ده‌روونشیکاری و سینه‌ما له کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له دایک بوون و هه‌ردوو پاشخوانێکی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییهکیهاوبهشی پێکهاتوو له هێزه‌کانی مودێرنیتهیان هه‌یه. تیوریسیهنهکان زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خاڵه لێکۆلینه‌وه ده‌که‌ن که ده‌روونشیکاری به جه‌ختێک که له سه‌ر گرینگیی مه‌یل له ژیانی تاکدا ده‌یکات چۆن توانیوێتی کاریگه‌ری بخاته سه‌ر سینه‌ما. نه ته‌نیا فڕۆید بۆخۆی بۆ پێکهێنانی تیۆریه‌کانی له چه‌مکه‌کانی سینه‌ما که‌ڵکی وه‌رده‌گرت(وه‌ک چه‌مکی بیره‌وه‌ریه داپۆشه‌ره‌کان[۱])، به‌ڵکوو هه‌ندێک له ئایدیا سه‌ره‌کیه‌کانی تیۆری ده‌روونشیکاریش له چوارچێوه‌ی چه‌مکه دیداریهکاندا به تایبه‌ت تیۆری کهسترهیشن[۲] پێکهاتوون. هه‌روه‌ها، فرۆید بۆخۆی (که زۆر هۆگری شێرڵاک هۆڵمز بوو)ئاگادار بوو، که لێکۆڵینه‌وه باڵینیهکانی ئه‌و هه‌ر وه‌کوو رۆمانه پر ره‌مز و رازه‌کان شتگه‌لێکی زۆر له شاراوه‌یی ده‌ردێنن. هه‌ر به هۆی ئه‌و پر ره‌مز و راز بوونه‌وه هه‌ر دووکی ئه‌و ئامرازانه( رۆمان و ده‌روونشیکاری) له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن سینه‌ماوه که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه.
مێژووی ره‌خنه‌ی ده‌روونشیکارییانه‌ی فیلم به چه‌ند هۆکار زۆر ئاڵۆز و تێکه‌ڵاوه، یه‌که‌م، ئه‌و مێژوویه دوور و درێژ و جۆراوجۆره،دووهه‌م،تیوریه‌کانی ئه‌و به‌شه زۆر دوژوارن،سێهه‌م ئه‌وه‌ی که تێگێشتن له ره‌وتی ته‌کمیل بوونی تیۆری فیلمیدهروونشیکارییانه له دوای ساڵه‌کانی ۱۹۷۰وه به بێ یارمه‌تی وه‌رگرتن له چه‌ند به‌شی جیاواز به‌ڵام ئاوێته وه‌کوو تیۆری ئایدۆلۆژیای آڵتووسێر،لێکۆڵینه‌وه هێماناسیهکان، و تیۆری فیلمیفێمێنیستی،ئیمکانی نیه. له ساڵه‌کانی ۱۹۷۰ به‌ولاوه له‌و جێگه‌یه‌وه که سینه‌ما وه‌ک ئاپاراراتووسێک بۆ زاتی پێوه‌ندی نێوان بینه‌ر و شاشه‌ی سینه‌ما رۆڵی ده‌گێرا، ده‌روونشیکاره‌کان بوون به سه‌ره‌کیترین تیۆریسیه‌نه‌کان بۆ روون کردنه‌وه و شی کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک چه‌مکی جیاواز و جۆراوجۆر. سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک بهرههڵوێستی ره‌خنه‌گرانه سه‌باره‌ت به ده‌روونشیکاری ،له ساڵه‌کانی ۱۹۸۰ و ۱۹۹۰دا، ده‌روونشیکاری به شیوه‌یه‌کی وه‌ها بنه‌ڕه‌تی کاریگه‌ری خۆی دانا که زات و ره‌وتی تیۆری و ره‌خنه‌ی فیلمیبه شیوه‌یکی زۆر تۆکمه و بنه‌ڕه‌تی گۆریوه.
ره‌خنه‌ی ده‌روونشیکارییانه‌ی فیلم له پێش ساڵه‌کانی ۱۹۷۰
یه‌کێ له سه‌ره‌تایی ترین بزووتنه‌وه هونه‌ریه‌کان که که‌ڵکی له ده‌روونشیکاری وه‌رگرت، بزووتنه‌وه‌ی سووررئالیسم له ساڵه‌کانی ۱۹۲۰ و ۱۹۳۰دا بوو. سووررئالیستهکان به هۆی گه‌رانیان به دوای شێوازگه‌لی نوێی ئه‌زموون کردن که سنووره‌کانی نێوان راستی و خه‌یاڵیان تێده‌په‌راند،بوون به هۆی په‌ره‌سه‌ندن و به‌ربڵاوتر بوونی پوتانسیێله‌کانی سینه‌ما. سووررئالیستهکان به قووڵی له ژێر کاریگه‌ری تیۆری خه‌ون و چه‌مکی ناخودئاگای فڕۆیددا بوون. له کن ئه‌وان سینه‌ما به تکنیکه تایبه‌ته‌کانی خۆی وه‌کوو، لێکهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه[۳]،له‌سه‌ریه‌کدانانی دوو شتی جیاواز[۴](به‌واتای تێکه‌ڵ کردن) و جووڵانی به شینه‌یی[۵]،ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ زاتی خه‌ون دیتن رێک بکه‌وێت.
ئاندرێ برێتۆن،پێکهێنه‌ری بزووتنه‌وه‌که،سینه‌مای وه‌کوو رێگایه‌ک بۆ چوونه ناوی ههرێمیشته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کان و سه‌رسورهێنه‌ره‌کان واته هه‌رێمی خۆشه‌ویستی و ئازادی،ده‌دیت. هه‌ندێک لێکۆڵه‌ری نوێ وهکهاڵ فاستڕ(۱۹۹۳)ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که سووررئالیستهکان له هه‌ندێک هێزی تاریکتریش که فرۆید له مرۆڤدا ناسیبوونی،وه‌کوو،هانده‌ری مه‌رگ و جه‌وری دووپات کردنه‌وه[۶]،که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. به دڵنیاییه‌وه،فیلمه‌کانی گه‌وره‌ترین سینه‌ماکاری سووررئالسیت،لووییس بۆنۆئیل،له چوارچیوه‌ی ئه‌و هێزه تاریکانه‌وه ناخودئاگای مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن.
