چهارشنبه , ۳۰ خرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / لێکدانی بێ مەودا/سەدیق ڕەسووڵی

لێکدانی بێ مەودا/سەدیق ڕەسووڵی

 

  1. تاو لە لای ڕاستی دا بانگی منی کردە لای وێستگەی تاکسیەکانی کوێراوا. ئایەی ۸۲ و ۸۳ ی  سووڕەی یاسینی لە بن گوێمدا خوێند. دوایش دەستی لە سەر شانم دانا و پێش ئەوەی سواری تاکسی بێت

: ئاگات لە خۆت بێت بە لاڕێدا مەڕۆ!

لە کوێراوا، شەیدا دادە بەزێ لە بەر دەرگای ماڵێ چیمەن خوشکی گەورەی دەگەمە سەری. مانتۆیەکی شینی لە بەردایە. لەچکەیەکی سووری لە سەردایە. لێرە بە دەنگێکی تۆزێک بەرزتر ئایەی شەستی سووڕەی یاسینی بۆ خۆێندمەوە. بە دەنگێکی زۆر خۆش. شەیدا حافزی قورئانە. سەری بچێ نوێژی ناچێ. دوو هەنگاو زیاتر لێی دوور دەبمەوە. ناگەمە سەر کۆڵان چیمەن بە تۆێی کراسێکی چیتەوە دێتە دەرێ. لە بەر دەرگاوە بانگم دەکات. بانگم دەکاتە ژوورێ. دوکمەی کەواکەم  دەکەمەوە. قۆڵم هەڵدەکەم. دەگەمە بەر دەرگا. باوکم توشم دەبێ.

: کامیان پاکترو بێ غەوشترە لەگەڵ ئەویان بخەوە

چیمەن ملوانکەیەکی زێڕی لە مل دایە. سەرو پرچی‌هاڵۆزوو لێوی دەڵێی تکەی خوێنە. بە دەم شێعرێکی مەحوییەوە بە دوایدا چومە ژوورێ. چاوم گێڕا بۆ شەیدا لەو سەری‌هاڵێکی کورت و چکۆلە لە رەکعەتی دووی نوێژی عەسری ڕۆژی بیست و حەوتی ڕەمەزاندایە.

  1. شەیدا لە حەسارێ ڕا بەردێکی دەست دایە.‌هاتەوە ژوورێ. بەردی لە سەر تاقەیەکی بەرز دانا.

: چیمەن چی لێهات ؟

: هەمووو وڵات گەڕاین. کەلێن و قوژبن و نێو جلەکانیشی گەڕاین. حەمام و ئەنباری و ژێرخان و سەرخان و سەربانیش گەڕاین.

شەیدا سپی هەلگەڕاوە. لە تاوان نازانێ چی بکات. هەزار جار بیسمیلاو ئەڵڵاهو ئەکبەڕو لایلاهە ئلڵڵا دەڵێ.

: خۆم لە حەسارێ جلم دەشت. چووبایە دەرێ، یان دەرگا ترازابەیە دەم زانی

لەو حەیس و بەیسەدا پورە زاراو مام ڕەشید سەر بە ژوورێدا دەکەن. لە پێشدا لەوە تووڕەن بەو دمەو ئێوارێ لێرە چی دەکەی دوای ئەوە لە چیمەن دەپرسن. مام ڕەشید هەڵدەکێشێتە دەمانچەو لە نێو چاوانمی دەگرێ، چاوێک لە پورە زارا دەکا سپی هەڵگەڕاوە.

: چیمەن لە کوێیە ؟

پوڕە زارا تۆزێک زیاتر لوت دێنێتە پێشێ. توزێک زیاتر تووڕە دەبێ. ئەگەر ئەو دەمانچەیە بە دەستی ئەوە بایە، بە گوڵڵەیەک ساردی دەکرمەوە .

