ئایدیا و ئه‌ده‌بی کلاسیک ته‌نیا رێباز و ستایلێکی هونه‌ری نییه که به داهاتنی ره‌وتی ئاڵترناتیو وه‌لا بنرێت؛ کلاسیک هه‌م جیهانێکی تایبه‌ته که چه‌شنێ له هه‌بوون و هه‌ستی ده‌نوێنێت، و له جۆرێک جێگیربوون له نێو یانه‌ی زماندا ده‌رده‌که‌وێ؛ هه‌م به‌شێ له میرات و پاشخانی ژیاری مرۆڤایه‌تییه که حوزووری قورس و قایمیدرێژماوه ده‌ڕوا و سێبه‌ری نهرێکارانهی به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆیه قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه ته‌نیا له بازنه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری شیعردا و به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له بنه‌ما ئوستووره‌یی و فه‌لسه‌فی و کۆمهڵناسانهکهی، شرۆڤه‌یه‌کی ناته‌واو و ناکام ده‌مێنێته‌وه.
تێگه‌یشتنی مرۆڤی سه‌ره‌تایی له دیارده‌ی زه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها تێفکرین له پێوه‌ندی شوێن و ژیانی مرۆڤ به‌و دیارده‌وه له ئوستووره‌کانی دێریندا به باشی ده‌رده‌که‌وێت. له روانگه‌ی ئه‌واندا زه‌مه‌ن هێزێکی نادیار و بێ‌سنوور بووه که دێوهزمهئاسا هه‌موو پانتایی جیهانی خستۆته ژێر رکێڤی خۆیه‌وه و له ره‌وتی رۆشتنی بێگهڕانهوهیدا مۆرکی مه‌رگ و نه‌مان له‌سه‌ر هه‌موو ههستۆمهندی ئه‌م گه‌ردوونه ده‌چێنێت. هه‌ر بۆیه ئایدیای کلاسیک واته په‌رچه‌کرداری مرۆڤی نه‌مان(میرا)، له‌هه‌مبه‌ر زه‌مه‌نه‌وه دێته کایه‌وه؛ دژکرده‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به ره‌وتی کوشنده‌ی زه‌مه‌نی تێپه‌ڕیوه و نه‌گه‌ڕاوه؛ هه‌وڵێک بۆ راگیرکردنی هێزی نه‌مان له ههرمانیدا و دڵخۆشییه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه و هێنانه‌وه‌ی زه‌مه‌نی سه‌ربزێو و سه‌ره‌ڕۆ بۆ ژێر رکێڤی هێڤیا و خولیای مرۆڤی نه‌مان. ئایدیای کلاسیک یه‌که‌مین و مه‌زنترین ده‌سکه‌وتی مرۆڤ بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه له هه‌مبه‌ر ئاژاوه‌چێتی و تێکدهرایهتی دێوه‌زمه‌ی زه‌مه‌ن بوو؛ ئایدیایه‌ک که تازه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گرنگی و کاریگه‌رێتییه‌کانی بۆ بیرمه‌ندان روون ده‌بێته‌وه و دێته رۆژه‌ڤی باسی زانستی و فه‌لسه‌فییه‌وه. له‌راستیدا ئایدیای کلاسیک به بێ دیارده و فۆرمیزمان(langue) واتایه‌کی نییه؛ هه‌ر بۆیه ئه‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌ی که ئایدیای کلاسیکی مومکین کردووه هه‌مان زمانه. که‌وایه گێرۆده‌بوونی زه‌مه‌ن(time)، گیرۆده‌بوونی زمان(language)ی لێده‌که‌وێته‌وه به‌و واتایه‌ی که مرۆڤ له رێگای واتامهندی و توانستی لهخۆدهربازبوون له رێگای زمانه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌بوونی بێده‌نگ و ژێرده‌سته‌ی ره‌وتی نه‌وه‌ستاوه و ناڕاگیریی زه‌مه‌ن بوویه‌وه.
“نیچه” له رسته‌یه‌کی به‌ناوبانگیدا ده‌ڵێت:
«ده‌ترسم له ئایدیای میتافیزیک رزگارمان نه‌بێت، چوونکوو هێشتا بڕوامان به رێزمان ماوه»(نیچه،۸۶)؛
که خۆی له خۆیدا جه‌ختێکی به‌جێیه له‌سه‌ر ده‌وری زمان له خوڵقاندنی ئایدیای ده‌ربازبوون له سنووره‌کانی شوێن-کات له رێگای میتافیزیکه‌وه؛ ئه‌وه زمانه که له جووڵه‌ی خۆدهربازبوونێکی بهرزهجێیانهدا، لهخۆقهتیسبوونی ههستۆمهنده نه‌مانه‌کان، به‌ره‌و سازدانی ئایدیای هه‌رمانی(immortality) و بێزهمهنی(eternity) رادهنێت. هه‌روه‌ها لایه‌نێکی رێبازی ئایدیالیزمیئاڵمانی؛ به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر زمان به‌ره‌وڕووی فۆرماڵیزمیترانسێندانتاڵی کانتی ده‌بێته‌وه که له فه‌لسه‌فه‌ی رهخنهگرانهیدا زمانی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه؛ “ئیمانویل کانت”ێک که به بێژه‌ری ئه‌م رسته‌یه ده‌ناسرێت:
«عه‌قڵ هه‌مان زمانه: logos، و ئه‌م [زمانه] مۆخی ئێسقانێکه که ده‌بێ ئه‌وه‌نده بیجووم و بیجووم تا ده‌مرم.»(له زاری ئاگامبێن،۹۰، ل۱۰۴)
هه‌روه‌ها ئێشتراوس له شرۆڤه‌ی ئوستووره‌کاندا ده‌ڵێت که ئه‌م ده‌سکرده فه‌رهه‌نگیانه‌ی مرۆڤ، بهرههمیلایهنی تاریکی زمانه و هیچکات به شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونگه‌رانه و ئۆبژێکتیڤ(واته له‌ژێر رۆشنایی زانست و پێشکه‌وتنه‌کاندا) سێبه‌ری حوزووریان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌ڵنادرێته‌وه. هه‌مووی ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن که ئایدیای کلاسیک بنج و بنه‌وانی خۆی له‌نێو زماندا کوتاوه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه وه‌کوو پێکهاته‌ی ئوستووره‌کان له‌گه‌ڵ رێزمان و هه‌بوونی ده‌نگدارانه‌ی(zoon logon) مرۆڤدا تێکئاڵاوه.
