یه‌کێک له گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کیترین مژارگه‌لێک که به درێژایی مێژووی فهلسهفههاتۆته به‌رباس و لێدوان بابه‌تی ئاڵۆز و پڕنهێنی مه‌رگ بووه. به واتایه‌ک که ده‌توانین بڵه‌ین یه‌کێک له بابهتههاوبهش و گشتییه‌کانه که له گۆڕه‌پانی هزر و ئه‌ندێشه‌دا زۆربه‌ی بیریاران وه‌ک چه‌مکێکی گرینگ و په‌یوه‌ست به ژیانی مرۆڤ ڕه‌چاویان کردووه، به چه‌شنێک که دوای لێدوان و پێناسه‌ی تایبه‌ت به مه‌رگ هه‌ر کام له‌م بیریارانه له به‌ستێنی سیستهمیفهلسهفهی خۆیاندا خه‌سارناسی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م مژاره ئاڕاسته کردووه، واته هه‌موو لایه‌ن و ره‌هه‌ندگه‌لی ئه‌رێنی و نه‌رێنی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌یان تاوتوێ کردووه. له‌م نێوانه‌دا ده‌توانین له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا سێ ڕوانگه‌ی هزری جیاواز ئاراسته بکه‌ین. که بریتین له: ڕوانگه‌ی ژیان، مه‌رگ، ژیان-مه‌رگ.
ڕوانگه‌ی یه‌که‌م واته ڕوانگه‌ی ژیان به ئێپیکۆریهکان ده‌ست پێ ده‌کات. داڵغه‌ی سه‌ره‌کی لای ئه‌وان چۆنیه‌تی ژیانی ڕاسته‌قینه‌و به‌زاندنی مه‌رگ بووه له ژێر دروشمی”تا من هه‌م مه‌رگ نییه و کاتێک مهرگیشهات من نیم“. له سۆنگه‌ی هزری ئه‌واندا مه‌رگ هیچ به‌هاو بایه‌خێکی نییه‌و ده‌بێ هه‌موو توانست و بڕشت و هێزه‌کان بۆ بایه‌خدان به ڕۆڵی ئه‌رێنی ژیان ته‌رخان بکرێ. به واتایه‌کی دی ئه‌وان به گوێ نه‌دان به ئه‌ندێشه‌ی مه‌رگ هه‌موو وزه و گڕی خۆیان بۆ واتادار کردنی ژیان ده‌خسته‌ڕوو. نیچه‌ش وه‌ک یه‌کێک له لایه‌نگرانی ڕوانگه‌ی یه‌که‌م واته ژیان دێته ئه‌ژمار که به دروشمیئهرێ وتن به ژیان به کشانی ده‌مامکی دایۆنێسێس خوازیاری دوورکه‌وتنی بابه‌تی مه‌رگ له خۆئاگای مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بوو. نیچه خوای دایۆنێسێس به هه‌ڵگری ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێ و بۆ په‌لکێشکردنی ڕاستی بوون به‌ره‌و ڕۆشنایی ئه‌م که‌لتووره به تاکه هه‌ڵبژارده‌ی خۆی ده‌زانێ. دایۆنێسێس هه‌رده‌م هه‌وڵی ژیانێکی باشتر بۆ مرۆڤه‌کان ئه‌دات ئه‌م بزاڤه‌ی نیچه خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وام بوون و چۆنیه‌تی ژیانێک بوو که مرۆڤ به ده‌ستی خۆی سه‌رمه‌ستانه دروستی ده‌کردوو تیایدا به‌رده‌وام ده‌بوو. نیچه له ساڵی ١٨٨٤دا له په‌رتووکی”وه‌های وت زه‌رتوشت” مردنی خوا به شێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستی شاعیرانه دێنێته به‌ر باس و لێدوان و دواتر له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا بۆ وێنه “ده‌جاڵ” یان دژی خوا، نهرینهکانی خۆی دووپات ده‌کاته‌وه. نیچه به‌و کاره دژی ئه‌ندێشه‌یه‌ک هه‌ڵده‌ستێ که به پێشه‌نگایه‌تی فیساغۆریهکان و ئه‌فلاتوون ده‌ستی پێ‌کرد و له ئیدهئالیسمیئاڵمانیدا به ڕێبه‌رایه‌تی هێگێڵ و شێلینگ دووپات ده‌بێته‌وه. ئه‌م ههڵایسانهی نیچه پرۆژه‌یه‌کی نوێ بوو بۆ داڕمان و ڕووخاندنی هه‌موو ئه‌و داموو ده‌زگا میتافیزیکیانه‌ی ببوونه هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی له ژیانی مرۆڤدا. نیکۆلایهارتمان، سارته‌ر، فه‌یله‌سووفانی پراگماتیست، بیریارانی فه‌لسه‌فه‌ی شیکاری به چه‌شنێک ده‌چنه خانه‌ی ئه‌و ڕێبازه‌ی نیچه ورووژاندبووی. به چه‌شنێک که لای ئه‌وانیش بایه‌خدانان بۆ شتێکی پوچ و بێ‌واتا وه‌کوو مه‌رگ ده‌بووه هۆی له ده‌ست دانی ژیانی ڕاسته‌قینه و تێپه‌ڕاندنی خۆشییه کاتییه‌کان.
