خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی «کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ»ی سەلاح موحەمەدی هێمن ڕەحیمی بە کردنەوەی کتێبی کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ ئێمە لەگەڵ دەقێک ڕووبەڕوو ئەبینەوە کەهاوچەشنی وتەی پرۆستە ئەڵێ: دەقی جیدی لە دۆزەخدا ئەخولقێت. پێم وایە کتێبی کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ لە ڕوانینێکی کافکاییەوە بۆ جیهان ئەوەمان پێ ئەڵێت …
توضیحات بیشتر »ئەو کەسەی شەمەندەفەرەکانی ئەزبەر بوو/ باسێک لە سەر وتاری “لە پێناوی فۆرمدا”ی بەختیار سەجادی/ڕەزا عەلیپوور
بۆرخێس لە کورتە چیرۆکی “دوو پادشا و دوو لابیرێنت”دا دەگێڕێتەوە کە پادشای بابێل، شای عەرەبان بە میوانی بانگێشتی بابێل دەکات. بۆ ڕابواردن بێت یان سووکایەتیپێکردن، دەیباتە ناو لابیرێنتێکی وەستایانە چێکراوی پێچەڵپێچەوە و دەڵێ دەی، چۆن دەتوانی لێی دەرباز بە. لە ئەنجامدا بە هەر مەرارەتێک بێت، شای عەرەبان ڕزگار دەبێت و …
توضیحات بیشتر »سیاسەتی شیعری له دۆخی “ناشوێن”دا (خوێندنەوەی مانیفێستی ناشوێن و سیاسەتی نڤیسار)/جههانگیر مهحموودی
بەشێوەیەکی گشتی، گۆڕانکارییە نوێکان پێویستییان به ڕاڤه و شیکردنەوەیه. هەر سەردەمێک به دابڕانی خۆی لە سەردەمیپێشوو، له خۆیدا کردەیەکی بوێرانه بهرههم دێنێت. لەبەر ئەوەیکه لە هەناوی بۆشایی ئەم دابڕانەدا گەلێک دەرفەت و توانست دەخوڵقێن و دەبنه هەوێنی خوێندنەوە و سەرهەڵێنانی ئایدیا نوێکان که «وەرگێڕانی» ئەم دۆخە تازهپێگەیشتووانه و هەوڵ بۆ …
توضیحات بیشتر »ئامۆژگارییەکانی مەسعوود محەممەد لەمەڕ زاراوەسازی/کاڕوش عوسمانیان
پێشەکییەکی کورت بۆ چوونە نێو باسی بابەتەکە: زمان شوێنێکی تایبەتی دە فەلسەفەدا ھەیە و بێرەدا کە مرۆڤ تێگەیشتنی خۆی لە جیھان بە ناوبژی زمانەوە دەستەبەر دەکات، پێی دەگەین کە زمان ھەر لە کاتی کەوناراوە ھەوێنی باسی فەیلەسووفانی وەک ئەفلاتوون و ئەریستۆ بووە. زمان پێکھاتووە لە ڕایەڵەیەکی مانایی و ماناساز …
توضیحات بیشتر »دیالێکتیکی ڕۆشنبیری و مەعریفەی کوردی(به ئاوڕدانهوهیهک له مانیفێستی ناشوێن)/شەهاب نەدیمی
هونەر بە گشتی ڕۆڵێکی هەرە سەرکیی لە ژیانی مرۆڤدا گێڕاوە. هەر لە مێژەوە تا دەگاتە لای ئەفلاتوون و ئەرەستوو بە ئەمڕۆشەوە، هونەر توانیویەتی بە شێواز و ڕێبازگەلێکی جیاواز خۆی بنوێنێت. هونەر هەندێجار بووهتە گۆڕەپانی ململانێی نووسەر و کۆمەڵگە، هەندێجاریش فۆرمیدژخوازی، تێپەڕاندن، دابڕان و هەڵوەشێنەرەوەی بنەما فیکری و مەعریفەکانی گرتووتە …
