ژیاننامە و چوارچێوەی ناوەڕۆکی وتارەکە
هانا ئارێنت ناسراو به ژوهانا ئارێنت، ده ڕۆژی ۱۴ ی ئۆکتۆبری ساڵی ۱۹۰۶دا لههانۆڤێر (ئه‌ڵمان) چاوی بە دونیا ھەڵێناوە.هانا سەر بە بنەماڵەیەکی جووله‌که بووە و هه‌ر له ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵییه‌وه له دوو زانستگای ماربۆرگ و فرایبۆرگەوە ده‌ستی به خوێندنی فه‌لسه‌فه و یەزدانناسی کردووە. ئارێنت قوتابی هوسێرل، مارتینهایدگێر و یاسپێرس بووە. لەوانە چاو پێکەوتن بە یاسپێرس کاریگه‌رییه‌کی بەوەجی له‌سه‌ر داده‌نێت. ھانا لە زانستگایهایدێلبێرگ و ده ساڵی ۱۹۲۹دا به‌رهه‌می” چەمکی ئه‌وین ده فه‌لسه‌فه‌ی ئاگۆستیندا”، ده‌نووسێت. ده کۆتاییەکانی ساڵی۱۹۳۳دا بە گژی ڕژیمینازیدا دەچێت و بەر له ڕۆیشتنی(۱۹۴۱) بۆ نیویۆرک، بەرەو فڕەنسە دەربەدەر دەبێت. ده سه‌ره‌تای ساڵی۱۹۵۰دا قوتابێکەی یاسپێرس له دوو زانستگای ئەمریکا، واتە بارکلی و کۆلۆمبیا، کۆنفرانسی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی پێشکێش دەکات. ڕووداوه‌کانی شه‌ڕی دووهمیجیهانی، ڕه‌وتی ژیانی ئارێنت تووشی وه‌رچه‌رخان ده‌که‌ن و هه‌ر به ئەو بۆنهیەوه ده ساڵی۱۹۵۱دا سه‌رچاوه‌کانی تۆتالیتێریسم، ده ساڵی ۱۹۵۸دا بارودۆخی مرۆڤی مۆدێرن و ده ساڵی ۱۹۶۱دا قه‌یرانی فەرھەنگ بڵاو ده‌کاته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مانه ده سهردهمیدوا- نازیسمدا نووسران و بناغەی تێفکرینی سیاسی و فه‌لسه‌فیی ئارێنتن، گەرچی ئارێنت خۆی حەز ناکات بە فەیلەسووف دابندرێت{و دەڵێت}:” من سه‌ر به چوارچێوەی فه‌لسه‌فه‌کان نیم، کاری من[…] تیۆری سیاسییه”. ئارێنت ده ساڵی ۱۹۶۷دا و له نیویۆرک ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه‌ی نوێ بۆ توێژینه‌وه کۆمهڵایەتییەکان(نیو-یۆرک) و هه‌تا کاتی مەرگی،۴ ی دێسامبری ساڵی ۱۹۷۵ له ئەوێ نابزوێت. ئه‌و چوارچێوه زانستی- مێژووییه‌ی تێیدا بهرههمیبارودۆخی مرۆڤی مۆدێرن دەنووسرێت، بۆ تێگه‌ییشتن له ئەو مەبەست و نییەتانەی هۆکاری نووسینی به‌رهه‌مه‌که‌ن، زۆر ژیانەکییە. ((ده ساڵی۱۹۵۷دا شتێکی زەمینی و ده‌ستکردی مرۆڤ، هەتا تەشقی عاسمانی تێپەڕاند)). ئه‌م جۆرە پێشکه‌وته زانستییه وه‌رچه‌رخانێکی ده مێژووی مرۆڤدا تۆمار کرد: ئەم ڕووداوە دە توانایدا ھەبوو توانستی مرۆڤ بۆ پەڕینەوە بۆ واوه‌ی سنووره زهمینییەکان و دۆزینه‌وه‌ی ئەو شوێنانەی ھێستا ھەر تاپۆی فروسمانیان(Secret) لەسەرە و ماوەی ھەزاران ساڵە ھەوێنی پرسنی، ڕێزلێنان و تەنانەت ترسیشن، ھێماسازی بکات. پتر لە ئەوەش، پێشکه‌وته زانستییه‌کانی ئه‌م دواییانه، بۆ نموونه، تەکنیکە نوێیەکانی بەرھەمھێنانی دەستکردانە، دەخوازن وا بیر بکه‌ینه‌وه مرۆڤ دە دواڕۆژێکی دوور یان نیزیکدا، بە ھۆی بە ئاگا بوون لە{ساتی} چاو بە دونیا ھەڵێنان، ژیان و مردن له‌سه‌ر زه‌وی، خۆی لە سنوورەکانی ئەم بارودۆخەی ھەیە و بە ئەو جۆرەی خۆیشی تێیدا ھەیە، بپەڕێنێتەوە. بەسەر ئەمەیشەوە پێگەیشتوویی و بازدانی لە ئەم چەشنە، ده‌توانێت به‌ره‌و ترازان و ھەڵدێرمان بپێچێتەوە، چونکه له لایه‌ک، چ کەسێک لێی ڕوونە چاومان بە چ جۆرە دۆزینەوەیەکیتر دەکەوێت و ئەو دۆزینەوانە دەکەونە بەردەستی چ کەسانێک و له لایهکیترەوە، مەترسی بێرەدا دێت مرۆڤه‌کان بکەونە بەر چەنگی ئەو زانسته‌ی ھەر خۆیان وەبەریان هێناوه، واته ببنه کۆیله‌ی کار- زانیی(savoir-faire) تەسەلی خۆیان. ترسێکیتر کە ھانا ئارێنت بە دژییەوە ھۆشیارن دەکاتەوە و دە پەنا کردەدا تارمایی ئەم مەترسییە کەم دەکاتەوە، سەرھەڵدانی دیاردەی” تەریکایەتی”یە(Automatisation). ده واقیعدا، ئه‌گه‌ر بە ڕاست دەربچێت که پێشکه‌وته تەکنیکییه‌کان ده ڕەوت و گەڕیانی ئەو ده‌یانه‌ی دواییدا، بە گەشە و بازدانێکی زۆر گرینگ‌یان زانیوە و دەبەردان جێگا بە چالاکیی کار چۆڵ بکەن، دوا جار ھەتا ئەو ڕادەیەی ئەم پێگەیشتوویی و باز دانە لە گومانێک بەدەر نییە و ھیچ بە قازانجی واقیعیەتی باو نییە و بێرەدا کە ئارێنتیش دەڵێت کار کردن بۆ گوزەرانی ژیان، مانەوە و تاک بە چەشنی تەویر(espèce) واجبە، ئەم بازدانە پێش لە چالاکیی کار ناگرێت. بە پێی قسە بە وەجەکانی ئارێنت، نووسەری بارودۆخی مرۆڤی مۆدێرن،دە بەرھەمەکەدا” بەدەر له بیرکردنه‌وه له ئەو شته‌ی وا خەریکین دەیکەین”، ڕانانێت، بە دواشیدا بێ چاوپۆشی کردن له تێفکرینی ئارێنت، ده‌توانین بانگەشە بکەین که مەبەستی ئەم ڕۆنانە پێگەی سەرەکی و بنەڕەتی چالاکییهکانمانە و بە ئەم شێوەیە مانایه‌کی زۆر گرینگتر له ئەوه‌ی بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه لەخۆ دەگرێت.