ڕوانگه‌ی دووهه‌م ڕوانگه‌ی مه‌رگ ئاگاهی به پێشه‌نگایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی فیساغۆرییهکان ده‌ست پێده‌کات و له ئهفلاتونیشدا خۆی ده‌نوێنێ تا ده‌گات به سهردهمیمودێڕن کههایدگهر به درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕێچکه‌یه دێته ئه‌ژمار. فیساغۆرییهکان به هه‌ڵبژاردنی ژیانی مورتازانه به‌ره‌نگاری ژیانی ڕۆژانه ده‌بوونه‌وه‌و به هه‌مان چه‌شنیش ئه‌فلاتون به باس کردن له عالهمیمۆسۆل ژیانی کاتی مرۆڤه‌کانی فیدای ژیانێکی ئه‌زه‌لی دوای مه‌رگ ده‌کرد.هایدیگه‌ر یه‌کێکیتر له لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێبازه فکرییه دێته ئه‌ژمار که ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆی به پرسیاری بوون و چۆنیه‌تی نه‌بوون ته‌رخان کردووه. نه‌بوون بۆهایدیگهر فاکتێکی ڕاسته‌قینه‌و ڕۆژمهڕهو به‌رده‌ست بوو که به ناوی مه‌رگ ناوزه‌دی ده‌کرد.هایدیگه‌ر پێی وابوو که ئاژه‌ڵه‌کان شێوه‌ی مردنیان جیاوازه له گه‌ڵ مردنی مڕۆڤه‌کان.هایدیگه‌ر له هه‌ڵبه‌ستێک که له ساڵی ١٩٥٠ بۆهانا ئارێنتی نووسیوه مه‌رگی به پێویستی گه‌ردوون زانیوه. پێداگریهایدیگهر له سه‌ر مژاری مه‌رگ ده‌بێته هۆی ئه‌وه که بیر نه‌کردن له ئه‌ندێشه‌ی مه‌رگ به‌رامبه‌ر بزانێ له گه‌ڵ بێبایه‌خی و پێی وابوو هه‌ر مرۆڤێک مه‌رگ ئه‌ندێشی نه‌بێ له مرۆڤ بوونی ئه‌و که‌سه‌دا کێشه‌یێک هه‌یه. مه‌رگ ئه‌ندێشی لههایدیگهردا به چه‌شنێک دڵه‌ڕاوکێ و ترسه له مه‌رگ. مرۆڤی مه‌رگ ئه‌ندێش به بڕوای ئه‌و که‌سێکه که به مردنی خۆی ئاگامهندهو نیگه‌رانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌رگی هه‌یه.هارتمان و یاسپێرس که‌سانێک بوون که ڕه‌خنه‌یان له بیروڕاکانیهایدیگهر گرتووه.هارتمان فه‌یله‌سووفی ناوازه‌ی ئاڵمانی پێی وابوو که ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان سه‌رقاڵی میتافیزیک کردووه له‌و بابه‌ته بێبایه‌خانه ئه‌دوێن. سارته‌ر فه‌یله‌سووفی تایبه‌ت به مه‌کته‌بی ڕه‌سه‌نایه‌تی بوونی مرۆڤ له ڕه‌خنه‌گرانی جیددیهایدیگهر دێته ئه‌ژمار، ئه‌و پێی وابوو کههایدیگهر باسێکی پووچی به ژیان به‌ستۆته‌وه.
