۱. ئەگەر بمانەوێت خوێندنەوەیه‌کی بێلایەنەمان هەبێت لە زمانی چاپەمەنییە کوردییەکانی رۆژهەڵات، چیمان پێ دەڵێت؟
سه‌ره‌تا پێویسته بڵێم هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ک بێلایه‌نانه نییه واته هه‌ر چه‌شنه ده‌ربڕینێک له سووچەنیگایهکهوه و له‌سه‌ر پێگه‌یه‌کی تیۆریک ئاراسته ده‌کرێت. له پێشدا ده‌بێ بزانین زمانی ئه‌م چاپه‌مه‌نییانه به شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی کوردییه؛ واته ۲۰ تا ۳۰ له‌سه‌دی بابه‌ته‌کانی ئه‌م بڵاڤۆکانه کوردین و هه‌میشه به‌شی کوردی لەئاست به‌شی فارسی به ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌متره. ئه‌م دۆخه پێمان ده‌ڵیت هێشتا چاپه‌مه‌نییه‌کان ستراتێژیی سه‌ره‌کیی خۆیان سه‌باره‌ت به زمانی کوردی روون نه‌کردۆته‌وه. کاتێ ده‌ڵێین چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان، بازنه‌یه‌کی به‌ربڵاو له سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی ده‌سه‌ڵات، نووسه‌ری کورد، رۆژنامه‌وانی کورد و خوێنه‌ری کوردی تێدا به‌شداره. زمانی کوردی هێشتا بۆ زۆربه‌ی ئه‌م لایه‌نانه وه‌کوو زمانێکی سه‌ره‌کی و ستاندارد جێ نه‌که‌وتووه و زۆرتر وه‌کوو زمانێکی ناوبڕئاسا و تووریستی ده‌ر که‌وتووه؛ واته کاتی ماندووبوون له به‌ستێنه‌کانی تر پشوویه‌ک وه‌ر ده‌گرن و ئاوڕێکی تووریستی له بابه‌تی کوردی ده‌ده‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه نه نووسه‌ری کورد بابه‌تی جیددی له‌م زمانه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنێت و نه خوێنه‌ری کورد چاوه‌ڕوانیی ده‌سپێڕاگه‌یشتن به بابه‌تی شازی له‌م هه‌رێمه زمانییه‌دا هه‌یه. له ئه‌نجامدا سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی ناوه‌ند و پلانڕێژیی چاپه‌مه‌نیی کوردیش به‌و پێیه سیاسهتێکیهاوتهریب ره‌چاو ده‌که‌ن و له ئاکامدا ده‌بێته ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین. هه‌ر بۆیه کێشه‌ی چاپه‌مه‌نیی کوردی به‌ته‌نێ کێشه‌ی رۆژنامه یان گۆڤارێک نییه، به‌ڵکوو پلانێکی مه‌زنتری تێدا به‌شداره که هه‌ر له ئاپاراتووسه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه تاکوو ئایدۆلۆژیای پیشه‌سازیی فه‌رهه‌نگ و هه‌روه‌تر سیاسه‌تی زمانیی نووسه‌ر و خوێنه‌ری کورد له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
له بابه‌تی شێوازی زمانی و سیاسه‌تی نڤیسارهوه، ئه‌م بڵاوکراوانه تووشی په‌رته‌وازه‌یی و لێکترازانن؛ و زۆر کات هۆی ئه‌م خه‌ساره له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه که چاپه‌مه‌نییه‌کان سیاسه‌تێکی وهبهرگریی زمانی په‌یڕه‌و ناکه‌ن و هه‌ر لایه‌نێک و بۆ خۆی سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ر گۆڤارێک یان رۆژنامه‌یه‌کی کوردی سیاسه‌تێکی تایبه‌تی خۆی هه‌بووبا و په‌یڕه‌وی کردبا، سه‌ره‌ڕای ئهوهیهاوگرتوویی لە نێوانیاندا نه‌ده‌بینرا به‌ڵام هه‌ر دیسان له ئاستی دۆخی هه‌نووکه که پڕپڕ شێواوه