مرۆڤی دێرین دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی بۆ ئایدیا یان ئوستووره‌ی کلاسیک چێ ده‌کات؛ یه‌که‌م، بنه‌مای ناوه‌ند و دووهه‌م، بنه‌مای پاته‌بوونه‌وه(تکرار). بوونه‌وه‌ری بێزمان ناوه‌ندی نییه واته له حاڵه‌تی بێزمانیدا سیسته‌مێکی هێمایین له‌ئارادا نییه که بۆ هه‌ر شتێک هه‌ستی و بنه‌ڕه‌تێک واته ناو(name)ێک دابین بکات. به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌کی هێگێلی، زات و گه‌وهه‌ری هه‌ر شتێک بهرههمیناوهرۆکێکی له‌پێش هه‌بوو(pre-exist)ی ئه‌و شته نییه به‌ڵکوو گه‌وهه‌ر هه‌مان زه‌ینی ئێمه‌یه که له شته‌کاندا رۆده‌چێت و قووڵده‌بێته‌وه؛ که‌وایه ناوه‌ند هه‌مان سووژه‌یه و سووژه-ش له سیستهمیهێمایینی زماندا مومکین بووه. زمان له رێگای پره‌نسیپی ناوه‌نده‌وه گه‌وهه‌رێکی ئه‌رێنی(positive) بۆ شته‌کان به‌رساز ئه‌دات و هه‌بوونی ئه‌و شته له بازنه‌ی ئه‌و گه‌وهه‌ره ناوه‌ندییه داده‌مه‌زرێنێت. ئوستووره‌ی ناوه‌ند هه‌میشه ئێمه به‌ره‌و کاکڵه‌ی شته‌کان، ناوه‌کی سه‌ره‌کییان، حه‌قیقه‌تی بنه‌ڕه‌تییان، کهلامیکۆتاییان و ره‌گه‌زی بنهماییانهان ئه‌دات؛ گرنگی و حه‌قیقه‌تی شته‌کان به بێ ناوه‌ند به‌تاڵ ده‌بێته‌وه؛ که‌وایه هه‌موو ستراتێژییه‌کانی زمان و فه‌رهه‌نگ وه‌کوو دوانه باینهرییهکان(binary){رۆژ/شه‌و، سه‌روو/ژێروو، پیاو/ژن} له پێناوی را‌گرتن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئوستووره‌ی ناوه‌نددا ده‌ور ده‌گێڕن. ناوه‌ند ته‌نیا شتێکه که هێز و جه‌ربه‌زه‌ی له نه‌بوونیدایه؛ لاکان وته‌نی فالووسێکه که هه‌موو رێسا و ریزبه‌ندیی شارستانییه‌ت و فه‌رهه‌نگێک پێکده‌هێنێت به‌ڵام پێگه‌ی هه‌بوونی بۆشایی و دهسپێڕانهگهیشتووییه؛ ناوه‌ند حه‌قیقه‌ت و خودانێکه که هه‌یه و نییه! واته هه‌بوونی له نه‌بوونیدایه.