ته‌واوی تیۆریسیه‌نه‌کان له کاره‌کانی فڕۆید که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرتووه. که‌سانێکی تر له ئایدیاکانی کارڵ یوونگ و به تایبه‌ت تیۆری ئارکیتایپه‌کان[۷] بۆ تێگێشتن له فیلم که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. ئارکیتایپ،هه‌ر چه‌شنه ئایدیا یا ئیماژێکه که له ناوه‌ندی هه‌بوونی مرۆڤدا بووه و له چه‌شنی مرۆڤه‌وه بۆ هه‌ر تاکێکی مرۆڤ به میرات ده‌گا. ئارکیتایپه‌کان،شادۆ(سێبه‌ر،به‌شی نه‌خوازراوی ناخودئاگا)، ئانیما(به‌شی ژنانه‌ی پیاو)، ئانیمووس(به‌شی پیاوانه‌ی ژن)،له خۆ ده‌گرن. به‌ڵام به گشتی تیۆری یوونگ هیچ کاتێک به به‌ربلاوی له سینه‌مادا که‌ڵکی لێوه‌رنه‌گیراوه. نووسه‌رانی ساڵانی ۱۹۷۰ که گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر ئایدیاکانی فڕۆید و لاکان( کاریگه‌رترین تیۆریسیه‌نه‌کانی ده‌روونشیکاری)، رخنه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌گرت که تیۆریه‌کانی یوونگ هه‌وێنێکی ئێگزیستانسیالیستیان تێدایه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که سۆبژێکتیڤیته له چوارچیوه‌ی چه‌مکگه‌لێکی جیهانی نه‌گۆردا شی بکاته‌وه.
زۆرینه‌ی تیۆریه‌کانی فڕۆید له تیۆری فیلم‌دا که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه،وه‌کوو،تیۆری ناخودئاگا،گه‌رانه‌وه‌ی ئایدیا سه‌رکوتکراوه‌کان،درامای ئۆدیپی،نارسیسیزم،کهسترهیشن و هیستریا. ره‌نگه گرینگ‌ترین خزمه‌تی فرۆید ناساندنی ناخودئاگا،سۆبژیکتیڤیته و سێکچوالیته بێت. له تیۆری فڕۆیدا به‌شیکی زۆری فکره‌کانی مرۆڤ له دۆخی ناخودئاگادا دههمێننهوه،به‌و واتایه که تاک یان سۆبژێکت سه‌باره‌ت به ئایدیا مه‌ترسیدار و کێشهسازکهرهکانی زه‌ینی خۆی ئاگاداری نابێ و زۆربه‌ی کاتیش بۆ هێنانی ئه‌و ئایدیایانه بۆ ئاستی خودئاگا هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر لازمه. ئایدیا و فکره نه‌خوازراوه‌کان له رێگای ئیگۆ[۸] و به فه‌رمانی سووپرئیگۆوه[۹] سه‌رکوت ده‌کرێنه ناو ناخودئاگا و له‌وێ راده‌گیرێن. له تیۆری فڕۆیددا، سه‌رکوت کردن ئامرازێکی سه‌ره‌کیه بۆ تێگێشتن له نێڤرۆزهکان[۱۰]. فکره سه‌رکوتکراوه‌کان خۆیان له رێگای خه‌ونه‌کان، کابووسه‌کان،قسه له دم ده‌رچوونه‌کان،و شێوازگه‌لێکی چالاکیه هونه‌ریه‌کانه‌وه ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و ئایدیایانه لێکۆڵینه‌وه‌کانی فیلمیان خستووه‌ته ژێر کاریگه‌ری خۆیان و هه‌ندێک ره‌خنه‌گری ده‌روونشیکار به‌شی ناخودئاگای ده‌قی فیلم هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و ناوه‌رۆکه سه‌رکوتکراوه‌کان، قسه نه‌خوازراوه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌رچه‌شنه نیشانه‌یه‌ک له چالاک بوونی مه‌یله‌کان له ناو ده‌قه‌که‌دا ده‌دۆزنه‌وه( که وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنی ژێر ده‌قی[۱۱] فیلم پێناسه ده‌کرێت).
چه‌مکی پێکهاتنی سۆبژێکتیڤیتهی فڕۆید زیاتر له‌وانه ئاڵۆز و دوژواره. لێره‌دا دوو چه‌مکی تر له ناوه‌ندی ئه‌و چه‌مکه‌دا جێ ده‌گرن،دابه‌ش بوون[۱۲] و سێکچواڵیته. ئیگۆی سهردهمیساوایی پێکهاته‌یه‌کی دابه‌شبووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئیگۆ زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ستی خۆبوونی مناڵی ساوا،چۆنکه له‌و قۆناغه‌دا مناڵ زیاتر خۆی ده‌بینێ و نارسیسیتیکه و هه‌روه‌ها ئۆبژهیهاندهره لیبیدۆییهکانیآی هه‌ر خۆیه‌تی،به‌و واتایه که ئیگۆ هه‌م سۆبژێکته هه‌م ئۆبژێکت. ئیگۆی نارسیسیتیک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیگهراندا شکڵ ده‌گرێت. یه‌کێ له سه‌ره‌تاییترین کاره‌کان که له ژێر کاریگه‌ری تیۆری دابڵ بوونی[۱۳] فڕۆید دا بوو بهرههمیکلاسیکی ئۆتۆ رانک[۱۴] به ناوی “the double” بوو که راسته‌وخۆ له ژێر کاریگه‌ری فیلمێکی به ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه به ناوی “خوێندکاری پراگ”(ئاڵمان،۱۹۱۳)دا بوو. دواتر لاکان له دووباره نووسینه‌وه‌ی فڕۆیددا،چه‌مکی “خۆی دابه‌شبووی[۱۵]” وه‌کوو بنه‌مایه‌ک بۆ تیۆریه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به پێکهاتنی سۆبژێکتیڤیته له قۆناغی ئاوێنه‌ییدا به کار هێنا. که ئه‌و چه‌مکه(واته قۆناغی ئاوێنه‌یی) دواترله ساڵه‌کانی ۱۹۷۰دا کاریگه‌ریه‌کی بنه‌ڕه‌تی خسته سه‌ر تیۆری فیلم.
پرسی سێکچواڵیته له قۆناغی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مناڵ له‌گه‌ڵ گرێی ئۆدیپ بایه‌خێکی زۆر په‌یدا ده‌کات. له سه‌ره‌تادا مناڵ له پێوه‌ندیه‌کی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ دایکیدا ده‌ژی. به‌ڵام له کۆتاییدا مناڵ ناچاره که به‌هه‌شتی دایکیی به جێ بێلێ و بچێته ناو ههرێمییاسا و زمان. دوابه‌دوای ئاشکرا بوونی که‌سێکی سێهه‌م له ژیانی مناڵ‌دا،واته باوک،مناڵ به ناچار ده‌ست له مه‌یلی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ دایکی هه‌ڵده‌گرێت.ئه‌وجار پێوه‌ندیه دوولایه‌نه‌که ده‌بێته پێوه‌ندیه‌کی سێلایه‌نه. ئێستا کات و ساتی قه‌یرانی ئۆدیپ ده‌ستی پێکردووه. مناڵی کور هه‌سته‌کانی خۆی بۆ دایکی له ترسی ئه‌وه‌ی که بابی ئازاری بدات یا ره‌نگه یه‌خته‌ی بکات(به‌و واتایه‌ی ئه‌و وه‌کوو دایکی لێبکات[۱۶]) سه‌رکوت ده‌کات. تا پێش ئه‌و کاته مناڵ وایده‌زانی که دایکی رێک وه‌کوو ئه‌وه.ئێستا مناڵه‌که به دوای زانینی ئه‌وه‌ی که ئه‌ویش رۆژێک ده‌توانێت بۆخۆی ژنێک به ده‌ست بێنێت، رازی ده‌بێ که مه‌یلی خۆی بۆ دایکی سه‌رکوت بکات. ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌ر ئه‌و کات و ساته‌یه که فرۆید وه‌ک “سه‌رکوتی سه‌ره‌تایی[۱۷]” پێناسه‌ی ده‌کات. و لێره‌دا پێکهاتنی ناخودئاگاش ده‌ست پێده‌کات.
