جمعه , ۴ خرداد ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / من غوربه‌تم/ به‌رهه‌می نوێی شاعیری لاوی مه‌ریوانی، ئارام فه‌تحی

من غوربه‌تم/ به‌رهه‌می نوێی شاعیری لاوی مه‌ریوانی، ئارام فه‌تحی

من غوربه‌تم* دووهه‌مین کۆمه‌ڵه‌ شێعری ئارام فه‌تحی شاعیری لاوی مه‌ریوانییه‌. ئارام پێشتر ئه‌زموونی کۆمه‌ڵه‌ شێعرێکی تری به‌ ناوی “ئه‌وه‌نده‌ به‌ مردنا تکاوم” له‌ کارنامه‌ی خۆی دا هه‌یه‌ و ئه‌م په‌رتووکه‌ دوایین به‌رهه‌می‌ئارامه‌ وا که‌وتۆته‌ ناو جیهانی وێژه‌ی کوردییه‌وه‌.

 

من خاڵی وەسەتی ئەم غوربەتەم 
وەرە بمپێکە ئەی نیشتمان 
من ئەتوانم لێرە فووت تێکەم و 
تیزانگێک بە حەواوە 
هۆشت بێ نەتەقم 
هۆشت بێ منی ڕێگا بۆ بێتاقەتی نابم 
منی ئاو بۆ ئاکواریۆم 
چی ماسییە لە بەرمایە 
چی کڵاوە لە سەرتایە 
چی غوربەتە سڵاو! 
سڵاو لە نەبوونی ئێوارەتان 
تف لە مەرحەبایی هەرچی جادەیە و 
ڕووڕەش بێ بەفر، کە لێرە نابارێ 
کە لێرە خووساوم و گشت گیانم بیرەوەری لێ دەتکێ 
لێرەی پیادەڕەو، کە زەمەنی هەنگاوە و 
لێوانی زەمەنە و 
کچی زەمەنە و 
داروبەردی ئێرە کاتی لێ ئەتکێ و 
تەواو نابێ 
لێرە کە ڕابردوو لە شەرابا ناخڵەتێ 
کە مرۆڤ هەر بۆ بیرەوەری باشە 
کە ئێمەی زیندوو خوێڕیترین لەوەی بمرین 
منی ماسی، هەڵهاتم لەوەی نیشتمانێکم تێدا خنکا 
یان لە کچێکا ماتڵم ڕۆیشتبێتم 
ماتڵم فڕیبێت ئەو چۆلەکەیەی ئەمجریواند 
ئەتەوێ چ حەیوانێک بم ئەی نیشتمان؟ 
ڕاوم کە و، 
من لە ماسییا ڕاحەت ئەمرم 
لە گورگا دژوار ئەژیم و 
لە خۆتا نەختێک حەیفم بۆ بوون 
نەختێک حەیفم بۆ نەمردن و 
تا حەز کەی دەنگم زوڵاڵە بۆ نەوتن 
تۆ گۆرانیم بڵێ 
منیش جنێوت 
تۆ بەفرم بڵێ و 
تۆ نەبوونم 
من غوربەت و 
من وشکی و 
من خاڵی وەسەتی ئەم غوربەتە

ئارام فه‌تحی.

* جێی ئاماژه‌یه‌ کۆمه‌ڵه‌ شێعری “من غوربه‌تم” ئێستا له‌ کتێبفرۆشییه‌کان ده‌س ده‌که‌وێ.

 

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

14 − 9 =

قالب وردپرس پوسته وردپرس