سه شنبه , ۲۹ آبان ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / خەڵوەتییە ترافیکییەکانی وانیار / حه‌مه‌ی که‌ریمی

خەڵوەتییە ترافیکییەکانی وانیار / حه‌مه‌ی که‌ریمی

 

photo_2016-04-12_03-57-06

 

لە خۆت بەولاوە    ترافیکی ۵شەممەکان چۆڵ ئەتڕوانێ

لە من بەملاتر  بێزووت بە خۆت و شارەوە کرد

بڕشێرەوە  بە من و خۆتا

هەر ئێستا

 

سەییالە شار لە وەسەتی خەتاکانیا

جوگرافیای سوورەتم/ پەشۆکاو لە خەڵوەتیە ترافیکیەکانت،

ترافیکی پیاوانی مەزاتخانە/ باز ئەکەن دوکمەکانت / بازیی ئەدەن تاسەکانت و هەڵیان بخە، هەڵ.

 

(خوابکا جفتێ شەش بێتە نەسیبوو)

نوقتەیەکم ناموعەللەق لە نێوان

زەمان و ڕمانا.

بیست و چەند ساڵە ڕووت ڕماوییم

دینێکی لەقی بێ کۆڵەکەم / کووچەکانی مناڵیم     ئای   کە تۆپ ئەکەم/ باڵام کرد و کڵاوەکەی چاپلینم لە سەر نا ٓ / پاپیۆنەکەی ڕامبۆ بە سنگمەوە / قنج و قیت لە سەر سن بە دیار کەوتم /هیچ نەبووم ، جگە گەمەیەک لە خۆما و لە ناکاو  بە شار کەوتم / بەر شار کەوتم/ سەر تا پێ ترافیکام.

 

تکایە ئاغاکان ئەم “سکانس”ە بۆ دەنگیی/ ئێوە خانمەکان تکایە تا کاڵبوونەوەی بلیتەکانی دەستان، ئەم میترۆ سوار بن/ بەر لەوەی بگەنە سپیەتی کچ و قژتان .

بە ترافیک چوو قەلبم

ئێستا سییەکانم زەمهریرە و خوێنی ناو دەمارم فوار ئەکا.،،

کە ئەڕشێمەوە بە جوانی کلاسیکما

بۆنی پشیلەی ترساو ئەدەم

پێمانت فێر کرد عالەمێ هەتیو،

من شەیدای شێعر و رەمبۆ نەبووم،

ڤێرلین شاعیر نەبوایە     لابود شاعیر نەبوو.

 لە کوێتەوە بتناسم؟

بە پاشگرێکەوە؟

بناسێکی خوانەناسی وەک من؟

ئالوودەگیم شاعیرێک بوو ئەفسووردە

 بە ئەوێکا تەواو ئەبێ پێڵاو و مووەکانی جەستەی،

بەڵام تۆ ” وانیار”

تۆ پاژێ بووی لە گشتێکی ناتەواو

خەتاوی بووی بە خەونی ئاپارتمان و قاوەی ئەوێکی ناپیاو/  من ئەگەر شاعیر/  منێکی خەتخواردو / وە تۆیش پیاوی زەمیر تار و ترافیک

مە غزت نوقتە سیقلی نادیار و شەبستانە،.،،

پاژ بە پاژ ئەپژێی بە زەینی کاولما

پاشگرێ تووش ئەکەی بە ناومەوە

پاشماوی حەرفێکی کاولتم /  سێوێکم لە خەونی  هەنارێکی گووشراوتا .

 

وانیار  

تۆ بەر لەوەی ترافیک بی ڕۆیشتن پیاتا قەدەغە بوو      تێتپەڕین.

تێیان پەڕاندی بە چی شاعیرا

 هێشتا ناوت بە ترافیک نەکەوتبوو ترافیکای،

خانمی‌ترافیکا؟

   ئیمان بێنە خەونی مکانیکی ئەم شارە ترافیکی جادەکانە،

یان ئاڵۆشی پشیلە و ئاڵۆشی ناوپایان

تا کونبوونیان / فێر کرای چۆن تف بدەی لە دەست، لە داروودەستەی شەیتان .

خوایە ئێمە حەدمان چەس /  کە تۆ خەیرولماکرین بی.

من / تۆ کۆپی خۆمانین/ ئەو عەکسی من / تۆ عەکسی ئەو / من عەکسی ژن

ئەم پەرداخە بۆ کەفکردنێکیتر هەڵناگرم- بە مەسخەرەگی زندەگی-

کەف ئەکەم و کەیف ئەکەم /  لە هەڕەتی ژیریەتیما گوڵ ئەخۆم و گوڵ ئەکەم.

تۆ    تۆشاعیری ئالزایمیری /تۆ لامەسەب ؟

کاڵ فامت کردم هێشتا شەممەیەکیتر پیاتا ئەخەوم/ لە دووکەڵی جگەرەیەکتا درێژ ئەبیتەوە/تاپیاوە کفرییەکانی ئەم شارە کاوڵ بتڕوانن.

تۆ بیرت چوو،، بیرت چوو  ،  تەنانەت ئالزایمرە کەی خۆیشت بیر چوو.

شاعیرە سەر ڕووتاوەکە؟

قاوەکەت داخکە و تاڵمکە/لە چی دینە بەتاڵم کە،

ئەم شارە هەمیشە لە منایە و کەیف  ئەکا بە ترافیکی پیاوە لووسەکانی

شارە خامۆشەکەم؟

شارۆمەن پڕبە مەغزی شارەوان

زەینی کوژراوت تیا پارک ئەکا،،

لە وەسەتی خۆتا خەتا چووبی/هەراو بی بە دەنگم و حەتایەک تا ئەم پێڵاوە تەورێزییە/ ترافیک بیت،

” وانیار ” ی ترافیکی

پڕ بە چاوە دزەکان منەکان تیاتا خەت ئەخوین…

 

به‌شێک له‌ شێعری درێژی”خەڵوەتیە ترافیکیەکانی وانیار”

حه‌مه‌ی که‌ریمی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

یک + پانزده =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..