دوشنبه , ۳۱ اردیبهشت ۱۳۹۷
خانه / بابه تی کوردی / مێژووی بێ‌سەرەوبەرە یان مێژووی بێ‌لەش خۆبواردنی مانیفێست‌نووسی لە مێژووی ئێمەدا/ رووزبە گیلاسیان/ وەڕگێر: مەحموود محەمەدیان

مێژووی بێ‌سەرەوبەرە یان مێژووی بێ‌لەش خۆبواردنی مانیفێست‌نووسی لە مێژووی ئێمەدا/ رووزبە گیلاسیان/ وەڕگێر: مەحموود محەمەدیان

١-لە نێوەڕاستدا بوونی مانفێست

مانیفێست لە ناوەڕاست دایه.  ناکرێ به نووسینی مانیفێست مێژوو دەست پێ بکرێ بەڵکوو مانیفێست بۆخۆی ئامرازێکه بۆ دوو لەت کردنی مێژوو.  مانیفێست کەلێندەخاته مێژووەوە و خۆی وەکوو جیاکەرەوەی ئەمڕۆ له دوێنێ پێناسه دەکات

٢-رووەو داهاتوو بوونی مانیفێست

مانیفێست رووەو داهاتووە.  مانیفێستیش وەکوو کتێبی پیرۆزی ئایینەکان شتێک یان قسەیەکه بۆ داهاتووان.  مانیفێست بەهەشت و جەهەنەمی‌داهاتوو وێنا دەکات. مانیفێست لە داهاتوو دەدوێ تاوەکوو مێژوو به واتای شتێکی دەسکرد نەوەکوو میراتی وێنا بکا.  تێگەیشتنی ئێمه لە مێژوو تێگەیشتێنێکی ڕابردوویە.  ئێمه لە راستیدا مێژوو به واتای شتێکی کە تێپەڕ بووە تێدەگەین.

٣-نێوبژیوانی مانیفێست

مێژووی ئیمه بێ سەرەوبەرە نییه.  ئەوەی کە مێژووی ئێمه نییەتی جەستەیەکە کە سەرەتا و کۆتایی لێک گرێ داتەوە.  به بۆنەی ئەو نێویژیوانییەی مانیفێستەوەیه کە مێژوو لە ئەمرێکی بێ سەرەبەرەوە دەبێ ئەمرێکی واتادار.  مانیفێست نێوبژیوانی مێژووی رابردوو و داهاتووە.  مانیفێست به بۆنەی به نێوبژیوان کردنی هەنووکه و قەیرانەکانی هەوڵ دەدا مێژووی رابردوو لە داهاتوودا رزگار بکا.  لەو رووە مانیفێست رزگاریدەری رابردووە.

٤-نڤیسار بوونی مانیفێست

هەر مانیفێستێک جیا لە تەوەرەکەی ناچارە خۆی لە چوارچێوەی نڤیسارێکدا دەرببڕێ.  نڤیسار هەر ئەو جەستەیە کە سەرەتا( یا ئایدیا) به کۆتایی(یا ئەنجام) دەگەیێنێ. مانیفێست به خۆ لکاندنەوە به کاغەز، مێژوو لە ئەمرێکی زارەکی و بێ لەشەوە دەکاته ئەمرێکی جەستەیی. نڤیسار لە هەمبەر زارەکی بووندا جۆرێک بەرپرس بوونی مۆدێرنه بۆ خۆدەربڕین لە رێی ئەمری نووسراوەوە. لێرەدا نڤیسار ئەمرێکی سەرکوتکراو و بێ‌ئاگا لە هەمبەر ئەمری زارەکیدا نییه بەڵکوو تەنیا فێڵێکی مۆدێرنه کە دەیهەوێ بەڵێنێکی نووسراوەیی لە تەوەری خۆی وەربگرێ. نڤیسار هەر ئەو دانپێدانانه نووسراوەیی و بەڵگەمەندەیه. دەبێ بنووسی و نووسراوەکه واژۆ بکەی. دەبێ ئەم سەرەتی بوون بەسەر نووسینه وەکوو شێوەیەکی پۆلیسی فام بکەی کە دەیهەوێ به نووسین خۆی به دیتران و به خۆی بناسێنێ و گوزارشت بکا.

