چهارشنبه , ۲ آبان ۱۳۹۷
خانه / به شی ئه ده بی کوردی / من خوام… و پیاوێك /بێریتان فاتحی

من خوام… و پیاوێك /بێریتان فاتحی

 

من خوام…

 

من خوام له‌به‌ر گێلاسه‌كانی خۆش ئه‌وێ

كه‌هاوینان

پڕ پڕ له ده‌سته پڕته‌باره‌كه‌ی باوكم

گێلاس ئه‌ڕژێته نێو چاوم

 

من خوام له‌به‌ر ئه‌ستێره‌كانی خۆش ئه‌وێ

هه‌موو شه‌وێ

وه‌كوو كوڕه سه‌رشێته‌كانی سه‌ر شه‌قام

چاو ئه‌قرتێنن بۆ چاوم و دڵم دائه‌له‌رزێ

 

هه‌ر كاتێ سه‌رنج ئه‌ده‌م

باش تێ ئه‌گه‌م

ژیان پڕه له خۆشه‌ویستی

له گرمه‌ی هه‌وری به‌هاری و هه‌ڵتۆقینی كارگه‌كان

له زه‌مهه‌ریری خاكدا

تا ته‌قینه‌وه‌ی‌هاڵه‌یه‌ك له نێو زاردا

یان هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵاكان له پایزدا

 

من خوام له‌به‌ر زستانه‌كه‌ی خۆش ئه‌وێ

ئه‌و كاته‌ی تێ ئه‌كۆشم

ده‌نكه به‌فرێك لەسەر زمانم بکەوێ

 

پیاوێك

 

ڕه‌نگه له ژیانی هه‌ر ژنێك

پیاوێ ئه‌بێ ئارای ببێ

پیاوێك كه بۆنی خۆشی جله‌كانی

دایمه له ژووره‌كه‌تدا هه‌ڵفڕێت و سه‌ما بكا

 

پیاوێك،

ده‌سته‌كانی سیحراوی بێت

كاتی گریان

ده‌سته‌كانی بكا به خۆر

فرمێسكه‌كانت هه‌ڵمژێت،

بیكاته هه‌ور

بیبارێنێته سه‌ر لێوانت

تاكوو گوڵی سووری بزه

له‌سه‌ر لێوت باڵا بكا

 

به‌ڵێ، پیاوێك ئه‌بێ ببێت

پیاوێك،

هه‌ناسه‌كانی عیسائاسا بێت و

ته‌نانه‌ت كاتی مردنیش زیندووت بكا

 

 

بێریتان فاتحی، ته‌مه‌نی بیست ساڵانه و خوێندكاری زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزییه. ئه‌و له ڕێگای شیعره‌وه هه‌ستی كچانه‌ی خۆی د‌ه‌رده‌بڕێ و بوێرانه له‌م بواره‌دا قه‌ڵه‌می‌ده‌گه‌ڕێنێ.

3 دیدگاه

  1. زوووووووووور خوش بون…
    هه ر بژی خوین شیرینه ی هه ست شیرین ❤❤❤❤❤❤❤

  2. بسیار زیبا…احسنت

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دو × یک =

قالب وردپرس پوسته وردپرس ..