و وێران، چاکتر ده‌بوو. فره‌چه‌شنیی سیاسه‌تی نڤیسار له‌م دۆخه شپرزه‌دا بۆ سیاسه‌تی جیاوازی گۆڤار و بڵاڤۆکه‌کان ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به‌و راستییه‌وه هه‌یه که سیاسه‌تی نڤیسار؛ هه‌رچه‌ند فره‌چه‌شن، له‌ئارادا نییه و ئه‌مه چه‌شنی دڵخوازانه‌ی نووسینی نووسه‌ری کورده که ئه‌م دۆخه دابین ده‌کات. نه‌بوونی سیاسه‌تی نڤیساری یه‌کگرتوو، یان ته‌نانه‌ت بۆشاییی جووت تا سێ ستانداردیی ئه‌و سیاسه‌ته، وای کردوه که ستایلی نووسه‌ران که هه‌ر کامه و ئاشی له هه‌ولێرێ ده‌گه‌ڕێ، ئه‌م دۆخه شێوانشێوه له به‌ستێنی نڤیساری کوردی‌دا به‌رهه‌م بێنن. لێره‌دا ئاماژه به یه‌ک نموونه له کۆی ئه‌و کێشانه‌ی ئێستێ له نڤیساری کوردیی چاپه‌مه‌نییه‌کاندا ده‌بینرێت، ده‌ده‌م و ئه‌ویش کێشه‌ی شێوازی نووسینی “ی”یه له حاڵه‌تی تاک، جووت یان سێ گلهدا. بۆ نموونه کاتێ بمانهه‌وێ ئاماژه به که‌سانێک بده‌ین که بواری کۆمه‌ڵناسییان خوێندووه و خه‌ڵکی کوردستانن ده‌بێ بنووسین: “کۆمه‌ڵناسی کوردستان”؛ به‌ڵام کاتێ بمانهه‌وێ ئاماژه نه به خودی کۆمه‌ڵناس، به‌ڵکوو به بواری خوێندنی کۆمه‌ڵناسی بده‌ین ده‌بێ به دوو “ی” بنووسین: “کۆمه‌ڵناسیی کوردستان”. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ده‌قه کوردییه‌کانی ئه‌م بڵاڤۆکانه بده‌ین ده‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئه‌م جیاوازییه ره‌چاو ناکه‌ن و ده‌بێ خوێنه‌ر له کانتێکستدا و به هه‌وڵی وردبینانه‌ی خۆی ئه‌و جیاوازییه ببینێته‌وه.
۲. بۆ زمانی کوردی تا ئێستاش نەبوەتە زمانی سەرەکی لە چاپەمەنییە کوردییەکاندا؛ واتە بەشی هەرە سەرەکی حەوتەنامەکان هەر فارسین و کوردی بە زۆری لە بەشی ئەدەبدا بەکاردێت؟
دوو سیستهمیبنهماییمان هه‌یه که پێکهاته‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک و چۆنیه‌تیی به‌رسازدانی هه‌موو ژێربه‌ش و پاژه‌کانی دیاری ده‌که‌ن؛ یه‌که‌م، سیستهمیبهرههمهێنان(production) و دووهه‌م، سیستهمینواندنهوه(representation)؛ ئه‌م دوو سیسته‌مه له ئاراسته‌ی نه‌زه‌ریدا زۆر جار دووفاقی ده‌بنه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌کتریش ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌و واتایه‌ی که هه‌ر روانگه‌یه‌کی تیۆریک جه‌خت له‌سه‌ر گرنگایه‌تی و بنهماییبوونی لایه‌نێک له‌ئاست لایه‌نێکی تر ده‌کات. به‌ڵام رێبازه نه‌زه‌رییه تازه‌کان پێیان وایه که ئه‌م دوولایه‌نه لێکجودا نین و تێکئاڵاون؛ واته هه‌ر سیسته‌مێکی وه‌به‌رهێنان، بێ ئه‌ملاولا له‌گه‌ڵ سیسته‌مێکی به‌رهه‌مهێنانی واتا و راگواستنی هێما و ده‌لاله‌ته‌کاندا پێوه‌ندی وهاوگرتووییی هه‌یه. زمان له روانینی سه‌ره‌تاییدا پێوه‌ندیی ته‌نیا به سیستهمینواندنهوهیه و وه‌کوو ژێربه‌شی سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی، فێرکاری و میدیایی ده‌بینرێت. به‌ڵام له ڕاستیدا به‌شی هه‌ره گرنگی زمان پێوه‌ندیی به‌و پرۆسه بنهمایییانهوه هه‌یه که ئابووریی سیاسی ره‌چاوی