‌م: كرده‌ی فه‌لسه‌فی به‌رده‌وام ره‌هه‌ندێكی باوڕێس(normative)ی هه‌یه. جوداوازی له پێگه و قه‌واره‌ی سیسته‌مێكی ئاریستۆكرات و “پله‌یی وه‌ر”۳۰انهش دا واتا ده‌كرێت. له نموونه ماركسیستییهكهی دا، ماتهریالیسم وێژه و وتۆك یان په‌یڤێكی ئه‌رێنییه و ئایدیالیسم وتۆكی نه‌رێنی. به‌ڵام به ده‌ربڕینێكی گشتی‌تر، به‌رده‌وام وا دێته پێش چاو كه جوداوازی چه‌مكه‌كان یان جوداوازی ئه‌زموونه‌كان له راستیدا هه‌ر هه‌مان كرده‌ی سه‌پاندنی-ره‌نگه- سیستهمیبانوخواریی و پله‌یی وه‌رانه به‌سه‌ر گه‌نجان دا بێت. و به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی، بهرئهنجامیئهم كرده‌یه بهراوهژووبوونی تهكوزیی جێگیر و باو، یان سهرهونوخم بوون و وه‌رگه‌ڕانی سیستهمیئاریستۆكراتی كۆنه.
بۆیه ئێمه له پراكتیك و كرده دا توخمێكی نه‌گۆڕمان له فه‌لسه‌فه دا هه‌یه، شتێكی ڤێكچوو له چه‌شنێك فره‌پاتیی وه‌سواسیی، یان له ره‌نگ و شێوه‌ی “ڤهرگهڕانی جاویدانی بابه‌تی یه‌كسان”. هه‌نووكه ده‌توانین ئه‌م بیچم و ماتریكسه، كه بێ پێوه‌ندی و ناپه‌یوه‌ست نییه له گه‌ڵ زنجیره سێیانهییهكانی فیلمیماتریكس۳۱، كورت بكه‌ینه‌وه.
فه‌لسه‌فه هه‌ر هه‌مان كرده‌ی ناسینه‌وه و سه‌لماندنی راستیی هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه تیۆری و كردهكییهكانهیه له رێگه و به‌هاریكاری خستنه‌به‌رده‌م جوداوازییهكی باوڕێسی۳۲ گه‌وره و نوێوه، جوداوازییهك كه تهكوزییهكی باوی فیكری سه‌ره‌وژێر و سه‌ره‌ونخوون ده‌كات، و دنه‌ده‌ر و بزۆنهری۳۳ بایهخگهلێكی نوێیه له‌سه‌رووی بایه‌خه باوه‌كانه‌وه. شكڵ یان فۆرمیئهم كرده‌یه شتێك نییه جگه له خیتاب و قاودانێكی۳۴ كه‌م تازۆر ئازادانه بۆ هه‌موو كه‌س، به‌ڵام پێش له هه‌ر شتێك قاواندنێكه بۆ لاوان و گه‌نجان، چوونكوو فه‌یله‌سووفێك به‌باشی ده‌زانێت كه گه‌نجان ده‌بێت سه‌باره‌ت به ژیانیان بڕیارانێك بده‌ن، و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ی كه ئه‌وان زۆرتر له دیتران ئاماده و لهئهستۆگری وه‌رگرتنی مه‌ترسی و ریسكه‌كانی “شۆڕشێكی لۆژیكی” هه‌ن.