: لەگەڵ شەیدا بە تەنیا لێرە خەریکی چ نامەردیەکن ؟

شەیدا حەپەساوە نازانێ چی بکات یان چی بڵێ. ئاماژە بە بەرماڵەکە دەکا. مام ڕەشید لوولەی ساردی حەوتیرەکەی لە نێو چاوانی شەیدا دەگرێ.

: چیتان بە سەر چیمەن ئەو کچە پاک و بێ خەوشە هێنا

جیڕەی دەرگایەک لە پشت سەرمانەوە دێ.

۳ . چیمەن، هەر دوو لپی دەستی لە سەر ئەژنۆی دادەنێ. هەر دوو لاقی جووت دەکا. چاو لە لینگی دەکا لە ئاوێنەکەی نێو لپی دەستی من. هەرچی ئەو لێرە دەیکا لەو دیو شەیدا بە هەمان جۆر دوو پاتی دەکاتەوە.

لە دیوێکی قورم گرتووی شانی ڕاستمانەوە پورە زارا تەندووری  نێڵداوە. خەریکی نان کردنەو تازە خەریکە هەنگوتک دەگرێ. هەرای چیمەن دەکا

: تیرۆکەکەت دیتەوە ؟

بەرزترو، تۆزێک توڕە بانگی شەیدا دەکا

: ئەو پنەیە بێنە.

هەرای من دەکات.

: هەتیوە بەر بینگی ئەو کچانە بەردە

لە دەرێ دەنگی بانگی عەسر دێ. مام ڕەشید خۆی بە ژورێدا دەکات.

تووڕە هەرا دەکات

: ئەو هەویرە ترشا، خەریکی چین .

چیمەن بە تیرۆکێکەوە سەر بە متبەق دادەکات. شەیدا ڕووت  خەریکە جل دەگوڕێ. لە کەلێنی دەرگا چاوی لە سەر هەڵناگرم. بە لای شانی چەپیدا ئاوڕ دەداتەوە. ڕاست چاو لە من دەکا.

: خەریکە چاو لە من دەکەی، خەریکە خۆت توشی گوناە دەکەی؟

بە قەرا هەنگاوێک دەکشێمەوە .

: ترسای؟

بە دەنگی مام ڕەشید، خۆمدا پەنایەک. مام ڕەشید بە هەڵە داوان و هەناسە بڕکێ دەگاتە سەر شەیدا گوێم لێیە دەڵێ:

: شەیدا نوێژی عەسر بە جێ دێنی!

مام ڕەشید چاوێک لە کات ژمێرەکەی دەکا. دەگەڕێتەوە.

 ۴٫مام ڕەشید، لە ئایەی ۶۰ی  سووڕەی یاسین، سەرێک هەڵدێنێ، چاوێک لە من دەکا. باران نم نم دەبارێ. خەلک بە دەورو پشتی گۆڕەکەوە چەتری ڕەشیان هەڵداوە. پورە زارا خۆی داوەتە سەر گۆچانەکەی لە نێو پۆلێک ژنی ڕەش پۆشدا چەندە لە کوڵ دەگری. لە کۆتای ئایەی شەستی سووڕەی یاسیندا سەرێک هەڵدێنێ لە پێشدا چاوێک لە چیمەن دەکا. چاوێک لە من دەکا نێو چاوانی تێک دەنێ. ژنێک لە پەنایەوە دڵداری دەداتەوە. دوای یاسین بە سێ چوار کەس گۆڕەکە پڕ دەکەنەوە. چیمەن بە دەم گریانەوە پێمەڕەیەک وەردەگرێ لەگەڵیان پڕ دەکاتەوە. بە دەم باران و  گریان و هەنیسکانەوە سەیری من دەکاو سەر ڕاوەدەشێنێ دوو بەردی لە باتی کێل بۆ دادەنێن. باوکم دیارە لە پشتی سەری خەلکەوە لە تاکسییەک دادەبەزێ. بە پەلە خۆی دەگەیەنێ. لەگەڵ‌هاتنی ئەو خەلک بڵاوەی دەکەن. باوکم بە نێو قوڕو باندا لە بیست و حەوتی مانگی مەبارەکی ڕەمەزاندا خۆی گەیاندمێ. لە باوەشم دەگرێ .