پێشه‌کی
ئەو شاچهمکەی بیرۆکه‌ی ئارێنت سەروبەر دەکات، بە ” ژیانی دامەزراو لەسەر کردە”(la vita activa) دەرچووە. ئه‌م چه‌مکه باس له سێ چالاکی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ ده‌کات که بریتین له کار، بەرھەم و کرده. کار تێک چڕمساوی پڕۆسه‌ی بیۆلۆژیکی ژیانە، گرێدراوی زەروورەتێکی ژیانەکییە و خۆی ده دیاردەی خولەکئاسای سروشت و نۆژهنهوهی بهردهوامیژیاندا دەچەقێنێت. کار زیندووبوون و مانه‌وه‌ی مرۆڤ بە چەشنی تەویر، گەرەنتی دەکات. مەبەستی سەرەکی لە کار، چه‌مکی حەیوانی زهحمهتکێشە(l’animal laborans) که “ھەست بە ده‌رد دەکات و تووشی ئەسیمیلە بوون” دەبێت. بە ئەم شێوەیە سنوورەکانی چالاکی واوەتر لە کار کردن( ھەمیشە ڕه‌نج و دەردی دەگەڵە) و تێچوواندن(consommer) ناڕۆن. بەرھەم داھێنانی شتی دەستکردانەیە کە پێشکەوتێکی دامەزراو لەسەر ڕیزبەندییەکی کاتی بەدوادا دێت. بەرھەم به هیچ چه‌شنێک، زیندانیی چه‌رخه‌ی بیۆلۆژیکی ژیان نییه و ڕێ به مرۆڤی سازێنەر، واتە مرۆڤی داھێنەری شتی کاتبەدەر دەدات بتوانێت خۆی ده به‌رده‌وامییه‌کی ھەمیشەییدا بھێڵێتەوە که خۆ بە دەست هیچ زەروورەتێکەوە نادات. ئەوە چالاکییەکە ڕێ فرەوان ده‌کات مرۆڤ خۆی له چه‌رخه‌ی سروشت ھەڵاوێرێت و بە ئەم جۆرە خۆی له تەویرەکانیتر بتارێنێت. دوایین چالاکی سەرەکیی مرۆڤ، واتە کرده بە بێ ناوبژی هیچ شتێک پێوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان مرۆڤه‌کان مومکین دەکات. کرده ھاوکات تەعبیر لە چەندفاقیبوون و یەکەییبوونی مرۆڤ دەکات. کردە بە چەشنێک جیاوازبوونی مرۆڤ لە تەویرەکانیتر دیاری دەکات کە ناتوانین قسە لە تاقە مرۆڤێک بکەین، نەخوازە مرۆڤەکان:” فرەیێتی مەرجی کردەی ئینسانییە، چونکه ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌موو یه‌ک جۆرین، واته مرۆڤین، بێ ئه‌وه‌ی کەس خۆی ده‌گه‌ڵ که‌سێک که ژیانێکی ڕابواردووە، ھەیە و دەژیت یان ئێستا چاوی بە دونیا ھەڵنەھێناوەهاوچەشن بێت. دە بنەدا وشه‌ی کار هه‌میشه تێکەڵی ده‌رد، ئازار و کوێرەوەری بووە. بێرەدا وشه‌ی لاتینی Tripalium ئاماژه به ئامێریک ده‌کات که بۆ ئه‌شکه‌نجه‌کردن که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه، ھاوتای ئەم باوەڕە نەرێیە دە زمانەکانیتردا وەک زمانی ئه‌لمانی Arbeit ه، بە مانای ماندوویەتی و ده لاتیندا دوو وشه‌ی labor,labi دەگرێتەوە کە مانا یەکەمەکەیان (Tripaluim) دەبێتە لەسەر بار خزین. ڕاسته که کار خۆی لە بەرھەم و کرده ھەڵداوێرێت و ھەروەھا ڕاستە کە چاخی مۆدێرن( دەستپێکی لە سەدەی حەفدە بووە) زۆر بە ڕێزەوە لە کاری ڕوانیوە، بەڵام شیکارییەکەی ئارێنت دێت بە گشتی چوارچێوەی پێگەیشتوویی تیۆریک و پراتیکی ئەم چالاکییە ده ڕەوتی مێژوودا باس دەکات. بێرە دایە ده‌زانین پێگە و مانای چه‌مکی کار، بە تایبەت ده سه‌رده‌می‌که‌ونارادا چ بووە و چۆن نائاگایی کۆمه‌ڵگای مودێرن لە حاست زەروورەتی بیۆلۆژیکی کار مه‌ترسییه‌که بۆ دواڕۆژی مرۆڤایه‌تی. لە ئەمەیش زیادتر، بە دانانی ئۆبژەی سەر بە تێچوون لە جیاتی ئۆبژە باو و ئاساییەکان( ھەروەھا بە ئۆبژه‌کانی جیهان ناوی دێت) و بەدواشیدا تەوسیفکردنی تەسەلی داھێنان دە ناخی پڕۆسه‌ی نا-بەردەوامێتیدا کە ژیانی مرۆڤ دادەبەزێت و مەرەدێکی ڕۆژانەیی و فیڕۆخوازانەی بەسەردا دەکەوێت، ڕیسکە وجودییەکانی فرەیێتی بەرھەمەکانی کار شی دەکەینەوە.