ئه‌م خاڵانه پیشانی ده‌ده‌ن كه بۆچی فه‌لسه‌فه، به گێڕانه‌وه‌یه‌ك، به‌رده‌وام شتێكی یه‌كسان بووه. به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی و باو هه‌ر فه‌یله‌سووفێك وا بیرده‌كاته‌وه كه ئیشه‌كه‌ی ئه‌و ته‌واو تازه‌یه. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مرۆییه. و زۆرێك له مێژوونووسانی فه‌لسه‌فه دابڕان و قهڵشتانێكی ره‌ها و ته‌واویان پێناسه و تۆمار كردووه. بۆنموونه، ده‌یانگووت، دوای كانت ئێدی میتافیزیكی كلاسیك نه‌كرده و نامومكینه. یان، دوای ڤیتگینیشتان له‌بیركردنی ئه‌م بابه‌ته ئیدی ئاسان نه‌بوو كه موتاڵا و خوێندنی زمان له پێگه‌ی ناوك و چه‌قی فه‌لسه‌فه دایه. كه‌واته و بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ وهرسووڕانێكی عه‌قڵخواز، وهرسووڕانێكی رهخنهكارانه، وهرسووڕانێكی زمانی… به‌ره‌وڕووین. به‌ڵام له راستیدا هیچ شتێك له فه‌لسه‌فه‌دا “نه‌گه‌ڕاوه و نهڤهرگهڕاو” نییه. هیچ وهرسووڕانێكی ره‌ها بوونی نییه. زۆرێك له فه‌یله‌سووفان هه‌نووكه‌ش ده‌توانن له ئه‌فلاتوون یان لایب نیتز دا خاڵانێك ببیننه‌وه كه بۆیان زۆر سه‌رنج راكێشتر بێت له خاڵگهلیهاوبهش و ڤێكچوو لههایدیگهر یان ڤیتگینشتاین دا. ئه‌مه به‌م هۆیه‌یه كه بیچم یان ماتریكسی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین له‌گه‌ڵ بیچم وماتریكسی ئه‌فلاتوون یان لایب نیتز دا یه‌كسانه. ئه‌م راستییه‌ی كه فه‌لسه‌فه تا راده‌یه‌كی فره زۆر له‌پێگه‌ی فرهپاتكردنهوهی كرده‌ی خۆیه‌تی، روونكه‌ره‌وه‌ی نێزیكایهتیگهلێكی بن ناخییانهیه۳۵ له نێوان فه‌یله‌سووفان دا. نێزیكایهتی دێلۆز له‌گه‌ڵ لایب نیتز و ئیسپیۆنوزا دا؛ سارته‌ر له‌گه‌ڵ دیكارت و هیگل دا؛ مێرلۆپۆنتی له‌گه‌ڵ بێرگسۆن و ئه‌ره‌ستوو؛ من خۆم، له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتوون و هیگل؛ ئیسلاوی ژیژه‌ك له‌گه‌ڵ كانت و شیلینگ… و ره‌نگه بۆ نێزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵ نێزیكایهتی هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌س.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرده‌ی فه‌لسه‌فی له‌رووی سووری و لۆژیكییه‌وه یه‌كسانه- واته هه‌مان ڤهرگهڕانهوهی بابه‌تی یه‌كسان- به‌ناچاری ده‌بێت گۆڕانی پێش زه‌مینه‌ی مێژوویی بێنینه ئهژماركرن. چوونكوو ئه‌م كرده‌یه له‌ژێر تیشك و سێبهری۳۶ بارودۆخێكی تایبه‌ته‌وه دێته ئاراوه. كاتێك فه‌یله‌سووفێك جوداوازی و زنجیره پلهگهل و سیسته‌مێكی پلهوهرانهی نوێ بۆ ئهزموونهكانیهاوسهردهمیخۆی پێشنیار ده‌كات، ئه‌مه له‌م رووه‌وه‌یه كه ئێستاكه داهێنانێكی فیكریی نوێ، حه‌قیقه‌تێكی نوێ، وه‌دیار كه‌وتووه. ئه‌مه له‌راستی دل له‌و رووهیه كه له تێڕوانینی ئه‌و دا، ئێمه ده‌بێت به‌دواداهاتی رووداوێكی تازه له‌بارودۆخی راسته‌قینه‌ی فه‌لسه‌فه دا قبووڵ بكه‌ین و وه‌ربگرین.
