یکشنبه , ۲۵ مهر ۱۴۰۰
خانه / به شی ئه ده بی کوردی (صفحه 4)

به شی ئه ده بی کوردی

سامى پێش پشكۆ مرد /گۆران ڕه‌ئوف

۰ مردوویه‌كتان بینیوه‌ دواى مردنى پیاسه‌ بكات و سیگار بكێشێت؟ مردوویه‌ك پاش مردنى بیر له‌ مردنى كه‌سانى تر بكاته‌وه‌؟ مردووه‌یه‌ك غه‌م بۆ ئازارى له‌ده‌ستدانى دۆستانى مردووه‌كانى تر بخوات؟ دڵنیام كه‌ نه‌تانبینیوه‌! بێگومانم قورسه‌ زۆر قورسه‌، باوه‌ڕ به‌ ئاشنابوونى وه‌ها مردووه‌یه‌ك بكه‌ن! دژواره‌ مردوویه‌كى وه‌هاتان بێته‌پێشچاو، به‌ركه‌وتنێكى سه‌یره‌ حیكایه‌تى مردوویه‌ك بخوێننه‌وه‌ …

توضیحات بیشتر »

خوا کوڕم پێ بدا/ هاژان مه‌عرووفی

لەگەڵ پیریۆدی گەورە بووم سەر لە نەردەکانی مناڵی مایەوە پاییز بە ژیانەوە خەریک بووم ئیستەش سەرسووڕماوم بە دزیەوە بوومەلەرزە لەرزاندمی ئاسمان ڕژا ناو باوشم دزی، ته‌نیا بۆ پاره‌ی جگه‌ریه‌ نەردەکان لە منا بارین لە باڵغیا ملم لە پەتی ئەنگوستیلەیەک ورچێک بۆ هەوەڵین جار لە منا نوست ــ قاقای پێکەنینی ــ …

توضیحات بیشتر »

من له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له‌ دایك بووم /ریچارد براتیگان/ وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: باوه‌ڕ مه‌عرووفی

  ریچارد براتیگان (Richard Brautigan) ساڵی ۱۹۳۵ له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. ساڵی ۱۹۸۴ خۆی كوشتووه. براتیگان ئه‌ندامی‌بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی بیت (Beatnik) بوو. نۆ ڕۆمان و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێك و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌شیعری لێ بڵاو بووه‌ته‌وه. شیعره‌كانی دژه‌باو و نوێخوازانه‌ن؛ هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی شیعری‌هایكو (Haiku)ی ژاپۆنیان پێوه دیاره.     شیعری دڵداری چه‌نده خۆشه به‌یانیان …

توضیحات بیشتر »

روانگەت هەورازێکی کووڕ / هاشم عەلی وەیسی

    بەم دێڕانەی درزی حزورت هەزم ناکرێت لە وێستگەی یەکەم دیمەنی ئەزموونتەوە خۆت بخزێنە ئاخێزگەی دەلاقەکانی دڕدۆنگی قژ تاڵی… لێو بەتاڵی… چاو سووری … رێ دووررررر بە هەگبەی زریکەی قاچاخەکانی لەختت داری روانگەت لە سێدارەی پرسیارێک دا قەوما قووتی ئەم مانگەش لە خشتەی دێڕێکا فت قوڕمساختر لە ئادەم لەنجەی …

توضیحات بیشتر »

لێکدانه‌وه‌ی ره‌وتی نوێی شیعری کوردی(شیعری نوێی کوردی و دژه‌قاره‌مانه‌کانی)/ د.مه‌سعوود بینه‌نده

سه‌رده‌می‌گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌میشه ساتی قه‌یران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌کانی مێژوون. هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێکان روویان له داهاتوویه و بانگه‌شه‌ی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و پێکهێنانی جیهانێکی تازه ده‌که‌ن؛ و له‌به‌رامبه‌ردا ره‌وته کۆنه‌پارێزه‌کان له‌ژێر مه‌ترسیی له‌کیسچوونی نه‌زم و ریزبه‌ندیی جیهانی هه‌بووندار و پشتبه‌نده نه‌ریتییه‌کانیان خۆیان به بیره‌وه‌ری رابردوودا هه‌ڵده‌واسن و له …

توضیحات بیشتر »

