لی هێریك(Lee Heerick) به ڕه‌گه‌ز كۆریاییه و ئێستێ له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی. برایان تێرنه‌ر (Brian Turner)ی شاعیر ده‌ڵێ لی «نوسخه‌ی نوێی واڵت ویتمهنه… قهڵهمیتێكهڵ به سیاسه‌ته و به خه‌مخۆریه‌وه ده‌نووسێ.»
شقارته‌یه‌ك داگیرسێنه. سه‌یری گڕی شینی بكه
سه‌ما ده‌كا، وه‌ك پینیاتایهك[۱]
لێی درابێ و
به‌ره‌و ئاسمان چووبێ،
سه‌یری كه چه‌نده خێرا
لقی ناسكی شقارته‌كه گڕ ده‌یگرێ و به‌ره‌و لای پێستت دێ،
پێستی سپیی مه‌یله‌و سه‌وزی قامكه گه‌وره‌ت
بێڵه با ئه‌ویش بسووتێ.
ئاگرێك داگیرسێنه. پشیله‌كان بێده‌نگ بكه.
با ماریاچییه[۲] سه‌رخۆشه‌كان بێنه سه‌ما
له‌شی شلكیان بلهرێنن
وه‌ك كۆمه‌ڵێك كه‌متیاری شێت
له‌سه‌ر گردێكی ڕه‌ش، له ژێر تریفه‌ی
مانگی چارده‌ی ڕۆژی له‌دایكبوون.
[۱]پینیاتا (Piñata) جۆڕه قودولكهیهكه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و مه‌كزیك بۆ منداڵانی هه‌ڵده‌واسن. منداڵه وردكه به تێڵایه‌ك هێنده‌ی تێ به‌ر ده‌بن و لێی ده‌ده‌ن تا ده‌دڕێ و نوقڵ و چاكڵێتی ناوه‌وه‌ی ده‌ڕژێته خوارێ.
[۲]ماریاچی (Mariachi) به‌و گرووپه مۆسیقایانه‌ی مه‌كزیك و ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌گوترێ كه له جه‌ژن و شایی و بۆنه‌كاندا ساز ده‌ژه‌نن و سه‌ما ده‌كه‌ن.
لی هێریك/ و: باوه‌ڕ مه‌عرووفی
