چهارشنبه , ۳۰ آبان ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / گەورەترین گەمژەییم عەشقم بوو/ هاژان مه‌عرووفی

گەورەترین گەمژەییم عەشقم بوو/ هاژان مه‌عرووفی

phoca_thumb_l_picture 124

 

جامانە، پیاوە

دەرپێ، ئافرەت

ئەی منی ڕووت دایکە!

شازادەکەم، لە پلیکانەکانت‌هاتمە سەرێ

چۆن تەقە بکەم لە دایکم

دایکدانم ژان ئەکات

حەبەکان بە مشت مەخۆ

لە سەرما و سەفەر و ساڵدا هەرگیز لە تۆ نایمە خوارەوە

ئێستەش بۆن بە جامانەوە ئەکات

باوکم ئێشێ

دایکە فڕەێیان بدە

سسسست ڕۆڵە

ئەمە(تەسبێح) نییه‌ باوکمە

ئەمەش باوکتە

ئەی حەبەکان کێن!

شار مژە

پیت ئەژمێرێ

هەشت ملیۆن و پانسەد ئازار

یەک شازادە و تەواو

لە پەنجەرەکه‌ی ناهیدەوە* چاو لە شار ئەکەم

شار و باوێشکەکانی

بێزارم

تەسبێح بۆ من دارە

جامانە خوێن

شریت ڕەشمارێکە خزاوەتە گیانم

نامکوژێ

دونیا هەڵتەکێنن ماچەکانی بەجێماوە

دڵەڕاوکێیی لە باغی فرووغ شین بووە

منیش هەڵتەکێنن شایەد ترسم ڕژا

مێشکم ژان ئەکا

هیلاکییەکانی ڕێگای نیە

کەسێک هەنگاوەکانم بۆ ترمیناڵ ئەبا

تاکسی، تاکسی

ــ سڵام، کچم هەوا زۆر باشە ــ

دڵەڕاوکێی ماچە بە جێماوەکان چی!

مناڵیم خنکاویی دایکمە

ڕەشمارێک ئەمگەزێت و نامکۆژێ

ئاویەر مژە

حەبەکان تێپەڕنابن

دوو جگەرە لە سەر بانی مزگەوەت

جامانەیک شار بە نەحلەت ئەکا

بەدەنگی بەرز: لائیلاهەئیلڵەڵڵا

فەرموو جگەرە

حەیا نەماوە

منداڵدانی پڕە لە لیک و شیلە و لیخە

هەشت ملیۆنی ناتەواو

شار بەشاخەکانێەوە دووگیانە

کافە، مەستن

کتێبخانە، خانەنشین

پارکیش، نووستو

مستەراوەکان، تەحتیل

قاوەیی قاوەخانەکان، قەرچی شاعیر ئەکا

دەرپێیەکانیش، تەڕ

تا دێ شار تەواو نابێ

وەک حەبەکان

وەک دایکدانم

وەک گەمژەییم

سەرما، سەفەر و ساڵ

هەنگاوەکانم ناگاتە ترمیناڵ

شار پیت ئەژمێرێ

خۆت ماندوو مەکە

نزیک نابنەوە، ناچەسپن

جامانەی نەخۆش

دەرپێی پیس

پڕ بە خۆی‌هاوار ئەکا

تەڵاق لەم هەمووە ئازارە

دڵی دایکم بەستراوە بە شتەکانەوە

مێشکی تەماویم بەو تاوە هیچ جوان نابێ

بەشکم ژنێک بمباتەوە منداڵدانی

ژنێکی بێ شازادە

هەی خانم وا ئەزانی ترمیناڵ بۆ کوێت ئەبا!

مێشکم باشە

ژانم باشتر

حاڵم خاسە

(من راهم رو به راه است) **

جامانەی چی

دەرپێی چی

تەسبێح و تەڕەماشی چی

منی ڕووت ڕێسوا بکە

من بۆ تۆ نابم

تۆ بۆ من نابی

شاریش بۆ شارییه‌کان

منیش لە پلیکانەکەت دێمە خوارەوە

ڕێگاکان هیلاکن

————————————————–

* ناهید عەرجوونی

** نازانم هی کام شاعیرە

 

هاژان مه‌عرووفی

یک دیدگاه

  1. عالی بود خیلی عالی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

12 − هشت =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..