ڕوانگه‌ی سێهه‌م ژیان-مه‌رگ بریتین له‌و بیرمهنانهی که به‌هایان بۆ هه‌ر دوو جۆری ئه‌و دوو ڕوانگه ته‌رخان کردووه که یاسپێرس و سۆقراتی فایدۆنی له‌م چه‌شنه دێنه ئه‌ژمار. به‌ڕای ئه‌م که‌سانه مه‌رگ ئه‌توانێ واتابه‌خش بێ و هێمنایهتیان له مه‌رگدا ڕه‌چاو ده‌کرد. مه‌رگ بۆ سوقرات هه‌ر به‌و شێوه‌ی له وتاری فایدۆنداهاتووه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بوو له گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا و ژیان و مه‌رگ له په‌نای یه‌کدا یه‌ک بایه‌خ و به‌هایان پێ به‌خشرابوو. ژیان بۆ سوقرات ئه‌زموونی مه‌رگ بوو هه‌ر بۆیه مه‌رگی سوقرات هێمایهاوتهریبی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌رگ و ژیان بوو. یاسپێرس یه‌کێکیتر له‌و بیریارانه دێته ئه‌ژمار که بڕوای به‌هاوته‌ریبی بابه‌تی مه‌رگ و ژیان بوو و هه‌ر دوو چه‌مکی له یه‌ک ئاستدا پڕبایه‌خ ده‌بینی. یاسپێرس ئه‌گه‌رچی له زۆر بوارداهاوبیریهایدیگهر بوو، به‌ڵام له زۆر خاڵدا ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت و به پێچه‌وانه‌ی بیریهایدیگهر ترس و دڵه‌ڕاوکێی بۆ مه‌رگ ڕه‌چاو نه‌ده‌کرد به‌ڵکوو له به‌رامبه‌ردا جۆرێک له هێمنایه‌تی و ئوقره‌یی بۆ مه‌رگ به‌دی ده‌کرد. ژیان بۆ یاسپێرس تێپه‌ڕاندن و به‌زاندنی ئیمکانه‌کان بوو که دوابه‌دوای گه‌یشتن به ئامانجه‌کان له ژیاندا، مه‌رگیش وه‌ک ئه‌مرێکی واقیع و به‌ڵێنێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر، واتادار ده‌بوو. ئه‌م گرووپه ئاگامهندیان له مه‌رگ وه‌ک مژارێکی گرینگ له به‌ستێنی ئه‌ندێشه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی خۆیاندا هێناوه‌ته به‌ر باس. جێگای ئاماژه‌یه که ڕوانینی ئه‌وان بۆ ئه‌م پرسه ڕوانینێکی پۆزۆتیڤ و ئه‌رێنی بوو، واته ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی بیریهایدیگهر که لایه‌نێکی نه‌رێنی و نیگه‌تیڤی بۆ چه‌مکی مه‌رگ ئاگاهی ڕه‌چاو ده‌کرد که به چه‌شنێک دڵه‌ڕواکێ و نیگه‌رانی ئاوێته‌ی ئه‌و جۆره ئاگامه‌ندیه ده‌کرد، به‌ڵام لای یاسپێرس مه‌رگ ئه‌ندێشی تێپه‌ڕاندنی ده‌رفه‌ته‌کان بوو له ژیاندا نه ئافراندنی دڵه‌ڕاوکێ و ترس له ناخی مرۆڤدا.
