شنبه , ۱۶ آذر ۱۳۹۸
خانه / فرزاد

فرزاد

دیتن باوه‌ڕکردنه/فه‌رزاد حه‌سه‌نزاده‌‌

    ئەم وێنەیە کە له‌ مۆزه‌خانه‌ی یادی هۆلۆکاست له‌ ئه‌مریکا دانراوه،‌ لە ساڵی ۱۹۴۵دا گیراوە و سەربازانی بەدیلگیراوی ئەڵمانی لە کەمپێکی سەربازیی ئەمریکیدا نیشان ئەدات کە خەریکی دیتنی فیلمێکی داکیۆمێنتین. فیلمەکە سەبارەت بە کردەوەی نامرۆڤانەی نازیەکانە لەمەڕ بەدیلگیراوان له‌ شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م لە کەمپەکانی کوشتار و ئەشکەنجەدا. سەربازانی بەدیلگیراوی ئەڵمانی …

توضیحات بیشتر »

ناساندن و لێکدانەوەی تابلۆی پاپ ئینوسنتی دەهەم /فه‌رزاد حه‌سه‌نزاده‌

ئەم تابلۆ سامناکە بەرهەمی‌شێوەکاری ئیرلەندی- ئینگلیسی، “فڕانسیس بیکن“ە و لە ساڵی ۱۹۵۳ دا خوڵقاوە. ئەم تابلۆیە لە بەرهەمێکی شێوەکارێکی ئیسپانیاییی سەدەی ۱۷، دیێگۆ والاسکۆێز، سەرۆی گرتوە. تابلۆکه‌ی والاسکۆێز پۆرترەی پاپی دەهەمە کە بەسەر سەندەڵیە ڕازاوەکەیەوە دانیشتوە و کا‌غزێکی بەدەستەوەیە. بەڵام کارەکەی بیکن زۆر جیاوازە. ئۆقرەیی و لەسەرخۆئیەک کە لە تابلۆکەی …

توضیحات بیشتر »

ناساندن و لێکدانەوەی کۆمەڵەپەیکەرەی “ڕامووسان”/ فه‌رزاد حه‌سه‌نزاده‌

ئه‌م پەیکەرە بەرهەمی‌هونەرمەندی ڕۆمانیایی کۆنستانتین برانکۆزیەConstantin Brancusi) (1876-1957)) و ئه‌و لە ساڵی ۱۹۰۷ تا ۱۹۱۰، شەش وێرژنی لێ خوڵقاندوە. برانکۆزی لە ساڵی ۱۹۰۴ بەولاوە لە پاریس ژیاوە و چالاکیی کردوە. برانکۆزی یەکێک لە کاریگەرترین و داهێنەرترین پەیکەرسازانی سەدەی بیستەم بوو. دەسکەوتەکانی سەبارەت بە فۆرم و دەربڕینی پەتی و بێخەوش، ئەوی …

توضیحات بیشتر »

ناساندن و لێکدانەوەی تابلۆی “بێ باوەڕیی توماسی پیرۆز” / فه‌رزاد حه‌سه‌نزاده‌

ئەم تابلۆیە بە پێوانەی ۱۴۶ لە ۱۰۷ سانتیمتر، بەرهەمی‌هونەرمەندی ئیتالیایی، میکلانجێلۆ کاراواجۆ Michelangelo Caravaggio (1571-1610) ، یە و لەساڵی ۱۶۰۳ی زایینی بە تەکنیکی ڕۆن بەسەر کانواس کێشراوە و ئێستە لە کۆشکی “سانسۆسی” لە پوتسدامی‌باکووری ئاڵمانە. کاراواجۆ له‌ ڕۆم کاری ده‌کرد. ڕۆم له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوەندی شارستانێتی جیهان بوو، هه‌روه‌ها که‌ پاریس …

توضیحات بیشتر »
قالب وردپرس پوسته وردپرس ..