ده‌کات. کاتێ زمانێک له بازاڕی ئابووریی ناوه‌ندی، له سیستهمیفهرمیی ئیداری و دواتر له په‌روه‌رده و میدیای ره‌سمی‌و ناڕه‌سمیی وڵاتێک جێگای ئه‌وتۆی نه‌بێ و له‌گه‌ڵ ره‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵات و ههژمۆنیدا یه‌کانگیر نه‌بووبێت، زۆر ئاسایییه که په‌راوێز که‌وێت و نه‌توانێت ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌کی شیاو لەئاستی چه‌ن میدیا و چاپه‌مه‌نیی خۆجێییشدا ده‌ور ببینێت. به‌گشتی سیاسه‌تی بنه‌ماییی ستهیتهکانه که له پرۆسه‌یه‌کدا ده‌توانن زمانێک به‌هێز بکه‌ن یان له په‌راوێزی بنێن. کاتێک زمانێک بایه‌خی پێ نه‌درێت یانی ئه‌وه‌ی که هه‌م بایه‌خی ئابووری و ئه‌رزشی سه‌رمایه‌دارانه‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه و هه‌م بایه‌خی سیاسی و پرستیژی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک ناهێنێ؛ هه‌ر بۆیه خه‌ڵک لێره‌دا کۆمه‌ڵێک تاکی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن بڕیار نین که کێشه‌که لەئهستۆی ئه‌وان بخه‌یه‌ن به‌ڵکوو لێره‌دا پرۆسێسی خۆسه‌ریی سه‌رمایه‌ی ئابووری و هه‌ژمۆنیی سیاسییه که به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا زاڵ ده‌بێت و هه‌ڵبژارده و بڕیاره‌کانیان پێک ده‌هێنێت. کاتێ نڤیساری فارسی ده‌توانێ پووڵساز بێت وهاوکات هه‌ژمۆنیی سیاسی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز بکاته‌وه دیاره که جه‌ماوه‌ر به‌لای ئه‌ودا راده‌کێشرێن. به‌ڵام کاتێک نڤیساری کوردی پووڵساز نییه و کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی که‌سه‌کان له بازنه‌ی سیاسه‌تی وڵاتێک‌دا دانانێت (هه‌رچه‌ند به‌شێک له‌م روانینه خۆی کڵیشه‌یه و له رهوتێکدا به‌رهه‌مهاتووه)؛ ئاسایییه که لایه‌نگری که‌م ده‌بێت و راده‌ی ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵی بهرینکردنهوه و پێشکه‌وتنی ئه‌ده‌ن، داده‌به‌زێت.
نووسه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فارسی باش نازانێ (هۆکاری دووزمانه‌بوون)، کوردی هه‌ر فره‌تر نازانێ؛ که‌وایه خۆی له قه‌ره‌ی نادات و به نووسینێکی شهلهپاتهی فارسی ره‌زایه‌ت ئه‌دات. هه‌نێ تر له نووسه‌رانی بەڕهگهز کورد داڵغه‌ی به‌رده‌نگیان هه‌یه و پێیان وایه سه‌رله‌به‌ری جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی ئێران چاوه‌ڕێن کاکی ئێمه بابه‌تێکی فارسی بنووسێ و ئه‌وانیش موعجیبی ببن و خه‌ڵاتی که‌ن. ئه‌ڵبه‌ته کێشه‌ی به‌رده‌نگ خۆی یه‌کێک له‌و پرۆسێزانهیه که له ڕێگای بانگهێشتکردن(interpellation) و گوشارخستنه‌سه‌ر نووسه‌ر، ئاراسته زمانییه‌که‌ی وه‌ر ده‌گێڕن و بای پێ ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین کوردی فارسینووس، یان له شاڵاوی بابه‌تی فارسی‌دا ون ده‌بێ یان له کانتێکستی فارسی‌دا ده‌خوێنرێته‌وه و هیچ ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاوی بۆ کورد و زمانی کوردی نابێت. ئه‌مه به واتای چه‌شنێک