ڕوانگه‌ی که‌ونارایی لەمەڕ کار
ئەلف/ بارودۆخی کرێکار
ده سه‌رده‌می‌که‌ونارادا و بە تایبەت له لای نووسەرە کلاسیکییهکانەوە، کار وه‌ک پێوه‌ری هه‌ژاری و نه‌داری ھاتۆتە ئەژمار. ده ڕاستیدا، کار(pomos) و هه‌ژاری دوو چه‌مک و زاراوەی ئەسیمیلەھەڵگر بوون و بە ھیچ ڕێیەکدا زەمانەتی کۆکردنه‌وه‌ی سامان و دیاریکەرەوەی ئه‌و که‌سانه نەبوون کە ئه‌ربابی خۆیان نه‌بوون. ئارێنت ئەو وشانەمان دەھێنێتەوە بیر پێشتر ئەفلاتوون ده کتێبی کۆماریدا دەکاری کردبوون. به پێی ئه‌م وشانە، حەیوانی زه‌حمه‌تکێش(ὁ πόνο)، کە دیلی به‌رده‌ستی زەروورەت و جەستەیەتی، ناعیلاج دەروەست بە سروشتی{ئینسانی} خۆیه‌تی. لە لایەک، کرێکاران ئیدی مرۆڤ نین چونکه لایەنی حەیوانی جەستەیان به‌سه‌ر ژیانیاندا زاڵه و بە ئەم جۆرەوە ” پەکی” مرۆڤەکان دەکەوێت” بتوانن لایەنی حەیوانی جەستەیان بەرزەفت بکەن”. به پێی ڕوانگه‌ی ئەرەستو، ژیانێکی باشی بە دوور لە کار: ژیانێکی باش و دامەزراو لەسەر فەزیلەتە، ژیانێکی شارمهندانهیه، ژیانێک به دوور له ده‌رد و ئازارەکانی کار، بێ بەری لە خۆ بەدەستەوەدان و سەردانواندن بۆ ڕەوتی بیۆلۆژیک. له لایهکیترەوە، کۆیله‌کان لەبەر هۆکارێکی تایبەت ڕاده‌گیران: نه‌ک ئه‌وه‌ی سامان و دارایی تایبەتی ئه‌ربابێک بووبن، بۆیە ڕادەگیران کارەکەیان بەسترابۆوە بە جەستەیان و حوکمیچالاکییەکی بێ پشوودانی جەستەییان بەسەردا سەپابوو. ڕوانگەی که‌ونارایی پێوەندیدار بە کار لە حاست ئه‌م تەرزە کاری جەستەییە ناوی بە باشی دەرنەچووە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دژ به ده‌مارگرژیی مۆدێرن، ئارێنت وە بیرمان دەھێنێتەوە به پێی باوه‌ڕی که‌وناراییه‌کان کۆیلە وەک کەس، ھۆکاری بە سووک دانانی کار نەبووە؛ ئه‌م بە سووک دانانە بە خاتری سروشتی خزمەتکارانەی چالاکییه‌که‌ی بووە. به گوتەیەکیتر، ئه‌وەی که‌وناراییه‌کان بەسووکیان دادەنا، کۆیله‌کان نه‌بوون، به‌ڵکوو سروشتی ئه‌و کار و چالاکییە بوو دەکرا، کاری جەستەیی. ئا بێرەدا کۆیلایه‌تی شەرعیەتی پێ دراوە و حەیوانی زه‌حمه‌تکێش ده چالاکی خۆیدا، ده‌گه‌ڵ تەویرەکانیتر تێکه‌ڵ ده‌بێت و ئەمە تەنیا ڕێگایەک بووە پێیدا شارمه‌ندان کار لە ژیانی خۆیان بسڕنەوە.
کار وه‌ک چالاکییه‌کی تایبه‌تی
ده جیهانی که‌وناراییدا مرۆڤ بۆیه مرۆڤه ژیانێکی کۆمەڵایەتی هه‌یه. کۆیله‌ش تەنیا فڕی بە پانتایی تایبەتییەوە ھەیە. ئنجا لە ئەو کاتەوە وشه‌ی تایبه‌تی مانایه‌کی ئەوتۆی پێوە دەلکێت: تایبەتی بە مانای ”بەرزترین و ئینسانیترین لێھاتوویی و توانست”. پانتایی گشتیش تەعبیر لە دوو مانا دەکات: یه‌که‌م، ئەم بابەتەی به تایبه‌تی دە ئەم مەیدانەدا سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، ھەر ئەو شتەیە لەوانەیە بە گشتی ببیسترێت و ببیندرێت. دووه‌م، ئەم جیهانەیە که بە پێچەوانەی جیھانی تاکەکەسی، ھەموومان تێیدا بەشدارین و جیهانیهاوبهشی هه‌مووانه. که‌وناراییه‌کان خۆیان ھەتا ڕادەیەک ئاوڕیان وە پانتایی تایبه‌تی دابۆوە. دوو پانتایی گشتی و تایبه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی شاره کهوناراییەکانەوە لێکتری جودا دەبنەوە و فەزیلەت وێڕای حوزووری ئه‌ویتر، ده پانتاییگشتیدا خۆی ھەڵدەنێت: ھەبوونی خێزان، مه‌رجی سەرترێتی(exceller ) و فەزیلەت نەبووە، بەڵکوو گرینگ ئه‌وه بووە شارمهندەکان ناسیبایانی. کار کە چالاکییەکی پێوەندیدار بە کۆیلەیە و دە بنەڕەتدا سەر بە پانتایی تایبه‌تییە، بەردەوام لە لایەن ژن و پیاوەوە دەکرێت، به‌ڵام سروشتێکی جیاوازی ھەیە. ده ڕاستیدا، پیاو وەک سه‌رۆکی خێزان(pater familias) ھێمای دابینکردنی پێداویستییه‌کانی بنەماڵە و پاراستنی سامان و دارایی خێزان بووە و کاری ژن ته‌نیا بە ماڵ و منداڵ ڕاگەیشتن بووە. هه‌م ژن و هه‌م پیاو دیلی به‌رده‌ستی زەروورەتێکی بیۆلۆژیکن، بۆیه ناتوانین قسه له ئازادیی چالاکییه‌کان بکه‌ین:” کۆمەڵەی ئاسایی و سروشتیی خێزان، دە ئاکامدا، بە ھۆی زەروورەتێکەوە سه‌ری ھەڵداوە و ھەر ئەم زەروورەتەش تەواوی چالاکییەکانی خێزانی