چه رمگی …
لاپه‌ڕه سپیه‌کانت به گژ یاقووتیدا ناچێ
جار وا هه‌س
نمه نمه
چاوانم بێزگی بارانیه‌تی
ده‌مار به‌رزی ئه‌ولاتر هه ناسه کانم ئه‌قرتێ
ساقی وته‌نی:
ترێ شیرینی بۆڵی له بتڵا نه‌خه‌وێ مه‌ستێک فه‌رامۆشیه کانی فه‌رامۆش ناکا
من وه ک جاران ئه ترسم بۆنی ئه‌م شیرینیه‌ت حاڵ تێک بدا
یان له لیقاوی (ودکائێکا) بمژهنی و له بیرچوونه‌وه‌ت بهرمهشکه بێ
هاا ا ا …شه‌کره باز
ناوت له‌م شێعره‌دا با زیکری یاهوووو بێ و منیش
ته‌نیا
(نه‌خشه‌ی نیشتمانی عهربم له بیر چێ).
چرا کانت ده مێکه سه وزن و (سووره ی جۆمعه) ئه‌بارێنێ
شار ههڵهپهڕێنێ هه‌موویا ن سێ پان، ئه‌زانم خۆ چوار پا نیم
ئاخر
پیێکم به‌ره و باشوور ئه‌شکێ و پیێکم له چوار (ڕا)
ئه‌م نه‌رمه شه‌رمانه ت له‌به‌ر ئه‌کا
ئاخری زانیت ئه‌زا نیت
یاخیم
ها وه‌ڵا
ده‌مویست چوار ساڵه بمگریته و
له‌م لاپه‌ڕه شیشه‌وه شه‌شی تێ چوو
زه‌ردی له چکهکهت (رهعیهتیه)
خا
نم
پێت
نا
/که فێ
به‌ره و حه‌وت ئه‌چێ .
ده‌بێ ببووری شه‌تڵی ئه‌م( چه‌م/شاره) نازانێ هه‌ناسه‌کانی (بیووه)
یان
(بووگه)
قێڕه قێڕی ناسر بۆ به‌رزی به‌رزیه یا
ن
ز
م
ی
ن
ز
م
ی
چی دواندنته (له لام) گوناحه نی
ئه‌رێ من و چوارشه‌مه هه‌ر شه‌و شێتانه تێ ئه‌که‌ین و سووره‌ی جۆمعهش له لام ته‌عتیل ئه‌بێ
(گڕانس) ڕهشهمهس ئه‌کا:
جاااااا کێ ئه‌ڵێ عاشق ده‌بێ مه‌ستانه بێ
ئه‌ڵێم: چه‌پی بڕۆ با شێرکۆ پڕ ده‌مت نه‌کا له (شێعری نارنجی)
ئا
راسته /گیان
گتوویانه له‌م ڕاسته‌وه خوه‌ش هه‌ڵه‌په‌ڕی
(ڕا)ی من چی چه‌په له ڕاسته‌وه ده‌س پێ ئه‌کا
چه‌پ ئه‌ڕی ..
یا قووتی .
گه ر ئه‌ته‌وێ سێ پایش بڕۆ
یا
تا قی سه‌رم
و
چی مه‌ردانه‌یه بینێژه
خان/م
یا
سۆڵتانییهکانتم له لا
به‌گ ئه‌بێ .
…….
*ئاماژه: ئه‌مه به‌شێک له شیعری شه‌کره بازه