که‌له‌ڕه‌قیی زمانی و شێلگیریی تاکهزمانپهرستی نییه، چوون وه‌کی گۆته وته‌نی یه‌ک زمان زانینهاوچهشنی ئه‌وه‌یه هیچ زمانێک نه‌زانی؛ که‌وایه زانینی هه‌ر زمانێکی دیکه بۆ نووسه‌ری کورد ده‌رفه‌تێکی بنهمایییه که ده‌توانێ له‌وێڕاوه زمانه‌که‌ی خۆنیش ده‌وڵه‌مه‌ند بکاتن. ئه‌گه‌ر کۆبهندێک بۆ ئه‌م به‌شه بهێنینه ئاراوه ده‌بێته ئه‌وه‌ی که نووسه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز کورد له راستیدا لەداوی نه‌زانینی زماندایه که کولهمهچه و ناهمێ که‌وتووه؛ واته له نه‌زانینی بهڕادهپێویستی زمانی کوردی و زمانه‌کانی دیکه‌دایه که به‌ره‌و ده‌مه‌لاسکێی زمانی پێ هه‌ڵده‌نێ و ده‌بێته قه‌شمه‌ری نێو زمانه‌کانه‌کانی دیکه. وه‌ک ئاماژه‌م پێ دا، ئه‌مه ره‌وته‌کانی ئابووریی سیاسی و ده‌زگاکانی نواندنهوهیهاوبهستهی ئه‌ون که “سووژه‌ی کوردی ناکوردینووس” به‌رهه‌م ده‌هێنن؛ سووژه‌گه‌لێکی قاڵاوئاسا که نه هونه‌ری قوونهقوونی که‌و به‌باشی فێر ده‌بن و نه ده‌توانن رێگهڕۆشتنی شازی خۆیان ده‌کار بهێنن.
۳. ئایا زمانی میدیای کوردی(لەچواربەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات) توانیویە رکابەری لەگەڵ زمانانیهاوسێی بکات؟
زمانی میدیایی چییه؟ میدیای کوردی کامانه‌ن؟ ئه‌م زمانه میدیایییه له چ به‌ستێنێکدا هه‌ڵده‌سووڕێت؟ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له چ باروودۆخێکدان؟ رکابه‌ریی زمانی چییه و چۆن ده‌کرێت؟ بۆ وهڵامیئهو پرسیاره ده‌بێ هه‌موو ئه‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژانه شی بکرێنه‌وه. پێشتر وا ده‌زانرا که میدیا ته‌نیا ئامرازێکی راگواستنه و گرنگی ناوه‌رۆکی راگواستنی میدیایییه؛ ئه‌وڕۆ بیرمه‌ندانی بواری خوێنده‌وه‌ی میدیایی ده‌ڵێن میدیا هه‌مان په‌یام و ناوه‌رۆکه؛ واته نێوه‌نجیی میدیایی لێره‌دا ته‌نیا فۆرمێکی بێلایه‌ن و ناکاریگه‌ر نییه به‌ڵکوو خودی ناوه‌رۆکی په‌یام له فۆرمیمیدیاییدا رۆ ده‌چێت و چیدی ئه‌م فۆرمه نێوهنجیکارهیه که به‌ره‌و ڕووی به‌رده‌نگ ده‌بێته‌وه. میدیاکان له سیاسیکردنهوه و هه‌روه‌تر پاپیۆلاریزهکردنی زماندا ده‌ور ده‌بینن و له چوارچێوه‌ی ستراتێژییەکی میدیایی-زمانی‌دا ده‌توانن فۆرمێکی تایبه‌ت به زمان ببه‌خشن. میدیای کوردی به شێوه‌ی عه‌ینی و به‌ربڵاو ته‌نیا له باشوور بوونی هه‌یه و ده‌کرێ بڵیین له‌وێدا ئه‌زموونی میدیایی له ههڵسووڕاندایه و هه‌ندێ قۆناغی گه‌شه‌کردنیشی بڕیوه. به‌ڵام لەئاست میدیای وڵاتانی ناوچه ناکرێ بڵێن توانستی رکابه‌رییان هه‌یه؛ هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا زمانی ستانداردی میدیایی پێک نه‌هاتووه و هه‌میش به‌و بۆنه‌وه که خودی پرسی زمانی کوردی ئێستێ له قه‌یراندایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی زمانێکی یه‌کگرتوو و ستاندارد لەگۆڕێدایه، زمانی کوردی لەنێو بازنه‌ی ململانێی ئایدۆلۆژیک که‌وتووه و هه‌ر حیزبێکی سیاسی به له‌ونێک، ئایدۆلۆژیای ره‌نگاوڕه‌نگی خۆیان له چوارچێوه‌ی زمان ده‌هاوێن.