توضیحات بیشتر »بێ خاوەنی ئەدەبیات، یان ئەدەبیاتی بێ خاوەن/کورتە ڕەخنەیەک لەسەر کتێبی (سرآغاز وسیر ادبیات داستانی کردی) لە نووسینی محەمەد ڕەحیمیان /کاوان محەمەدپوور
بێگومان لە فەزای چەقبەستوو و بێ توێژینەوەی ئەدەبیاتی کوردیدا هەر کتێب یان وتارێک کە مەبەستی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بێت، دڵخۆشکەر و جێی سرنجە. ئەم کم و کۆڕییە لە گشت لایەنەکانی وێژەی کوردیدا بەرچاوە، بەڵام زیاتر تایبەت دەبێتەوە سەر چیرۆکی کوردی. کەمتەرخەمیفەزای ژورنالیستی و ڕەخنەی کوردی لەمەڕ چیرۆک و هەسپاردنی ئەم …
توضیحات بیشتر »ڕەخنە لەسەر کتێبە شێعری “من غوربەتم”، لە نووسینی ئارام فەتحی/ئارام پزشکییان
“من غوربەتم” دیوارێکە. دیوارێک کە خشتەکانی لە بێتاقتی، دڵتەنگی، بێزاری، وەڕەزبوون، غوربەت و لە هەمووی گرینگتر بابەتی بوون وەک “دازاین”ێکی مارتینهایدگری دروست بووە. کاتێک دەڵێین “دازاین”، شێوازی بوونی خۆمانمان مەبەستە. ئێمە هەموو دەڕۆینە نێو وجوودێکەوە کە تایبەتە بە هەستی خٶمانەوە. وا دەکەوێتە بەر چاو کە باسکردن لە ‘دازاین’ واتا لە …
توضیحات بیشتر »ئهدهبیات چی پێدهکرێ؟ /تاهیر بێن جێلوون/ و: ئهنوهر عهرهب
ئۆنۆره دۆبالزاک له کتێبی “ورده چارهڕهشییهکانی ژیانی ژن و مێردایهتی”دا دهنووسێ: “به پێی ئهوهیکه رۆمان مێژوویهکی تایبهتی گهلانه، دهبێ لاپهڕهی سهرجهم ژیانی کۆمهڵایهتی ههڵدهیهوه تا رۆمان نووسێکی راستهقینهت لێ له کل دهربێ”. بشێوییهکانی ئهم دواییانهی جیهان سهرنجی نووسهری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه و [هیوا و ئاواتێکی بۆ نووسهر زیندوو کردۆتهوه] …
توضیحات بیشتر »دەربارەی مانیفێست و ناشوێن(راگەیاندنی حەقیقەت لە سونگەی “کات”ەوە)/ئیبراهیم ئەحمەدینیا
Manifestus ئەو رەگە سەرەکیەیە کە وشەی مانیفێستی لێ وەرگیراوە. ئەم زاراوەیە لە ئەساسدا بە مانای ئاوەڵاکردن و ئاشکراکردن بە کار هێنراوە. پرسیاری سەرەکی لە سەر تێرمینۆلۆژیی وشەکە ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێ چ شتێک مانیفێست بکەین؟ چ شتێک شاراوە بووە کە دەبێ سیمای راستەقینەی ئاشکرا بکەین و دەمامکی لە ڕوو دابماڵین؟ …
توضیحات بیشتر »مانیفێستی ناشوێن (سیاسهتی نڤیسار له بهستێنی داڕووخانی ئهزمووندا)
دژوازیی ژیان و ئاوارتهی دۆخی ژینهوهری، زهروورهتی ههبوونی زمان و هوشیاریی بۆ مرۆڤ دهستهبهر کردووه، واته تووڕدراویی مرۆڤ لهم جیهانهدا(thrown into the world)، ئاڕاستهی ژیانی بهرهو ماڵی زمان و کهلاوهی گوتار راناوه و له هۆدهی ههبوونێکی زمانمهنددا گیرساندوویهتیهوه. مرۆڤ هیچ بانگهێشت و بهدواهاتنێکی سهبارهت به کهوتنەداوی واقیعی ژیان بۆ نهکراوه …
توضیحات بیشتر »