بۆ نموونه، ئه‌فلاتوون جوداوازی نێوان بهرههستییهكان و دهرههستییهكان۳۷(هه‌ستیار و هزریاریهكان)ی له‌ژێر تیشكی بارودۆخی هه‌نده‌سه و چه‌مكێكی پاش پیتاگوروسی۳۸ له ژماره و پێواندن(ئه‌ندازه‌گری)، پێشنیار كرد. هیگل، مێژوو و ههبوونوهریی(سهیرورییهت) له بیرۆكه و ئایدیای بابه‌تی ره‌ها دا پۆڕاند۳۹، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نوێ بوون و نۆژهنیی به‌رچاوی شۆڕشی فه‌رانسه. نیچه، پێوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكی له نێوان تراژیدی یۆنانی و له‌دایك بوونی فه‌لسه‌فه‌ی له پێشزه‌مینه‌ی هه‌ست و سۆزی پڕ زه‌نازه‌نا و ههراوهۆریایهكی هه‌ڵخێزراو له دیتنه‌وه‌ی درامیمۆسیقاریایی ریچارد واگنه‌ر گه‌شه پێدا. و دیریدا “رێ دۆزیی۴۰” كلاسیكیی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دانوستانه سفت و سۆڵ و وشكه میتافیزیكییه‌كان تاراده‌یه‌ك به‌هۆی نرخی بهرزهڕۆ۴۱ و دانهبهزراوی ره‌هه‌ندی ژنانه‌ی ئه‌وان له ئه‌زموونه‌كانی ئێمه دا، وهرگۆڕاند.
به‌م هۆیه‌یه كه له دواجار دا ده‌توانین له چه‌شنێك فره‌پاتیی داهێنه‌رانه قسه بكه‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ شتێكی نه‌گۆڕ له شكڵی ژێست، ژێستێكی جوداوازییانه، سه‌روكارمان هه‌یه. و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتن و سه‌رنج دان به زه‌خت و گوشاری رووداوه دیاریكراوه‌كان و پاشهاتهكانیان، پێویستیی گۆڕاندنی هه‌ندێك له لایه‌ن و رووه‌كانی ژێستی فه‌لسه‌فییه. كه‌واته شكڵێكمان هه‌یه، و شكڵی گۆڕمهنییانهی شكڵی یه‌كتا(تاقانه). هه‌ر به‌م هۆیه‌شه كه ئێمه فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سووفه‌كان به‌روونی ده‌ناسینه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی جیاوازییه مه‌زنه‌كانیان و سه‌ره‌ڕای مقۆمقۆ و پێداهه‌ڵشاخانه توندوتیژئامێزهكانیشیان. كانت ده‌یگووت: مێژووی فه‌لسه‌فه مه‌یدانی كێ بڕكێ و زۆرانبازییه‌كه. به‌ڵێ، هه‌ر وایه! به‌ڵام مێژووی فه‌لسه‌فه فرهپاتبوونهوهی هه‌مان تاكهزۆرانبازییه، له هه‌مان تاكه مه‌یدان دا. ره‌نگه وێنه‌یه‌كی مۆسیقایی بتوانێ یارمه‌تیده‌ر بێت. وه‌گۆڕانی فه‌لسه‌فه وه‌كوو شكڵ و قه‌واره‌ی كلاسیكی تێم و واریاسیۆنهكانه. فره‌پاتیی، هه‌مان تێمه، و داهێنانی و نوێ هێنانی به‌رده‌وام، واریاسیۆنهكانه.