میدیا وه‌کوو سیسته‌مێکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، زمان و واتا و گوتار(discourse) له چوارچێوه‌ی ره‌وایه‌ت یان وێنه‌یه‌کی میدیاییدا پێکه‌وه گرێ ئه‌دا و وه‌کوو واقیعێکی ئاماده ئاراسته‌ی به‌رده‌نگی ده‌کات؛ که‌وایه زۆربه‌ی پرۆسێزهکانی پشت ئه‌م ره‌وایه‌ته نابیندرێن و به شێوه‌یه‌کی ناهوشیار کاریگه‌ریی خۆیان داده‌نێن. فێرکلاف وته‌نی زمان و ده‌سه‌ڵات تێکئاڵاون و زمان له ڕاستیدا فه‌زای به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی پێوه‌ندیی ده‌سه‌ڵاته؛ واته پێوه‌ندیی زمان و ده‌سه‌ڵات له شێوازی “ده‌سه‌ڵات له‌پشتی زمان” و “ده‌سه‌ڵات له‌نێوی زمان”دا ده‌ر ده‌که‌وێت. ته‌واوی پێوه‌ندی وهاوگرییهکانی ده‌سه‌ڵات که لەپشتی زمانن، له رهوتێکدا دێنه نێو زمانه‌وه و له شێوازی ده‌سه‌ڵاتی نێوزمانیدا کاریگه‌ری ئه‌نوێنن. که‌وایه زمان یان زمانی میدیایی ئه‌و میدیۆمه هه‌ستیاره‌یه که ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژی و شێوازه‌کانی فامکردن له فۆرمیخۆیدا رۆ ده‌نێ و له پێناو بهرسازدان و رۆنانی زه‌ینی به‌رده‌نگدا به‌ره‌و ڕووی ده‌کاته‌وه. به‌م پێیه ئه‌و شته‌ی له زمانی میدیاییدا ئاماده‌یه ته‌نیا زمانێکی رێزمانی و رێنووسی نییه به‌ڵکوو بریتییه له پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پرۆسێزهکانی ئایدۆلۆژیا و کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت. کاتێ چاو له‌م پێکهاته و پێوه‌ندییانه له کوردستان ده‌که‌ین ده‌بینین که بۆشایی و لاوازیی زۆری تێدایه، که‌وایه به‌م که‌موکورتی و لاوازییه‌وه ناکرێ رکابه‌رییه‌کی شیاو لەئاست میدیای وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتدار بێته ئاراوه. ئه‌وه‌یه تاکوو ئابووریی سیاسی و سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان، تووشی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردن لەئاستی پێویستدا نه‌بن فۆرمیمیدیای کوردی و زمانی میدیایی به‌م چه‌شنه لاواز و په‌راوێزکه‌وته ده‌مێننه‌وه.
