دوشنبه , ۱۲ خرداد ۱۳۹۹
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / لەگەڵ تۆ له پاریس / جەیمز فانتۆن

لەگەڵ تۆ له پاریس / جەیمز فانتۆن

لەگەڵ تۆ له پاریس

باسی ئەوینم بۆ مەکه. لێوانلێوم لەم باسه
یەک دوو پیاڵەم هەڵدا، فرمێسکم هەڵوەراند.
منیش یەکێکم لەوانەی به قسه ئازارت داون.
بارمتەتم. یەخسیری تۆم.
بەڵام لەگەڵ تۆ له پاریسم.

ئادی، تووڕەم چونکه منت ڕەنجاندووە
تووڕەم لەبەر ئەوەی لەم چڵپاوە چەقیوم.
دەشێ لێک هەڵبڕێین.
بۆم گرینگ نیه له کوێ بگیرسێینەوە.
لەگەڵ تۆ له پاریسم.

قەیدێ ناکه ئەگەر نەچین بۆ لووڤر
ئەگەر بڵێین چش له نۆتەر دام،
ئەگەر شانزە لیزه نەبینین و
لێره لەم ژووره چەپەڵەی
ئەم هۆتێله کۆنەدا بمێنینەوە
لەگەڵ ئەم و ئەو
فڵان و بیسار بکەین
بزانین تۆ کێی
ئەمن چیم.

باسی ئەوینم بۆ مەکه. وەره با له پاریس بدوێین،
لەو لەته بچکۆلەیەی پاریس وا لێرەوە لێمان دیاره.
میچی ئەم ژووره قەڵشتی داوە
دیوارەکانی هەڵماسیون،
من لەگەڵ تۆ له پاریسم.

باسی ئەوینم بۆ مەکه. وەره با له پاریس بدوێین.
له پاریسم لەگەڵ هەر کارێکی که تۆ دەیکەی.
له پاریسم لەگەڵ چاوەکانت، لەگەڵ لێوەکانت،
له پاریسم لەگەڵ… بست به بستی باکوورت.

ئازارت دەدەم؟
لەگەڵ تۆ له پاریسم.

جەیمز فانتۆن
وەرگێڕانی: باوەڕ مەعرووفی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

چهار × سه =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..