به‌ڵام هه‌م تێم و هه‌میش واریاسیۆنهكان دوای روودانی هه‌ندێك رووداو له سیاسه‌ت، هونه‌ر، زانست و عه‌شق دا دێن، رووداوانێك كه پێویستی و مه‌رجی رۆناندنی واریاسیۆنێكی نوێ بۆ هه‌مان تاكهتێم ده‌خه‌مڵێنێت. بۆیه ئێمه فه‌یله‌سووفان به‌درێژایی شه‌و دا سه‌رقاڵی ئیشین، هه‌ڵبه‌ت دوای رۆژێك وا تێی دا حه‌قیقه‌تێكی نوێ بهراستیهاتۆته ئاراوه. ده‌كه‌ومه یادی شیعرێكی جوان له ڤالاس ئهستیڤۆنس،”پیاو شتێكی له‌گه‌ڵ دایه”. ئهستیڤۆنس ده‌نووسێـت: ده‌بێت، به‌درێژایی شه‌و، هه‌ڵی فیكرهكانمان بكه‌ین(واته به‌رگه‌ی لایه‌ن و ره‌هه‌نده نادیار و پێشبینی نه‌کراوه‌کانی فیکرهکانمان بگرین و له هه‌مبه‌ریدا دا نهوهشێین). (“We must endure our thoughts all night.”)
مه‌خابن ئه‌مه چاره‌نووسی فه‌یله‌سووفان و فه‌لسه‌فه‌یه. و ئهستیڤۆنس درێژه ده‌دات: “تاكوو ئاشكرای رۆشن، به‌بێ جووڵه راوه‌ستاو بوه‌ستێ له باوه‌شی سه‌رما دا”.(“Until the bright obvious stands motionless in cold”)
به‌ڵێ ئێمه هیوامان هه‌یه، باوه‌ڕمان هه‌یه، كه رۆژێك ” ئاشكرای رۆشن، بێ جووڵه” ده‌وه‌ستێت.
“ئاشكرای رۆشن” بیرۆكه‌یه‌كی وه‌كوو ئه‌ستێره‌یه‌كی راوه‌ستا و پێ له جێ له‌ئاسمان دا، ده‌وه‌ستێت، به “بێ جووڵه له باوه‌شی سه‌رما دا”. ئه‌مه قۆناغی كۆتایی فه‌لسه‌فه ده‌بێت، بیرۆكه(ئایدیا)ی ره‌ها، دیتنه‌وه‌ی كامڵ و ته‌واو و……….به‌ڵام ئه‌م رووداوه قه‌ت روو نادات. به پێچه‌وانه‌وه، كاتێك كه شتێك له رووناكایی حه‌قیقه‌ته زیندووهكان دا روو ده‌دات، ئێمه ده‌بێت كرده‌ی فه‌لسه‌فی دووپات بكه‌ینه‌وه، و واریاسیۆنێكی نوێ بئافرێنین.
كه‌واته داهاتووی فه‌لسه‌فه، وه‌كوو رابردووی، چه‌شنێك له فره‌پاتیی داهێنه‌رانه‌یه. ئێمه ده‌بێت به‌درێژایی ته‌واوی شه‌و به‌ره‌ج و به‌رگه‌ی بیره‌كانمان بگرین و هه‌ڵ كه‌ین له‌گه‌ڵیان دا، بۆ هه‌میشه.
فه‌یله‌سووف مرۆڤێكی سوودمه‌نده، چوونكوو ئه‌و ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره بوولێڵی حه‌قیقه‌ت بگرێته پێش و به‌ری چاو، و چاودێری بكات، و ئه‌م حه‌قیقه‌ته نوێیه له‌رووبه‌رووبوونه‌وه و دیالیكتیك له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه كۆنه‌كان راڤه و شرۆڤه بكات. ئه‌گه‌ر”ده‌بێت هه‌ڵی هه‌موو فیكرهكانمان به‌درێژایی ته‌واوی شه‌و بكه‌ین”، به‌م هۆیه‌یه كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی درووست گه‌نجه‌كان گه‌نده‌ڵ بكه‌ین. كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ین رووداوێك- حه‌قیقه‌تێك خه‌ریكه بهردهوامیو درێژهڵۆكیی ژیانی ئاسایی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ده‌بێت به دیتران بڵێین: هه‌ستن!(بێ‌دار بن)! زه‌مه‌نی فیكری نوێ و كرده‌ی نوێ داهاتووه”! به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره ده‌بێت خۆمان هه‌ستین و بێ‌دار بین. ئێمه فه‌یله‌سووفه‌كان بۆمان نییه بخه‌وین. یه‌ك دانه فه‌یله‌سووف “شهوپێوێكی”۴۲ بێ چارهیه۴۳.