٤. نەبوونی زمانێکی ستاندارد بۆ میدیای کوردی یەکێک لەو پرسانەیە کە دڵسۆزانی زمانی دایکیی پەرۆش کردووە؛ لەمپەرەکانی بەردەم زمانێکی میدیاییی یەکگرتوو چین؟
وه‌ک ئاماژه‌م پێ دا ئه‌م کێشه‌یه واته پێکنه‌هاتنی زمانێکی ستانداردی میدیایی بۆ ده‌زگاکانی بڵاوهکار و وه‌شانی کوردی ته‌نیا پرسێکی زمانی و زمانه‌وانی نییه به‌ڵكوو پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پرۆسێزهکانی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگای تێدا به‌شداره. دڵسۆزی، ته‌عبیرێکی رۆمانسییانه و ئاکارمهندانهیه و تاکوو پێگه و سه‌رچاوه‌ی ئابژێکتیڤ لەئارادا نه‌بێت وه‌کوو ده‌ربڕینێکی رووت و په‌تی و له چوارچێوه‌ی ئاکارێکی تاکه‌که‌سیدا ده‌مێنێته‌وه. خه‌سارناسیی ئه‌و بابه‌ته زۆرتر له به‌شێکی تایبه‌تی کوردستان که پلان و ستراتێژیی میدیایی و زمانی له ده‌ستی کورددایه، جێباز و ئاکامبهخش ده‌بێ. له‌وێنده‌رێش پارچه‌پارچه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پێکنه‌هاتنی کیانێکی یه‌کگرتوو وای کردووه که سیاسه‌تێکی فه‌رهه‌نگی و میدیایییهاوبهش پێک نه‌هێندرێت. بێگومان تا ئه‌و قۆناغی دابڕان و لێکترازنه تێپه‌ڕ نه‌بێت و پلانێکی وه‌به‌رگر و ته‌واوکۆ بۆ ئه‌و به‌شانه دانه‌مزرێت، ئاسۆیه‌کی هیوابه‌خش و رووناک به‌دی ناکرێت.
ئه‌ڵبه‌ته کێشه‌که له ئاستی زمانی و زمانه‌وانیشدا به‌رده‌وامه و ئاڵۆزی و چه‌ندڕه‌هه‌ندیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. هێشتا کێشه‌ی زمانی ستاندارد نه لەنێو زمانه‌وانان و پسپۆڕانی زمانی کوردی‌دا به رێگه‌چاره‌یه‌کی شیاو گه‌یشتووه و نه له بازنه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا رێڕه‌وێکی گونجاوی بۆ ره‌چاو کراوه. له رووبه‌ری داهێناندا فره‌چه‌ندیی زاراوه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه و له زۆر بواردا روو له دابڕان و سه‌ربه‌خۆیی لەئاست چوارچێوه‌ی گشتیی زمانی کوردی ده‌سوێ. ناوه‌نده‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب و هه‌روه‌تر گۆڤاره‌کان له سیاسه‌تێکی دیاریکراوی رێنووسی و رێزمانی شوێنکه‌وتوویی ناکه‌ن و میدیاکانیش لەداوی زمانێکی پاپیۆلار و ناڕێسامهند که‌وتوون. زانکۆ یان دامه‌زراوه‌یه‌کی توێژینه‌وه له‌ئارادا نییه که به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه کاری بنه‌مایی بکات که بکرێ دواتر وه‌کوو پلانێکیهاوبهش له لایه‌ن میدیا و ناوه‌نده‌کانه‌وه ده‌کار بهێنرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م که‌موکورتی و بێهیوایییه ده‌بێ ئاوڕێکیش له لایه‌نه هیوابهخشهکانیش بده‌ینه‌وه. جێگه و پێگه‌ی زمانی کوردی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و له باری سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه ههڵبهزیوه و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه. ناوه‌نده کوردناسییهکان به‌تایبه‌ت له وڵاته بیانییه‌کان له‌م بواره‌وه ههڵسووڕاوانهتر ده‌جووڵێنه‌وه و له رۆژهه‌ڵاتیش کۆلێژی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای نوێی میدیایی له وه‌شاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی وشه‌ی کوردی‌دا ده‌ورێکی پۆزه‌تیڤی گێڕاوه؛ هه‌رچه‌نده خه‌ساره‌کانی ئه‌م بواره‌ش له جێگای خۆیدا کاریگه‌ریی نیگهتیڤیشی هه‌بووه. به‌گشتی به‌ستێنی گه‌شه و باڵاکردنی زمانی کوردی داخراو و قه‌پاتکراو نییه به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و لایه‌نه عه‌ینی و ئابژێکتیڤانهش که ئاماژه‌مان پێ دا ئاماده‌یی و حوزووریان هه‌بێت.