: حەیف بەو کچە جوانە هەڵیان واسی، حەیف .

هەموو دەڕۆن. من و چیمەن لە بەر بارانێکی پاییزیەوە بە دیار گۆڕەکەوە. دەمێنینەوە .

  1. پورە زارا لە حەسارێ لە پەنا ماشێنێکی پژو لێم وەر دەگەڕێ. خۆی دەداتە سەر گۆچانەکەی

: تۆ پێت عەیب نییە بە دوای ئێمەدا دێیە ژوورێ.

مام ڕەشید چەترەکەی خڕدەکاتەوە. لە بن لێوەوە. ورتەیەتی. چیمەن لە ژوورێوە بە پیرمەوە دێ. لەچکەیەکی ڕەشی لە سەر دایە. بانگم دەکاتە ژوورێ. لە نێو دەرگای دەرێ باوکم بانگم دەکات. دەگەڕێمەوە لای .

: ڕۆڵە، شەرمەندە مەبە، گونابار شەیدا بوو

جگەرەیەک هەڵدەکا. چیمەن لەوێ چاوەڕێمە. پورە زارا هەروا خۆی داوەتە سەر  گۆچانەکەی. مام ڕەشید کەوشێکی بە دەستەوە و ئەوەی کەیانی لە پێدایە .

: کوڕی من، خۆت بە شەرمەندە مەزانە، شەیدا خۆی ڕووت بۆوە. شەیتان ئەو بووە. تۆ فریوی شەیتانت خواردوە.

مام ڕەشید کەوشەکەی دیکەشی دادەکەنێ. پورە زارا. دێ بۆ لای چیمەن. بە دەنگێکی بەرز بە چیمەن

: سەری تۆش بە فەتەڕات دەدا

چیمەن بانگم دەکا.‌هاوار دەکا. گوێ نەدەمە قسەکانی باوکم. مام ڕەشید دەگەڕێتەوە. دەگاتە لای چیمەن بانگی دەکاتەوە. ژورێ چیمەن ئاتەکی کەواکەم بەر نادات. باوکم بەر بینگم بەردەدا

: ئاواتی من ئەوەیە تۆ بە لاڕێدا نەڕۆی.

سواری ماشێنەکەی دەبێ. بە دڵێکی پڕەوە ماڵ ئاوایم لێدەکات. چیمەن دەستم دەگرێ. کارەبای نێو شاری دەڕواو وڵات لە تاریکیدا، ون دەبێ. چیمەن لە نێو تاریکیدا دەستم بۆ دەگێڕێ.

  1. هەمووکەس بە نەدیم بانگم دەکا. بێجگە لە باوکم. بە سینا بانگم دەکا. کاتێک بانگم دەکا سینا. وا دەزانێ گەورەترین پیاوی کوردەواری بانگ دەکا. تۆزێک نێرانە دەنگی هەڵدێنێ.

: سینا بە ئەوڕۆ بچین بۆ ڕاو؟

: بۆ کوێ بچین ؟

: دەورو پشتی زاوەکێو باشە

: ئەلان وەرزێ گەڕانەوەی قازوو قورینگە

لەو قسانەدا بووین. مام ڕەشید بە تاپڕێکەوە. خۆی بە ژورێدا کرد. هەر چاوی بە من دەکەوێ. هەڵدە بەزێتەوە. بە دوای ئەودا شەیدا کچە چکۆلەکەی خۆی بە ژورێدا دەکا. کۆلە پشتییەکی بە شانەوە. بڕنۆیەکی بە دەستەوە. چاوی بە من دەکەوێ. دەزانێ دێم. لە خۆشیان زاری وێک نایەتەوە. تاپڕەکە دەداتە دەستی من.

دەستی لە دەستم دەکەوێ. بە ئاخێکەوە

: دەست نوێژەکەم شکا .