دووهه‌م بنه‌مای سه‌ره‌کیی ئایدیای کلاسیک پاته‌بوونه‌وه(repetition)یه؛ بنه‌مایه‌ک که هه‌بوونی به ئوستووره‌ی ناوه‌نده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه وهاوکات ده‌بێته هۆی بهردهوامیو به‌رهه‌مهاتنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ناوه‌ند. “میرچاد ئیلیاده” له کتێبی «ئوستووره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وام»(۱۳۹۰) دا پێی وایه مرۆڤی سه‌رده‌مانی دێرین سه‌رنموونێکی ئهزهلیینان له‌به‌رچاو گرتووه و هه‌موو واقیعێکیان له پاته‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچه‌شنه پیرۆزه‌دا دیتۆته‌وه؛ هه‌ر بۆیه شار و په‌رستگا و ماڵه‌کانیان له ته‌نیشت ئه‌و شوێنه پیرۆزانه بینا ده‌کرد که پێیان وابوو توخم یان تیشکێکی ئه‌و سه‌رچه‌شنه‌ی له‌خۆگرتووه. به‌م پێیه ئیلیاده ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئایین و ره‌سم و رێساکان به‌پێی لۆژیکی ناوه‌ندته‌وه‌ری(center-based) و له پێناوی پاته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئهزهلییهدا کارکردی گێڕاوه. ئه‌گه‌ر له فۆرمیئهم ره‌سم و رێسایانه ورد ببینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موویان شێواز و ریتۆریکی پاته‌بوونه‌وه‌ی هه‌نێ کردار و وتاری دیاریکراون؛ چ له سه‌ما و ههڵبهزیندا، چ له موسیقا و دۆعاکردندا و چ له قوربانی و خه‌ڵاتکردندا مانا و بابه‌تێکی پیرۆز پاته ده‌بێته‌وه و له‌وێوه بهردهوامیو هه‌رمانی بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت. به‌رده‌وامبوونی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی سرووشت له رێگای جێژنی نه‌ورۆز و ره‌سمه‌کانی تایبه‌ت به پڕوپیتبوونی زهوینزارهکان گه‌ره‌نتی ده‌کرا و له جێژنه‌کانی پاییز و زستانیشدا هیوای ته‌واوبوونی وه‌رزی بێبه‌ری و زووقم و سه‌رما و ژیانه‌وه‌ی دووباره‌ی سرووشت ده‌خوازرا. ئایینه‌کان شوێنه پیرۆزه‌کانی خۆیان به ناوه‌ندی زه‌وین و هه‌روه‌ها هه‌موو گه‌ردوون داده‌نێن و ئه‌مه گرنگبوونی ئایدیای ناوه‌ند ده‌خاته پێش چاو؛ مه‌سیحییه‌کان پێیان وایه شوێنی لهخاچدرانی عیسای پێغه‌مبه‌ر واته جولجوتا(Golgotha) ناوه‌ندی جیهانه و ته‌نانه‌ت درووستبوونی ئاده‌م له خاک و مردنیشی له‌و شوێنه‌دا رووی داوه. جووه‌کان پێیان وایه ئه‌فراندنی جیهان له شاری به‌یتولموقه‌ده‌س(Jerusalem) و کێوی سه‌هیۆنه‌وه ده‌ستی پێکردوه و ئه‌مانه ته‌نیا شوێنێک بوون که له “زریانی نۆح”دا ژێر ئاو نه‌که‌وتن. ئاره‌زوو و خولیای مرۆڤ بۆ هه‌رمانی و گه‌یشتن به ژینی هه‌تاهه‌تایی هه‌روه‌ها له‌و چاوگه یان شته پیرۆزانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که به “ئاوی حه‌یات”، “چاوگه‌ی جوانی”، “دره‌ختی بێمه‌رگی”، “سێفی زێڕین”، ” دهوانۆش”، و … ناویان لێ براوه و له شوێنێک وه‌کوو سه‌ره‌تا یان ناوه‌ندی جیهاندا وه‌کوو به‌هه‌شت جێگایان گرتووه. هه‌موو ئه‌م هێماگهرییانه بۆ “ناوه‌ند” له فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تیدا پێمان ده‌ڵێن که ئه‌فراندنی ئایدیای کلاسیک له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ند و پاته‌بوونه‌وه له پێناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زه‌مه‌نی تێپهڕیو و رووخێنهرهاتۆته ئاراوه؛ زه‌مه‌نێک که به رۆشتنی بێباک و بێسهرنجی خۆی هه‌موو ره‌نگێک کاڵ ده‌کاته‌وه و هه‌بوونی هه‌موو بوونه‌وه‌رێک به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مان هه‌ڵده‌نێت.
ئانتالۆژیای مرۆڤی سه‌ره‌تایی له چوارچێوه‌ی ئوستووره‌ی کلاسیک و هه‌روه‌ها پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو “ناوه‌ند” و “پاته‌بوونه‌وه”، له نێو فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری سهردهمیکۆندا ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هێما و ئاماژه‌کانیان تا سهردهمیئهوڕۆ به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی بدینه‌وه ده‌بینین که جووڵه‌ی دیلانگێڕان مه‌دارێکی بازنه‌یی په‌یڕه‌و ده‌کات که خۆی ئاماژه‌یه‌کی سه‌مبولیکه بۆ پاته‌بوونه‌وه و ئایدیای گه‌ڕانه‌وه؛ هه‌روه‌ها بزاوت و پێههڵگرتنهکان له شێوازێکی بهردهوامیهاتووچوودا و به گرێدراوییان به جووڵه‌ی بازنه‌ییه‌وه که ته‌واوترین فۆرمیهێندهسی بۆ پاتهبوونهوهیه واتا به‌خۆوه ده‌گرن. له موزیکی نه‌ریتیی کوردیش‌دا پاته‌بوونه‌وه چ له ریتم و چ له مێلۆدیدا جێگایه‌کی به‌رچاوی هه‌یه؛ ئه‌گه‌رچی هیچ ده‌نگ و پاژێکی موسیقایی به بێ پاته‌بوونه‌وه‌ی نۆت و ریتمه‌کان نایه‌ته به‌رهه‌م به‌ڵام پاته‌بوونه‌وه‌ی ریتمیهاوشێواز و میلۆدی یه‌کسان له مووسیقای کوردی‌دا به‌خه‌ستی وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ؛ بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ئایدیای کلاسیکی زه‌مه‌نی بازنهییهیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دییه که له هونه‌ر و ئه‌ده‌بی زاره‌کیدا جێگیر بووه.