٥-بەیاننامە نەبوونی مانیفێست

ئەوەی لە مێژووی ئێمەدا به داخویانی تەرجەمە کراوەتەوە دەگەڕێتەوە سەر تێگەیشتنێکی وەدیهاتوو لە مێژوو نەک مێژووی لە حاڵی رووداندا. ئیمه بەیاننامە دەنووسین کە لەوێدا مێژووی پێشهاتوو ئیدانە بکەین. بەو نووسینه دەمانهەوێ گوناهی مێژووی خۆمان بشۆینەوە. لێرەدا نڤیسار جۆرێک تۆبەنامەنووسی تۆڵەئەستێنانەیه. مانیفیست دەیهەوێ ببێژێ کە مێژووی ئێمه لە ئەمڕۆ و هەنووکەدا چ تایبەتمەندییەکی هەیه کە لە مێژووی جیا کردۆتەوە و ئەو هەلەی بۆ رەخساندووه کە بۆخۆی مێژووەکەی بنووسێتەوە. ئەم نووسینه رووە و داهاتووە.

٦-خۆ بواردنی مانیفێست لە مێژووی ئێمەدا

خۆبواردن لێرەدا بە واتای نەرەخسان نییه بەڵکوو به واتای روو وەرسووڕاندنه. ئەوەی لە کاریک خۆ دەبوێرێ بەو هۆیه نییه کە ناتوانێ ئەنجامی‌بدا بەڵکوو بەو هۆیەیه کە رووی لێ وەرسەووڕاندووە. روو وەرسووڕان جۆریک لە بێ ئاگایی دەگێڕێتەوە. روو وەرسووڕان پشت تێکردنه.

تێزی سەرەکی ئەوەیه:لە ساتێکی تایبەتەوە ئێمه مێژووی خۆمان لە دەست داوە. مێژووی ئێمه تازه هی خۆمان نییه. چەمکگەلی مێژووی ئێمه واتای خۆی لە سەرکەوتن و شکەستی مێژووی ئەویتردا دەپشکنێ. ئێمه لە دڵی مێژووی ئەویتردا بیر دەکەینەوە،ئەو شتەی کە دەتوانێ تەنیا شانۆی بیرکردنەوە بێ. لەم ساته تایبەتەوە ئێمه به لە دەست‌دانی مێژووی خۆمان به کۆتایی گەیشتووین.

ئێمه لە رەوتی ئاڵ‌وگۆڕەکانی مێژووی ئەویتردا لە وێستگەگەلی دیاری کراو،بێ هەواڵ،چاوەڕێ شەمەندەفەرە تێپەڕبووەکانین. ئێمه وەکوو زارۆیەکی ڕژد رەوتی ئاڵ‌وگۆڕەکان پەیجۆری دەکەین و هەوڵ دەدەین به تێکۆشانێکی زێدە،خۆمان لەگەڵ دوایین مۆدەکانی بیرکردنەوەی رۆژ تەریب بکەین. مێژووی ئێمه به لە ناوچوون لە ئەوەیتردا حوکم دراوە. ئیمه مێژووی خۆمان قوربانی کردووە. لەم مێژووە قوربانی کراوەدا چۆن دەتوانین هەوراز و نشوێک به نێوی خۆمانەوە تۆمار بکەین. ئەم مێژووە نەزۆکه کە تەنیا دەتوانێ تووی خۆی لە دەرەوەی منداڵدانی خۆی پەروەردە بکا و زاوزێ بکا چۆن دەتوانێ مانیفێست بنووسێ؟

مانیفێست نێوەنجێتییه نەک داماو بوون.  مێژووی ئێمه نێوەنجی نییه. مێژوویەک کە لە تان و پۆ کەوتووە ناکرێ بیکەیه دوو باڵ. مێژووی ئێمه رووەو داهاتوو نییه. مێژووی ئێمه رووەو رابردووی تێپەڕبووی مێژووی ئەوەیتره. داهاتووی ئێمه چاوەڕوانیی مێژووی ئەوەیتره. چاوڕێی ئافراندن و داهێنانی نوێی مێژووی ئەویترین تاوەکوو چاوچنۆکانه بیخەینه ژێر رکێف و وەکوو شاخی گایەک بیکەینه سەرمان. لەم رووەوە تەنیا دەتوانین لەگەڵ مێژووی پێشهاتوو و مانیفێستی نووسراوەی ئەوەیتر رووبەڕوو بین. ئێمه هیچ چەمکێکمان نییه کە واتاکەیمان لە مێژووی ئەویتر وەرنەگرتبێ. ئەمه بەرهەمی‌بێ‌ئاگایی ئێمەیه لە مێژووی خۆمان و ئەزموون کردنی پرسەکانی خۆمان به وشه و ئاوەز و هزری ئەوەیتر. ئێمه ناتوانین مێژووی خۆمان به وشەگەلێک جگه لەوەی کە دیتری سازی کردووە پێناسه و پەسن(وەسف) بکەین. ئەم شەڕە لەسەر کەڵک وەرگرتن لە وشە یان بوونی سات و سەودا نییه بەڵکوو لەسەر چەک کرانێکی رەسەنه کە به پاته کردنەوەی بۆگەنەکەی زێدەتر ئاسایی دەبێتەوە.