مناڵی کچ به هۆی ترس له یه‌خته بوون ده‌ست له خۆشه‌ویستی دایکی هه‌ڵناگرێت(چون هیچی بۆ له ده‌ست دان نیه)به‌ڵکوو به‌و هۆیه ده‌ست له خۆشه‌ویستی دایکی هه‌ڵده‌گرێت و لۆمه‌ی ده‌کات که دایکی ئاله‌تێکی پیاوانه‌ی پێنه‌داوه. لێره‌دا کچ ده‌زانێت که ته‌نیا ئه‌وانه‌ی که وه‌ها ئالهتێکیان هه‌بێت هێزییان هه‌یه. له‌و ساته به‌ولاوه کچ خۆشه‌ویستی خۆی ده‌خاته سه‌ر بابی و دواتریش ئه‌و پیاوه‌ی که شووی پێده‌کات. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک کور،مه‌یله سه‌رکوتکراوه‌کانی کچیش به‌رده‌وام ئهگهریهاتنهوهیان بۆ ئاستی خودئاگا هه‌یه و ده‌توانن پێوه‌ندیه‌که‌ی پر له کێشه له نێوان دایک و کچدا ساز بکه‌ن. تاکێک که نه‌یتوانیبێت به ئه‌رکی درووستی ره‌گه‌زیی خۆی(نێر یا مێو)بگات،(چالاکی بۆ کور و په‌سیڤ بوون بۆ کچ) ده‌توانێ تووشی هیستری ببێت که له‌و نه‌خۆشیه‌دا مه‌یله سه‌رکوتکراوه‌کان وه‌کوو نه‌خۆشیه‌کی فیزیکی وه‌کوو فه‌له‌ج بوون[۱۸] یا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی ره‌وانی وه‌کوو له‌بیرچوونه‌وه[۱۹] خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. فیلمه‌کانی “سایکۆ[۲۰]“(ئامریکا،۱۹۶۰) و “مارنی[۲۱]“ی(ئامریکا،۱۹۶۴) ئاڵفرێد هیچکاک،وێنه‌گه‌لێکی زۆر به هێزن له‌و دۆخه‌ی که تێیدا ئه‌گه‌ر کور یا کچێک نه‌یتوانیبێت گرێێ ئۆدیپی خۆی چاره‌سه‌ر چ شتگه‌لێک ده‌توانێت بۆی روو بدات.
تیۆریه‌کانی فڕۆید له دوای ئینقلابی پاشپێکهاتهخوازییهوه له ساڵه‌کانی ۱۹۷۰دا به شێوازێکی سیستماتیک تر له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ سینه‌مادا باسیان له سه‌ر کرا. به تایبه‌ت نووسه‌ران له ترادژدی ئۆدیپ له ناو پێکهاته گێرانهوهییهکانی ده‌قه کلاسیکه‌کانی فیلم‌دا که‌ڵکیان وه‌رگرت. ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌و راستیه ده‌کره‌ن که له‌وه‌ده‌چێت ته‌واوی گێرانه‌وه‌کان تراژدیهکی ئۆدیپی له ناو خۆیاندا نیشان بده‌ن،به‌و واتایه که قاره‌مانێک(پیاو) ده‌که‌وێته ناو قه‌یرانێکه‌وه که تێیدا ناچار ده‌بێت خۆی به سه‌ر پیاوێکی دیکه‌دا زاڵ بکات(زۆربه‌ی کات بابی خۆی) بۆ ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا بناسرێت و بتوانێت ژنێک به ده‌ست بێنێت. له‌و روانگه‌یه‌وه فیلم ئامرازێک بوو بۆ ده‌رخستنی مێکانیسمیئایدۆلۆژیای باوکسالاری.
له وتارێکی دوو به‌شیی سه‌ره‌تاییدا،”Monsters from the ID” (1971-1970)،که پیش ده‌سپێکی ئینقلابی باشپێکهاتهخوازی نووسراوه،مارگارێت تارات[۲۲] لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ فیلمیساینس-فیکشن کرد. تارات له وتاره‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که ته‌واوی نووسه‌رانی پێشوو،بێجگه له نووسه‌رانی فه‌رانسی، وه‌کوو “فۆرمێک له ره‌نگدانه‌وه‌کانی دڵه‌راوکێی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به هێزی تێکنۆلۆژیکی له حاڵی زیاد بوون و به‌پرسیارییه‌تی خۆی بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و هێزه وێرانکه‌رانه‌ی که ئه‌و تێکنۆلۆژیه هه‌یه‌تی،چاو له ساینس فیکشن ده‌که‌ن(تارات،۱۹۷۰). ئامانجی تارات ئه‌وه بوو که نیشان بدات ئه‌و ژانره به قووڵی له ژێر کاریگه‌ری تیۆری ده‌روونشیکاری فڕۆیددا بووه و ته‌نانه‌ت له‌وه ده‌چیت که چوارچێوه‌کانی خۆشیان هه‌ر له‌و تیۆریه وه‌رگرتبێت. به تایبه‌ت ساینس فیکشن مه‌یله جنسیه سه‌رکوتکراوه‌کانی تاکی مرۆڤ نیشان ده‌دات و ده‌ری ده‌خات که چۆن ئه‌و مه‌یلانه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی ژیارمهندانهی مرۆڤ رێک ناکه‌ون.تارات به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و قسه‌یه‌ی فڕۆید که ئه‌و مه‌یله سه‌رکوتکراوانه هه‌ڕچه‌ند سه‌رکوت کرابێتن به‌ڵام ده‌گه‌رێنه‌وه،باس له مه‌یلی ئۆدیپی،ترسی یهختهکران و مه‌یلی سادیدتیکی پیاوانه بۆ توندتیژی ده‌کات.
تیۆری ده‌روونشیکاری له ساڵه‌کانی ۱۹۷۰ و دوای ئه‌و
یه‌کێ له سه‌ره‌کیترین جیاوزیهکانی تیۆری ده‌روونشیکاری له پێش و دوای ساڵه‌کانی ۱۹۷۰ ئه‌وه بوو که له دوای ساڵه‌کانی ۱۹۷۰وه سینه‌ما وه‌کوو پێکهاته‌یه‌ک یان ئاپاراتووسێک چاوی لێده‌کرا. له کاتێکدا که روانگه پێشووتره‌کان،وه‌کوو روانگه‌ی تارات،له سه‌ر ده‌قی فیلم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ واتا شاراوه‌کان و سه‌رکوتکراوه‌کانی جه‌ختیان ده‌کرد،تیۆریه‌کانی دوای ساڵانی ۱۹۷۰ که به ده‌ستی ژان لوویس باودری، کریستیان مێتز،و لاورا مۆڵڤی پێکهاتن،له سه‌ر گرینگیی چاره‌نووس سازی سینه‌ما وه‌کوو ئاپاراتووسێک و راهێنانێکی ئایدۆلۆژیکی دیاریکراو،و له سه‌ر پێوه‌ندی نێوان بینه‌ر و شاشه و ئه‌و رێگایه که تێیدا بینه‌ر له ره‌وتی دیتندا وه‌کوو تاکێکی به‌رزه‌وه‌بوو به‌رهه‌مده‌هێندرێت جه‌خت ده‌که‌ن.