دیاری دەکرد”. بە ئەو جۆرەی پێشتر باسی ھاتە گۆڕێ، ئه‌و بنەمایەی کار له زه‌حمه‌ت جودا ده‌کاته‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی فەوتانھەڵگری(périssable) کارە، بە ئەمەیشەوە دیسان کار زەروورەتێکە: بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئەم ڕوانینەش، ئارێنت مەیدانی کار و جووتێک پێڵاو وک نموونه دەھێنێتەوە: زه‌وی یان مەیدانی کار دەکرا بە چەشنی بەرھەم چاوی لێ بکرێت، وەک ئاکامیچالاکییەکی ده‌ستی و عەینی کە بۆ ماویه‌ک دەماوە. یان بە بێ کارێکی به‌رده‌وام، بە گوتەیەکیتر، بە بێ کارکردن، ئەم زه‌وییە بە ئەو جۆره‌ی دە جیھانی مرۆڤەکاندا ھەبووە، نەدەما. جووتە پێڵاوەکەش تەنیا بە تێپەرینی زەمان کەڵکیان لێ وەردەگیرێت، یان لە مانای ئەوتۆی وشەدا، ئه‌گه‌ر ئەم جووته پێڵاوه ده‌به‌ر نه‌کرابان، وه‌ک خۆیان ده‌مانەوە: ئه‌مه‌ش ئەو تایبەتمەندییەیە کە شتێکی ئاسایی وەک پێڵاو ھەیەتی: ئەم نموونەیە، به باشی ڕووکردی ئارێنت ڕوون ده‌کاته‌وه. به پێی ئەم ڕوانگەیە چالاکی مرۆڤی زه‌حمه‌تکێش، ھەبوونی کارێکی به‌رده‌وام واجب دەکات، چالاکییەکی ڕۆژانه که ده سه‌رده‌می‌که‌ونارادا، گیرۆدەی پانتایی تایبه‌تی دەبێت، بە ئەم دەراوەدا ئەم کارە ماندووکەرەوە و شهکهتھێنە، غیابی ھەمەلایەنەیی بەشێک لە نیشته‌جێیانی شار(πόλις)، ڕه‌نجی ناسین و تێگەیشتن لە ئەو چالاکییە قورسەی ھەڵگرتووە کرێکاران کردوویانە.
گۆڕانی بارودۆخی کار
هۆکاره‌کان ومەرجەکانی گۆڕان
سەردەمی‌مۆدێرن خۆی بە پێی ئەو چەمکەوە دەناسێنێت ئارێنت بە نامۆیی(aliénation) لە جیھان ناوی دەھێنێت و خاوەنایەتیسڕینەوە ڕیشە و سەرچاوەکەیەتی: ھەندێک لە مرۆڤەکان کە دیتیان لە ئەو پێگەیە بێبەش بوونە دە جیھاندا ھەیانە، خۆیان بە دژی ڕوانگەیەکەوە ھاتە بەرچاو پێی وابوو بۆ دابینکردنی زەروورەتەکانی ژیان کارکردن لەچارنەھاتوویە. بە ئەو جۆرەی لە ئەم پاراگرافەوە دەر دەکەوێت، کار ڕێی بۆ دەکردنەوە دارایی و سامان کەڵەکە بکەن کە بە دواشیدا دەگۆڕا و دەبوو بە سەرمایە. بە بڕوای نووسەر کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه ڕیشه و بنەمای ئابووری سه‌رمایه‌دارییه. کار چالاکییه‌که تێیدا هیچ پێوه‌ندییه‌ک ده‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان و جیهان ناگوورێت، کەسی کرێکار خۆیەتی و جەستەی. بە ڕای ئارێنت، نه‌بوونی ئاگاییه‌کی گشتی تەعبیر لە ھەبوونی پیشه‌ی جیاواز و بەربڵاو دەکات. هه‌تا سهردهمیمۆدێرن کرێکارەکان ھیچ ئاگاییەکیان له بارودۆخی خۆیان نه‌بووە، چونکە یەکپارچەبوونیان وەک چین و ھەروەھا وەک چینێک لە مرۆڤ، سێبەرێکی بەرینی خستووەتە سەر ھەموو جۆرە ھەستێکی پێوەندیدار بە ناقایلبوون و ناڕازیبوون. به گوتەیەکیتر، نه‌بوونی جیاوازی کە تایبەتمەندیی ئاسایی و سروشتی یەکپارچەییەکە بووە، بە شێوه‌یه‌کی زەرووری حەوجەبوون بە کرده‌ی لێ دەکەوتەوە، ئەویش”ده مانای ژیانیدامەزراو لەسەر کردەدا”. بۆیه ڕاپه‌ڕینی کرێکاران نه ده سه‌رده‌می‌که‌ونارادا و نه ده سهردهمیناوەڕاستدا سەری ھەڵنەداوە: کێشه و گرفتی ڕێککەوتن، ھەوێتی، داواکاری و ناڕەزایەتی ھەرگیز سەری بەرز نەکردووەتەوە. ئه‌و نموونه‌یه‌ی ئارێنت ئاماژه‌ی پێ ده‌کات نموونهیەکە سێنێکا قسەی لێ دەکات و پێیدا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه له چ گۆشەنیگایەوە سێناتۆره‌کان گرێ‌دراو بە شار و شارمەندی، ھەوێتی و ھاوزات بوونی(identification) کۆیلەکان بە مەترسیی دادەنێن: سێنای ڕۆمییاسای پێوەندیدار بە جلوبەرگی یه‌کده‌ست بۆ کۆیله‌کان (له کاتیهاتنیان بۆ نێو کۆمه‌ڵگا) ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، چونکه ئەگەر کۆیله‌کان لە حاست ئەو بارودۆخەی تێی دان و لە ئەو “توانستە مومکینەی” ھەیانە بە ئاگا بن، تووشی ھەڕەشە دەبن. دهستپێڕاگەیشتنی کرێکاران به پانتایی گشتی ڕێی شۆڕشی کرێکاران دەکاتەوە و ده‌توانن خۆیان وه‌ک شارمه‌ند بنوێنن و ھەموویان یەکبەرە بە شوێن ڕزگاری بکەون و ھەستی سەر بە وڵات و نیشتمانبوونیان بورووژێت.
