جمعه , ۲۶ مرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / نەمردن لە پەراوێزەکانی دراوسێ دا / قادر نیازی

نەمردن لە پەراوێزەکانی دراوسێ دا / قادر نیازی

 

gia00

 

وەهمی‌پیلان بۆ دراوسێ ترین مردن

سمت کە لە زمانەوە

زەدەو ڕابردوو دەڕوا

شەوێک لە شەوەکانی من زستانە و

داوەڵ وەکوو دونیا دامدەپۆشێ….

نیگەرانتم و ئەگەر بە کاتی وەکوو سەیر بم

دەوروبەرم شۆخی بە کەس ناکا زمان

دەڵێ:

یا کە شاعیر لە زمانەوە بۆ سمت ڕات دەدێرم بەرەو هەرکوێ

ئەگەر زستان وەک داپۆشین تاکوو کاوڵ بم بە داوەڵ.

ئەوە قودرەتی خەمی‌جغزەکان مەخۆ

کە دونیاش زەرەرێکە پێکەنین کردوویە

ڕامبوێرە ئەگەر نەکەوی و تۆ بی؛

من زمانم بەرەو ئێرە بێ و من بم

وا پەزانم حەزێک بەرەو پشتیش بمکاتە پیاو

قاتی بوونێک بوونتر لە هەرچی پێویستە

ئەگەر بوون بێ جارجار بەمیچی ڕابردوو

دراوسێکەمان دەژمێرم

دایکم با لە حەزێکدا کەسێک لەگوناە قاتی کا….

لوول دەخۆم بە لانیکەمدا و

فڵانی ڕۆژهەڵات هەڵاتە..

شکم ئەگەر بە زمانەوە بڕوا

نائومێدی ژنێک فەڕق ناکا

ئەوەتای ئێرەم دانیشتووە و

مەجالێکە بۆ زستان و

شاعیر ئەگەر تێ بگا بە کاتێکی سەیر و ئەسڵەن

ئەزموونێکم لە داوەڵ و

ئەو جغزەم پێویستی بە سەرچاوە نییە کتێب…..

ئەو مانگە خەریکە تێ دادەچێ و

لەنگەر بگرە

ئەگینا ئەگەر بمگرێ لەنگەری عەسرانەی دراوسێ

/مەگەر کێی ……/؟

پاڵ دەدەمە نەهامەتی نیوەبەخت و

نامەرد خەیاڵ لەسەر دەستم ڕامەدێرە

بە هەدەرەوە مەشقی شەوێکم و بەفریوم

با لە پێخەودا دڵۆپەش بکا دراوسێکەم

نەشت ژمێرم هەر زستانە

/ئەگەر لە کوێدا نەتنووسم دەقەومێی/؟

کێ بەکێیە؟

با دونیا لە شێتەکان سەیری ڕابردوو بکەین

/پێم وایە بمناسی/؟

کوفر نییە ژماردن دەڵێی وەکووسەیر دەچێ ئەو ڕاستییە

ئەگەر لە ڕۆژدا بەشوێن پیاوێک بگەڕێم

هەرهەڵدێ بەراوپشت لە جغزێکدا…

باوەڕکە نیشتمانێک برینی شانی زەوییە و

وەک هەڵات هەڵاتی بە ڕۆژ ناچێ…

دەوروبەرم شۆخی بە کەس ناکا ئەو زمانە

یا با دەبم؛ دەبم بۆ تۆ

یا ئەگەر مام/بۆ بمێنم بۆ چارەی خەمی‌جغزەکان/؟

دونیاتر بم لە تەنیایی وەک ڕاکشانی دیوار لە غەیبەتی کۆڵان دا

ئەو ڕۆژانەم ئیزافەکە بە شوێنێک

ئەگەر بە لەنگەرەوە ئێوارە ڕژایە مەحشەر…

____ فەرمووچایی ____           ساردبوومەوە….

خوات نەمگرێ بەو هەراسە کە ڕامبوێری

دراوسێ بەرەبەرە لە ژماردن دەبێتەوەو

تێکەڵ بە سەیرێکیتر دەبم و

دەبم بەکات لە ناو ئەنگۆستەکانت دا….

بوون تر لە هەرچی پێویستە

مەگەر کێ بێ عەسرانەی دونیاودراوسێ؟!!

ئەگەر بەکاتی وەکوو سەیر بم تا ڕوودەدەم وەکوو نەبم..

جارجارحەنجەرە وەهمی‌پیلانە بۆ شەو

/بۆی هەیە کوێرێک لە شاعیر بپرسن/

دیسان سەیرە

خوار لە نیوەی وێنەیەکم دەڕوانی بۆ توکماندنی مەودا

و

سپی ئەگەر بمخوێنییەوە

سەر دەنێمە لاپەڕەیەک وەکوو ئەسڵەن

/تۆ خۆ تەمای ئاوت نییە…/؟

بەرەی لەتم لە شاعیرێ

وەک پەڕانتێز ئاگاداری نیشتمانی سێ بەرەی ڕۆژبەهەڵاتن

پاییز دەژمێرم بۆ کات و

ئەنگۆست بەشی سەیر ناکا….

دراوسێیەک من بە عەیبی مردن دەگری

ئەگەر شێتێک بوو بە گۆڕستانی زەوی…

منیش نامرم

دەبم بەکات وەکوو سەیر….

 

 

قادر نیازی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

یازده − 10 =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..