حیماسه‌ی گیلگه‌مێش
حیماسه‌ی گیلگه‌مێش یه‌کێکه له کۆنترین و ناوازه‌ترین بهرههمگهلێکه که له ئه‌ده‌بی کۆندا له ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا به‌رهه‌مهاتووه. ئه‌م حیماسه‌یه گرنگترین ده‌قی ئه‌فسانه‌ییه که تیشکی خستۆته سه‌ر مژاری مه‌رگ و مه‌رگئه‌ندێشی و مه‌یلی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌باره‌ت به ههرمانیهت نیشان داوه. قاره‌مانی ئه‌م چیڕۆکه واته گیلگه‌مێش ڕووبه‌ڕووی پوچی و بێ‌واتایی ژیان ده‌بێته‌وه‌و دژی ئه‌و پوچییه هه‌ڵده‌ستێ. گیلگه‌مێش به شوێن ههرمانیهتدا ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام له کۆتاییدا ناتوانێ هیچ ده‌ستکه‌وتێک بۆ خۆی دابین بکات و هه‌ر وه‌کوو مرۆڤێکی ئاسایی چاوه‌ڕوانی مه‌رگ و نه‌مان ده‌مێنێته‌وه. گیلگه‌مێش چیڕۆکی حیماسی پاشای ئۆرۆک بوو. ئه‌و شایه‌کی ئێجگار به هێز و به‌ده‌سه‌ڵات بوو که له زه‌مه‌نێکی ١٢٥ ساڵه‌دا به سه‌ر سومڕیهکاندا حوکمڕانی کردووه. ئه‌م حیماسه‌یه له ١٢ ڵاپه‌ڕه‌دا نووسراوه که به جۆرێک ده‌توانین بڵه‌ین ئه‌م ١٢ له‌وحه له پێشه‌نگانی په‌رتووکخانه‌ی مودێڕن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێته ئه‌ژمار. گیلگه‌مێش که‌سایه‌تیه‌کی نیوه مرۆڤ و نیوه خوا بوو. ئه‌و حوکمڕانێکی زاڵم به ئه‌ژمار ده‌هات که ته‌واوی گه‌نجه‌کانی کۆیله‌ی خۆی کردبوو و ته‌نانه‌ت ژن و کچه‌کانیشی دهفڕاندوو سووکایه‌تی پێ ده‌کردن. ته‌واوی خه‌ڵک له کرده‌وه نامرۆڤاییهکانی ناڕازی بوون. خوای ئیزه‌د که ناڵه‌و فوغانی خه‌ڵکی له زوڵم و زۆری گیلگه‌مێش بیستبوو ده‌که‌وێته چارهئهندێشی و به‌و ئاکامه ده‌گات که که‌سێکی به ده‌سه‌ڵات و دژ به گیلگه‌مێش بخوڵقێنێ، ئیزهدبانوی په‌یکه‌رتاش ئانکیدۆی له خاک و خۆڵ بۆ دروست ده‌کات، ئانکیدۆ زۆر زوو ناوبانگی به هێزی ده‌ر ده‌کات و ئه‌م به‌هێزی و تواناییه‌ی ده‌گاته‌وه به گیلگه‌مێش. زۆرانبازی ئه‌و دوو پاڵه‌وانه حه‌وت شه‌و و ڕۆژ درێژه‌ی پێ ده‌درێ تا ئه‌وه‌ی هه‌ر دوولا ماندوو ده‌بن. له‌م نێوانه‌دا گیلگه‌مێش که له پاڵه‌وانیه‌تی و توانای ئانکیدۆ سه‌ری سووڕماوه ده‌ستی ده‌گرێت له سه‌ر زه‌وی هه‌ڵیده‌گرێته‌وه‌و دوای ئه‌و ڕووداوانه ئه‌و دووانه ده‌بنه دووهاوڕێی نزیک له ژیانیاندا. به تێپه‌ڕێنی ڕۆژگار و کاته‌کان ئانکیدۆ نه‌خۆش ده‌که‌وێ و له کۆتاییدا ماڵاوایی له ژیان ده‌کات(له‌وحی نۆ ڵاپه‌ڕه ١٢٣/ ئه‌حمه‌د شاملو). مردنی ئانکیدۆ کاریگه‌ری زۆر به هێز له باری ڕۆحی بۆ گیلگه‌مێش ساز ده‌کات. ئه‌و نۆ شه‌و و ڕۆژ له سه‌ر په‌یکه‌ری ئانکیدۆ ده‌گری و قۆڕ ده‌پێوێ و دواتر به‌ره‌و ده‌شتاییه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ.
“به‌ڕاستی ئایاکوو منیش هه‌ر وه‌کوو ئانکیدۆ ده‌مرم؟خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر ڕۆحمیداگیر کردووه و له مردن ده‌ترسم و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار ده‌که‌ومه ڕێ” (له‌وحی نۆ ڵاپه‌ڕه ١٢٩/ ئه‌حمه‌د شاملو).