له پانتایی تایبه‌تی بەرەو پانتایی گشتی
ته‌ناهی یان بە گوتەیەکیتر کار و باری سەر بە پانتایی تایبه‌تی، ھۆکاری سازبوونی کۆمه‌ڵگایە، به تایبه‌ت چینێکی یەکپارچەی کۆمەڵایەتی کە بە کرێکاران دەردەچێت. خاوه‌نایه‌تی نموودی تەسەلایەتییەکەی یەکە بە خۆوە دەگرێت: ئەوەی پێوەندی ھەیە بە پانتایی تایبەتی، واتە زەوی، دەگۆڕێ و ده‌بێته بابەتێکی سەربە پانتایی گشتی: بێرەدا سەرھەڵدانی ھەستی سەر بەنەتەوەیەکبوون و زەوییەکی ھاوبەش بەرچاو دەکەوێت. به درێژایی ئه‌و چه‌ند هه‌زار ساڵه، بە ئەو جۆرەی باسمان کرد، کار وڵامیپڕۆسهیهکی بیۆلۆژیکی بووە و به شێوه‌یه‌کی بێ وێنه دەوری خۆی دە پانتایی گشتیدا گێڕاوە. کار زەمانەتی بایەخی زێده‌ی وەبەرھێنان نەبووە و به هیچ شێوەیەک سه‌رچاوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی سامان و سەروەتیش نه‌بووه. ده به‌شی دووی کتێبی”بارودۆخی مرۆڤی مۆدێرن” دا، ئارێنت لێمان ڕوون دەکاتەوە چۆن کار دە پێشدا له چالاکییه‌کی نائاشکرا و نھێنییەوە بەرەو چالاکییەکی ھەمەگرانە و گشتی ڕۆیشتووە و ئاوا کار کردن بە ئەستۆی ھەموو کەسدا ھاتووە. که‌وایە پێ ده‌چێت کار پانتایی تایبه‌تی به‌ره‌و پانتایی گشتی تێپه‌ڕاندبێت: ھۆکارێکیتریش ئەمە بووە مرۆڤەکان ئەو ئاگاییەیان دەستەبەر کرد کە کار توانیویتی ئامرازێک بێت بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی سەرمایە لە ڕێی ئەو بەرھەمانەی بایەخی زێده‌یان بە دوایدا دێت. پانتایی تایبه‌تی توانی بە پانتاییەک دەربچێت( ده سه‌رده‌می‌که‌ونارادا بە باشی ھەستی پێ کرابوو) کە مرۆڤ ڕێک وەک زەوی دەبێتە خاوەنی، واتە پانتاییەک کە مرۆڤ وەک دارایی و سامان لێی دەبێتە خاوەن. خاوه‌ن زه‌وی بە ھۆی ئەو سەروەرییەی لەسەر ئامانجەکانی پێوەندیدار بە پارەوە ھەیەتی، چالاکیی کار لەسەر زه‌وی وە ڕێ دەخات و بە ئەو جۆرەوە دەبێتە خاوەنی سەرمایە و سەروەت؛ بە ھاتنی سەردەمی‌مۆدێرن، پێوەندی نێوان زه‌وی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی پیرۆز و نوێ به خۆوه ده‌گرێت. بۆیە ئەم جار شێتانه‌یه مرۆڤ یەکبەرەی ژیانی خۆی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی داراییەکانی، خەوشدار کردنی پانتایی گشتی، پێگەی خۆی له شار و کرده سیاسییەکەی تەرخان بکات، بە ئەو جۆرەی دواتر دەبینین تێپەرین لە چالاکیی کار لە پانتاییەک بۆ پانتاییەک، لانی که‌م، دە ڕواڵەتدا هەلی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنان دەڕەخسینێت و به دواشیدا لە تایبه‌تمه‌ندیی خولەکئاسای ژیانی بیۆلۆژیک تێدەپەرێت. بهگوتەیەکیتر، کاری که‌م و سووک، بە شێوەیەک بۆ واوه‌ی ناتەسەلییەکانی ژیان هه‌ڵده‌کشێت، بۆ دەرکەوتن له چهرخهیەکی سروشتی که نه کۆتایییەکی ھەیە و نه سه‌ره‌تایەک یان تێیدا چالاکی ته‌نیا ھەر چه‌رخه‌ی بهردهوامیدهست پێ کردنەوەیە. ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌نیا کاتێک سەر دەگرێت که دابهشینەوەی کار( که پەرە بە شێوازێک دەدات ھۆکاری به‌رهه‌م هێنانه)، کرابێت، ئەویش بێ خۆنەبانکردن له ئەم ڕاستییە کە دابهشبوونەوە ته‌نیا ده پانتایی گشتیدا ئیمکانی ھەیە: بارودۆخێکی لە ئەم چەشنە{دابەشینەوە} ھەرگیز ده پانتایی تایبه‌تیدا جێگایه‌کی نه‌بووه. ئارێنت له ئەو بارودۆخه‌دا شتێکی وەک “فراژووی دژ به سروشتی سروشت”(croissance contre nature du nature) بەدی دەکات و به ئەمه ده‌گات دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کان، له سه‌ر کارکردی تایبه‌تیبوونی هیچ شتێک دانامەزرێت، به‌ڵکوو وه‌ک دابه‌ش بوونێکی به هه‌ڵکه‌وت وایە تێیدا تەواوی کرێکارەکان سروشتێکی بگۆڕیان ھەیە. ده ڕاستیدا پێویسته سروشتی یەکەییبوون لە ھاوکاری جودا بکەینەوە: دەربارەی بابەتی یەکەم واتە سروشتی یەکەیی بوون، ئه‌و تاکانەی تێیدا بەشداری دەکەن نه پۆستێکی دیاریکراویان ھەیە و نه پسپۆرایەتییەکی تایبەتیان ھەیە. ئەمە خسلەتی دابەشبوونی کارە.