لەو کاتەدا چیمەن کچە گەورەکەی مام ڕەشید بە سەرمان دادێ. بە قۆشمەی دەستی لە نێو دەستم دەنێ.

: من نوێژی عەسرم کردوە .

باوکم پێدەکەنێ ، مام ڕەشید نێو چاوانی تێک دەنێ . پورە زارا دێ لە شوێن چیمەن . مام ڕەشید پێی دەڵێ :

: ئاگات لە ماڵێ بێت .

چیمەن هەروا بە دوای دایکیدا دەڕواتە دەرێ . دەستم بۆ هەڵدێنێ . شەیدا تێک دەچێ . کاتێک بە باوکم دەڵێم

: وانەکانی زانکۆم بە دوا کەوتوە

: بڕیار وابوو لە مەر فڕۆید پەیڤێک بنووسی

: خەریکی نووسینیم

باوکم پێشیان دەکەوێ . شەیدا نێو چاوانی تێک دەنێ .

: هەتا دێمەوە خوام لەو خوایە بە لاڕێدا ڕۆیبی .

خوام لەو خوایەی بە زاراوەی لای بانە کوتی . بڕنوویەکم لێوەر دەگرێتەوە . بە دوای باوکمدا دەڕواتە دەرێ .

مام ڕەشید بە مۆڕەیەکی زۆر ناحەز ، خەنجەرەکەی لە بەر پشتێن نیشان دام .

  1. ئاگام لێیە چیمەن دەچێ بۆ لای سەیزادە خاتون فێری قوڕئان دەبێ. ئەو کاتەی من ڕێگام پێگرت. لە بەرتەپ و تۆزی دوا نیوەڕۆیەکی پایزی. لە بن لێوە سووڕەی ئەلجێن دەڵێتەوە. لە پڕ لە بەر دمی‌شین دەبم. سپی سپی هەڵدەگەڕێ. بیسمیلایەک دەکا. لەوانەیە بەر پشتاکەوێ. خێرا دەیگرمەوە. ڕاست دەبێتەوە. چارشێوەکەی لە خۆی دەهاڵێنێ.

: نەمکوت زوو وەرە

: ئاگام لە سات و کات نەبوو . 

: ئەوڕۆ سەیزادە ماوەیەک دەروا ماڵەکەی بە سەر مندا بەجێ دێلێ

: فیتوویەک لێدە، بە سەرباندا دێمە خوارێ .

کلیلی دەرگام دەداتێ . خۆی دەرواتە ژوورێ. خۆم لە پەنایەک مات دەدەم. سەیزادە خاتون بە شەلە شەل دێتە دەرێ. ڕووو دەکاتە ماڵێ چیمەن. پورە زارا لە سەری دەکاتەوە . سەیزادە دەچێتە ژوورێ.

بێ ئەوەی چاوەڕێی فیتوو لێدانی چیمەن بم. خێرا خۆم بە ژورێدا کرد .

چیمەن لە چێشت خانە ڕووت قابلەمەیەکی ڕەشی بە دەستەوە. پێی دادەنێمە عەرزی. هەر لەوێ دایدێنمەوە .

چەن ناسک و باریک لە بەر دەستانە. وەک شوڵی تەڕ بە دەسمەوە دەچەمێتەوە .

: بوا حەکەدار بوی ؟

وەک شەپۆلی زەریا دێت و دەچێ بێ ئەوەی توانای وڵامی‌پرسیارەکەمی‌هەبێ .

دەنگی دەرگای دەرێ دێ. بە کلیل دەیکەنەوە. نەمان توانی خۆمان خڕکەینەوە. شەیدا بە هەڵەداوان خۆی بە ژوورێ دادەکا. بە دوای ئەودا خاتونە شەڵ خۆی بە ژوورێدا کرد . هەر چاوی بە لەشی ڕوتی ئێمە کەوت . بەر چاوی دەگرێ. بیسمیلایەک دەڵێ و دەکشێتەوە. شەیدا چاوی لە سەر لەشی من قەتیس ماوە . جوڵەی لێبڕاوە . دەنگی مام ڕەشید تووڕە دێ. دەنگی گێلان گێلانی چەکی بە دەستەوە دێ.