ئه‌مه مۆنۆلۆگی گیلگه‌مێش بوو له دوای مردنیهاوڕێی نزیکی. گیلگه‌مێش بۆ یه‌که‌م جار بیر له مردن ده‌کاته‌وه‌و دوای ئه‌و کاره‌ساته ده‌یهه‌وێ بزانێ که چلۆن ده‌توانێ ههرمانیهت بۆ خۆی دابین بکات. به وته‌ی یاسپێرس و ماکس شلێر مه‌رگی نزیکترین کهسهکانمانن که ده‌بنه ئه‌زموونی مه‌رگ بۆ مرۆڤ و ده‌یگۆڕێ به بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌مرێکی واقیع. مه‌رگی ئانکیدۆ بۆ گیلگه‌مێش ده‌بێته کێشه‌یه‌کی چاره‌نه‌کراو و کار تێکردنهکهی تا ئاستێک ده‌بێ که ده‌ڕوا بۆ سه‌فه‌ر تا به ههرمانیهت و بێمه‌رگی بگات. گیلگه‌مێش دڵه‌ڕاوکێی مه‌رگی هه‌بوو و ده‌یهه‌ویست ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات. به وتهیهایدیگهر مرۆڤ له ڕاستی بوون به‌ره‌و کۆتایی دڵنیایه. بوونی مرۆڤ ڕه‌وتێکی دینامیکیهو به‌ره‌و کۆتایی و له بنه‌ڕه‌ته‌وه یان له سه‌ره‌تاوه ئه‌م بوونه به‌و کۆتاییه په‌یدا بووه‌و گه‌یشتن به‌و کۆتاییه بوونی مرۆڤ پڕ و ته‌واو و بڕاوه ده‌کات. چییه‌تی مرۆڤیش به گه‌یشتن به‌م کۆتاییه پێناسه ده‌کرێت. کۆتایی هێنان به بوونی مرۆڤ هه‌میشه‌ییه و گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نییه. له گه‌ڵ گه‌یشتن به کۆتایی مرۆڤ هیچ پێوه‌ندیه‌کی به جیهان و که‌سانی دیکه‌وه نامێنێت و خۆی ته‌نیا ده‌بێت به خاوه‌نی ئه‌و ئه‌زموونه. گه‌ر بمانهه‌وێ مه‌رگ ئه‌ندێشی گیلگه‌مێش به واتایهایدیگهریهوه تاووتوێ بکه‌ین به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که مه‌رگ ئه‌ندێشی یان دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی له مه‌رگ له گیلگه‌مێشدا دروست ده‌بێ هه‌ر بۆیه ده‌بێته داڵغه‌ی سه‌ره‌کی تا کۆتایی ژیانی. ئه‌گه‌ر، بوون ڕووه‌و کۆتایی ئه‌گه‌رێکی بوونگه‌رانه‌ی سهرجهمیبوونی ژیانی ڕۆژانه پێک بهێنێت ئه‌وه تێده‌گه‌ین که نیگه‌رانی ده‌بێت به چه‌مکێکی ئۆنتۆلۆجی بۆ سهرجهمیبونیادی دازاین. بهڕایهایدیگهر ڕاکردن و هه‌ڵاتن له مردن له ژیانی ڕۆژانه‌دا شێوازی ناڕه‌سه‌نانه‌ی بوونه، ڕووه‌و مردن. چه‌مکی له ناو چوون بۆ کۆتایی هێنان بۆ هه‌بووه زیندووه‌کان داده‌نێین، نکۆڵی له‌وه ناکرێت که بوونی دازاین ناته‌واوه و کۆتاییش به مردن دێت. تا کوو دازاین له بووندا بێت به‌م ناته‌واوییه‌وه ده‌ژی و دڵه‌ڕاوکێی لا دروست ده‌بێ. که‌واته به‌م بۆچوونانه تێگه‌یشتنی ئێمه‌ش له مه‌رگ ده‌بێته تێگه‌یشتنێکی مێزۆپۆتامی-ڕۆژئاوایی. واته داڵغه‌ی مه‌رگ ئاگاهی وه‌کوو زنجیرێکی لێکنهچڕاوه له سه‌ره‌تادا به گیلگهمێشهوه ده‌ست پێده‌کات و دواتر له فهلسهفهیهایدیگهر له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دووپات ده‌بێته‌وه. گیلگه‌مێش له دوای تێپه‌ڕینی له دارستان و شاخ و نشێوه‌کان به دوورگه‌یه‌ک ده‌گات که به دوورگه‌ی ههرمانیهت ناوی ده‌رکردبوو، ئه‌و داوا له ئیزه‌دی هه‌رمان ده‌کا که ڕازی ههرمانیهتی بۆ باس بکات(له‌وحی ٨ ڵاپه‌ڕه ١٢٩/ ئه‌حمه‌د شاملو). ئه‌ویش ناوی گیایێکی پێ ده‌ڵێ که له ناو ئاوه شیرینه‌کاندا ده‌ڕوێ و سه‌رچاوه‌ی ههرمانییهته(له‌وح ١١ ڵاپه‌ڕه ١٥٩/ ئه‌حمه‌د شاملو). گیلگه‌مێش دوای ماوه‌یه‌کی کورت ده‌توانێ ئه‌و گیایه به ده‌ست بێنێ و هه‌ر بۆیه هیمه‌ت ده‌به‌ستێ که ئه‌و گیایه بۆ پاڵه‌وانه‌کانی شاریش به‌رێت و تا گه‌نجی و به‌هێزیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه‌ی گیلگه‌مێش زۆر ناخایه‌نێ و له به‌ختی خراپی و له چاوتروکاندنێکدا مارێک ئه‌و گیایه ده‌خوات و گیلگه‌مێش شانسی خواردنی گیای ههرمانیهت له ده‌ست ده‌دات و هه‌ر وه‌کوو مرۆڤه ئاساییه‌کان گیرۆده‌ی مه‌رگ ده‌بێ. له مێژووی ئه‌ده‌بی کۆندا گیلگه‌مێش یه‌کێک له تراژیکترین قاره‌مانان دێته ئه‌ژمار چون به واتایه‌ک یه‌که‌م که‌س بووه تا ئه‌و ئاسته بیری له مه‌رگ و ههرمانیهت کردۆته‌وه.