له ئه‌ده‌بی کلاسیکی رۆژئاوادا هه‌روه‌ها ده‌وری دوو بنه‌مای “ناوه‌ند” و “پاته‌بوونه‌وه” به‌رچاو ده‌بینین، کاتێ که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مه‌کته‌بی کلاسیکی سه‌ده‌ی ههفدهههمیفهرهنسی که به ئاوڕدانه‌وه له ئه‌ده‌بی ئیتالی سهردهمیرێنێسانس و ئه‌ده‌بی کلاسیکی یۆنان و رۆمهاتهئاراوه، ده‌خوێنینه‌وه. «لاساییکردنه‌وه‌ی سرووشت و به‌ره‌کانی پێشوو، ئاوه‌زمه‌ندی، فێرکارانه و راهێنهرانهبوون، ره‌چاوکردنی به‌هاکانی ئاکار و ئایین، ده‌ربڕینی روون و ره‌وان، راستبێژی و حهقیقهتمهندی،هاوئاهه‌نگی(harmony)،هاوسه‌نگی(equilibrium)، پره‌نسیپه‌کانی سیانه‌ی یه‌کێتی(بابه‌ت، شوێن، کات) و بابه‌تی تایبه‌ت به مرۆڤی ته‌واوکۆ و ئایدیال» ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن که سه‌ره‌ڕای پێکهێنانی ژانرێکی دیاریکراو له مێژووی ئه‌ده‌بدا، هه‌ڵگری ئه‌و لایه‌نه جوانناسانه و هه‌روه‌ها مهعریفهناسانهن که روویه‌کی ئوستووره‌ییان هه‌یه و له سیستهمیهێمایینی زماندا له‌نگه‌ریان گرتووه. ره‌وتی تێکده‌رانه و ئانترۆپیکی زه‌مه‌ن که چه‌ندێتی و ناچوونیه‌کییه‌کی له‌بڕاننه‌هاتوو ده‌خوڵقێنێ ته‌نیا به‌م ستراتێژییانه‌ی سیستهمیهێمایینی زمان که ناوه‌ندێک بۆ یه‌کێتی بابه‌ت و شوێن-کات به‌رهه‌م دێنێ ده‌توانێ ره‌وتی ناهوشیاری شیزۆفێڕنیانه به‌ره‌و تێگه‌یشتنی هوشیاری ئاوه‌زمه‌ندانه باڵکێش بکات و شوناسی مرۆڤی ئایدیال و باوه‌ڕمه‌ند پێکبهێنێت.
“سه‌نتبوو “ی فه‌ره‌نسی هه‌وڵیدا به روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌مکی کلاسیک، خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له واتا و ئاماژه‌ی کلاسیکبوون بهێنێته ئاراوه و هه‌ڵه و چهوتبینییهکان راست بکاته‌وه. سه‌نتبوو پێی وایه که ته‌نیا کۆنبوونی بابه‌تێک شیاوی ناوی کلاسیکی ناکات به‌ڵکوو بهرههمیکلاسیک ئه‌وه‌یه که له ره‌وتی درێژخایه‌نی مێژوودا ئاست و پێگه‌ی بپارێزرێ و توانسته‌کانی هه‌رده‌م له پشکووتن و بهرهدانهوهدا به‌رده‌وام بمێنێ؛ هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ « بهرههمیکلاسیک به ته‌مه‌نی هه‌رمانه‌وه دێته ئه‌فراندن و بۆ هه‌میشه پشکووتووه»(سه‌نتبوو له زاری چاووشی،۹۳، ل۱۶). ئه‌م روانگه‌یه‌ی سه‌نتبوو بۆ چه‌مکی کلاسیک هه‌روه‌ها لای ئیلیۆتدا ده‌بینینه‌وه که رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هوشیارانه‌ی نه‌ریت و داهێنه‌ربوونی نووسه‌ر وه‌کوو دوو تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کی له ئه‌فراندنی بهرههمیشاز و واڵا ره‌چاو ده‌کات.(هه‌مان،ل۱۷) هه‌وڵه‌کانی سه‌نتبوو ئه‌گه‌رچی ئاڕاسته‌ی تێکشکاندنی پاوانکاریی بازنه‌ی کلاسیکبوونی گرتۆته پێش و ته‌نانه‌ت پێی وایه که شاعیرانی هیندی و ئێرانی(ویاسا و فیرده‌وسی)ش ده‌بێ له‌و پێناسه‌یه‌دا جێگایان ببێته‌وه؛ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک ناوهرۆکخوازانه له‌سه‌ر ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی کلاسیک پێداگری ده‌کاته‌وه؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زه‌ینی و ئاکاری مرۆڤدا ده‌ور ده‌گێڕن و هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ بهردهوامیو هه‌رمانیی به‌رهه‌م له هه‌موو قۆناغێکدا ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌ند واتا و شێوازی ئه‌ده‌بی کلاسیک له رۆژئاوا به ته‌واوه‌تی له گه‌ڵ واتای کلاسیک له ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی‌دا یه‌کناگرنه‌وه به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی و پره‌نسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی ئایدیای کلاسیک به‌و چه‌شنه‌ی که ئاماژه‌ی پێدرا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی لای ئه‌ده‌بی کلاسیکی ئێمه‌شدا ئاماده‌یه؛ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که زۆرتر له‌وه‌ی ژانر و ستایلی ئه‌ده‌بی دیاری بکه‌ن، ره‌هه‌نده ئوستووره‌ییه‌کانی ژیانی مرۆڤ و گرێدراوی بنه‌مایی به زمان و ده‌ربڕینه‌وه ده‌خه‌نه روو. له وێنه‌کانی شیعری کلاسیکی کوردی‌دا سه‌رچه‌شنێکی به‌رزه‌جێ وهاوشێوه بۆ جوانی ده‌ستنیشان ده‌کرێت که وه‌کوو پێوه‌رێکی بنه‌مایی(prototype) له سرووشت و مرۆڤدا دووپات ده‌بێته‌وه، ئه‌م پرۆتۆتایپه نه‌گۆڕه ئه‌گه‌رچی لای هه‌ر شاعیرێک روخساری جیاواز به خۆوه ده‌گرێت به‌ڵام درێژه‌ی هه‌مان سه‌رچه‌شنی ئه‌زه‌لییه که به خامه‌ی داهێنه‌ری سه‌ره‌تایی نه‌خشێنراوه. له‌م وێنه جیاوازانه‌دا جوانییه‌کی نه‌گۆڕ و بێزهمهن له قووڵای ئه‌م گه‌ردوونه‌دا تۆمار کراوه و تیشک و پزووسکهکانی له روومه‌تی مرۆڤ و روخساری سرووشتدا ده‌هاوێژرێ.