سه‌رچاوه: The symptom, online journal for lacan.com,Nr8
نووسه‌ر: ئالێن به‌دیۆ
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئومێد میهره‌گان
پێشه‌كی و وه‌رگێڕان: عادڵ قادری
په‌راوێزه‌كانی وه‌رگێڕانه‌كه:
۱-شتێك كه ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌وه‌یه كه به‌راستی ئالێن به‌دیۆ له‌م وتاره دا زۆر به‌كورتی و گوشراوهیی دواوه و له‌هه‌ندێ جار هه‌ست ده‌كرێت ده‌بێ بۆ روونكاریی هه‌ندێ چه‌مكی وته‌كانی زۆرتر بدوایه و رسته‌ی دابنایه به‌ڵام ئه‌و به راستی به سیسته‌مێكی كورتبێژانهوه گێڕانه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕی له جه‌وهه‌ر، مێژوو و داهێنان له فه‌لسه‌فه دا كردووه و له قه‌واره‌ی باسی پێوه‌ندی و دیالیكتیكی “زانست و فه‌لسه‌فه” دا شیكارییه‌كی فراژووی و واڵای كردووه.
۲- مه‌به‌ستی له قیاسanalogy یان به‌راورده كه زۆر كورت و گوشراوه له باسی ماتهریالیسم مێژووی وه‌كوو زانست و ماتهریالیسمیدیالیكتیكی وه‌كوو فه‌لسه‌فه كردوویه‌تی.
۳- واته گۆڕانی بنه‌مایی، وه‌رگۆڕان، له پێشگرێك و وشه‌یه‌ك پێكهاتووه و له وشه داتاشراوهكانه. پێشگری “وه‌ر” به واتای ژێروژووركردنی ته‌واو دێت، وه‌ربوون واته به شێوه‌یه‌كی توند‌و تۆڵانه وه‌ربوون له شتێك و خودا ده‌زانێ چی به‌سه‌ر بێ، وه‌رگێڕان واته گلۆركردنهوهی واتایه‌ك له ناو زمانێك بۆ ناو زمانێكی تر له رێگه‌ی ههڵگهڕاندنێكهوه، وهرگۆڕاندن واته گۆڕاندنی بنه‌مایی وته‌واو.
۴- ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌دیۆ زۆر گرینگه و ده‌بێت بزانین واتای بارودۆخ ناگه‌یه‌نێـت به‌ڵكوو مه‌به‌ستی بارودۆخێكی كه مه‌رج داده‌نێن بۆ مان و نه‌مان، بوون و گه‌شه و…شتێك و بۆ ئه‌م حاڵه‌ته مهرجباریی شیاوه.
۵- رهنگهیی ئاوه‌ڵناوێكه كه له ئاوهڵكرداری “ره‌نگه” بكرێت، ره‌نگه نه‌مرێت و… سازاندوومه.
۶- كڵوج: شێوه و بیچم، واتایه‌كی تازه‌یه‌م ده‌كار كردووه، واتای تازه به‌و مانا نییه هه‌ر واتایه‌ك خۆت پێت خۆشه به‌سه‌ر وشه‌یه‌ك دا بیسه‌پێنی، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م واتایه یان ئه‌م لایه‌نه‌ی واتا كپ و دهمكوتكراو بووگه و من ئازادم كردووه!
