تكايه !
خۆت بۆ خوێنى سوورم ماندوو مه‌كه
خوێنى سپيم به ره‌ش تێمه‌گه
خۆت بۆ كوشتنى سه‌رى بڵندم ئه‌زيه‌ت مه‌ده
هيچ كه‌سێك به مردنى منه‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه
با كه‌س قاچى راستى،
بۆ ئه‌و مردنه چه‌په‌م نه‌شكێنێت
با كه‌س له‌ره‌ى ده‌نگى له ورد و خاشبوونى ئێسقانه‌كانم نه‌شكێنێت
با كه‌س گيرفانهكانى دڵى پر نه‌كات،
له قسه‌ى ره‌نگاو ره‌نگ!
با كه‌س نهرمايي روومهتى ره‌نگ نه‌كات،
بۆ ماچكردن!
با كه‌س دڵى پر ئاسن نه‌كات،
بۆ رژانى خوێنى سوورم
با مه‌رگى خۆم به ده‌ستى خۆم بێت.
با كه‌س پێلاوه‌كانى كۆن نه‌كات،
بۆ كوشتنى هه‌نگاوه‌كانى من
با كه‌س ئوتووی قهميسهكانى تێك نه‌دات،
بۆ كونكردنى قهميسى من
با كه‌س دڵى بۆگه‌نى نه‌كات
بۆ وێرانكردنى دڵى من.
من پياوێكى ترسنۆك نيم!
غيرهتى ئه‌وه‌م هه‌يه:
گوللهيهك له دڵمدا بچه‌قێنم
تا چرۆى خوێن ده‌ر بكات
غيرهتى ئه‌وه‌م هه‌يه:
به جگه‌ره قهميسهكهم كون كون بكه‌م و
به خه‌ياڵێكى دوور له زه‌وى،
له دواوه‌ى پاسێك دابنيشم و
بير له كونكردنى دڵى خۆم بكه‌مه‌وه.
من تاقه‌تى گولله‌ى كه‌سم نييه
من براده‌رى چايه و قاوه خواردنه‌وه نيمه
منهاورێى كوشتنى جوانى نيمه
نامه‌وێت هيچ دڵێكيش..،
چاوه‌ڕێى كونكردنى دڵى من بێت
ئه‌و دڵه ئاسنانهى،
چاوه‌رێى برنج و فاسۆليا و مريشكى سووركراوهن
ئه‌وانه‌ى رۆژانه گۆشتى قاچى هه‌نگاوه‌كانم ده‌خۆن و
شهوانهيش به‌سه‌ر ده‌ستى راستمدا ده‌رژێنه‌وه.
من گولله‌ى سپى خۆم هه‌يه و
گولله‌ى ره‌شى كه‌سم ناوێت.
گولله‌ى خۆم،
يه‌كسانه به مه‌رگى خۆم!
بۆ خۆم ده‌ژيم و
بۆ خۆم ده‌نووسم و
بۆ خۆم ده‌مرم.
گرينگ نييه،
تۆ ژيانى منت پێ سه‌فه‌رێكى خواره
گرينك نييه،
تۆ چاوى منت پێ تاكه و تاكه
گرينگ نييه،
تۆ پرچى منت پێ لافيتهى پرسه‌يه
گرينگ نييه،
تۆ پێلاوى منت پێ تاييێكى په‌نچه‌ره
گرينگ نييه،
تۆ دڵى منت پێ كۆگاى نهێنييهكانه
من له‌ناو دونياى تايبه‌تى خۆمدا ده‌ژيم و
ژيانى تايبه‌تى خۆم هه‌يه و
ده‌مه‌وێت گولله‌ى تايبه‌ت به خۆشم هه‌بێت.
گولله‌ى خۆم،
يه‌كسانه به مه‌رگى خۆم!
غه‌مگین بۆڵی
