بهرههمیهێنری ژیرۆ له ده‌یه‌ی ڕابردوودا به نیاز و ویستێک بۆ گوتاری رادیکاڵ (Radical Discourse) سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی قۆتابخانه‌یی (schooling ) ده‌روه‌ست بووه. گۆتاری رادیکاڵ به شێوازێکی تیوریک ڕوانگه‌یێکی دمۆکراتیک و ئالؤز له ئاست و خواستی خوێندنگا دێنێته ئاراوه. کتێبی مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان خهرمانهیێکه له وتارگه‌لێک که پێستر له چاپ دراون که خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی ناواخنی بهرههمیوی ده‌خاته به‌رجاو. کتێبی ناوبراو ڕاڤه‌ی به‌رجاو و گرنگی بابه‌تگه‌لێک ده‌کات که بۆ تێگه‌یشتن له پرۆژه‌ی فیکری ژیرۆ زۆر بنچینه‌یی و سه‌ره‌کییه. له پرۆژه‌ی فیکری ژیرۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و ده‌وری خوێندنگا و مامۆستایان وه‌کوو کردهوهگهر (Agents) گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی(Radical Change) دێته ئاراوه.کتێبی”مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان” ده‌روه‌سته بۆ ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌ی فیکری ژیرۆ کههاوپێوهنده له‌گه‌ڵ جیهانگه‌لی ژینهوهرانه(lived World) و ئه‌زموونگه‌لی مامۆستایان و خوێندکاران، هه‌روه‌تر پێوه‌ندی به ئه‌و چه‌مکه‌وه هه‌یه که مینتار ماکسین گرین[۱] به دیمه‌نی فێرکاری(Landscapes of Learning) ئاماژه‌ی پێده‌دات. گرین قامک ده‌خاته سه‌ر هه‌ردوو شێوازی چه‌ندایه‌تی(What) و چۆنایه‌تی(How) په‌روه‌رده‌ی قۆتابخانه‌یی و هه‌روه‌ها شیوازێک که مامۆستایان وه‌کوو کردهڤانانی بیرکارانهیی (Reflective Practitioners) ده‌ور بگێڕن. ئه‌م چه‌شنه مامۆستایانهدهتوانن ببنه کردهوهگهرانی گۆتاری ئه‌خڵاقی و گۆرێنی بنه‌ره‌تی و رادیکاڵ، نه‌ک کرهدوهگهرانێ که هێماییانه چاودیڕی ده‌که‌ن.
په‌رتووکی “مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان” له چوار به‌شدا پێکهاتووه. به‌شی یهکهمیراڤهیێکی ئهندیشمهندانه به‌ڵام ناته‌واو له ئاسته‌کانی تیوری باو و نه‌ریتی په‌روه‌رده ده‌خاته ڕوو. له به‌شی دووه‌مدا که ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی راهێنانی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه(Critical Pedagogy) نائاساییانه تیشک ده‌خاته سه‌ر بڕێک پرس که بریتین له نڤیسار و هزری ڕه‌خنه‌گرانه و بهرههمیپائۆلۆ فرییهره. سێهه‌مین به‌شی په‌رتووکی ناوبراو، مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندانی گۆرانکار(Transformative Intellectuals) تاقی ده‌کاته‌وه و به‌مجۆره تێڕوانینێک لهسهرهاوپێوهندی فه‌رهه‌نگ و به‌رنامه‌ی داڕشتنی وانه‌وتنه‌وه(curriculum) دێنیته گۆڕێ. له‌م به‌شه، هه‌روه‌ها، پێویستی چاکسازی له داڕشتنی به‌رنامه‌یێک بۆ په‌روه‌رده‌ی مامۆستایان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. چواره‌مین به‌شی کتێبی “مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان” ئاسته‌کان و شیمانه‌کانی په‌روه‌ده‌ی قۆتابخانه‌یی راڤه ده‌کات. له‌م به‌شه جێ په‌نجه‌ی فیکری گرامێشی و هێزی شاراوه‌یی(Potential)ڕاهێنانی ره‌خنه‌گرانه دێته به‌ر باس.