تیۆری فیلمیدهروونشیکارییانه له ساڵه‌کانی ۱۹۷۰ تا ۱۹۸۰ له چوار قۆناغی جیاواز به‌ڵام پێوه‌ندیدار تێپه‌ربووه. ئه‌و چوار قۆناغه نابێ وه‌کوو ره‌وتێکی گه‌شه‌ساندنی هێڵ ئاسا له به‌ر چاو بگیرێن به‌ڵکوو له زۆر جێگادا تێکه‌ڵ ده‌بن و خاڵیهاوبهشیان زۆره.
قۆناغی یه‌که‌م له ژێر کاریگه‌ری چه‌مکی ئاپاراتووسدا بوو که باودری و مێتز پێکیان هێنا. له هه‌وڵدان بۆ خۆ پاراستن له گشتگیری زۆردارانه‌ی روانگه‌ی پێکهاته‌خوازی،ئه‌وان له ده‌روونشیکاری وه‌کوو ئامرازێک بۆ به‌رین کردنی بنه‌مای تیۆریه‌که‌یان که‌ڵکیان وه‌رگرت.
پێشکه‌وتنی دووهه‌م به ده‌ستی تیۆریسیه‌نێکی فێمێنیستیی فیلم به نێوی لاورا مۆڵڤی پێکهات،که له رێگای ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئاسایی نیشان دانی که‌سه‌یاتی سه‌ره‌کی فیلم وه‌کوو قاره‌مانێکی ئۆدیپی و هه‌روه‌ها ره‌ت کردنه‌وه‌ی نیشان دانی پێوه‌ندی نێوان بینه‌ر و شاشه وه‌کوو ره‌وتێکی یه‌ک لایه‌نه،له سه‌ر کاره‌کانی باوردی و مێتز ناره‌زایه‌تی ده‌ربری.
قۆناغی سێهه‌م چه‌ند فێمێنیستێک له خۆ ده‌گرێ که وڵامیکارهکانی مۆڵڤیان داوه. ته‌واوی ئه‌وانه له یه‌ک رێگه‌وه نه‌رۆیشتن به‌ڵام به گشتی له سه‌ر تراژدی ئۆدیپی،پیاوه‌تی و مازۆخیسم[۲۳]،تیۆری فانتازی و بینه‌ربوون،چه‌مکی ژن وه‌کوو دێوێکی سادیستیکی چالاک،لێکۆڵینه‌وه‌ی رخنهگهرانهیان ئه‌نجا دا.
قۆناغی چواره‌م،ئه‌و تیۆریسیه‌نانه له خۆ ده‌گرێت که له ده‌روونشیکاری تێکه‌ڵ له‌گه‌ل روانگه ره‌خنه‌ییه‌کانی تر وه‌کوو تیۆری پاشکۆلۆنیاڵیسم،تیۆری کویر، و تیۆری جه‌سته بۆ ره‌خنه له سینه‌ما که‌ڵکیان وه‌رگرت.
تیۆری ئاپاراتووس
چه‌مکی “سینه‌ما وه‌کوو ئاپاراتووسێک”،له ناوه‌ندی تیۆریه‌کانی ساڵه‌کانی ۱۹۷۰دا جێ ده‌گرێت. به‌ڵام زۆر گرینگه که ده‌بێت ئاماژه بکرێت که باودری،مێتز و موڵڤی ئامانجیان له‌و چه‌مکه ئه‌وه نه‌بووه که سینه‌ما ته‌نیا وه‌کوو ماشینێک پێناسه بکه‌ن. هه‌ر وه‌کوو مێتز شی کردۆته‌وه،پێکهاته‌ی سینه‌مایی ته‌نیا سه‌نعه‌تێکی سینه‌مایی نیه،به‌ڵکوو سه‌نعه‌تێکی ره‌وانیه که بینه‌رانی خووگرتوو به سینه‌ما به درێژایی مێژوو له ناو زه‌ینی خۆیاندا ده‌روونییان کردۆته‌وه و ئه‌و کاره بۆته هۆی رێک که‌وتنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ فه‌رز و بنه‌ماکانی فیلم. که‌واته چه‌مکی “ئاپاراتووسی سینه‌مایی” هه‌م به واتای ماشینێکی سه‌نعه‌تیه هه‌م به واتای ئاپاراتووسێکی ده‌روونی و ره‌وانی.
ژان لوویس باودری،یه‌که‌م که‌سێک بوو که له تیۆریه‌کانی ده‌روونشیکاری بۆ لێکدانه‌وه‌ی سینه‌ما وه‌کوو پێکهاته‌یه‌ک که‌ڵکی وه‌رگرت. به پێی وته‌ی دی ئێن رادۆویک[۲۴]،هیچ که‌س ناتوانێت کاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی باودری له‌و سه‌رده‌مه‌دا زێدهمهزهنده بکات(۱۹۸۸:۸۹).ئایدیا پێشره‌وه‌کانی باودری دواتر به ده‌ستی مێتز په‌روه‌رده کران.مێتزهاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ندێک به‌ش له تیۆریه‌کانی باودری رخنه‌ی هه‌بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ کۆی رخنه‌کانی ئهوهاوڕا بوو.
باودری ئایدیاکانی خۆی سه‌باره‌ت به سینه‌مای له دوو وتاری سه‌ره‌کیدا په‌روه‌رده کرد. له وتاری یه‌که‌مدا له ژێر تایتڵی”کاریگه‌ریه ئایدۆلۆژیکیه‌کانی ئاپاراتووسی بنه‌مایی سینه‌ماگه‌ری”[۲۵]،باودری باس له‌وه ده‌کات که،سینه‌ما به هۆی ئه‌وه‌ی که سۆبژێکتێکی بینه‌رانه‌ی ئایدیاڵ و به‌رزه‌وه‌بوو درووست ده‌کات، ده‌زگایه‌کی ئایدۆلۆژیکه. مه‌به‌ستی باودری له‌و ئایدیایه ئه‌وه‌یه که سینه‌ما،بینه‌ر ده‌خاته ناوه‌ندی ئه‌کتی چاولێکردنه‌وه.هاوشوناس گری[۲۶] له‌گه‌ڵ پرۆژێکتۆری کامێرا،شاڵاوی بێ بڕانه‌وه‌ی ئیماژه‌کان،و گێرانهوهگهلێک که ئاسووده‌یی خاتر دێنن بۆ تاک،پێکه‌وه هه‌ستێکی یه‌کگرتوویی و کۆنتڕۆڵ ده‌به‌خشن به بینه‌ر. ئه‌و ئاپاراتووسه به‌رهه‌مهێنانی سۆبکژێک وه‌کوو ناوه‌ندێکی چالاک و سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌عنا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. هه‌روه‌ها به بڕوای باودری،سینه‌ما له رێگای شاردنه‌وه‌ی مێتۆدی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی رئالیسم،ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بینه‌ر هه‌ست بکات که رووداوه‌کان به شێوازێکی ساکار له به‌ر چاوی ئه‌و ئاشکرا ده‌بن. هه‌روه‌ها “هۆکردی راستی”[۲۷]ش یارمه‌تی پێکهینانی بینه‌رێک له ناوه‌ندی نمایشدا ده‌دات.
