یکشنبه , ۲۵ مهر ۱۴۰۰
خانه / شیعری کوردی (صفحه 2)

شیعری کوردی

گولله‌ى خۆم، يه‌كسانه‌ به‌ مه‌رگى خۆم/غه‌مگين بۆڵى

    تكايه‌ ! خۆت بۆ خوێنى سوورم ماندوو مه‌كه‌ خوێنى سپيم به‌ ره‌ش تێمه‌گه‌ خۆت بۆ كوشتنى سه‌رى بڵندم ئه‌زيه‌ت مه‌ده‌ هيچ كه‌سێك به‌ مردنى منه‌وه‌ سه‌رقاڵ مه‌كه‌ با كه‌س قاچى راستى، بۆ ئه‌و مردنه‌ چه‌په‌م نه‌شكێنێت با كه‌س له‌ره‌ى ده‌نگى له‌ ورد و خاشبوونى ئێسقانه‌كانم نه‌شكێنێت با كه‌س …

توضیحات بیشتر »

خوا کوڕم پێ بدا/ هاژان مه‌عرووفی

لەگەڵ پیریۆدی گەورە بووم سەر لە نەردەکانی مناڵی مایەوە پاییز بە ژیانەوە خەریک بووم ئیستەش سەرسووڕماوم بە دزیەوە بوومەلەرزە لەرزاندمی ئاسمان ڕژا ناو باوشم دزی، ته‌نیا بۆ پاره‌ی جگه‌ریه‌ نەردەکان لە منا بارین لە باڵغیا ملم لە پەتی ئەنگوستیلەیەک ورچێک بۆ هەوەڵین جار لە منا نوست ــ قاقای پێکەنینی ــ …

توضیحات بیشتر »

من له سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك له‌ دایك بووم /ریچارد براتیگان/ وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: باوه‌ڕ مه‌عرووفی

  ریچارد براتیگان (Richard Brautigan) ساڵی ۱۹۳۵ له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. ساڵی ۱۹۸۴ خۆی كوشتووه. براتیگان ئه‌ندامی‌بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی بیت (Beatnik) بوو. نۆ ڕۆمان و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێك و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌شیعری لێ بڵاو بووه‌ته‌وه. شیعره‌كانی دژه‌باو و نوێخوازانه‌ن؛ هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی شیعری‌هایكو (Haiku)ی ژاپۆنیان پێوه دیاره.     شیعری دڵداری چه‌نده خۆشه به‌یانیان …

توضیحات بیشتر »

روانگەت هەورازێکی کووڕ / هاشم عەلی وەیسی

    بەم دێڕانەی درزی حزورت هەزم ناکرێت لە وێستگەی یەکەم دیمەنی ئەزموونتەوە خۆت بخزێنە ئاخێزگەی دەلاقەکانی دڕدۆنگی قژ تاڵی… لێو بەتاڵی… چاو سووری … رێ دووررررر بە هەگبەی زریکەی قاچاخەکانی لەختت داری روانگەت لە سێدارەی پرسیارێک دا قەوما قووتی ئەم مانگەش لە خشتەی دێڕێکا فت قوڕمساختر لە ئادەم لەنجەی …

توضیحات بیشتر »

له‌ سه‌ر پرده‌که‌ / ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب

    له‌ سه‌ر پرده‌که‌ ڕێک له‌ سه‌ر پرده‌که‌ له‌و شوێنه‌ی وا هه‌‌میشه‌ چاوه‌ڕێم دەکردی پیاوێک ده‌یهه‌وێ خۆی تووڕ داته‌ خوارێ هیچ که‌س نازانێ، پیاوێک له‌ سه‌ر پرده‌که‌ ڕێک له‌ سه‌ر پرده‌که‌ به‌ پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی په‌شمینه‌وه‌ بۆ چی خۆی تووڕ ده‌داته‌ خوارێ؟ له‌ خوار پرده‌که‌ ڕێک له‌ خوار …

توضیحات بیشتر »

ئازادی / پۆل ئێلوار / و.له فه‌ره‌نسییه‌وه: زانکۆ یاری

له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌کانی قوتابخانه‌م له‌سه‌ر میزو له‌ سه‌ر دره‌خته‌کان له‌سه‌ر لم و به‌فر ناوی تۆ ده‌نووسم، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ خوێنراوه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی سپی به‌رد،خوێن،قاقه‌ز یان خۆڵه‌مێش ناوی تۆ ده‌نووسم، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ زێڕینه‌کان له‌سه‌ر چه‌کی خه‌باتکاران له‌سه‌ر تاجی پاشاکان ناوی تۆ ده‌نووسم، له‌سه‌ر دارستان و چوڵگه‌ له‌سه‌ر هێلانه‌ و گوڵه‌کان له‌سه‌ر ده‌نگ …

توضیحات بیشتر »

به مه‌ودایه‌ک که چووم/ شێرزاد رۆسته‌م دووست(شاسوار)

    به مه‌ودایه‌ک که چووم..چه‌نده‌کانم له من که‌م بۆته‌وه…دوێنێم به رۆیشتن دا زوو ده‌بوو…تا. فه‌رزه‌کانتان به ژووماردا بده‌ن…ئه‌ورۆیه‌کانم رۆژه‌کانی به قامکی ده‌سته‌کانیان زۆر تره… ده‌بێ رۆیشتنه‌کانم له کێ وه‌رگرمه‌وه..تاگرفتی به با..دراوه‌کانی له‌و به‌ری جاده‌را میتراژی هیچم ده‌که‌ی…تۆ وه‌ک من ده‌چووی…منیش له من بستێنه‌وه…ئاره‌قی ناو چاوانم به خه‌ت دا قوول …

توضیحات بیشتر »

من بە زمانی تەنیایی قسە دەکەم / ئارام فه‌تحی

    وەک دیوار، کە بە زمانی ئاجۆر پەنجەرە، کە بە زمانی ڕوانین من بە زمانی تەنیایی قسە دەکەم                                              وەک تۆ! کە ماندووی لە کچ بوونی خۆت                                            یان باوکم، کە ماندوو بێ لە باوک بوونی                                            وەک مردوویەک ماندوو لە مردنی خۆی                                            منیش ماندووم لەوەی شاعیر …

توضیحات بیشتر »

خوێن ڕێژی/ ئاره‌ش ئه‌ڵڵاوێردی/ و: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب

    خەریکە خوێن دێ خەریکە خوێن دێ خوێن لە گەڵ غەوارەیەک دێ خەریکە خوێن بە تاکسییەک دێ خەریکە خوێن لە گەڵ سۆزانییه‌ک دێ خەریکە سۆزانی و خوێن بەرەو لای چاوی من دێن من لە ئەسپابی زەڵامی‌خوێن دەڕوانم خوێن و ژن سرتەسرتیانە سۆزانی چەماوە ناو چاوانی من و مەمکه‌کانی سەر …

توضیحات بیشتر »

نەمردن لە پەراوێزەکانی دراوسێ دا / قادر نیازی

    وەهمی‌پیلان بۆ دراوسێ ترین مردن سمت کە لە زمانەوە زەدەو ڕابردوو دەڕوا شەوێک لە شەوەکانی من زستانە و داوەڵ وەکوو دونیا دامدەپۆشێ…. نیگەرانتم و ئەگەر بە کاتی وەکوو سەیر بم دەوروبەرم شۆخی بە کەس ناکا زمان دەڵێ: یا کە شاعیر لە زمانەوە بۆ سمت ڕات دەدێرم بەرەو هەرکوێ …

توضیحات بیشتر »
قالب وردپرس پوسته وردپرس ..