چڕی، پانتایی و به‌رینایه‌تی باس و پرسه‌کانی توێژینه‌وه‌ی ژیرۆ زور مه‌زن و کارتێکه‌ره. هه‌رچه‌نده بهرههمیوی وه‌کوو پێشڤهچونێک له ڕووی تیوریکه‌وه داده‌نرێت که هه‌وڵ و تێکۆشانێکه بۆ ڕه‌چاوکردنی به‌رنامه‌ی داڕشتنی وانه‌وتن و ڕاهێنان و هه‌روها ئاماژه‌دانێکه بۆهاوردنه پێشی ڕێبازگه‌لێکی جێگره‌وه(Alternative) بۆ مامۆستایان، به‌ڵام ئه‌م کتێبه تاقمێک کێشه له خۆ ده‌گرێ. له ڕووی کۆمه‌ڵناسییه‌وه، ژیرۆ زۆرتر به ئاکام و ئه‌نجامه‌کانی په‌روه‌ده‌ی قۆتابخانه‌یی ده‌به‌سترێته‌وه تا پێکهاته و ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ی قۆتابخانه‌یی. وی هیچکات وسف و پێناسه‌یێکی ته‌واو و وردکارانه له ژیانی ژووری وانه ناداته ده‌سته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به پێی ئه‌و باسه‌ی که باسیل بێرنشتاین[۲] له باره‌ی تیوری به‌رهه‌مهێنانه‌وه و به‌رخوه‌دان ده‌ری ده‌خات، ئه‌م تیورییانه زۆرترهاوپێوهندن له‌گه‌ڵ فام کردنی ئه‌وه‌ی که ” چلۆن پێوهنییهکانی وزه‌ی ده‌ره‌کی له‌لایه‌ن ده‌زگا و سیستمێکه‌وه دیته کرن و ده‌گواسترێته‌وه”. له‌ولاوه ئه‌م تیورییانه له‌گه‌ڵ پێناسه و وه‌سفی گواستنهر یان ههڵگڕهوه پێوه‌ندییان نییه و به ته‌نێ له‌گه‌ڵ ناساندنی زرارهکانی پێوندی هه‌یه. (له‌سه‌ر گۆتاری ڕاهێنهنانه، ۱۹۷۸، ل. ۸-۱۰)[۳]. که‌وایه ئه‌م تیوریگهله له ده‌رهاویشتنی پێناسه‌یێک بۆ پێکهاتهگهل و ڕه‌وته‌کانی ڕاڤه‌گه‌لی خۆیان سه‌رنه‌که‌وتن. ئه‌م شێوازه ڕه‌خنه کتێبه‌که‌ی ژێرۆ-ش له خۆ ده‌گرێت.
له ڕووی سیاسییه‌وه، پرس و چمانهکانی به‌رده‌نگ و سیاسه‌تی گۆتاری بنه‌ڕه‌تی (ڕادیکاڵ) ده‌شێت بهێنرێنه به‌رباس. کۆی ئه‌م وتارانه له‌م کتێبه‌دا “مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان” زۆرتر بۆ مامۆستایانی چاوه‌ڕوانکراو (Prospective Teachers) و مامۆستایان به گشتی کارتێکه‌ر و دهسپێڕاگهیشتووتره له هه‌مبه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی تری ژیرۆ که پێشتر نووسراون. هه‌ر چۆنێک بێت، ژیرۆ پێ وایه پێگه‌ی سیاسی وی شیاو و بێ خه‌وشه، به‌هۆی ئه‌وه پێ وایه کاتێک که ئه‌و مامۆستایانه‌ی له ساتێکی تایبه‌ت و ههستومهنددا، به پێی تیوری ئه‌و، دامووده‌زگا و سیستمیپهروهرده له خوێندنگاکان‌دا شرۆڤه ده‌که‌ن، پێکهاته‌ی ئایدۆلۆژیکی کرده‌وه‌ی خۆیان فام ده‌که‌ن و پاڵنه‌ر و پشتگری تێڕوانینێکی سیاسی ڕادیکاڵ ده‌بن. گه‌له‌ک جار، ئه‌م بابه‌ته به گۆمانی من (نووسه‌ری وتار) شتێکی گرنگ نییه. زۆربه‌ی مامۆستایان له ئاست زمانی ڕێبازی ژیرۆ و فڕی به‌سه‌ر ژیانییانه‌وه تاڕاده‌یێک ناته‌بان، و جارجار-یش له به‌رامبه‌ر تیوری به‌رخوه‌دان و ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ژیرۆ ڕاده‌وه‌ستن و لێ په‌رێز ده‌که‌ن. ڕێبازێک که زۆر پێویسته ئه‌وه‌یه که تیوری به شێوازێکی سوودمه‌ند و واتادار به کرده‌وه گرێ بدات. له کاتێکدا ئه‌م په‌رتووکه هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ئاراسته‌کردنی وه‌ها ڕێبازێک، به‌ڵام هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌م ئامانجه‌ی نه‌پێکاوه.
به تێکڕایی، په‌رتووکی “مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان” ده‌رفه‌ت و ڕێکه‌وتێک بۆ خوێندکاران و مامۆستایان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له هزرڤانانی مه‌زنی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و هه‌روه‌تر ناسکردنی تێڕوانینی په‌روه‌رده‌یی جێگره‌وه.
سه‌ره‌ڕای کهماسیهتییهکانی کتێبی “مامۆستایان وه‌کوو بیرمه‌ندان”، خوێندکارانی کۆمه‌ڵناسی په‌روه‌رده، مامۆستایانی چاوه‌روانکراو و مامۆستایانی فهرمیپێویستە به وردی و تیژبینانه ئه‌م کتێبه بخوێننه‌وه.
تێبینی:
*سه‌رچاوه‌ی مانای دوو وشه‌ی کردهوهگهر و کردهڤانانی بیرکارانهیی: “فرهنگ اصطلاحات تخصصی نقد و نظریه ادبی”، دکتر بخت‌یار سجادی.
سه‌رچاوه‌ی وتار: ماڵپه‌ڕی: http://www.jstore.org
[۱] . Maxine Greene
[۲] . Basil Bernstein
[۳]. ‘’On Pedagogic Discourse“, 1987. pp 8-10.