باودری بۆ شیکردنه‌وه‌ی رهوتیهاوشوناس گری له کانتێکستی دیتندا زیاتر له تیۆریه‌کانی لاکان که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. باودری باس له‌وه ده‌کات که پێوه‌ندی نێوان بینه‌ر و شاشه ده‌بێته هۆی گه‌رانه‌وه بۆ سهردهمیخهیاڵی لاکان که تێیدا مناڵ بۆ یه‌کم جار له قۆناغی ئاوێنه‌ییدا هه‌ستێکی یه‌کگرتوو له خۆی ئه‌زموون ده‌کات. شێوازی چنینی توخمه جیاوازه‌کانی سینه‌ما وه‌کوو،پرۆژێکتۆر،هۆڵی تاریک،و شاشه به ناچار ده‌بێته هۆی ئازاد بوونه‌وه‌ی هه‌سته‌کانی قۆناغی ئاوێنه‌یی که لاکان پێناسه‌ی کردووه.
به بڕوای لاکان،له ره‌وتی گه‌شه‌ساندنی مرۆڤدا سێ سه‌رده‌م بوونیان هه‌یه،سهردهمیخهیاڵی،سهردهمیهێمایی، و سهردهمیراستهقینهیی. دوو سهردهمییهکهم(خه‌یاڵی و هێمایی) که‌وتنه ناوه‌ندی تیۆری فیلمیساڵهکانی ۱۹۷۰٫ لاکان به که‌ڵک وه‌رگرتن له تیۆری نارسیسیزم و سۆبژێکتی دابه‌شبووی فڕۆید، تیۆری سۆبژێکتیڤیتی خۆی دامه‌زراند. قۆناغی ئاوێنه‌یی،که له سهردهمیخهیاڵیدا روو ده‌دا،ئاماژه به‌و کات و ساته ده‌کات که تێیدا مناڵی ساوا بۆ یه‌که‌م جار چێژی دیتنی خۆی وه‌کوو که‌سێکی ته‌واو ئه‌زموون ده‌کات و له‌و پرۆسه‌یه‌دا خۆی گه‌وره‌تر،شکڵگرتوو تر و پێگێشتووتر له‌وه‌ی که به‌راستی هه‌یه وێنا ده‌کات. “خۆ”[۲۸]،له چرکه‌ساتی ناسینه‌وه‌ی درووست و ناسینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌دا شکڵ ده‌گرێت،به‌و هۆکاره ئه‌و “خۆ”یه دووله‌ت ده‌بێت.
هه‌ر به‌م شێوه‌یه،بینه‌ر له سینه‌ما یا کاتی دیتنی فیلم‌دا،له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیگه‌لێکی ئیدهئالیزهکراوه و سه‌رووتر له ژیانی ئاسایی،هاوشوناس گری ده‌کات. به‌م شێوه‌یه هه‌روه‌کوو مۆڵڤی دواتر باسی لێده‌کات (۱۹۷۵)،ئه‌زموونی دیتن،که تێیدا بینه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌کی گهورههاوشوناس گری ده‌کات، رێک وه‌کوو ئه‌و کات و ساته‌یه که تێێدا مناڵ بۆ یه‌که‌م جار هه‌ستی “خۆبوون” [۲۹]یا سۆبژێکتیڤیتی له رێگایهاوشوناس گری له‌گه‌ڵ “خۆیه‌کی ئایدیاڵ”دا به ده‌ست دێنێت. به‌ڵام هه‌روه‌کوو لاکان ئاماژه‌ی پێکردووه، ئه‌و کاته،کاتی ناسینه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌شه[۳۰]،به‌و واته‌یه که مناڵ له راستیدا به ته‌واوی شکڵی نه‌گرتووه. مناڵ له‌و کاته‌دا ته‌نیا له‌و رێگا ئایدیالیزهکراوهدا واته کاتێک که ئیماژی ئه‌و له چاوی دیگهراندا په‌رچ ده‌درێته‌وه[۳۱] خۆی ده‌بینێت. به‌و پێیه شوناس هه‌رده‌م به نێونجیگهریهوه[۳۲] به‌ستراوه‌ته‌وه.
له‌و ساته‌دا،بینه‌ر له سینه‌ما ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که بۆ یه‌کم جار ئه‌زموونی سه‌رتر بوونی[۳۳] کردووه. به‌ڵام له راستیدا،ئه‌و بینه‌ره وه‌کوو سه‌رچاوه و ناوه‌ندی نمایش رۆڵی نه‌گێراوه. باودری باس له‌وه ده‌کات که ئه‌و هه‌سته ئارخهیانکهرهی “خۆیه‌کی یه‌کگرتوو”که ئه‌زموونی دیتن له بینه‌ردا چالاکی ده‌کاته‌وه،له خودی بینه‌ر سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵکوو له ئاپاراتووسی سینه‌ماوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به‌و پێیه پێکهاته‌ی سینه‌مایی له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیا و پێکهاته‌کانی تر وه‌کوو ده‌وڵه‌ت و کڵێسههاودهسته و تێکرا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که ناسینێکی هه‌ڵه داکوتنه ناو مێشکی سۆبژێکته‌وه،به‌و واتایه که پێی بسه‌لمێنن که تاکێکی به‌رزه‌وه بووه و جیاوازه له دیگه‌ران.
باودری له وتاری “ئاپاراتووس”[۳۴]ی خۆیدا که له ساڵی ۱۹۷۵ بڵاوی کرده‌وه،زیاتر له نێوان ئه‌شکه‌وتی پلاتۆ و ئاپاراتووسی سینهماییداهاوتهریبی پێک هێناوه. له هه‌ردوو دۆخه‌که‌دا بینه‌ر له دۆخێکی بێ جووڵانه‌وه دایه و له به‌ر دهمیشاشه به‌ستراوه‌ته‌وه و ته‌نیا چاو له ئیماژ و سێبه‌ره‌کانی راستی ده‌بڕێت. هه‌م له سینه‌ما هه‌م له ئه‌شکه‌وتی پلاتۆ،بینه‌ران واده‌زانن ئه‌و سێبه‌رانه‌ی که ده‌یبینن راسته‌قینه‌ن. به بڕوای باودری،ئه‌و شته‌ی که به‌ندکراوه‌کانی ئه‌شکه‌وتی پلاتۆ(واته مرۆڤه‌کان) حه‌زی پیده‌که‌ن و ئه‌و شته‌ی که سینه‌ما پێشکه‌شی مرۆڤی ده‌کات،گه‌ڕانه‌وه‌یه‌که بۆ چه‌شنێک یه‌کگرتوویی ده‌روونی که تێیدا سنووری نێوان ئۆبژێکت و سۆبژێکت له ناو ده‌چێت.