سنوورەکانی گۆڕان
به بڕوای ئارێنت، مارکس ھیچ جیاوازییه‌کی لە نێوان کاری ده‌ستی و کاری هزری دانه‌ناوه. کاری ده‌ستی ده سهردهمیمۆدێرندا له لایه‌ن هه‌موو که‌سه‌وه شیاو نرخێنراوە. بە پێچەوانەی کاری ھزری که ده‌گه‌ڵ چاڵاکییەکی تەماوی و گوماناوی پێوەندی ھەبووە، کاری دەستی چالاکییه‌ک بووە وای کردووە لەبەر چاوی ڕوانگە و بۆچوونەکان بێ وێنە بێتە بەر چاو. شت دە جیھاندا خۆی چەق دەکات، تایبەتمەندییەکی کاتی و نابەرھەست دەستەبەر دەکات و ھەموو کەس ناسیویتی: کاری هزری ھیج وەبەر ناھێنێت و واقیعیەتێکی ھێزەکی و عەینی گەرەکە ھەتا ببێتە ئوبژەی بەر ئاگایی، شێعرهک بنووسێت و نیگار بکێشێتەوە: ئارێنت ئەم جۆرە چالاکییە بە “گووران و ڕسکانی بابەتی نابه‌رهه‌ست دە ئوبژە زەینییەکاندا” ناو دەھێنێت. کاری هزری که پێی نییە چەق ببەستێت و بە مەرگی ئافرێنه‌ره‌که‌ی کۆتایی پێ دێت، هیچ کات ناناسرێت و ته‌نیا ده سروشتی ڕوح{تاک}دا درێژەی دەبێت. ڕزگاری و باشتربوونی دۆخی کرێکارەکان بۆ وەبەرھێنانی چالاکییەکی ھزری چ گۆڕانێکی لێ نابێتەوە کە به‌ر له ئەوه‌ی کارێکی گشتی بووبێت و سه‌ر به پانتایی گشتی، وەک کارێکی سەر بە پانتایی تایبه‌تی دەمێنێتەوە. بە پێچەوانەی ئه‌و بابەتەی وادیاره له پێشتره‌وه ئاوڕێ وێ دراوە و ئاماژه‌ی پێ کرا، نووسه‌ر ده‌ڵێت مرۆڤی زه‌حمه‌تکێش ده‌توانێت ده پانتایی گشتیدا پێگه‌یەک شک ببات. دە ڕاستیدا، بە پێچەوانەی چەمکی مرۆڤی سازێنەر، وا دێتە بەرچاو چالاکیی کار ھەر دە پانتایی گشتیدا ڕوو دەدات، بەڵام بکەری چالاکیی کار سەر بە پانتایی تایبەتییە. به بڕوای سمیت ئه‌و شته‌ی مرۆڤ له حەیوان جودا ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌یه مرۆڤی سازێنەر کەلوپەل دەگۆڕێتەوە و ده پانتایی گشتیدا(ھەمان بازار) به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر ده‌گۆڕێته‌وه. به ئەو پێیهشەوە بێ لەبەرچاوگرتنی گۆڕێنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، پارە و بایەخەکانی کار بەرھەمێک وەبەر ناھێنن. ئه‌مه پانتایی گشتییه که بایه‌خ به شتێک دەدات، ته‌نیا پانتایی گشتی. بۆ مرۆڤ بە مانای حەیوانی زه‌حمه‌تکێش، پانتایی گشتی بزراوه: ته‌نیا ده‌توانێت ژیانی تایبه‌تی خۆی بخاته به‌ر چاوی هه‌موان. نییەتی کار کۆتایی پێ ھێنانی بهرههمیشتی –سەر به ئەم –جیهانه نییه. کار ھەر وڵامێکه بۆ زەروورەتێکی بیۆلۆژیک و تێچوونێکە ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژێ گرینگتر دەنوێنێت.
کار و ژیان دە سەردەمی‌مۆدێرندا
دەوری مەکینە و حەیوانی زەحمەتکێش
بە ئەو جۆرەی پێشتر تێگەیشتین بەرهەم، واتە وەبەرھێنان مرۆڤ دەباتە نێو بارودۆخێکی کاتی. بەرهەم ناوبژیی مرۆڤ و جیهانه. کار لە حاست مرۆڤ ئیدی هیچ سەرەتا و کۆتاییەکی نییە، چونکه لە پڕۆسەیەکی ژیانەکی و ماددییەوە گرێدراوە و کەوتووەتە بەری ھەڵسووڕان و گەڕیانێک. حەیوانی زەحمەتکێش ھەندێک ئامێر ساز دەکات که مرۆڤی کرێکار بۆ کار کردن پێویستی پێی ھەیه. ئەو ئامێرانه قورسایی کار و ئەرکی ڕۆژانه سووک دەکەنەوە و تەنیا ئامێری پێوەندیدار بە چالاکییەکی وەک کار کردنن که پلە بە پلە دێنه کایه‌وە. ئەم ڕوانگەیه بە ئەو مانایە لێک نادرێتەوە کە ئەو ئامێرانه بۆ مەبەستێکی سەرەتایی وەک سارێژکردنی ئەو دەرد و زەحمەتە ساز کراون کرێکاران بەرەوڕووی دەبنەوە، بەڵکوو بۆ بنیاتنانی جیهان و شوێن دانان چاکراون. گەرچی مرۆڤی زەحمەتکێش به دوای دامەزرانی جیهان نییه، بەڵام مرۆڤی سازێنەر به دوای دانانی جیهانێکه شوێنپێی و نیشانەی خۆی لەسەر زەوی دیاری دەکات. ئارێنت پێی وایه ده ماوەی شۆرشی پیشەییدا، مەکینەی بەکارهێنراو بۆ کارکردن لە جیاتی کرێکاران، خۆی بە ئینسانی دەکات یان یەکجار زۆرتر لە ئۆرگانیسمیمرۆڤ خسلەتی ھاوچەشنی ئورگانیسمیمرۆڤ بە خۆوە دەگرێت. مەکینەکان خۆیان ڕێکوپێک دەکەن، به شێوەی ئوتوماتیکی کار دەکەن و لە ئەم گۆشەنیگایەوە کە ھەر ئەو ئەرکە جێبەجێی دەکەن دەبا مرۆڤ کردبای، ئەو پەری کارکردی خۆیان دەنوێنن. لە ئەمە بۆ پێشەوە مەکینەکان ئیدی تەنیا درێژەی بازوو و دەست و پەنجە یان یارمەتییەکی پێوەندیدار بە چالاکی نین؛ مەکینەکان دەترنجێنە نێو پڕۆسەی چەرخەی بیۆلۆژیک، یان دەتوانن پێگەی مرۆڤ بگرنەوە و جێگای پێ چۆل بکەن: ” ئامێرەکان بە دەستەبەر کردن و نواندنی ھەندێک تایبەتمەندی و کارکرد کە لە ئامێرتەوەرییەکی سادەی تێدەپەرێنن، ڕێسکیکی گەورە دەکەن”. بێرەدا جیاوازی نێوان ئامێر و مەکینە به جوانی ئاشکراتر دەبێت، ئەو تەکنۆلۆژییە نوێ و پێشکەوتووانەی که مرۆڤی سازێنەر و داھێنەر ڕادەستی کرێکارانی دەکات، چالاکی و کارەکەی کەمتر ئاسان دەکاتەوە. ئنجا ئەگەر زەحمەتی کار و چالاکی ھەتا ڕادەیەکی کەم سووک بووبێت، مرۆڤی زەحمەتکێش به زانینی وڵامیزەروورەتێکی ژیانەکی کە پارێزەری ژیانە، لەبەر ئەوەی ئاگاداری پووچبوونی ئەو چالاکییە نییە دەیکات، بەسەر ڕیسکدا دەکەوێت. ئەگەر ئەم زەروورەتە ئیدی بهرھەست نییە و ھەستی پێناکرێت، دواجار ئەو شتە چەق ناکاتەوە کە پێکھێنەر و سازێنەری بارودۆخی مرۆڤە، شێوازێک کە کرێکار ھیچی دیکە بە دوای مسۆگەر کردنی ئازادی خۆیدا ناگەڕێت، چونکه بە ھۆی ئاسانی کارەکەی که ئوتوماتیکبوونی مەکینەکان مومکینیان کردووە تووشی نابەئاگایی بووە. کەوایه تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکان جیهان دەگۆڕن، بەڵام بارودۆخی مرۆڤ ناگۆڕن، ئامێرە سازکراوەکان که لە دەستیان دێت کار زۆر ئاسان بکەنەوە، هەرگیز ناتوانن بە تەواوی جێگای کار بگرنەوە.
