سیان بووین، لە نادییەکی کۆندا، کە بە چەند کورسی ڕزیو و ژمارەیەک مێزی هیلاک و پێکی ئاسایی و جاچکی بێخوێ و جەماعەتێک مەشروبخۆری سەرنجڕاکێش نەخشێندرابوو، کە بە هیچ جۆرێک لە بێباکیمان تێنەدەگەیشتن، بەرامبەر بەو شتانەی دەمانخواردەوە و ئەو شتانەی بۆ یەکترمان نەدەگێڕایەوە و ئەو پارانەش قەرزمان کردبوو، بۆ ئەوەی تەنیا …
توضیحات بیشتر »حەقایەتی خودا نووسهرهکه و مینۆتۆر/ئهمجهد غوڵامی
ههموو کهس وهک ههموو کهس، من وهک تۆ، تۆ وهک ئهو، ئهو وهک کهسێکی دیکه و کهسێکی دیکه وهک… و ئاوا تهمهنێکی دوور و درێژ به دوای یهکتردا دهسوورێینهوه و بیر ناکهینهوه له سهرهتای ئهم ڕیگایه، بیر له چی دهکهینهوه، لهوهی که به کهمتهرخهمییهوه له خۆمان دهروانین، له چارهنووسمان و …
توضیحات بیشتر »ڕۆکسالانا ئاناستاسیا لیسوفسکا/توانا ئەمین
ڕۆکسالانا ئاناستاسیا لیسوفسکا تەوراتی ئەولیا بە خەتی ڕەیحانی سفری دروستبوون ماوەیەک بوو بیرم لە دروستکردنی حیکایەتێک دەکردەوە، کە پاڵەوانەکەی بە دەست بێقەراریی ناو بێخەوییەکی کوشندەوە دەناڵێنێت. کاراکتەرەکەم هەرگیز دروست نەکرد، ئەو چانسەی بێتە ژیانێک لە دەرەوەی ویستی خۆی؛ نازانم بڵێم بە خۆشحاڵییەوە یان بە داخەوە؛ لێسەندەوە. ئایدیاکەم وەک بیرۆکەی …
توضیحات بیشتر »سترانە بریندارەکانی فەتانە/ چنوور سهعیدی
پێشکەشە بە بێدەنگییەکانی یەکەم گۆرانیبێژی ژنی سنەیی” خاتوو فەتانەی وەلیدی” لە بەر باڵکۆن چاوه ڕێتم، دەزانم وه ک هەمیشە بە وه خت و جیدیت، لە بیرتە چەند فشەم بەو جیدیەتەت ده کرد؟ جیدی و سەرسەخت، دایکت هەمیشە عاجز بوو لە رکەکانت، مەیلێکی سرکم هەبوو بۆتێکشکاندنی ئەو رکەت، من وه ک تۆ …
توضیحات بیشتر »شەوژەنی خەون/سروە مەجیدی
بە دەم خەیاڵی درزبردووی بابامدا باران دایکرد. تێگەییم لە ١٣ شەقام ئەولاترەوە بەرەژان دامیگرتووە. مژێکی تۆخ، چاوانی وەویلەکەمیداپۆشیبوو. گێژ و وڕ بووم. لە سەر پردەکە چەن تفەنگبەدەس تەقەیان ئەکرد، لە حێوەتا بەرەو خوار گەڕەکەکە بوومەوە. پشیلەیەک بێسەر بە شوێنما ئەهات و دووچکەی کوتکوت، دائەڕزا و دائەکەوت وەکوو سووتوو. لەبەرخۆمەوە وتم: …
توضیحات بیشتر »ئاربەبالەند/ڕزگار لوتفی
یەك ڕۆژی مابوو، “ئاربەبالەند”* دەرگاکانی بەڕووی گەشتیاراندا بکاتەوە کە فەرهاد بۆ چەندەمین جار ــ وەك ملپێچێکی کورت ــ باسکی ئاڵاندە ملی فرمێسك و، دەستی خزاندە سەر سینگی؛ ویستی ئەمجارەش لە ڕاکێشانی سەرنجیهاوسەرەکەیدا پشوودرێژ بێ و هەروا بەئاسانی لێی ماندوو نەبێت؛ کەچی کاتێك فرمێسك لەبەرامبەر دەربڕینی ئەو هەموو هەست و …
توضیحات بیشتر »بەختێكی باش بۆ من / شاناز جەوانشیر
“جارێكی تر تیشكی ڕۆژ نابینمەوە.” ئەو دەمەی فیشەكەكە سنگمیپێكا ئەمەم بە خۆم كوت و دڵنیا بووم كە ئەم فیشەكە كاری خۆی دەكات.هاوڕێ سەربازەكەی تەنیشتم تەواوی گیانی خوێناویە و لە من خراپتر پێكراوە. سەیرێكی دەكەم، ئەوسا هەناسەیەكی قووڵ هەڵدەكێشم و بە خۆم دەڵێم: “ئۆف ئەو بەختی ئەوەی نییە كە بۆ جارێكی …
توضیحات بیشتر »دیجله بۆنی مهنسووری لێدێ/مهحمود نهجمهدین
لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەوە تێپەڕیم. لەو كاتەدا گوێم لە دەنگێك بوو، بانگی دەكردم، دەنگێكی نامۆ. ئاوڕم بۆ دەور و پشتی خۆم دایەوە، لە دووری سێ سەد مەترێكەوە پیرەمێردێكم بەدی كرد، پیرەمێردێكی نوورانی، باڵابەرز و كەڵەگەتبوو، پێستی گەنم رەنگ، قژ و ریشی درێژ و سپی بوو، چاوەكانی گەش وەك مانگ، ڕوخساری وەك …
توضیحات بیشتر »من و باباغام / ئهنوهر عهرهب
باباغام پێشمەرگە نەبوو، بەڵام هەموو سەرکردە سیاسییەکانی دەناسی و تەنانەت لە گەڵ یەکدوویەکیان مشتومڕێکی خەستی کردبوو! باباغام عەینەک پێنسییەکەی لە چاو دەکرد و کاتێک سەری لە شتێک سووڕ دەما، عەینەکەکەی دەهێنا سەر لووتی و برۆی لێ هەڵدەتەکاند و گلێنەی چاوی دەبردە سەرێ و پاشان دەیکوت: «هممم!!!» باباغام رووناکبیر بوو. …
توضیحات بیشتر »ئەوانەی ڕایان کردوو نەگەڕانەوە، ئەوانه پیاو نەبوون/سەدیق ڕەسووڵی
ئێوە سێ کەس لە ماڵێهاتنە دەرێ. هەر یەک و دەمانچەیەکتان لە ژێر باغەڵدا شاردۆتەوە.هاتن بە نوێژی نیوەڕۆ باوکمتان لە چوارڕیانی خەجە بەندەری بریندار کرد و جێتان هێشت. :دەتانتوانی بیکوژن! ****** برای گەورەیان نەیهێشت.وەک نیشانەیەک یان ئاماژەیەکی توندوتیژ بە منی ڕاگەیاند. :فڵانی…بێ شەڕەف لەوە زیاتر مەیە پێشێ. …
توضیحات بیشتر »