دواتر باودری له نێوان ئه‌شکه‌وتی پلاتۆ،ئاپاراتووس و منداڵدانی دایکیی پێوه‌ندی ساز کرد. باودری باس له‌وه ده‌کات که ئاپاراتووسی سینه‌ماگه‌ری دۆخێکی گه‌رانه‌وه‌ی ناڕاسته‌قینه پێک دێنێت که تێیدا یارمه‌تی بینه‌ر ده‌دات که بگه‌رێته‌وه بۆ قۆناغێکی پێشووتری ره‌وتی گه‌شه‌ساندنی خۆی. مه‌یلی سۆبژێکت بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه، دۆخێكی سه‌ره‌تایی له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ساندنی سۆبژێکته که تێیدا تاک چه‌شنگه‌لی ره‌زامه‌ندی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که ئه‌و رهزامهندییانهش ده‌توانن له مه‌یلی سۆبژێکت بۆ سینه‌مادا و چێژێک که تێیدا په‌یدای ده‌کات رۆلێکی گرینگ بگێرن. مه‌به‌ستی باودری له‌و “قۆناغه پیشووتره”[۳۵]،بار دۆخێکی تێکه‌ڵاوبوونه[۳۶] که پێش له گێشتن به قۆناغی ئاوێنه‌یی لاکان رووده‌دا،له‌و قۆناغه‌دا چهشنێکهاوشوناس گری روو ده‌دا که له‌گه‌ڵ نه‌بوونی جیاوازی له نێوان سۆبژێکت و ژینگه‌ی سۆبژێکت پێوه‌ندی هه‌یه(واته باو و دۆخێکی خه‌یاڵاوی که له پێوه‌ندی نێوان مناڵ و مه‌مکی دایکیدا ده‌یبینین[۳۷]).
دوای باس کردن له جیاوازیه راسته‌قینه‌کانی نێوان خه‌ون و سینه‌ما،باودری ئاماژه به‌وه ده‌کات که له پشتی ئاپاراتوووسی سینه‌ما(هه‌ر وه‌کوو ئه‌شکه‌وتی پلاتۆ) ئاواتێکی تریش شاردراوه‌ته‌وه. واتای ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه که سۆبژێکت به بێ ئه‌وه‌ی که ئاگاداری خۆی بێت،ده‌که‌وێته ره‌وتی ساز کردنی ماشینگهلێک وه‌کوو سینه‌ما که کۆی کرداره‌کانی ئه‌و به خۆی نیشان دهدهنهدوه به بێ ئه‌وه‌ی که ئاگادار بێت که خه‌ریکه نمایشێکی زۆر سه‌ره‌تایی له ناخودئاگای خۆی به خۆی نیشان ده‌داته‌وه.
له ساڵی ۱۹۷۵دا،کریستیان مێتز،کتێبی”ده‌روونشیکاری و سینه‌ما:نیشان گه‌ری خه‌یاڵی”[۳۸] بڵاو کرده‌وه که یه‌که‌مین کتێبی سیستماتیک بوو بۆ به کارهێنانی ده‌روونشیکاری له بواری سینه‌مادا. هه‌ر وه‌کوو باودری،مێتزیش لایه‌نگری شوبهاندنی[۳۹] شاشه و ئاوێنه پێکه‌وه بوو. و ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد که بینه‌ر له رێگای ماشینی سینه‌ماوه،ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کات و ساتیهاوشوناس گری پێش قۆناغی ئۆدیپی،واته ئه‌و کاته خه‌یاڵیه‌ی که تێێدا مناڵی ساوا بۆ یه‌کم جار خۆی وه‌کوو مرۆڤێکی ته‌واو ده‌رک ده‌کات.
بهڵامهاوکات له روانگه‌ی مێتزهوه شوبهاندنی سینه‌ما و ئاوێنه پێکه‌وه ئه‌کتێکی ناته‌واو و عه‌یبداره. له کاتێکدا که ئاوێنه ئیماژی خودی بینه‌ر پرچ ده‌داته‌وه،سینه‌ما ئه‌و کاره ناکات. مێتز هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که له کاتێکدا که سینه‌ما به ناچار سیسته‌مێکی هێماییه که له نێوان بینه‌ر و جیهانی ده‌ره‌وه نێونجیگه‌ری ده‌کات،تیۆری قۆناغی ئاوێنه‌یی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سهردهمیپێش هێمایی که تێێدا مناڵ توانیی قسه کردنی نیه.
به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش،مێتز له‌سه‌ر گرینگیی ده‌روونشیکاری لاکانی بۆ لێکدانه‌وه‌ی سینه‌ما جه‌ختی ده‌کرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد که پێویسته پێوه‌ندی نێوان بینه‌ر و شاشه نه ته‌نیا له کانتێکستی خه‌یاڵدا به‌ڵکوو له له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کانتێکستی هێماشدا تیۆریزه بکرێت. بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌رکه مێتز چه‌مکی سه‌ره‌تاتکێی[۴۰] هێنا ئاراوه. مێتز باس له‌وه ده‌کات که پرۆسه‌ی بینین پرۆسه‌یه‌کی سهرهتاتکێیانهیه،به‌و واتایه که له سینه‌مادا هه‌رده‌م له نێوان سۆبژێکتی بینه‌ر و ئۆبژێکتهکهیدا مه‌ودایه‌ک هه‌یه که ئه‌وان لێک دوور راده‌گرێت. به واتایه‌کی تر شاشه‌ی سینه‌مایی ناتوانێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاوتێبرینهی بینه‌ردا هیچ په‌رچه‌کردارێکی هه‌بێت.
مێتز هه‌روه‌ها چه‌مکێکی که‌ی هێنا ئاراوه که بوو به سابتایتڵی کتێبه‌که‌ی: نیشان گه‌ری خه‌یاڵی. مێتز باس له‌وه ده‌کات که سینه‌ما شتێک ده‌رده‌خات که نادیاره. ره‌نگه شاشه‌ی سینه‌ما ئیماژگهلک نیشان بدات که واتای ته‌واوێتی[۴۱] ده‌گه‌یێنن به‌ڵام ئه‌و ئیماژانه ته‌واو خه‌یاڵی و ناراستهقینهن. له‌و جێگه‌یه‌وه که بینه‌ر ده‌زانێت که ئه‌و یه‌کگرتوویی و ته‌واوێتیه که لێره‌دا پێی پێشنیار ده‌کڕێت خه‌یاڵیه،ناچار ده‌بێت که له‌گه‌ڵ “هه‌ستێکی نه‌بوونی”[۴۲] ناچاریی له پرۆسه‌ی دیتنهکهدا رووبه‌روو ببێته‌وه.
