جمعه , ۴ خرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / کریسمەس گەوەزنێکە لە ئاسمانا هەڵدێ یان بە کوردی ئینشای من لە نالی باشترە؟/ ئومید ره‌حمانی

کریسمەس گەوەزنێکە لە ئاسمانا هەڵدێ یان بە کوردی ئینشای من لە نالی باشترە؟/ ئومید ره‌حمانی

photo_2016-06-08_13-37-30

غەڵەت بە تێی دو نوقتە

هەمیشە (غلط) ێکی عەرەبیە

وەک یانزە

کە بە هەر زمانێک سێپتامبر بێ

توریستیش بە (ڕ)ێوە تێرۆریستە

بەدبەختی ئەوەیە

جاران خەتی غەڵەت

بە ژێر ئیملای ئاوارەیا

مامۆستایەک ئەیکێشا

کە خۆی ئاغای مەعلیم بوو

عەینی مەدرەسە کە کانتینێر بوو

من کە ئەڵێم

قارەمان

یانی کلاسی دوو

بە تێی دەستەداری پطرس قامکت بتەزێ

کوڕی باش

مەسیح کە بە سەر ئاوا ئەڕۆی

کوڕی خوا بوو

دەنا ئەم قایەقە حیزە

تا فێر ئەبێ بەلەم بێ

ئەوەندەت نوقم ئەکا

تا غەرق ئەبی

خۆیشت ئەزانی

ئوروپا ئەوەی باشە

ژورنالیستێک بە شەق

فڕەت ئەداتە ناو بریکینگ نیوز

وتم هۆشت بێ

بچیتە سەر خەتتی خەبەر

هەمیشە غەڵەتی

بە کوردیش ئەمڕۆژانە

کەس لە سەردێڕی هەواڵەکانا

بەڕاستی هەڵناکا

بە هەر حاڵ

مەسیح ئیستا هەتیوەکەی جاران نیە

کەس نەبوو خەتێنەی کا

کابۆییەکە

بە قەولی کلینت ئیست وود

خۆشی لە ئاپاچی نایەت

بیشهاتایەت

بە جێی زەیتوون

تاجی بەڕووی لە سەری نەئەداو

پیرێژن لە خیابان وەپەڕێنێ

خەتێنەیان ئەکرد

باوەڕ کە عەهدەکە ئەوەندە عەتیقە

تا لائەکەیتەوە

سەدەکانی ناوەڕاست تاریکە

نا زانم بە خوا

بە نەزەرت

چوار چرا ئەگەر خەتی پیادەو

چرایەکی سەوزی بووایە

ئەفسەرێک بە غەڵەت لەوێ نەئەبوو

کە پێشەوا تا ئەبەد سوور نەبێ؟

مەیانە خۆ

جولجەتا نیە

بە قەولێک

هەر شەهیدێ

لە کراسی خۆیا خڵتانی خوێنە

من بۆ جلەکانم بگۆڕم

شەهیدەکەت بگۆڕە

ئازادی هەمووی فیلمی‌هیندیە

بەرنامەی نیە

ئاخری‌هالیوود

بە راست دنیا چەپ ئەکا

وەک چۆن

کاسترۆ بە چێ وە

یانی کووبا راست نیە

ئەم کڵاوە لارەت بە سەرما ناچێ هەواڵ

هەر خوارێ کە رێی نەبوو

ئەبێ بە خوا

باوەڕ ناکەی؟

چەمرانیش بە (چ)ێ وە دەست پێ ئەکا

ئەمە ئیتر قانوونە

هەروا کە دو بە عەلاوەی دوو

ناکاتە هەرشتێ کە چوار نەبێ

مەسەلەن

سیروان‌هاکلبریفین نەبێ

کوا ئەگاتە می‌سی سی پی؟

سەندەڵیەکەت بخەوێنە و دەستت بکە بە سەرین

ئیتر کوردستان نیشتمان نیە

ئوتوبانە

بێ خەم بە

نەبێ، تاران قوفڵ ئەکا

من کە ئەوەندە هیلاکم

ناگەمە ئەم عەسرە

تەخت ئەخەوم

دنیا کە بە ئاخری گەیشت

هەڵمسێنە.

 

ئومید ره‌حمانی

یک دیدگاه

  1. jiyawaza wako away shteki kona ka hamisha labar chawaya ayawe zindoi waka v ma’nay pe bbakhshea, ba tanz tekal shewazeki siyasi . Dastan khosh be barasti jalb bo.sarkawto bn. i

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

2 × یک =

قالب وردپرس پوسته وردپرس