جەی. دی. سالنجەر
دەشێ
ژیان
گۆشەگیرییەکی ڕەھا و
سەرچڵییەکی بەچێژ
بێ
ئەو دەمەی
ڕووت لە ڕۆژنامەنووسان
وەردەگێڕا
کوڕ و کچە
ھەرزەکارەکان
لە کێڵگەیەکی شینی
شۆفاندا
یارییان بە ڕووناکی
جەستەی سپیان
دەکرد و
لەبەرخۆرەتاوا
بە ڕاکردن
دەتریقانەوە
من
ھۆڵدن کۆڵفیڵدم
تەمەنم حەڤدە ساڵە و
حەزدەکەم
چەشنی
مراوییە کێوییەکان
ئازادبم
بوتڵێک ویسکی سکۆتلەندیم
بەسۆدەیەکی کەسک
خواردۆتەوە و
کڵاوێکی سوورم
لەسەر کردووە و
بە جووتێ
پێڵاوی پێچکەدار
لە شەقامە نارنجییەکانی
نیویۆرک
بەڕاکەڕاک
دەخولێمەوە و
ھەرچەند
خۆم دەدوێنم
زەنگیانەکانی ھزرم
بۆ
کۆ ناکرێنەوە
کووچە زەردەکان
لێوانلێون
لە تارمایی
مرۆڤی
گەوج و دووڕوو
بڕێجار
لە شەقامە بێشۆستەکاندا
باوەش بە کچە ڕەشەکانا دەکەم و
لە قاقای پێکەنین دەدەین
دەزانم
بوون
لە نێوان
تەریکبوون و سەرکەشیدا
جگە
لە
سەرابێکی
پرتەقاڵی
شتێکی تر نییە
پهخشان
دوێنێ
بە مەستی
چوومە
ستۆدیۆکەی
(ئێزرا پاوەند)
(ئێرنست واڵش)
پاڵتۆیەکی ڕەشی
پۆشیبوو
جووتێ کیژۆڵەی
باڵابڵندی
باریک و بنێسی
سپی
لەگەڵا بوون
پێدەچوو
خوشک بن
(ھادلی)
لەبەرخۆیەوە
گۆرانییەکی
غەمگینی دەگوت
(ڕاڵف چیڤەر دەنینگ)
تلیاکی
دەکێشا و
بوتڵە شیری
لە
ھەمنگوای
دەگرت
(ئێزرا)
بە(وێرانەخاک) دا
دەچۆوە
من
دوودڵ بووم
لەترم دەدا
لە بەردەم
وێنە و تابلۆ
ھەڵواسراوەکانی
شێوەکارە خانەدانە
جاپانییەکاندا
وەستام
و
لە پڕ
شیعرێکی
(ساڤۆ) م
خوێندەوە
کەشەکە
سەد دەرسەد
گۆڕا
هاشم سهراج:
شاعیری نوێخوازی باشووری، که له دهیهی نهوهدی سهدهی ڕابڕدوودا وێڕای ئهنوهر مهسیفی، عهباس عهبدوولا یووسف، فهرهاد پیرباڵ و چهند شاعریتر جووڵهیهکیتریان به شێعری کوردی دا و ناویان نا “جوایهز”.
