دوشنبه , ۲۶ آذر ۱۳۹۷
خانه / بایگانی برچسب: مه‌سعوود بینه‌نده

بایگانی برچسب: مه‌سعوود بینه‌نده

پیاوسه‌روه‌ری له شیعری کوردیدا/د.مه‌سعوود بینه‌نده

پێشه‌کی: یه‌کێ له پاشهاته گرنگه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ره‌خنه‌‌گرانه‌ی کانت سه‌ره‌ڕای دیاریکردنی سنووره‌کانی مه‌عریفه‌ و ئاقاره‌کانی ناسینی مرۆڤ؛ ئاماژه‌ به به‌رسازدراویی و به‌رهه‌مهێنراویی جیهانی واقیع بوو، به‌و واتایه‌ی که سیسته‌می‌هه‌ستی و هه‌بوون ناتوانرێ له گشتێتی و ته‌واومه‌ندیدا بنوێنرێ. به‌م پێیه جیهانی واقیع له‌سه‌ر هێڵه‌کانی تێگه‌یشتنی سنوورداری سووژه‌ی ناسێنه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت؛ و ئه‌م …

توضیحات بیشتر »

نواندنه‌وه‌ی زانست له هه‌ندێ ده‌قی کوردیدا/د.مه‌سعوود بینه‌نده

زانستی خه‌ڵکی و خه‌ڵکی زانستی له وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوودا ئه‌نستیتۆکانی زانست و دامه‌زراوه‌‌کانی ئاکادێمیا خانه‌خوێی لێکۆڵینه‌وه و یاریده‌ری توێژینه‌وه‌ن؛ له‌وێنده‌رێ هه‌موو کۆمپانیا قه‌به‌کان و سه‌رله‌به‌ری ئۆرگانه‌کان پێویستییه‌کی ژینه‌وه‌رانه‌یان به لێکۆڵه‌ر و به‌رهه‌می‌لێکۆڵینه‌وه‌ییه هه‌یه، هه‌ر به‌و بۆنه‌‌یه‌وه تا بێخ پشتیوانیان ده‌بن و له هه‌ڕه‌تی خۆیشیدا خه‌ڵاتی شین و مۆریان لۆ ده‌بڕنه‌وه. له …

توضیحات بیشتر »

قه‌یرانی ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی قه‌یران/ د.مه‌سعوود بینه‌نده

” چه‌ند ئه‌سته‌مه… هه‌م گۆڕ و هه‌م گومه‌ز و هه‌م گۆڕستان بم… چ ئه‌سته‌مه” (حه‌سار/شێرزاد حه‌سه‌ن) له‌م کاره‌ساتی باوککوشتنه‌دا که دۆخی فه‌رهه‌نگی مودێڕن تووشی‌هاتووه، نه‌وه‌کانی سه‌رده‌م نه له دێوئه‌زمه‌ی تاقه‌تپڕووکێنی باوک رزگاریان بووه و نه‌ش توانیویانه وه‌کوو میراتگری باوک، ببنه تاقه‌ شێری نێو حه‌ساره‌که و به گێڕانه‌وه‌ی تراژێدیای باوان، گرێوگۆڵی …

توضیحات بیشتر »

کورد و پرسی هه‌ڵبژاردن/ د.مه‌سعوود بینه‌نده

ئانارشیسته‌کان و هه‌روه‌ها مارکسیسته رادیکاڵه‌کان پێیان وایه هه‌رچه‌شنه ده‌نگدانێک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌رێ وتنه به ئۆتۆریته‌ی داسه‌پاو و دۆخی هه‌بووندار(status quo) و له ئاماژه به ئاکامی‌ئه‌م کرداره‌دا ده‌ڵێن به‌شداری له‌م میکانیزمه‌دا زنجیری چه‌وساوه‌کان توندوتۆڵتر و بێبه‌شیی ژێرده‌سته‌کان به‌رفراوانتر ده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له لیبراڵه‌کان پێیان وایه شارۆمه‌ندان له‌ئاست یاسا و رێسایه‌کدا که …

توضیحات بیشتر »

شیعری نوێی کوردی(به‌ره‌ی چوار)/ وتووێژ له‌گه‌ڵ د.مه‌سعوود بینه‌‌نده، کاوان محه‌مه‌دپوور

شیعری نوێی کوردی

به شێوازی گشتی مه‎به‎ست له به‎ره‎ی چواره‎می‌شێعری نوێی کوردی چییه؟ – ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی مێژوویی بده‌ینه‌وه یه‎که‎مین هه‌ڵبه‌ستی شیعری له پانتایی ئه‌ده‌بی کوردیدا، ده‎گه‎رێته‎وه بۆ ئه‎ده‎بی ئایینی یارسان، واته له سه‌ده‌ی یازده‌‌ی زایینی به‌دواوه که ڕه‌وتی ڕابوونه‌ فه‌رهه‌نگی و ئاینییه‌کاند به‌رهه‌ڵستی هه‌ژمۆنی فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی زاڵ ته‌وژمی‌زۆرتر ده‌گرێت فه‌هڵه‌ویات و وێژه‌ی یاری …

توضیحات بیشتر »

لێپرسینه‌وه له شتێکی چاک/ بێرتولد برێشت

وه‌ره پێشه‌وه: باسی پیاوچاکیتمان بیستووە گوایە نرخت به‌رزه و له کڕین ناییت، به‌ڵام هه‌وره‌برووسکه‌ش که ماڵان کاول ده‌کات، له کڕین نایه‌ت. تۆ لەسه‌ر قسه‌ی خۆت ڕاده‌وه‌ستی. به‌ڵام چیت هێناوه‌ته زار؟ تۆ مرۆڤێکی راستبێژی، بیروبڕوای خۆت ده‌بێژی. کامه بیروبڕوا؟ ئه‌تۆ ئازای. بۆ کێ ئازای؟ ئه‌تۆ زانای بۆ کێ زانای؟ تۆ له …

توضیحات بیشتر »

ئایا “سکاڵانامه‌”که‌ی شێرکۆ به مه‌به‌ستی خۆی ده‌گات؟/ مه‌سعوود بينه‌نده

“ئه‌ی بادی سه‌با من ببه سوودی نییه نامه      ته‌شریحی زه‌عیفی من و خه‌م نایه‌ته ته‌قریر” (حاجی قادری کۆیی) له‌م شێعره‌ و هه‌روه‌ها نموونه‌ی زۆر له‌و چه‌شنه ته‌نیا سۆز و خه‌می‌دابڕان که کڵێشه‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی گوتاری خۆشه‌ویستییه ره‌وایه‌ت ناکرێت به‌ڵکوو تێڕوانینێکی ریشه‌دار له‌هه‌مبه‌ر زمانه‌وه دووپات ده‌بێته‌وه که له درێژایی مێژووی …

توضیحات بیشتر »
قالب وردپرس پوسته وردپرس ..