۷-كۆڵدهر به‌رامبه‌ری كۆڵنه‌ده‌ره و واتای له‌سه‌ر بنه‌ماو كۆڵه‌كه‌ی شتێك راوه‌ستان یان خواستی ئه‌و راوه‌ستانه!
۸- دۆخگۆڕی به واتای “ته‌ته‌ور” له كتێبی “هێندێك له كێشه بنه‌ڕه‌تی یه‌كانی قوتابخانه‌ی كوردیی سوسیالیزم” نووسینی پرۆفیسۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز، ساڵی چاپ۲۰۰۱ل۶٫
۹- نوێ هێنان، وه‌كوو كۆهێنان، جێ هێنان، و داهێنان.
۱۰-سه‌رچاوه‌ی بڕگه‌ی ۸ل۴ به‌م تێبینییه‌وه كه پیتۆر هه‌مان پیتۆڵه به‌ڵام پیتۆر ره‌سه‌نتره چوونكوو وشه‌گه‌لی وه‌ڵام، كۆمه‌ڵ، گه‌ماڵ له بنه‌ڕه‌ت دا وه‌رام، كۆمهر یان كۆمار و گه‌مار بووگن به‌ڵام گۆڕاون!
۱۱- مه‌به‌ست بۆچێتی گۆڕانی فه‌لسه‌فه‌یه واته بۆ و هۆكانی ئه‌م گۆڕانه.
۱۲- بوولێڵ: سپێده و داهاتنی رووناكایی!
۱۳- بوومه‌لێڵ: كۆتایی زه‌رده و هه‌ڵاتنی رووناكایی و داهاتنی تاریكایی!
۱۴- گرووپێكی مۆسیقاییه.
۱۵- شیكردنه‌وه، به وردی مانا لێكدانه‌وه، له هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار دا به‌م واتایههاتووه.
۱۶- ره‌نگه ئاماژه به كتێبی “حیكمه‌تی شادان”ی نیچه بێت.
۱۷- ئاماژه‌یه به ره‌وتی شیكارانه‌ی زمان كه له‌سه‌ر ده‌ستی جۆرج ئێدوارد موور ههڵخێزا و لای راسێل و تاقمێتر گه‌شه‌ی پێ درا.
۱۸- وشه‌ی گوزارههاوتای statementهاتووه و واتای رسته‌یه‌كی هه‌واڵده‌رانه هه‌ڵگری بڕیار و حوكمه ده‌گه‌یه‌نێت.
۱۹- واسازی له‌و وشه دووپاڵ و دوولایه‌نانه‌یه كه له زمانی فارسی دا دوای ئه‌زموونێكی وه‌رگێڕاندنی فه‌لسه‌فی و مشت و مڕی نێوان رۆشنبیرانهاوتای deconstructionدانراوه. و چڕ‌وپڕ واتاكه‌ی ده‌پێكێت، له‌سه‌ره‌تا دا ئه‌م زاراوه‌یه ته‌نها واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و “ساختارشكنی”بوو به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێكهاتێک دهشكێنینهاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و شكاندنهش پێكهاتێك رۆ ده‌نێین و واسازیی كه وشه‌یه‌كی كۆنی پارسییه و ته‌نها فارسی نییه به‌و واتایه دێت و منیش هه‌ر ئه‌وه‌م داناوه، واسازیی واته شكاندنێكی رۆنهرانه!
۲۰- واته وشهریزكردنێك به مه‌به‌ستی كارلێكردنی له به‌رامبه‌ر وهاوتای سهفسهتهبازیش دێت.
۲۱- ئه‌و وزه و توانسته شاراوه و له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌یه‌ی كه ده‌شێت له رووبه‌ری هێزهكییهوه بڕوات به‌ره‌و كرده‌كی!
۲۲- وه‌گۆڕان له گه‌ڵ وه‌رگۆڕان جیایه و واتای گۆڕانی به‌رده‌وام دێت نه‌ك به‌رده‌وام و بنیاتی كه ئه‌وه‌یان وه‌رگۆڕانه!