من بەرهەڵستکاری لەڕادەبەدری وەرگێڕانم. هەڵە مەکەن،من ناڵێم نابێ دەقی سەرەکی بخوێنرێتەوە،به هەڵکەوەت ئەم خوێندنەوەیه سەرەکیترین پێداویستییه بەڵام من به چڕی لەو بڕوایە دام وەرگێڕان و پێداگری لەسەر بیر کردنەوە لەسەر بنەمای وەرگێڕان دەبێته هۆی ئەوەی کە زیاتر لە بیرکردنەوە دوور بکەوینەوە. ئەمه جۆرێک پواوی لەسەر خۆی زمانی فارسییه کە ئێمه دەکاته بەرخۆری تێرنەخۆرەی هەموو چەشنێک لە پۆز و قسەی بێ سەرەوبەرە. ئێمه به وەرگێڕان زمانەکەمان لە کیس دەدەین. ئێمه لە جیاتی تیۆریسازی دەبینه تماشاچی تیۆرییەکان. نازانم ئەم کەوانەیەم بۆ لێرە و لە ئێستادا کردۆتەوە بەڵام لەو بڕوایەدام کە کەسێک دەبێ لە شوێن و کاتیکدا ئەم کەوانە کراوەیه دابخا.

ئێستا دەتوانم تامەزرۆیی لاساییکەرێکی دیکه وێنا بکەم:وەرن مانیفێست بنووسین. وەرن به هۆی مانیفێستەوە بپەیڤین. بەڵام لە مێژوویرکی بی نێوەنجیدا ئەم مانیفێسته هیچ شتیک نییه جگه لە کۆپی کردنی مێژووی ئەویتر. بێ ئەوەی بمهەوێ رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ نووسینی مانیفێست رەچاو بکەم ناچمه ژێر رکێفی ئەم سەرقاڵییه گەمژانەیه کە پێداویستی نووسینی مانیفێست بە ئیرادە به نووسین یان نووسران لە قەڵەم بدرێ.

٧- ئیمکانی مانیفێست نووسی لە مێژووی ئێمەدا

دەبێ نێوەڕاستی مێژووەکەمان به سەرەتا و کۆتاییەکەیەوە گرێ بدەین. به نەفرەتەوە هەڕەشه لە رابردوو و داهاتوو بکەین. ناوەنددار کردنی مێژوو بەرهەمی‌هەوڵێکی تێپەڕبوو لە بازنەی بەرهەمهێنانی دیاری کراو(ئەدەبیات،شێوەکاری،مۆسیقا،سیاسەت)ه که دەتوانێ بۆ بەرهەمەکانی خۆی مێژوویەک جێ بکاتەوە. ئەم مێژووە بەرساختییه یەکەم مەڵاتێکه که دەکرێ خشتەکانی مانیفێستی لەسەر دابنرێ. مانیفێست به پێکانی ئەم لەشەیه کە دەتوانێ وەک نووکی پەیکانێک لێی تێپەڕ بێ و بیکا به دوو لەتەوە. مانیفێست ئاماژه به ئەزموونی خۆی دەکا،ئاماژه به جیاوازی ئەم ئەزموونه لەگەڵ واقیع و خەیاڵی داهاتوویەک که واقیعی هیچ شتێک نەبێ جگه لە ئەزموونی تێپەڕ کراو.

مانیفێست نووسی کرجدەوەیەکی به کۆمەڵه که به هۆی کرێکارانی ئەو بەستێنه بەرهەمهێنەرانەیەوە دەئافرێنرێ. ئەوان به هۆی تێکەڵکردنی خۆیان لەگەڵ کار و بەرهەمەکانیان دەتوانن بەسەر سێحری بەرهەمهێنانی بەردەوام و مەسرەفی بێ کۆتایی خۆیاندا زاڵ ببن و رێگەی دەکارچوونی خۆیان دەست‌نیشان بکەن. ئەگەر مەنتقیی ویشکی دەوران. پێشهاتی هەر شت و هەر کەسێکی لەسەر دەکارهێنانی ئەو بنیات ناوە،ئەگەر ناچارین که دەکار بکرێین،وەرن وەکوو سیانۆر دەکار بکرێین. دەکارچوون وەکوو سیانۆر نه وەکوو شۆکۆلاتی قەندییه کە دەبێته هۆی داڕمانی مەنتقیی بەرهەمهێنان-دەکارکردن.  

_____________________

حەوتەنامەی سیروان،ژمارەی ٩١١، ساڵی هەجدەهەم, شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥

 

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

سه × 1 =

قالب وردپرس پوسته وردپرس