دوو چه‌مکی مه‌رگ و ههرمانیهت له ته‌واو قۆناغه‌کاندا هه‌میشه له داڵغه سه‌ره‌کییه‌کانی مرۆڤ به ئهژمارهاتوون. ترس له مردن وخۆلیای ههرمانیهت له گرینگ‌ترین دڵه‌ڕاوکێ و ئاواته دێرینه‌کانی مرۆڤ به ئهژمارهاتووه. ڕوون و ئاشکرایه که له‌م حیماسهدا ناوبانگ، شانازی به خۆ کردن، ده‌سه‌ڵات، هێز، و…هیچ کام جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ویسته ڕه‌سه‌نه‌کانی مرۆڤ که ههرمانیهت بووه ساز ناکات. گێلگهمێش به ته‌واو هێز و ده‌سه‌ڵاتێک که بووی ته‌نیا شتێک که له خواکانی داوا ده‌کرد ههرمانیهت و نه‌مری بوو. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵدانه‌ی گیلگه‌مێش سووڕانه‌وه بوو له بازنه‌ی پوچیدا، چون هیچ گیانله‌به‌رێک هه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیوه خۆی له بازنه‌ی مه‌رگ ده‌رباز بکات. مردن دیارده‌یه‌که که له به‌ستێنی ژیاندا دروست ده‌بێ، حه‌تمیه‌ت به ته‌نیا خه‌سڵه‌تی مردن نییه به‌ڵکوو بوون له نێو جیهاندا خۆی حهتمییهتێکه که مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ژیان و مه‌رگ هه‌ر دوو له بازنه‌ی جه‌بردا ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌رناچێت و هه‌ر مرۆڤێک به پێی جه‌بری سروشت له دایک ده‌بێ و هه‌ر به‌و پێیه ژیانی کۆتایی پێ دێت. به واتایه‌کی دی له سروشتی خوڵقێنه‌ردا هیچ شتێک بۆی نییه هه‌تا هه‌تایی بێت، هه‌ر شتێک سه‌ره‌تاو کۆتایێکی هه‌یه. ئه‌ریستۆ له زه‌مانی خۆیدا پێی وابوو که هه‌ر شتێک که له ئاسماندا بێت ده‌مێنێته‌وه چون ئێتێره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به باشی ده‌زانین که ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره‌کانیش ده‌مرن، به گشتی هه‌ر شتێک له سروشتی خوڵقێنه‌ردا له هێڵه‌کی بوون و نه‌بوون تێده‌په‌ڕێ و ته‌نیا جیاوازی له درێژه‌دان به ته‌مه‌ن یان مانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌یه.
خه‌سارناسییه‌کانی نه‌مری و ههرمانیهت
گه‌ر مرۆڤ بتوانێ ماوه‌یه‌کی زۆر ژیان بکات، به ڕاستی ته‌ژی ده‌بێ له په‌ژاره‌یی و کێشه‌گه‌لێکی ڕۆحی بۆ دێته پێش. خۆرخێ لوئیس بۆرخێس له ڕۆمانی “نامیرادا” باس له پیاوێک ده‌کات به ناوی مارکۆ فلامینیو رۆفۆ که به شوێن شارێکه‌وه وێڵه به ناوی شاری نه‌مره‌کان. ئه‌و به شوێن ڕوبارو کانیاوی ژیان به‌خشدا ده‌گه‌ڕێ و دوای په‌یدا کردنی، ئه‌و ئاوه ده‌خواته‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک دیسانه‌وه به شوێن ڕوبارێکیتر که میرایی و له‌به‌ینچوونی پێ ببه‌خشێ ده‌گه‌ڕێ. ئه‌و پیاوه له کۆتاییدا بۆی ده‌رده‌که‌وێ که کهسهکانیتریش که له‌و ئاوه‌یان خواردۆته‌وه له ژیان ماندوو بوون، بۆ وێنه هۆمێر که له‌م چیڕۆکه‌دا له‌و ئاوه‌ی خواردۆته‌وه به بوونه‌وه‌رێکی ناحه‌ز و ناشرین که ته‌نانه‌ت زمانی یۆنانیشی بیر چۆته‌وه دێته ئه‌ژمار. هه‌ر بۆیه لای خۆرخێ ههرمانیهت و نه‌مری کاره‌سات و تراژدیایێکی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤی نه‌مر. ئه‌و له ته‌مه‌نی درێژ ده‌ترسا و ده‌یوت: ته‌مه‌ن درێژی یه‌کێکه له‌و ئاپۆراو به‌ڵایانه‌ی که به سه‌ر که‌سی نه‌مردا دێ. که‌واته سڕینه‌وه‌ی مه‌رگ له ژیان له ڕاستیدا سڕینه‌وه‌ی ژیانه. سیمون دووبوار نووسه‌ری فهڕانسی له ڕۆمانی “هه‌موو ده‌مرن”که له ساڵی ١٩٤٦دا نووسی چیڕۆکی پیاوێک ده‌گێڕێته‌وه به ناوی ڕایمۆندۆ فۆسکا که به نه‌حله‌ت کراوه بۆ هه‌میشه زیندو بێت و ژیان بکات. “فۆسکا ئێستا ٧٠٠ساڵیهتی، له ڕۆژی ١٢٧٩ مانگی مه‌ی له ئیتالیا و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دهوڵهمهندهاته دونیاوه”. فۆسکا دوای گه‌یشتنی به ده‌ره‌جه‌ی حاکمیشار له‌وه‌ی پیر و په‌ککه‌وته ببێ نیگه‌رانی دایده‌گرێ و به شوێن ههرمانیهتدا وێڵ ده‌بێ. ئه‌و دوای ناسینی پیاوێکی به ته‌مه‌نی جووله‌که به پێشنیاری ئه‌و ئیکسیری گه‌نجی ده‌خواته‌وه. فۆسکا دوای ماوه‌یه‌ک به چاوی خۆی شاهیدی مه‌رگی منداڵ و نه‌وه‌و نه‌تیجه‌کانی ده‌بێ و له پرسانه‌ی ئازیزه‌کانیدا بوونی ده‌بێ وخه‌ڵک ناوی منداڵی شه‌یتانی به‌سه‌ردا ده‌بڕن، دوای ته‌واو بوونی هه‌موو کار‌و سه‌فه‌ره‌کانی به شێوه‌یه‌کی وه‌ڕه‌زکه‌ر له بهردهوامیژیان عاجز ده‌بێ و ده‌زانێ که ئه‌و مه‌حکوومه به ئاواره‌یی و بێهیوایی ئه‌به‌دی، ئه‌و تێده‌گا که چیدی ناتوانێ خۆڕاگر و به‌رده‌وام بێ، چون ویست و ئه‌وین به ژیان له به‌ین ده‌بات. هه‌روه‌ها واڵتێر فه‌یله‌سووفی ناوازه‌ی فهڕانسی پێی وابوو گه‌ر مردن نه‌بوویایه دوای ماوه‌یه‌کی کورت ئاوات و خۆزگه بۆ مه‌رگ له لایه‌ن بوونه‌وه‌ره‌کاندا ده‌بوو به شتێکی زۆر ئاسایی. له ڕاستیدا به سڕینه‌وه‌ی مه‌رگ، کات و زه‌مانیش ئیتر رۆڵی نامێنێت و ڕابردوو و داهاتوویێکیش له گۆڕێ‌دا نه‌ده‌بوو. که‌واته مه‌رگ هه‌ر وه‌ک پێویستیێک وایه بۆ مرۆڤ. به‌ڵام به