کار و تێچوون: نا-بەردەوامبوونی بەرھەم
پرسیار ئەمەیە ئایا مرۆڤ لە پێناو تێچوواندن(consommer) کار دەکات یان تێچوواندن(consommer) دە پێناو کار کردن دایە؟ ئارێنت وڵامیئەو پرسیارە ناداتەوە و پێی وانییه وڵام دانەوەی ئەم پرسیارە ئیمکانی ھەبێت. به بڕوای ئارێنت کار و تێچوون دەگەڵ گەشەی چەرخەیەکی ژیانەکی پێوەندیان هەیە و ناتوانین ئاستی کۆتایی و ئاستە ناوەڕاستەکان لێک هەڵاوێرین. کۆمەڵەی خەڵک وەبەرھینانی بەرھەم دەبەستنەوە بە کار و بە ئەم جۆرەوە دەکەونە شوێنی تێچوواندنێکی فرە خێرا، جۆرێک لە واوە- تێچوون(ultra-consommation). حەیوانی زەحمەتکێش لە دوو نییە وەبەرھاتنی بەرھەم کاتبەدەر بکات: کۆمەڵەی کرێکاران وێڕای سازبوونی کۆمەڵگا مۆدێرنەکان ھەڵدەنرێت، یەکەمایەتی بەرھەم دەبڕێتەوە و جێگای خۆی بۆ کار چۆل دەکات و بە ئەو شێوەیە زەمانەتی فرەیێتی و تێچوونێکی بێناوبژییانە و خێرایە. کۆمەڵەی تێچوونخواز، بە بەری گوتەزایەکی ھاوچەشنەوە تەواوی جۆرە جیاوازەکانی کار پۆلێنبەندی دەکات، چونکه ھەموویان ئامانجێکیهاوچەشنیان هەیە: پاراستنی ژیان و ڕۆچوون دە پڕۆسەیەکی ژیانەکیدا. کار بووەتە چالاکییەک کە بەسەر تەواوی چالاکییەکانی پێوەندیدار بە ژیاندا زاڵە. ژیان بە ئاسۆی ئەم گۆشەنیگایەدا کە ئێمە تەنیا بۆمان دەگونجێت لەسەر دابەزین و کەم بوونەوەی وەبەرھاتووە ئینسانییەکان(کە دە زەماندا خۆیان تەوسیفدەکەن و چەق دەبەستن) باس و دەمەتەقە بکەین، بڕست لە بەردەوامبوون دەبڕێت، تەواوی بەرھەمە ئینسانییە واجبەکانی نێو پڕۆسەیەکی ژیانەکی خێرا تێدەچن. بۆشایی نێوان کار و تێچوون ئەوەندە لێک نیزیکە کە ژیان لەسەر ئەم پێوەندییە نیزیکە چەقی بەستووە و ناتوانین پێشگیری له تێچوواندنی بەرهەمەکانی کار بکەین. مرۆڤەکان بەرهەم وەبەر دەھێنن، بەرھەم تێدەچێت و سەرله نوێ وەبەری دەھێننەوە، به شێوەیەک که نە بەرھەمھێنان و نە تێچوواندن هیچ کامەیان دەوام نادەن: کار بە ئاشکراییەوە چالاکییەکە که بۆ گیانلەبەرەکان کەلوپەلی پێوەندیدار بە تێچوون دابین دەکات، کەلوپەلی نابەردەوام و ناپایەدار وەبەر دەھێنێت که پێویستە بەردەوام نوێ بکرێنەوە. کار چالاکییەکە نه کۆتایی هەیە و نه سەرەتای هەیه.