«مانی» نییه‌تی قووه‌تی ته‌سویری برۆی تۆ ئه‌م قه‌وسه به ده‌ستی موته‌نه‌فیس نهكشاوه
(نالی)
«لەبت شەككەر خەتت عەنبەر موژەت خەنجەر قەدت عەرعەر
لە عیشقت دڵ وەکوو بولبول لە رووتا گوڵ وەکوو گـــوڵچـــین
ســەهیقــــامەت قەویشەوکەت قەمەرتهلعهت مهلهکخسڵهت
کــەمانئەبروو نیگەئاهوو فەرەنگیخـــوو و مــــوومشــــکین»
(سالم)
«فاتمه !
دوو چاوی مه‌ستت، پڕ تهلیسمیجوانییه پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یه‌زدانییه،
به‌ژن و باڵاكه‌ت نموونه‌ی هه‌یكه‌لی یۆنانییه، لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌یه، گۆرانییه»
(هه‌ردی)
کاتێک له شێوازی نواندنه‌وه‌ی “جوانی” له شیعری کلاسیک‌دا ورد ده‌بینه‌وه، ئه‌و سه‌رچه‌شنه دێرینه(archetype) ده‌بینین که به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی سه‌ناعه‌تی ئه‌ده‌بی و شێوازه‌کانی خه‌یاڵدا پاته ده‌بێته‌وه و به لێکچواندن به جوانییه‌کانی سرووشت و هه‌روه‌ها جوانی پیرۆزی خودایی، وێنایه‌کی ناوه‌ندی و یه‌کسانمان له ئایدیای جوانی به‌ده‌سته‌وه ئه‌ده‌ن. وێنایه‌ک که وێنه‌کێشێکی زهوینزاده و نه‌مان وه‌کوو “مانی”، قووه‌تی ته‌سویرکردنی نییه و پێویسته له سه‌رچاوگه قودسی و ئاسمانییه‌که‌ی ئاگادار ببینه‌وه. هه‌ر بۆیه “هه‌ردی” پاش نه‌خشاندنی به‌ژن و باڵای ستفاتیمه به هه‌یکه‌لی یۆنانی که وه‌کوو ئایدیالی جوانی له به‌رهه‌مه کلاسیکه‌کاندا دێته ئه‌ژمار، ئاخێزێکی خودایی بۆ تامه‌زرۆی جوانیی نازداره‌که‌ی ده‌دۆزێته‌وه و خه‌رمانه‌ی زێڕینی شیعری پێ به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه.
«خۆشه‌ویستی وا كه نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌رز و ناسك، وه‌ك هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران»
ئه‌م سه‌رچه‌شنه جوانییه به خه‌رمانه پیرۆزه‌که‌یه‌وه ته‌نانه‌ت لای شاعیرانی نیۆکلاسیک وه‌کوو هێمن و نوێخوازی رۆمانتیک وه‌کوو گۆران دووپات ده‌بێته‌وه؛ ئه‌و کاته‌ی هێمن وه‌سفی “کیژی لادێیی نه‌شمیلی جوان چاک” ده‌کات که به‌دوور له هه‌رچی ئامرازی نه‌خشاندنی سووراو و سوورمه‌یه جوان و رووگه‌ش ده‌نوێنێت و شاعیریان شێت و وێتی خۆیان کردووه. ئه‌م چه‌شنه جوانییه که سه‌رچه‌شنێکی سرووشتی و بنه‌ماییه شاعیر له هه‌رچی جوانیی ده‌سکرد و سینه‌ماییه بێزار ده‌کات و به‌ره‌و جوانی و ماچی خودایی رایدهنێت.