مێتز له نێوان ئه‌و پرۆسه‌یه و ئه‌زموونی مناڵ(مناڵی نێر) له قۆناغی ئاوێنه‌ییدا شوبهاندنێک ده‌کات. کاتێک که مناڵ بۆ یه‌که‌م جار چاو له ئاوێنه ده‌کات و خۆی وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی یه‌کگرتوو ده‌ناسێت،هاوکات ئاگاداریش ده‌بێته‌وه که ئه‌و له دایکی جیاوازه و دایکی ئه‌و ئاله‌ته پیاوانه‌یه‌ی که سه‌رده‌مێک ئه‌و وایده‌زانی هه‌یه‌تی نیه‌تی. چوون بۆ ناو سهردهمیهێمایی،سه‌رکوت کردنی مه‌یلی مناڵ بۆ دایک و پێکهاتنی ناخودئاگا له ئهنجامیئهو سه‌رکوتکردنه له خۆ ده‌گرێت.هاوکات له‌گه‌ل سه‌رکوت بوونی مه‌یلی مناڵ بۆ دایکی،مه‌یلێکی تر له مناڵ‌دا درووست ده‌بێت: ئێستا سۆبژێکتی قسه‌که‌ر ده‌ست ده‌کات به گه‌رانێکی دوور و درێژ به دوای ئۆبژێکتێکی گومکراودا،ئه‌و ئۆبژێکته گومکراوه هه‌ر ئه‌و دایکه‌یه که ئه‌و بۆ به ده‌ست هێنانی شوناسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی لێهه‌ڵگرتبوو.
کاتێک مناڵ دچێته سهردهمیهێماییهوه توانایی قسه کردنی هه‌یه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا مناڵ ده‌بێ بۆ یاساکانی باوکی(که هه‌ر یاسانی کۆمه‌ڵگان) سه‌ر دابنوێنێت. چوون بۆ ناو سهردهمیهێمایی،چوونه بۆ ناو هه‌رێمه‌کانی یاسا،زمان و نه‌بوون،که ئه‌و هه‌رێمانه‌ش به توندی پێکه‌وه گرێدراون. به‌و پێیه چوونه ناو سهردهمیهێمایی ئاگاداربوونهوهیهک سه‌باره‌ت به جیاوازیه ره‌گه‌زیه‌کان و “خۆیه‌کی له‌ت له‌ت”[۴۳] له خۆ ده‌گرێت. لێره‌دا تێگێشتنی سه‌ره‌تایی له “خۆ” لێوایلێوه له هه‌ستی نه‌بوون.
کاتێک کور به هه‌ڵه واتێده‌گات که دایکی(یان خوشکی)یه‌خته کراوه،هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یه که ئه‌و شته‌ی که دیتوویه‌تی ره‌تی بکاته‌وه،واته ئه‌و واده‌زانێت که دایکی یه‌خته کراوه بهڵامهاوکات ده‌شزانێت که ئه‌و بیرۆکه‌یه درووست نیه. لێره‌دا دوو رێگا له بهردهمیکوردایه. یا جیاوازی دایکی له‌گه‌ڵ خۆی قه‌بووڵ ده‌کات و مه‌یلی خۆی بۆ دایکی به‌و زانسته‌وه که رۆژێک ئه‌ویش ژنێک بۆخۆی به ده‌ست دێنێت سه‌رکوت ده‌کات،یان جیاوازی دایکی له‌گه‌ڵ خۆی ره‌ت ده‌کاته‌وه و به‌رده‌وام پێی واده‌بێت که دایکی ئاله‌تی پیاوانه‌ی هه‌یه(که له ئهنجامیئهوه دا کور تووشی فێتیشیزم ده‌بێت). تاکی فێتیشیست له جیاتی بیر کردنه‌وه به کێماسیهکهی دایکی،لا ناو مێشکی خۆیدا ئیماژێکی ئارخهیانکهر له به‌شه‌کانی تری جه‌سته‌ی دایکی وه‌کوو مه‌مکه‌کانی یا لاقه‌کانی درووست ده‌کات. ئه‌و کوره هه‌روه‌ها له جه‌سته‌ی دایکی جه‌سته‌یی فاڵیک[۴۴] ساز ده‌کات،به‌و شێوه‌یه که جه‌سته‌ی دایکی له‌گه‌ڵ ئیماژگه‌لی فاڵیک وه‌کوو که‌وشی پاژنه به‌رز وێنا ده‌کات. له‌و رووه‌وه تیۆریسیه‌نه‌کانی فیلم بۆ نیشان دانی ژنی ئه‌فسووناوی له ناو فیلم‌دا له تیۆری ژنی فاڵیک(خاوه‌ن ئاله‌تی پیاوانه)که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.[۴۵]
به بروای مێتز،تراژدی ئۆدیپی له ناو سینه‌مادا نه ته‌نیا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زاتی ئۆدیپی گێرانه‌وه‌دا به‌ڵکوو به گرینگیه‌کی زۆرزیاترهوه له پێوه‌ندی نێوان بینه‌ر و شاشه‌دا دووباره چالاک ده‌بێته‌وه. گێرانه‌وه له زاتی خۆیدا ئه‌کتێکی ئۆدیپیه چونکه تێیدا هه‌رده‌م پێشره‌وێکی نێر بونی هه‌یه که دوای چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانێک و زاڵ بوونی به سه‌ر نهبوونێکدا ،به سه‌رکه‌وتووییه‌وه له‌گه‌ڵ یاساکانی بابیهاوشوناس گری ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانێت نهخشگێره مێیه‌که کۆنتڕۆڵ بکات و هه‌ره‌شه‌کانی ئاشکرا بکات و له‌گه‌ڵی یه‌کێتیه‌ک پێک بێنێت.
بۆ ئه‌کتی گێرانه‌وه له کانتێکسێکی تر دا هه‌بوونی چه‌مکی “نه‌بوون” پێویسته،به پێی وته‌ی فۆرمالیستی رووسی،تۆدۆرۆڤ[۴۶]،ئامانجی ته‌واوی گێرانه‌وه‌کان ئه‌وه‌یه که مامکێک[۴۷] وڵام بده‌نه‌وه یان نه‌بوونێک قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه. ته‌واوی چیرۆکه‌کان به بار و دۆخێکه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که تێێدا بار و دۆخی هه‌نووکه ئاڵۆزه و قاره‌مانێک(ژن یا پیاو)، ده‌بێت کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات تا ئاسووده‌یی خاتر دووباره پێک بێته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه پێکهاته‌کانی گێرانه‌وه له خزمه‌تی سۆبژێکت دان بۆ زاڵ بوون به سه‌ر نهبوونێکدا.
