سه شنبه , ۲۰ آذر ۱۳۹۷
خانه / بایگانی برچسب: چیرۆکی رۆژهه‌ڵات

بایگانی برچسب: چیرۆکی رۆژهه‌ڵات

پیاسە لە ناو ده‌روونی کۆنە سەربازێکدا /ئاوات پووری  

سیان بووین، لە نادییەکی کۆندا، کە بە چەند کورسی ڕزیو و ژمارەیەک مێزی هیلاک و پێکی ئاسایی و جاچکی بێ‌خوێ و جەماعەتێک مەشروبخۆری سەرنجڕاکێش نەخشێندرابوو، کە بە هیچ جۆرێک لە بێباکیمان تێنەدەگەیشتن، بەرامبەر بەو شتانەی دەمانخواردەوە و ئەو شتانەی بۆ یەکترمان نەدەگێڕایەوە و ئەو پارانەش قەرزمان کردبوو، بۆ ئەوەی تەنیا …

توضیحات بیشتر »

حەقایەتی خودا نووسه‌ره‌که‌ و مینۆتۆر/ئه‌مجه‌د غوڵامی

هه‌موو که‌س وه‌ک هه‌موو که‌س، من وه‌ک تۆ، تۆ وه‌ک ئه‌و، ئه‌و وه‌ک که‌سێکی دیکه‌ و که‌سێکی دیکه‌ وه‌ک… و ئاوا ته‌مه‌نێکی دوور و درێژ به‌ دوای یه‌کتردا ده‌سوورێینه‌وه‌ و بیر ناکه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ڕیگایه‌، بیر له‌ چی ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌وه‌ی که‌ به‌ که‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ له‌ خۆمان ده‌روانین، له‌ چاره‌نووسمان و …

توضیحات بیشتر »

لێکدانی بێ مەودا/سەدیق ڕەسووڵی

  تاو لە لای ڕاستی دا بانگی منی کردە لای وێستگەی تاکسیەکانی کوێراوا. ئایەی ۸۲ و ۸۳ ی  سووڕەی یاسینی لە بن گوێمدا خوێند. دوایش دەستی لە سەر شانم دانا و پێش ئەوەی سواری تاکسی بێت : ئاگات لە خۆت بێت بە لاڕێدا مەڕۆ! لە کوێراوا، شەیدا دادە بەزێ لە …

توضیحات بیشتر »

کابووس / سه‌عید خه‌سره‌وئابادیه

دۊەشەو ساعەت چوار بەێان وە دەنگْ‌هاوارْ خوەم لە خەو هەڵپەڕیم. تا نیشتمەو قنگ، دەس خستم سیگارەگەم بکەمە دیەو. نەخێگ دەم دام. هێمانیش هەسە هەسم بۊ. کابووسْ فرە گەنێگ دیم. لە ناو کتاوەیل خوەنسمە کْ خەو ئایمیزادە تەنیا چەن سانیەس وەلێ فکر کەم ئی کابووسە لە ئەو وەختە کْ خەفتم شرووع …

توضیحات بیشتر »

ڕه‌شنووسی بۆشایی / سروه‌ مه‌جیدی

ڕۆژ بوو، به‌ڵام تاریكییه‌كی تاڵ له‌ زه‌ینما تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوو. دایكم به‌ ڕۆخسارێكی په‌رێشانه‌وه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ ده‌ڕوانێ، من له‌ ئه‌فسوونی ئه‌مڕۆ ده‌ترسام. كزه‌ بایه‌كی سارد له‌ ژووره‌كه‌ ئه‌هات و ئه‌چوو. دایكم جار نه‌ جارێ ده‌یزریكاند و قژه‌ زه‌رده‌كانی ده‌جاوی. سه‌رما و سۆڵه‌ یه‌كی ناوه‌خت هه‌موو گوڵی كراسه‌كه‌می‌ڕچاند و ده‌نكه‌ ده‌نكه‌ …

توضیحات بیشتر »
قالب وردپرس پوسته وردپرس ..