شکست هێنانی ڕزگاری و ڕیسکەکانی بههەڵه ڕۆیشتن
ئەمڕۆ داگەڕانی ئاستی دژوار بوونی کار ئەم باوەڕەی ھێناوەتە کایەوە که لە ئەمە بەدوا بە خەیاڵدا تێناپەڕێت”: سڕینەوەی کار بە چەشنی چالاکییەکی مرۆڤانه”. ئەم سڕینەوەیە به دڵنیاییەوە لێی دەوەشێتەوە بیری لێ بکەینەوە، بەڵام بەسەر ئەمەیشەوە ھەتا ڕادەیەکی کەم تێگەیشتنھەڵگرە و تەنیا ده بارودۆخێکدا و بە ئەم مەرجەوە خۆی وەبەر دەھێنێت کە به گشتی تێپەستاوی چەرخەیەکی بیۆلۆژیکی پتەوەی پێوەندیدار بە مرۆڤه، بەڵام تێچوون بەسەر تەواوی چالاکییەکانیدا زاڵ بووە. به پێی باوەڕی ئارێنت ئەم جۆرە بارودۆخە، نەزۆکی گشتیی تاکەکانی بەدوادا دێت که تێیدا هیج شوێنێک بۆ داھێنەرێتی و وەبەرھێنانی بەرهەمێکی پایەدار بوونی نیه و تێچوون دەبێتە ژێرخانی سەرلەبەری ژیانی مرۆڤ. لە ڕێی پێهەڵداگوتن به کار، بەرهەمێکیتر دێتە مەیدان، ئەو شتەی کۆمەڵگا مۆدێرنەکانی ئێمه حەزی لە کردنیتی، کۆمەڵگایەک که له‌بەر تیشکی چوارچێوەیەک ئەم جۆرە چالاکییە دەورووژێنێت کە وەک پێشوو کەم و زۆر دژوار و زەحمەته، ئەم کۆمەڵگایە حەز دەکات له ژێر ناوی جۆره ڕزگارییەک که ھەر بە ناو ڕزگارییە، بڕەو به نابەردەوامیبدات. ئەگەر ئەوە بە ڕاست دەر بچێت که ڕزگاربوون له کار، ئەم کاریگەرییە کەم دەکاتەوە بایی ئەمە ھەیە بتوانێت دژکردوەوی دەرەکی هەبێت، بۆ نموونه کەمبوونەوەی پیشە، تۆلەکردنەوە، مەترسی و زەروورەتێکی دەروونی که سەرەڕای هەموو شتێک وەک زەروورەتێکی سەرەتایی چەق دەبەستێت، دواجار: ئایدیای مرۆڤی ئازادکراو لە دا‌و و بەندی کار، لە ھەڵەیەک بەدەر نییە، ئەم ئایدیایە بە کردەوە تێبینییەکی بێوێنەی چەشنی کەمکردنەوەی دەرد ڕەچاو دەکات. به هەمان شێوە ئەگەر زەبر جێگای پێ چۆل کرابێت، چەرخەی ژیانی بیۆلۆژیک هەمیشە لەسەر هێمای خۆی، واتە کەم بوونەوەی تێچوواندن فامکراوە و ھەروەھا بەدەستەبەرکردنی خواستی ئازادیی کار نەکردن، بەچەشنی ئەو کەسانەمان لێھاتووە حوکمیتێچوواندنن بەسەردا سەپیوە. به گوتەیەکیتر، کەم بوونەوەی ڕێژەی ئەو سەعاتانەی بۆ کار دیاریکراوە، فەڕی بە ئاسایی بوونەوە نییە، ئا بێرەدایە که دەزانین لەسەرەتای سەدەی هەڤدەوە بارودۆخی کار ڕێک وەک ڕیژەی ئەو سەعاتانەی بۆ کار دیاری کرابوو، دۆخێکی تەواو نائینسانی بووە: مرۆڤ دە چاخی ناوەڕاستدا کەم کار دەکات و ھەر ئەمڕۆیە کە “ویستی گەرانەوە بۆ دۆخێکی ئاسایی” بەدی دەکرێت.
ئاکام
به بڕوای جان لاک “کاری ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەگەڵ ئەو بەرھەمەی بە ھۆی دەستەکانی مرۆڤەوە مسۆگەر بووە” ھاوچەشنن، چونکە ئەو شتەن که خودا بە ھەموو مرۆڤەکانی بەخشیوە ھەتا بتوانن ئەو کارە بکەن لێیان دەوەشێتەوە. بۆیە ئارێنت ڕەتی دەکاتەوە کار تەواو دە بەرھەمدا بتوێتەوە و ھاوکات وا ڕادەنوێنێت ئەم دووە دە ھەناوی ژیانی دامەزراو لەسەر کردەدا لێکتری جودا بکرێنەوە، چونکە ھەردووکیان دوو چالاکی لێک جودایان لە ئەستۆیە. پێوەندیدار بە بیۆلۆژی و جەستە، کار چالاکییەکە پێوەندییەکی دەگەڵ خۆی ھەیە تێیدا بکەر هەست به بزرییەکی ڕاستەقینە- له- جیهان دەکات. ئەم چالاکییه ڕێی تێگەیشتن لە پڕۆسەی ژیان دەکاتەوە که خۆی وەک ماکێکی دەرەکی بۆ کەسەکان دادەنێت، ئەم چالاکییە” تاقە چالاکییەکی زەرووری بۆ نیشاندانی پڕۆسەیەکی ژیانەکییە”. کەوایه ناتوانین بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەو دەورەی کار بەلای مرۆڤەوە ھەیەتی سەرقاڵی فەلسەفە بین. دە مانای ژیانی دامەزراو لەسەر کردەدا، کار وازی لە ناسینی ئاڵۆزیی ڕەوتەکانی سەدەکان نەھێناوە. پاش تێپەرکردنی ماوەیەکی زۆر سووکایەتی، کە کرێکاران بەرھەڵستی بوونەوە چالاکییەکەیان دوور لەبەر چاوی گشتی بێت، کار دە ماوەی زیادتر لە دوو سەدەدا، بە بازادان و شۆڕشێکی گەورەی زانی کە بەسەر بنەما و پێکھاتەکەیدا ھاتووە. بەرئاوەژوو کردنەوەی سێ جۆر چالاکی پێوەندیدار بە ژیانی دامەزراو لەسەر کردە که بارودۆخی ئینسانی ئێمە پێکدەھێنن، ئەمرۆکە خۆی دە چوارچێوەی سوودی کار، زیانی بەرھەم و کردەدا دیاری کردووە. دە کتێبی بارودۆخی مرۆڤی مۆدێرندا، ئارێنت بە دەراوی ئەو بەرئاوەژووییەدا ڕیسکی تێکەوتوویی و نوقم بوونی مرۆڤ دە چەشنێک لە گیرۆدیی و پووچییەکی تۆقێنەردا تۆخ دەکاتەوە. بۆیە ھەموو شتێک لەبەر چاویی ئارێنت کاتی و لەفەوتانهاتوویە و ھیچ شتێک بە لایەوە قازانجی نییە مەگین کەڵکی تێچوونێکی بێناوبژییانەی پێوە ھەبێت. لە ئەم ڕووە سەرکەوتنی حەیوانی زەحمەتکێش بەسەر مرۆڤی داھێنەر و ئافرێنەردا خۆی ھەڵدەنێت.
* سێباستین لابرۆز، زانستگای نانت

Hey I know this is off topic but I was wondering if you knew of any widgets
I could add to my blog that automatically tweet my newest twitter updates.
I’ve been looking for a plug-in like this for quite some time and was
hoping maybe you would have some experience with something like this.
Please let me know if you run into anything. I truly enjoy reading your blog and I look forward to your new updates.
Feel free to visit my web blog; jimcontent.com