«”کام ئه‌ستێره‌ی گه‌ش، کام گوڵی کێوی ئاڵه وه‌ک کوڵمی؟ گۆی مه‌مکی؟ لێوی؟”
(گۆران)
ئاماژه‌ی جوانی لای گۆران شۆخێکی نایاب و بێناوه که هه‌رچه‌نده له وه‌سفی فیگوری “قژکاڵی لێوئاڵی، پرشنگی نیگاکاڵ”دا شێوازی کۆنکرێت به‌خۆوه ده‌گرێت به‌ڵام وه‌کوو ئارکیتایپێکی به‌رزه‌جێ(Sublime) له بیره‌وه‌ری شاعیردا هه‌ڵکۆڵراوه و عومرێکی درێژه برینه‌کانی ساڕ‌ێژ ده‌کات.»(بینه‌نده،۹۴)؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه؛ پاڵه‌په‌ستۆی ئایدیای کلاسیکی جوانی لای گۆران و هێمن، به‌چه‌شنێک ئاوڕدانه‌وه له ئانتاگوونیزمیسیاسی و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هێور ده‌کرێته‌وه و رێگری له بهئایدۆلۆژیبوونی لۆژیکی کلاسیسیزم لای ئه‌وان ده‌کات.
ئانتالۆژیا و ئیپیسمۆلۆژیای شیعری کلاسیک ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که پاته‌بوونه‌وه‌ی کۆنهسهرچهشنێکی ناوه‌ندی ته‌نیا بۆ جوانی یان هه‌ندێ ئایدیای گشتی نییه؛ واته بنه‌ماکانی ئوستووره‌ی کلاسیک له هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م چه‌شنه ئه‌ده‌بییه‌دا په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه و روانگه و ئه‌زموونی مرۆڤی کلاسیکی پێ بهرسازداوه. لێره‌دایه که ده‌توانین ده‌سته‌واژه‌ی ئایدۆلۆژیای کلاسیک بۆ کارکردی ئه‌م رێبازه له پێکهێنان و ده‌سکاریکردنی ئاوه‌ز و هه‌ست، له رێگای بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانییه‌وه به‌کار بێنین. گوته‌زاکانی “جیهان کۆنهدهوارێکی بێبهقایه”، “چه‌رخی چه‌پگه‌ردی گه‌ردوون”، “هه‌موو گه‌ردوون موڵکی ده‌روێشانه”؛ ” له خۆت دژوار مه‌گره و له ساته‌وه‌ختی ئێستادا بژی(carpe diem)”، ” ده‌وری زه‌مه‌ن هه‌روا بووه و هه‌روا ده‌بێ”، “هه‌ژاری له پاشایه‌تی بایه‌خی زۆرتره”، “هه‌موو جیهان به‌پێی عه‌دل و نۆمۆسی خودایی هه‌ڵده‌سووڕێ”، “خۆشه‌ویستی بنه‌ڕه‌تی ژیانه”، “سه‌ر بۆ چاره‌نووسی نه‌گۆڕ دانه‌وێنه” و…، وه‌کوو بابهتیهاوبهشی شیعری کلاسیک به‌رده‌وام له شێوازی ده‌ربڕینی جیاوازدا پاته ده‌بنه‌وه و رێگا له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵوێست و رووبهڕوونهوهیهکی جیاواز له ئاست هه‌ستی و کۆمه‌ڵگا ده‌گرن. ئایدیای کلاسیک ته‌نیا له شێوازی ئه‌م چه‌شنه ناوه‌رۆک و واتاهاوبهشانهدا راگوێز ناکرێت؛ به‌ڵکوو به‌شی گرنگی په‌ره‌پێدانی ئایدۆلۆژیای کلاسیک له رێگای فۆرم و پێکهاته‌ی شیعرییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. فۆرمیکێشداری نه‌زم و سه‌روا له شیعری کلاسیک‌دا ئامراز یان ته‌کنیکێکی سه‌ربه‌خۆ له ناوه‌رۆک و بێلایه‌ن له ئاست ناوئاخنی ده‌ق ده‌ور نابینێ؛ به‌ڵکوو ئه‌م پێکهاته زمانی و شێوازه ده‌ربڕینه، “ئادۆرنۆ” وته‌نی؛ «نیشتاوه و به‌جێماوی ناوه‌رۆکه» و مودالیته و ئاڕاسته‌ی گوتاری ده‌ق دیاری ده‌کات.هاوئاهه‌نگی وهاوسه‌نگی کێش و سه‌روا و به‌یت و به‌نده‌کان ریزبه‌ندیی گوتاری شیعری به‌ره‌و حه‌قیقه‌تێکی ناوه‌ندی رادهنێت، ناوه‌ندێک که به‌پێی بنه‌ماکانی ئایدیای کلاسیک ههستیهاوگرتوویی و تهرازمهندی پێکده‌هێنێ و ئاکامێکی رهزایهتمهندانه به‌رهه‌مدێنێت. مووسیقای ریتمیکی شیعری کلاسیک، له ئاکامیپاتهبوونهوهی به‌رده‌وامدا چه‌شنێک سه‌رخۆشی و سه‌رمه‌ستی لای خوێنه‌ر درووست ده‌کات که به‌پێی وته‌ی ئه‌ره‌ستوو کارکردێکی کاتارسیستی به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌ره‌ستوو له کتێبی بووتیقا(poetics) پێی وایه که ئامانجی شیعر(تراژێدیا) ئه‌وه‌یه که هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ پاڵاوته بکات؛ واته به نواندنه‌وه‌ی رووداوه مهترسیهێنهرهکان(pathos) و له ئاکامیبهدیهێنانی هه‌ستی ترس(phobos) و به‌زه‌یی(eleos)، هه‌ستی ده‌روونی مرۆڤه‌کان بهرهوهاوسهنگی وهاوئاهه‌نگی راده‌کێشرێت.