چهارشنبه , ۵ اردیبهشت ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / چەن حێلە بوومەلەرزە / ره‌سووڵ ئاماده‌پوور(هێما)

چەن حێلە بوومەلەرزە / ره‌سووڵ ئاماده‌پوور(هێما)

 

(چەن حێلە بوومە لەرزە)

 

لە ئەستەم دا وست، وستەم، ستەم لێکراو
تەرزە لێی داوە جادە
من تا تۆ
ئای ئەگەر هەتاو هەڵخلیسکێ
لە سەر دەمار
ماران گاز و ماران گاز
قەرزی ماشێن ناتوێتەوە نا
تا کەوشەکانی ڕێکی جێ کەوشن
سویجێک لە کەوش دا مات
مارێک بە لەشم دا خوش
دیواری قاڵ دەبێتەوە
بە من دا
دەچۆڕێینەوە سەر گوڵەکانی خوێناوی
تەخت تەختە گازە کاکە
قەمچیەک لە ئەسپ و
غارە غاری ئاە ئاە ئاە
هەت هەت هەت تااااووو
تاوت دام لە شێعرێکا
بەر لە سەر دەمی‌سەرماوەز
ئێستە قەلبم قەڵشیوە
وەک سەلاسی باوەجان
بارانەیە چواردەوری چادری چاو
تا چاوی
تۆ چەن بوومە لەرزە لەرزیوم
لەرز لەرز ،لەرزۆک گۆچانەکەم
چاویلکەت …
نەشکاوم
بە شەکانەوە پەرچەمت قەسەم
هاهاها
ئێستاش چەندین قەتار حێلەم ئاسنە
تاوێک لە حێلەم دا بنوو
تا مەست
لە قەڵشی خوێناوت دا دەگریم
وەباڵ ئەستۆی هەموو گریمانەکانی فرۆید
وەباڵ ئەستۆی هەموو خواز بێنیەکان
وەباڵ ئەستۆی هەموو عەلیەکانی فاتەمەتەلزەهرا
ئەرێ چەن عەلی پاڵەوانتر لە ڕۆستەمم
لێم گەڕێ با ئەو دێڕە بحیلێنم
وەک ڕەخش
تکایە وریای قەڵشی شێعرت بە
وشەکانت پووشاک کە
ئەو شێعرە پێریۆدی مستێکە لە هەتاو
حێلەم خوێناویە
وەک جەستەی شەهید
ئەرێ چەن کوردووستان لە تۆ دام
ئەرێ چەند ئالام بەرزە لە لات
خۆر دەخزێیە ئامێزم
سپی،سەوز،سوور
سوورم لە پیاڵەی شەڕابت
دەڵێم کانالی سۆئێز
یا تەنگەی هۆرمۆز
بێنمەوە سەر هەموو پێچەکانی زمزیران
بڵێ تا تاقەدار
ئەو کەشتیە چەن کەرکووک دەمخاتە باوەشت
ئەو شێعرە دەربەست دەگرم
سەرم سەمایەتی لە هەموو پێچەکان
پێچی کوردەواریم نەکەوێ ئەگەر
دەگەم بە لاری شەدەت
پارازیت
ئەوە پرسیاری ئەو دێڕەیە
کێهە دێڕە دەهۆنیەوە بە پەرچەمەکانی خورمایت
کێهە وشە ماچە بۆ من
دەڵێم شێعری فاتم نەبی
کە عەلی ناحیلێنم
چاوەڕێم سبەی
هەتاو مەلافەکانی سەلاسی باوەجان و بابە گوڕ گوڕی کەرکووک
لە حێلەم دا بشواتەوە بشواتەوە…

هێما

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

سیزده + 1 =

قالب وردپرس پوسته وردپرس