۸ . سێ ڕۆژە چیمەن دیار نییە. باوکم . بە تانەوە دەڵێ: حەتمەن لەگەڵ هەتیوێک هەڵ گیراوە .

مام ڕەشید خۆی دەداتە بەر تاوی بەیانی . دەست بە ماشێنەکەی باوکم دەگرێ . پورە زارا دێتە بن گوێم .

: نەدیم تۆ بۆ حەولێک نادەی .

هەموو خەلک بە نەدیم نێوم دەبەن . بێجگە لە باوکم . پێم دەڵێ : سینا

کاتێک دەڵێ : سینا هعزار سینای لە دم دەبارێ . وا دەزانێ بانگی قارەمانێکی زۆر گەورەی کوردەواری دەکا .

باوکم دەست لە سەر شانم دادەنێ . : کوڕی من کام ڕێگایە ڕاستە پێیدا بڕۆ هەتا دەگەیە چیمەن .

چاوێک لە مام ڕەشید دەکا  دەڵێ : هەتا فرمێسکی ئەو دایک و بابە کوێرە بسڕیەوە .

شەیدا لە سووڕەی یوسف زیاتر لە دە ئایەی هێناوە . هەتا دڵی من نەرم کات . پێ لەو سەفەرە نێم .

مام ڕەشید خەنجەرە دەسک ماسیەکەی خۆی دامێ . : نەکا لە ڕێگا تووشی چەتە و ڕێگران بیت .

پورە زارا ملوانکەیەکی شینی دامێ . : هەر کات چیمەنت دییەوە . ئەو ملوانکەی لە مل دەکەی .

باوکم دەست لە سەر شانم دادەنێ

: لە پشت قافەوە دێیەکی چکۆلەی لێیە .

: هەتا ئەوێ بڕۆم

: زەمانی زوو نییە بە ماشێن و قەتاروو فڕۆکە سەفەر دەکەی .

شەیدا دێتە پاڵ دەسمەوە : هوتێلێکی زۆر خۆشی لێیە . لە سەر فەیس بووک وێنەکەیم دیوە .

: ئەگەر لەوێ نەبوو

: کوڕی من دەگەڕێی، دەگەڕێی هەتا دەگەیەی .

  1. هەموو ون بونی چیمەنیان بە سەر مندا هێنا . هەموو یەخەی منیان گرت . مام ڕەشید چوو لە ئیتلاعات شکایەتی دژی من تۆمار کرد .

: ئەو کوڕە چیمەنی‌هانداوە هەڵێ بەو دیو .

نەیان توتنی هیچم بە سەردا بسەپێنن . زیاتر لە نیو کات ژمێر لەوێ نەبووم . زانیان تۆمەت بار نیم . تازە بوونە‌هاوسێمان . دیوار بە دیواری ئێمەوە . ئێوارێیەک پورە زارا بانگم دەکات .

: دەستمان ناگاتە ئەو گلۆپکی کارەبایە

بە دوای ئەودا شەیدا دێتە دەرێ .

: ژوورێ زۆر تاریکە

هەر چاوی بە من دەکەوێ . پێدەکەنێ . فەرمووم دەکا بۆ یاریدە دانیان بۆ گۆڕینی  دوو گڵۆپکی دوو دیوان. ئەوشەوە ، دوای گۆڕینی گڵۆپکی دیوێکی تەنگە بەر دوای هەڵ کرنی گڵۆپکەکە . چیمەن مات لە سەر جێگاو بانەکەی ڕوت ڕاکشاوە . پورە زارا لێی تووڕە دەبێ . شەیدا چارشێوەکەی خۆی هێناو پێی دادا . دوای ئەو ڕووداوە زیاترمان یەکتر دی . زیاترو کەلێن و کونمان دی . شەیدا خۆی لە یاریدا دانمان دا بوو .