۲۳- ڤه‌رێژ واتای ناوه‌رۆك ده‌دات.
۲۴- فه‌لسه‌فه‌ی مه‌دره‌سی ئه‌و شێوازه له فه‌لسه‌فه بوو كه وه‌كوو چه‌شن و قوتابخانه‌یه‌ك له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دا باو بوو.
۲۵- ئاماژه به بیرۆكه‌ی “گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی” نیچه‌یه كه “ڤهرگهڕانهوهی جاویدان” پڕ به پێست تره.
۲۶- واتای “مه‌یل”ی هه‌یه.
۲۷- “خۆئه‌ڤینی”م له به‌ختیار عه‌لی بیستووه.
۲۸- واته لێره دا.
۲۹- ڤهژارتن: جیاكردنه‌وه.
۳۰- مه‌به‌ست سیسته‌مێكی سیلسیله مه‌راتیبی و ئهریستۆكراتانهیه.
۳۱- فیلمه سێیانهكانی ماتریكس به ده‌رهێنانی برایانی وایچۆفسكی واته ئه‌ندی و له‌ری وایچۆفسكی كه به شێواز و ته‌كنیكی نوێ و سه‌یره‌وه كه رۆچوون و رابوون(په‌سڵان)ی هه‌ستی و كائینات ده‌گێڕێته‌وه.
۳۲- رێساندن و داڕژاندنی “باو” و به‌وته‌یه‌كی تر باوداڕێژی.
۳۳- بزۆنهر:هانده‌ر.
۳۴- قاوكردن، زۆرتر له زاره‌وه‌ی سنه‌یی دا به‌كار ده‌برێ.
۳۵- بن ناخییانه كه ده‌كرێت بناخهییانهش بخوێندرێته‌وه به واتای “درون ماندگاری” فارسی هێناومه.
۳۶- واته له‌رووی چه‌مكییه‌وه كاریگه‌ری داده‌نێت، چ سێبه‌ریانه چ تیشكییانه و هه‌ر شێوازێكی دی!
۳۷- به‌رهه‌ستیی و دهرههستیی واته محسوسات و معقولات، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ست و ده‌رهه‌ست جیاوازه. دهشێتهاوتای هه‌ستیار و هزریاریشی بۆ دانێین.
۳۸- فه‌یله‌سووفی پێش سوقرات كه وه‌كوو چه‌مك و مانا چاوی له ژماره‌كان ده‌كرد واته ۴رهنگه عه‌شق بێت!
۳۹- پۆڕاندن واته گونجاندن له كتێبی بنه‌ماكانی وشه‌سازی و وشه‌ڕۆنان له زمانی كوردی نووسینی كامه‌ران رهحیمیوهرمگرتووه.
۴۰- رێ دۆزیی:بینینه‌وه‌ی رێگه، رێگه‌چاره دیتنه‌وه.
۴۱-هاوتای trancendenta دامناوه. بهرزهجێشم بیستووه به‌ڵام به‌رزه‌ڕۆ شیاوتره.
۴۲- ئه‌وه‌ی كه به‌شه‌و رێگا ده‌بڕێت چه‌شنێكه له شه‌وگه‌ر به‌ڵام به مه‌به‌ست و ئامانج ده‌پێوێ و ده‌گه‌ڕێ.
۴۳- “بێچاره” سه‌ره‌ڕای واتا باوه‌كه‌ی به چه‌مكی بێ رووخسار واته نادیار به‌كارم هێناوه، وشه‌ی چاره واته: روخسار، سیما. واتای “به‌دبه‌خت”ی ئه‌م وشه‌یه هه‌ر له‌م به‌ستێنه واتاییه‌وه وه‌رگیراوه و بێ سیمایی و ناروخساری و نادیاربوون هێما و نیشانه و به‌ستێنی به‌دبه‌ختی و ماڵ بهکۆڵییه.