(اوله مارتین،۹۴،ل۹۷) برێشت له ره‌خنه‌ی ئه‌م پره‌نسیپه ئهرهستووییهدا پێی وایه کاتارسیس وهاوشوناسیی ده‌روونی به‌رده‌نگ له‌گه‌ڵ فه‌زای ده‌قدا، مه‌ودای ره‌خنه‌گرانه(distansiation) ده‌سڕێته‌وه و له رێگای چه‌شنێک دیهاوێژی ده‌روونی و پاڵاوته‌کردنی سۆز و مه‌راقه‌کانی مرۆڤ، درگای ئاوه‌زی ره‌خنه‌گرانه داده‌خات و رێگایهاوئاههنگی و چێژپهرستییهکی رهزایهتمهندانه ئاوه‌ڵا ده‌کات.(ژیمنز،۹۳،ل۲۱۶)
شیعری کلاسیک له رێگای نه‌زم و فۆرمیناوهند-ته‌وه‌رانه‌وه، ناوهرۆکێکیهاوگرتوو له گه‌ڵ مۆرفی بازنه‌یی و داخراوی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه؛ هه‌ر بۆیه به‌کارهێنانی فۆرمیکلاسیک له‌م سه‌رده‌مه‌دا له-پێشدا تووشی شکستهاتووه و بێجگه پاتهکردنهوهیهکی وێنا و واتا له-پێش وتراوه‌کان، هیچ داهێنان یان گۆڕانکارییه‌کی جوانناسانه و ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی لێ سه‌وز نابێت. غه‌زه‌ڵی مۆدێڕن و پۆست‌مودێڕن که ئه‌وڕۆکه که‌سانێک سه‌ری خۆیانیان پێ قاڵ کردووه، له بازنه‌ی هه‌مان ئایدیای کلاسیکی ناوه‌ند و پاته‌بوونه‌وه‌دا ده‌سووڕێته‌وه که له‌بنه‌مادا له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی پێشکهوتنگهرانه(progressive) له ئاست زه‌مه‌ن و مێژوو، دژایه‌تییه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه. که‌وایه ئایدیای کۆنباوی کلاسیک له قاوغی فۆرمیسواوی نه‌ریتیدا، ئیتۆس یان چه‌شنێک ئاکارمهندی و جۆری نیشته‌جێبوون له زماندا به‌رهه‌م دێنێت که چه‌مکی پاژ و پچڕپچڕ له‌هه‌مبه‌ر چه‌مکی گشتیدا، زمان و ده‌ربڕینی رۆمانسیانه، حه‌ماسی و عیرفانی له‌هه‌مبه‌ر زمان و ده‌ربڕینی پۆلیفۆنیکی مودێڕندا، پاته‌بوونه‌وه‌ی کڵیشه‌یی شێوزه‌کانی خه‌یاڵ و سه‌ناعاتی باو له‌هه‌مبه‌ر نواندنێکی جیاواز و خه‌یاڵێکی دیترانهدا، یه‌کگرتوویی نه‌زمی“شوێن-کات” و جیهانی ده‌ق له‌هه‌مبه‌ر دابڕان و داپچڕانی ریزبه‌ندیی “زه‌مه‌ن-فه‌زا”دا، و…جێگیر ده‌کات و به‌م چه‌شنه رێگا له هه‌ر چه‌شنه نوێبوونه‌وه و نوێخوازی له لۆگۆس و فۆرمیشێعریدا ده‌گرێت. کلاسیکبازان پێیان وایه که ته‌واوی حه‌قیقه‌ته‌کانی جیهان به روونی و راشکاوی وتراوه و چیدی ئێمه ناتوانین وه‌کوو به‌رهه‌مهێنه‌ری حه‌قیقه‌تی تازه ده‌ور ببینین؛ بۆیه “ئالێن فۆرنیه” کلاسیکێکی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت«خاڵی سه‌رنجڕاکێشی ژیانی به‌شه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌موو شتی گوتراوه و هیچ شتێ به‌ته‌واوه‌تی فام نه‌کراوه، که‌وایه حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌بێت له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا دووپات ببنه‌وه.»؛
ئه‌م رسته‌یه به وته‌یه‌کی ره‌خنه‌گری ئاڵمانی “گتشێد” ته‌واو ده‌بێت که پێی وایه «سرووشتی مرۆڤ و توانستی زه‌ینیی، هه‌ر ئه‌و شته‌یه که دووهه‌زار ساڵ لهمهوپێش هه‌بووه، که‌وایه رێگای چێژبردنی شیعریی-ش ده‌بێ هه‌ر وی بێت که رابردووه‌کان به درووستی هه‌ڵیانبژاردبوو.»
ئه‌مه له حاڵێکدایه که سهردهمیمودێڕن له مه‌ودای که‌متر له دوو سه‌ده‌دا چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی چه‌ندهه‌زارساڵه‌ی ژیاری مرۆڤایه‌تی ده‌سکه‌وتی فه‌رهه‌نگی و زانستی به‌رهه‌مهێناوه.