: شەیدا کەی من چیمەنم‌هانداوە بۆ ڕاکردن

شەیدا لە بن گوێمدا دەڵێ : هەێ نەهاتوە بەو دیو ، ئەوە لەو ژێرخانەیە

: ئەوە ژێرخان نییە بەلکوو کولانە سەگە

: دێڵە سەگێکی وەک چیمەن هەر ئەوێی شیاوە

پورە زارا لە بن گوێمدا کوتی ، دەنگێ مەکە با بترەکێ .

۱۰ . شەیدای دوای ئەوەی ڕووی کردە قوڕئان و نوێژ ، سەمای بە لانا . یانی مانگێک دوای‌هاتنیان بۆ گەڕەکی ئێمە . بە توێی کراس و داوێنێکی قولە سەمای عەرەبی چۆن دەروا . چۆن خۆی دەلەنگاند . سەرو پرچی بە سەر سمت و سۆڵی خۆیدا شۆڕ دەکردەوە . دەستی لێک بڵاو دەکردەوە . سینگ و مەمکی بۆ دەلەرزاند .

چیمەن بە ترسەوە : ئەگەر باوکم بزانێ .

لە سەربانی ماڵێ سەیزادە خاتون ڕا باوکم بانگ دەکا . وا دیارە دیشی ماەوارەکەیان بۆ میزان دەکا . بە نەردیوانێکی شکاو ڕا چومە سەرێ . باوکم ئاچەرێکی بە دەستەوە بانگی کرمە پەنای خۆی

: سینا تۆ کارێکی زۆر گەورەت دەرحەق شەیدا کرد ، تۆ نەبای ئەو تۆبەی نەکرد .

ئاوڕێکم لە حەساری ماڵێ مام ڕەشید داوە . چیمەن لەگەڵ بابی کۆلە پشتیان تێک ناوە . مام ڕەشید بڕنوویەکی لە شاندایە . چیمەن تاپڕێکی بە دەستەوە .

پزلوخیان هەڵکێشاوە . خەریکە دەڕۆن . دەست بۆ شەیدا هەڵدێنن .

: سینا بیری لاڕێ مەکەوە

دوای کە چاوی بە پورە زارا دەکەوێ دەڕواتە دەرێ .

: سینا هەڵی ، بۆوە نابێ لە دەستی دەی ، دەبێ بیقۆزیەوە .

بە سەربانی ماڵێ خاتونە شەڵدا باز دەدەمە سەربانی دیوەکەی چیمەن . لەوێشڕا دادەبەزمە دیوەکەی شەیدا . تازە دەگاتێ . دەڵێێ : بێستانەکانی پشت زاوە کێوە .

۱۱ . کاتێک چیمەنم هێناوە . سێ فڕۆکە شاریان بۆمباران دەکرد . دووکەڵ  بەری ئاسمانیشاری گرتوە . لەگەڵ  چیمەن بە نێو تەقینەوەو  ویژەی موشک و ڕوخان و‌هاوەن و ڕەگباری دۆشکادا خۆمان گەیانەدە گەرەکی مەحمەلی دەشتیان . وا تێک ڕووخاوە هیچت بۆ ناناسرێتەوە . چیمەن بانگی دایکی دەکات .

ولات بۆتە جەهەنەم . چاو لە ئاسمانی شارکەی هەر بۆمب و گوڵڵەیە دادەبارێ .‌هاون و گۆڵڵەو بۆمب زۆر نێزیکی ئێمە دادەبارێ .

: نەکا قیامەت بێت و نەمان زانیبێت .

چیمەن چاو دەگێڕێ بۆ دەرگاو بانی خۆیا ن لە نێو ئەو تێک ڕمانە . کاری هیچ بومەلەرزەیەک نییە .

سه‌دیق ره‌سووڵی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

13 − 10 =

قالب وردپرس پوسته وردپرس