بێجگه له‌مانه،حاشا لێکردن و فێتیشیزم که نیشانه‌ی قه‌یرانی ئۆدیپین له سینه‌مادا دووباره بهرههمدێنهوه. له دۆخی حاشا لێکردندا[۴۸]،بینه‌ر هه‌م بروای به بوونی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شتانه هه‌یه که له سه‌ر شاشه نیشان ده‌درێن هه‌م ده‌شزانێت که ئه‌وانه له راستیدا بوونیان نیه. به ئاگادار بوون له‌وه‌ی که سینه‌ما ته‌نیا شتگه‌لێک که بوونیان نیه نمایش ده‌دات،بینه‌ر(نێر) ده‌زانێت که ههستیهاوشوناس گری ئه‌و له‌گه‌ڵ ئیماژ ته‌نیا یه‌ک وه‌همه و له‌و دۆخه‌دا هه‌ستی خۆ بوونی ئه‌و ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای نه‌بوون داده‌مه‌زرێت. بینه‌ر که لیره‌دا ده‌زانێت رووداوه ره‌سه‌نه‌کان،واته رووداوه راسته‌قینه‌کانی دونیا ده‌ره‌وه، لیره‌دا بوونیان نیه،ئه‌و نه‌بوونه به فێتیشی کردنی خۆشه‌ویستی خۆی سه‌باره‌ت به سینه‌ما قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه. له روانگه‌ی مێتزهوه رۆڵ[۴۹]ی ئه‌و حاشا لیکردن و فێتیشیزمه له پرۆسه‌ی نواندنه‌وه‌ی جیهانی راستی له لایه‌ن سینه‌ماوه زۆر گرینگ و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
تیۆری ئاپراتووس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که سینه‌ما ئه‌و شتانه‌ی که سۆبژێکت نیه‌تی بۆی قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه،سینه‌ما بۆ نه‌رم و نیان کردنه‌وه‌ی هه‌ستی له‌ت له‌ت بوون له ناو زه‌ینی سۆبژێکتدا یه‌کیه‌تیه‌کی خه‌یاڵی به‌و پێشنیار ده‌کات. پێکهاته گێرانهوهییهکانیش له رێگای درووست کردنی چیرۆکگه‌لێک که تێیدا ئۆبژێکتی گومکراو به ده‌ستی پێشره‌وێکی نێر(هه‌رده‌م به ساز کردنی یه‌کیه‌تی له‌گه‌ڵ ژنێک)دووباره به ده‌ست دێته‌وه،رۆڵی خۆیان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ده‌گێرن.
کۆنستانس پێنڵی،له ساڵی ۱۹۸۵دا و له وتارێکی خۆیدا له ژێر تایتڵی:”تیۆری فیلم و ماشینگه‌لی پیاوانه”[۵۰]،که تێیدا له تیۆری ئاپاراتووسی باودری و مێتز ره‌خنه‌ی ده‌گرت،ئاماژه به‌و خاڵه ده‌کات که “نیشانگه‌ری خه‌یاڵی” مێتز بۆخۆی ئاپاراتووسێکی پیاوانه‌یه که بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی هه‌ستی چیژ که ژن‌دا پێکهاتووه. دوا به دوای ئه‌وه‌ی که تیۆری نیشانگه‌ری خه‌یاڵی ده‌ستی کرد به کاریگه‌ری دانان له سه‌ر خوێندنه‌وه‌کانی فیلم له زانکۆکانی ئامریکا و بریتانیا،کێشه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد. ره‌خنه‌گران له چه‌ند به‌ره‌وه ده‌ست کرد به هێرش کردن: ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد که تیۆری ئاپاراتووس تیۆریه‌کی نامێژوویه که له دیاری کردنی راده‌ی بایه‌خی ئیماژدا گرینگی به‌شه نادیداریهکانی(وه‌کوو ده‌نگ) ئه‌زموونی دیتنی،له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌یانکوت که به‌کارهێنانی تیۆری ده‌روونشیکاری لاکان هه‌رده‌م درووست و کاریگه‌ر نیه. درێژخایه‌ن ترین و به‌هێز ترین ره‌خنه‌کان له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی فێمێنیسته‌وه گیران که به درووستی ده‌یانکوت تیۆری ئاپاراتووس به ته‌واوه رۆڵی ره‌گه‌زی داپۆشیوه.
[۱] Screen memories
[۲] Castration(ترسی منداڵی نێر له ره‌وتی گرێی ئۆدیپدا که تیێدا منداڵ له سه‌ر سۆز و خۆشه‌ویستی دایکی له‌گه‌ڵ بابی تێکه‌ڵی کێبرکێیهک ده‌بێ که به هۆی زیاتر بوونی هێزی باوک ئه‌و ترسه که منداڵدا ساز ده‌بێ که نه‌کا بابی ئاله‌تی پیاوانه‌ی ئه‌و ببرێته‌وه،واته یه‌خته‌ی کات،به کۆی ئه‌و ره‌وته له ده‌روونشیکاریدا ده‌کوترێ گرێی کهسترهیشن.)
[۳] Dissolve
[۴] Superimposition
[۵] Slow motion
[۶] Compulsion to repeat
[۷] Archetypes
[۸] ego
[۹] Super-ego
[۱۰] Neuroses(ئه‌و نه‌خۆشیه رهوانییانهی که بنه‌ماکه‌یان ترس و دڵه‌راوکێیه)
[۱۱] Subtext
[۱۲] Division
[۱۳] Double(به واتای ته‌بدیل بوون له یه‌که‌وه بۆ دوو،واته ده‌رهاتنی مناڵ له دۆخی ته‌نیا خۆ دیتن و گرتنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆبژێکتێکی ده‌ره‌کی،بۆ وێنه دایک)
[۱۴] Otto`s Rank
[۱۵] Divided self
[۱۶] به‌و واتایه که ئێستا مناڵه‌که زانیوێتی دایکی ئه‌و ئاله‌تی پیاوانه‌ی نیه واته جیاوازه له ئه‌و
[۱۷] Primal repression
[۱۸] Paralysis
[۱۹] Amnesia
[۲۰] Psycho
[۲۱] Marnie
[۲۲] Margaret Tarratt
[۲۳] خۆئازاردان
[۲۴] D.N.Rodowick
[۲۵] Ideological Effects of the Basic Cinematographic Apparatus
[۲۶] Identification
[۲۷] Reality Effect
[۲۸] Self
[۲۹] Selfhood
[۳۰] Misrecognition
[۳۱] Reflection
[۳۲] Mediation
[۳۳] Transcendence
[۳۴] The Apparatus
[۳۵] Anterior phase
[۳۶] Fusion
[۳۷] بار و دۆخێک که تێیدا مناڵ ناتوانێ مه‌مکی دایکی جیا و جیاواز له خۆی ببینێت به‌و واته‌یه که مناڵ پێیوایه ئه‌و مه‌مکه به‌شێک له ئه‌وه
[۳۸] Psychoanalysis and Cinema: The Imaginary Signifier
[۳۹] Analogy
[۴۰] Voyeurism(نهێنی بینی سێکسی،سۆبژێکت له دووره‌وه چاو له ئۆبژێکته سێکسیه‌که‌ی ده‌کات)
[۴۱] Completeness
[۴۲] A Sense of Lack
[۴۳] Self as Fragmented
[۴۴] به‌و واتایه که ئاله‌تی پیاوانه‌ی بۆ ره‌چاو ده‌کات
[۴۵] Double Indemnity,USA,1944
Body Heat,USA,1981
The Last Seduction,USA,1994
[۴۶] Tzvetan Todorov
[۴۷] Enigma(سڕ،راز)
[۴۸] Disavowal
[۴۹]Constance penley
[۵۰] Film Theory and the Bachelor Machines