له ئه‌ده‌بی رۆژئاوا تێکشکاندنی نهزمیئێلێکساندێرن(۱۲خشتهکی) له لایه‌ن سهمبولیستهکانهوه و هه‌روه‌ها تێکدانی نهزمیتونالی موسیقایی(tonal) له لایه‌ن “شۆێنبێرگ”ه‌وه(atonal) توانی درگا له رووی داهێنانی نوێ له ئه‌زموونی هونه‌ریدا بکاته‌وه؛ له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئایدیای کلاسیکی جوانیناسانه تووشی داڕووخانهات و له ره‌وتی ئازادکردنی فه‌رهه‌نگیدا، یاسا و رێسای له‌پێش ئاماده‌ی دامه‌زراوه‌ی هونه‌ر گۆڕدرایه‌وه بۆ یاسا و رێسای خودی هونه‌رمه‌ند. تێکچوونی ئایدیای کلاسیک واته داڕووخانی ئه‌زموون(destruction of experience)، درگای له رووی ته‌واوی دیارده ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کاندا کرده‌وه. بێنیامین پێی وایه بوودلێر به هه‌ستکردن به‌م بۆشاییه نه خۆی به‌ده‌سته‌وه دا و نه‌ش به‌ره‌و رابردوو پێی ههڵنایهوه؛ به‌ڵکوو به داهێنانێکی فۆرمیک شۆک و زهربهتهکانی نه‌مانی به‌ستێنی ئه‌زموونی ده‌روونی کرده‌وه و توانی پراکتیسێکی شیعریی جیاواز به‌رهه‌م بێنێت. ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردیهاوشێوهی موسیقای کلاسیکی کوردی گیرۆده‌ی ده‌زگای چوارچێوهمهند و نه‌گۆڕه که ته‌نیا هه‌نێ میلۆدی و ئاهه‌نگی تایبه‌تی تێدا پاته ده‌بێته‌وه و تاکوو له‌و چوارچێوه داسه‌پاو و ناوه‌ندگه‌رانه رزگاری نه‌بێت هیچ لۆگۆس و پاتۆسێکی جوانناسانه‌ی نوێی لێ نایه‌ته به‌رهه‌م. ئایدیای کلاسیک له پانتایی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا تووشی نوشووستیهاتووه و ئه‌وانه‌ی هێشتا هه‌واڵی کاره‌ساتیان پێ نه‌گه‌شتووه خه‌ریکن سه‌رخۆشانه له‌سه‌ر مه‌داری نه‌زم و ناوه‌ند پێده‌که‌نن؛ غافڵ له‌وه‌ی دێوه‌زمه‌ی بۆشایی و نه‌مان له به‌ر ده‌رکه چاوه‌ڕییه و درگا ده‌کوتێ. مانیفێستی دژه کلاسیک به پێچه‌وانه‌ی فۆرمولاسیۆنی “عێلبه‌گی جاف”ی که پێی وایه هه‌موو شتێ تۆمارکراوه و به‌رده‌وام پاته ده‌بێته‌وه(هه‌روابووه و هه‌روا ده‌بێ)؛ پێی وایه که هیچکات وا نه‌بووه و قه‌دیش وا نابێ. ئه‌م مانیفستۆیه رووخانی نه‌زم و ریزبه‌ندیی ئایدیای کلاسیک نه‌وه‌ک خه‌سار به‌ڵکوو له‌چه‌شنی ده‌رفه‌تێکدا دیتۆته‌وه که له پانتایی بۆشاییهکهیدا ئایدیای هونه‌رمه‌ند و فۆرمینوێی هونه‌ری سه‌رهه‌ڵدێنێ. چیتر “Classicus” نه ئاوه‌ڵناوێکه بۆ لۆگۆسی ئاسمانی و نه وه‌سفێکه بۆ چینی سه‌رده‌ستی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی زه‌وینی، نه‌ش پاته‌بوونه‌وه‌ی رێسای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بهناوهنددانراوه ئه‌رکی بهرههمیئهدهبیی کوردییه؛ کلاسیکووس لانی که‌م له به‌یانی دژهکلاسیکدا ناوێکی ره‌مزییه بۆ شکست و دارووخانێکی بنه‌ڕه‌تی: داڕووخانی ئه‌زموون.
سه‌رچاوه‌کان:
اسکیلئوس، اوله مارتین(۱۳۹۴) درآمدی بر فلسفه و ادبیات، ترجمه محمد نبوی، تهران: نشر آگه.
آقایانیچاوشی، لیلا و حسینی، مریم(۱۳۹۳) بازخوانی مفهوم کلاسیک شارل سنتبوو، در فصلنامهی تخصصی نقد ادبی، سال هفتم، شماره ۲۸، زمستان، ص‌ص ۲۹-۱۱.
آگامبن، جورجو(۱۳۹۰) کودکی و تاریخ(درباره‌ی ویرانی تجربه)، ترجمه پویا ایمانی، تهران: نشر مرکز.
بینه‌نده، مه‌سعوود(۱۳۹۳) کۆنهڕووخێن، بونیاتی تازهدانهر(گۆران، شاعیرێکی بتشکێن)، ماڵپه‌ڕی قه‌ڵه‌م.
ژیمنز، مارک(۱۳۹۳) زیباشناسی چیست؟، ترجمه محمدرضا ابولقاسمی، تهران: نشر ماهی.
نیچه، فردریش(۱۳۸۶) غروب بتها، ترجمهی داریوش آشوری، تهران: انتشاراتِ آگاه، چاپ دوم.
الیاده، میرچاد(۱۳۹۰) اسطورهی بازگشت جاودانه، ترجمه بهمن سرکاراتی، تهران: نشر طهموری.
*حه‌وته‌نامه‌ی سیروان؛ ژماره‌کانی ۸۹۸ & 899، ۱۳ و ۲۰ی خه‌رمانانی ۱۳۹۵ی هه‌تاوی