ئاگا بوون له ته‌واو ئه‌م دۆخه، ترس و دڵه‌ڕاوکێ له مه‌رگ و نیگه‌رانی له پیری به نیشانه‌ی هێمایه‌ک له نزیک بوونه‌وه به مردن ته‌واو ئه‌م کێشانه بوونه گرفتێکی ئێجگار ترسناک به سه‌ر کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی ئه‌مڕۆشدا. له‌م نێوانه‌دا ڕۆڵی کاپیتالیزمیجیهانی له دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م ههرمانیهتهدا شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره. ئانتی ئێجینگ واته دژه پیری مارکێتی ههرمانییهتی گه‌رم و گوڕتر کرددۆتهوه. ڕۆڵی فه‌لسه‌فه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کێشه‌ی مه‌رگ و نیگه‌رانی بۆ له‌ده‌ستدانی ته‌مه‌ن و به‌ره‌و پیری چون ڕه‌خنه له گشت ئه‌م بۆچوونانه‌یه. ئیشی فه‌لسه‌فه جێ خستنی که‌لتووری پێکه‌وه ژیانی مردووه‌کان و زیندووه‌کانه، که ئه‌م پێکه‌وه ژیانه ده‌بێ ببێته پێکه‌وه ژیانێکی ئاشتیخوازانه تا له‌م نێوانه‌دا واتا بوونێک بۆ مه‌رگ ساز بکرێ. چون گه‌ر مرۆڤ به‌و قه‌ناعه‌ته بگات که کاته‌کانی له ژیاندا سنورداره بۆ ژیانێکی ڕاسته‌قینه هه‌وڵ ده‌دات و واتای پێ ده‌به‌خشێ و له هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کان زیاتر که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
سه‌رچاوه‌کان:
١. کاپێلێستۆن، فێرێدریک چارڵز، مێژووی فه‌لسه‌فه(به‌رگی یه‌که‌م)،یۆنان و ڕۆم،وه‌رگێڕانی موجته‌با مینوویی(١٣٦٢)،چاپه‌مه‌نی زانستی و که‌لتووری: تاران.
٢. کاپێلێستۆن، فێرێدریک چارڵز مێژووی فه‌لسه‌فه(به‌رگی حه‌وته‌م)،له فیختهوه بۆ نیچه، وه‌رگێڕانی داریوش ئاشووری(١٣٦٧)،چاپه‌مه‌نی زانستی و که‌لتووری: تاران.
٣. سارته‌ر، ژان پۆڵ، بوون و نه‌بوون، وه‌رگێڕانی د.محه‌مه‌د که‌ماڵ، له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م سلێمانی(٢٠١١).
٤.هایدیگه‌ر و شۆڕشێکی فه‌لسه‌فی، وه‌رگێڕانی د.محه‌مه‌د که‌ماڵ، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی(٢٠٠٧).
٥.نه‌والی،مه‌حموود(١٣٧٤)، فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانس، چاپه‌مه‌نی زانکۆ ته‌ورێز: ئێران.
٦.گیلگه‌مێش، وه‌رگێڕانی ئه‌حمه‌د شاملو(١٣٨٢)، چاپه‌مه‌نی کانی: تاران.
٧.دووبوار،سیمون، هه‌موو ده‌مرن، وه‌رگێڕانی مێهدی سه‌حابی(١٣٦٢)، چاپه‌مه‌نی نوێ: تاران.
٨. بورخس، خۆرخێ لوئیس، کۆی ١٧ چیڕۆکی کورت(چیڕۆکی نه‌مر)، وه‌رگێڕانی تاییری نهوکهنده(١٣٨٧)، چاپه‌مه‌نی نیلوفه‌ر: تاران.
٩.هایدیگه‌ر، مارتین، بوون و کات، وه‌رگێڕانی د.مه‌حموود نه‌والی(١٣٩١)، چاپه‌مه‌نی زانکۆ ته‌ورێز: ئێران
١٠.مه‌گی، برایان، به‌سه‌رهاتی فه‌لسه‌فه، وه‌رگێڕانی حه‌سه‌ن کامشاد(١٣٨٦)، چاپه‌مه‌نی نه‌ی: تاران.
١١.بلاکهام، هێرۆڵد جان، شه‌ش بیریاری ئێگزیستانسیالیست، وه‌رگێڕانی مۆحسێنی حه‌کیمی(١٣٩٤)، چاپه‌مه‌نی ناوه‌ند: تاران.
