چهارشنبه , ۲ آبان ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / من له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له‌ دایك بووم /ریچارد براتیگان/ وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: باوه‌ڕ مه‌عرووفی

من له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له‌ دایك بووم /ریچارد براتیگان/ وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: باوه‌ڕ مه‌عرووفی

 

photo_2016-10-27_23-03-21

ریچارد براتیگان (Richard Brautigan) ساڵی ۱۹۳۵ له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. ساڵی ۱۹۸۴ خۆی كوشتووه. براتیگان ئه‌ندامی‌بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی بیت (Beatnik) بوو. نۆ ڕۆمان و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێك و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌شیعری لێ بڵاو بووه‌ته‌وه. شیعره‌كانی دژه‌باو و نوێخوازانه‌ن؛ هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی شیعری‌هایكو (Haiku)ی ژاپۆنیان پێوه دیاره.

 

 

شیعری دڵداری

چه‌نده خۆشه

به‌یانیان

به تاقی ته‌نیا له خه‌و هه‌ستی و

ناچار نه‌بی

به كه‌سانێك بڵێی خۆشم ده‌وێن

كاتێك چی‌دی

خۆشت ناوێن.

 

 

ڕه‌نگ وه‌ك ده‌ستپێك

باسی عه‌شق مه‌كه

حه‌ز ده‌كه‌م بمرم

له ناو بسكی كاڵی تۆدا

 

 

دۆزینه‌وه

خونچه‌ی كوزێك پشكووتووه

وه‌ك كریستۆف كلۆمب

كه‌وشه‌كانی داكه‌ندبێ.

 

چی له‌وه جوانتره

قیتكه‌ی به‌له‌مێك

سه‌ر له جیهانێكی تازه بسوێ؟

 

 

كڵاوه‌كه‌ی كافكا

كاتێك باران وه‌كوو‌هاوه‌ن

به‌سه‌ر سه‌رباندا داده‌باری،

قاپێك به‌سته‌نیم خوارد

كه ده‌تگوت كڵاوه‌كه‌ی كافكایه.

 

 

له ناوه‌ندی ته‌كنه‌لۆجیای كه‌لیفۆرنیا

به من چی ئه‌و هه‌تیوه زۆڵانه

چه‌نده زیره‌كن: من بێتاقه‌تم!

 

له ئه‌وه‌ڵی به‌یانیه‌وه وه‌ك گۆزه‌ی سه‌ره‌وبن ده‌بارێ و

ئه‌من هیچم له ده‌ست نایه.

 

 

۲۰ی سه‌رماوه‌ز

تسی سه‌عات یه‌ك و نیوی شه‌وێ

بۆنی سه‌ری ماسی و كاڵه‌كی لێ دێ.

 

ده‌بێ هه‌ستم

ئه‌وه

به‌بێ عه‌ینه‌ك بنووسم.

 

 

هایكو ئامبوڵانس

له‌ته بیبارێكی شین

له قاپێكی داری پڕ له ساڵاده‌وه

به‌ربووه‌وه:

ده‌ی جا؟

 

 

ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی

ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی

خه‌ڵك خۆشیان له شێوازی بیركردنه‌وه‌ت دێ

به‌و مانایه نیه

كه جه‌سته‌شتیان

هه‌بێ.

 

 

جووتبوون له‌گه‌ڵ سالڤیا

كچێك به مینی-

ژووپێكی سه‌وزه‌وه، نه هێنده‌ش جوان،

به شه‌قامێكدا داده‌گه‌ڕێ.

 

پیاوێكی تاجر ڕاده‌وه‌ستێ و ئاوڕێكی لێده‌داته‌وه

تا سه‌یری قونگی بكا

كه ده‌ڵێی یه‌خچاڵێكی زلی كۆنه.

 

ئێستا ئه‌مریكا

 ۲۰۰,۰۰۰,۰۰۰ كه‌سی تێدایه.

 

 

باران

من له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له‌ دایك بووم.

پیاوێكی مردوو له خانووچكه‌یه‌كی ته‌نه‌كه‌وه‌هاته ده‌رێ

هه‌موو گیانی به گوڵی ڕه‌ش داپۆشرابوو

وتی خه‌ریكه باران ده‌بارێ.

پێت خۆشه ماشێنێكی كۆنه بكڕی

ڕێك وه‌كوو چه‌تر وا بێ؟

په‌نجا دۆلارم دایه.

بڕێكی گاز له ماشێنه‌كه ڕشت و

ئه‌من له‌وێ دوور بوومه‌وه.

كه ئاوڕم دایه‌وه،

ته‌پۆڵك له‌وێ نه‌مابوو

له جیاتی وی كۆشكێكی به‌ناوبانگ.

خانمێكی جوان

له سه‌ره‌وه‌ی تاڤگه‌كه‌وه

ڕاوه‌ستابوو.

بسكی درێژ

وه‌ك ماسی بوو.

پێم وا بێ شابانوو بوو

ئه‌منیش پاشا.

خواحافیز

خواحافیز

 

ریچارد براتیگان/ وه‌رگێڕانی: باوه‌ڕ مه‌عرووفی

یک دیدگاه

  1. ئه م شئعره م له لا زور جوان بوو
    دۆزینه‌وه

    خونچه‌ی كوزێك پشكووتووه

    وه‌ك كریستۆف كلۆمب

    كه‌وشه‌كانی داكه‌ندبێ.

    چی له‌وه جوانتره

    قیتكه‌ی به‌له‌مێك

    سه‌ر له جیهانێكی تازه بسوێ؟
    ده س خوش

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

هفده + یک =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..