خوێندنەوەیەک بۆ بەیاننامەی شیعری پێشڕەوی کوردی (داکار) / ئیبراهیم ئەحمەدی‌نیا

بژاردەی بابەت لە سەرەتای دەیەی ۱۹۹۰ی زایینیدا جورێک لە بنبەست و وەستان و دووپات بوونەوە داوێنی شیعری رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتبوو، زۆربەی شاعیرە ناسراوەکان لە ژێر تەئسیری ئەدەبی بەرەنگاریی شاعیرانی دوو رەوتی ئەدەبیی روانگە و کفریدا بوون، بۆیە مەجالی نوێبوونەوە و داهێنان و تێپەڕبوون لەو دۆخە زۆر بەرتەسک بوو. بۆ دەرچوون …

توضیحات بیشتر »

شانامەی کوردی بەشێک لە ئاسەواری وێژەیی و کەلتوری جیهان/ هەڤپەیڤین لە گەڵ دکتۆر بهروز چەمەنئارا

دکتۆر بهروز چەمەنئارا دەرچووی زانستگای ئاگۆست گۆتینگن ئاڵمان لە لقی خوێندنەوەکانی ئێرانی کەونارا و کوردناسییە، جێگەی ئاماژەیە کە نامیلکەی دکتۆرای بەڕێز چەمەنئارا تایبەت بە شانامەی کوردی بووە و لە توێژەرە ناسراوەکانی ئەم بووارەیە. دکتور چەمەنئارا لە بابەت شانامەی کوردی و شێوازی دەرکەوتن و سەرهەڵدانی دەڵێت: لە گەڵ پرۆسەی بەرهەم‌هاتن، لە گەڵ شێوازی …

توضیحات بیشتر »

له‌ سه‌ر پرده‌که‌ / ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب

    له‌ سه‌ر پرده‌که‌ ڕێک له‌ سه‌ر پرده‌که‌ له‌و شوێنه‌ی وا هه‌‌میشه‌ چاوه‌ڕێم دەکردی پیاوێک ده‌یهه‌وێ خۆی تووڕ داته‌ خوارێ هیچ که‌س نازانێ، پیاوێک له‌ سه‌ر پرده‌که‌ ڕێک له‌ سه‌ر پرده‌که‌ به‌ پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی په‌شمینه‌وه‌ بۆ چی خۆی تووڕ ده‌داته‌ خوارێ؟ له‌ خوار پرده‌که‌ ڕێک له‌ خوار …

توضیحات بیشتر »

ئازادی / پۆل ئێلوار / و.له فه‌ره‌نسییه‌وه: زانکۆ یاری

له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌کانی قوتابخانه‌م له‌سه‌ر میزو له‌ سه‌ر دره‌خته‌کان له‌سه‌ر لم و به‌فر ناوی تۆ ده‌نووسم، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ خوێنراوه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی سپی به‌رد،خوێن،قاقه‌ز یان خۆڵه‌مێش ناوی تۆ ده‌نووسم، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ زێڕینه‌کان له‌سه‌ر چه‌کی خه‌باتکاران له‌سه‌ر تاجی پاشاکان ناوی تۆ ده‌نووسم، له‌سه‌ر دارستان و چوڵگه‌ له‌سه‌ر هێلانه‌ و گوڵه‌کان له‌سه‌ر ده‌نگ …

توضیحات بیشتر »

به‌رده‌وامبوون یان دابڕان؟ قه‌یرانی به‌رده‌نگ یان فام نەکردنی شێعر؟ حەمەی کەریمی

  پرسیاری به‌رده‌وام بوون؟ یان دابڕان؟ که‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ پرسی سه‌ره‌کی خوێنه‌ری شێعری‌هاوچه‌رخی کوردی، هه‌ڵگری باسێکی گشتیتره‌ به‌ناو‌هاوردنه‌ ئارای فه‌زایه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی شێعری نوێباو و پرسی تازه‌گه‌ریی یان ئه‌زموونی پاش مودێڕنیتی له‌ شێعری‌هاوچه‌رخی کوردیدا، ئه‌مه‌ش به‌ مانای سازکردنی فه‌زایه‌کی باسهه‌لگره‌ به‌ ئاراسته‌یه‌کیتردا به‌وه‌ی که‌ ده‌کرێ تازه‌گه‌ریی و ئه‌زموونی پاش …

توضیحات بیشتر »
قالب وردپرس پوسته وردپرس ..