۵. پێویستە چ هەنگاوێک لە لایەن رۆژنامەوانانەوە هەڵبگیردرێت بۆ وەشانی بەرهەمێکی مێدیای ستاندارد لەباری زمانییەوە؟
ره‌نگه به‌رچاوترین ره‌خنه بۆ زمانی میدیای کوردی به‌گشتی و میدیاکانی باشوور به‌تایبه‌تی ئه‌وه بێت که هێشتا زمانی ئاخاوتن به‌سه‌ریدا زاڵه و به‌پێی پیکهاته‌ی زمانی عه‌ره‌بی رسته و به‌نده‌کانی ساز ده‌کرێن. ئه‌گه‌رچی زمانی میدیا به‌ته‌واوه‌تی فهرمینییه و نزیکه له زمانی ساکاری ئاخاوتن به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نییه که هه‌رچی له‌زاری خه‌ڵکیدا باو ده‌بێت؛ درووست یان نادرووست، له‌سه‌ر زاری میدیاوه نواندنه‌وه‌ی هه‌بێت و په‌ره‌ی پی بدرێت. زاڵبوونی پێکهاته‌ی زمانی عه‌ره‌بی خه‌سارێکی به‌رچاوه؛ بۆ نموونه له باشوور ده‌ڵێن “قوتابخانه‌ی کچانی دواناوه‌ندی”، که له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زمانی کوردی‌دا ناته‌بایه. له نموونه‌ی تردا، لە زمانی عەرەبیدا ئەڵێن أنا علی، به‌واتای من “عه‌لی”م؛ میدیای کوردی به وه‌رگرتنی راسته‌وخۆی ئه‌م پێکهاته‌یه میمیجێناو ده‌سڕێته‌وه؛ بۆیه ده‌ڵێ من عه‌لی و… هه‌روه‌ها له نموونه‌یه‌کی تردا ده‌توانین ئاماژه به پێوه‌ندیی ئاوه‌ڵناو و بهرئاوهڵناو بده‌ین. وه‌ک ده‌زانین لە كوردیدا نیشانەی كۆ لەو پێوه‌ندییه‌دا ده‌چێتە سەر ئاوه‌ڵناو؛ وه‌کوو گوڵە جوانەكان یان بازگه سه‌ربازییه‌کان به‌ڵام زۆر جار به‌هه‌ڵه نیشانه‌ی کۆ له‌سه‌ر بهرئاوهڵناو داده‌نرێت و ده‌بێته بازگەكانی سەربازی. ئه‌مانه و ده‌یان نموونه‌ی دیکه پێمان ده‌لێن که میدیا و بڵاوکاره‌کان نه‌ته‌نیا سیاسه‌تی زمانیی ستاندارد ره‌چاو ناکه‌ن به‌ڵکوو سیاسه‌تی ئێدیتکردن و ههڵهچنیش په‌یڕه‌و ناکه‌ن و هه‌موو بهرپرسیارێتییەکان بۆ زه‌وق و زانیاریی زمانیی نووسه‌ر ده‌هێڵنه‌وه. کۆنکرێتترین پێشنیار ئه‌وه‌یه که ناوه‌نده‌کانی چاپه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها بڵاوکراوه‌کان ستراتێژییەکی شیاوی ئێدیتکردن(editorial strategy) په‌یڕه‌و بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م ستراتێژییه به‌ربڵاو و گشتی بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌رچی پێویسته بۆ دامه‌زراندنی ئاوه‌ها سیاسه‌تێکی نڤیساری، پرۆژه‌یه‌کی زمانه‌وانیی فه‌رهه‌نگستانی به شێوازێکی بنه‌ڕه‌تی له به‌رچاو بگیرێت و دواتر وه‌کوو سیاسهتێکیهاوبهش له هه‌موو میدیا و چاپه‌مه‌نییه کوردییه‌کاندا به‌کار بهێنرێت. ئه‌گه‌رچی زمانه زیندووه‌کانی جیهان وه‌کوو ئینگلیزی پلاندانانی زمانی(language planning)ی تایبه‌تیان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه وه‌کوو سیاسه‌تێکی حکوومینهبووه به‌ڵام له رێگای ستراتێژیی ئێدیتکردن و سیاسه‌تی نڤیسار له خواره‌وه بۆ سه‌رێ توانیویانه شێوازێکی ستانداردی زمان بۆ میدیا و چاپه‌مه‌نییه‌کان به‌رهه‌م بێنن.
- سه‌رچاوه: ده‌نگی کوردستان/ ژماره ۳۲، ۳‌ی ره‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۵ی هه‌تاوی
