ڕۆژ بوو، به‌ڵام تاریكییه‌كی تاڵ له زه‌ینما تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوو. دایكم به ڕۆخسارێكی په‌رێشانه‌وه له په‌نجه‌ره‌كه ده‌ڕوانێ، من له ئه‌فسوونی ئه‌مڕۆ ده‌ترسام. كزه بایه‌كی سارد له ژووره‌كه ئه‌هات و ئه‌چوو. دایكم جار نه جارێ ده‌یزریكاند و قژه زه‌رده‌كانی ده‌جاوی. سه‌رما و سۆڵه یه‌كی ناوه‌خت هه‌موو گوڵی كراسهكهمیڕچاند و ده‌نكه ده‌نكه دایوهران. دایكم وتی: چهاوینێ فێنكێ. من دڵنیام قفڵی له ناخمدا ژه‌نگی هێناوه، له‌م ته‌مه چڕ و پڕه‌دا هیچێ نابینم، به غه‌یری خاڵۆ سه‌یفه وە ک دە عبایهک له به‌ر ئاوێنه‌كه‌دا ڕدێنی زروی خۆی سوور ده‌كا.
له مه‌مله‌كه‌تی میز و ڕهشاییداگیرم كردبوو. دایكم چورتی ئه‌دا كوت و پڕ ته‌قه‌ی درگاكه دایچڵهكان. گوێم شل كرد، خاڵۆم به جیڕه‌ی ناحه‌زی پووتینهكانی له پلیكانه‌وه سه‌ركه‌وت، سوێڵی به ددانە قیزە ونە کانی دەجوی ومن بێزم ده‌هات. حه‌وزه‌كه لیپاولیپ بوو له گه‌ڵا و ماسی. ماسییه‌كان له سه‌ر گهڵاكانا ئهخزانه ناو ده‌س شۆره‌كه. سه‌یفه پووتینه قوڕاوییهكانی له سه‌ر قاڵیهكه ئه‌ناو كرمگهلی جۆراوجۆر له قوڕه‌كه ئەهاتنە دەرێ و ئهتلێقانهوه. خاڵۆ سه‌یفه بۆنی ڕێقنهی ئه‌هات. به‌ڵام دایكم ده‌م و پلی ئهلێستهوه، سه‌یفه وتی: دارێیه سه‌گ باب وه‌ك ژنی حیز خوه‌ی دارقهواخ كردووه.
دایكم میاواندی: ئۆخه‌ی…هه‌ناسه‌یه‌كی درێژی دایه ده‌ر و بۆدڕنی ڕێقنه ئه‌و ناوه‌ی گرته به‌ر. دایكم وتی: له كوێ بهخێرییهت میزاندوویه خوه‌یا؟ خاڵۆم وتی: هه‌ر له‌م كه‌لاوه، دوێنێ شه‌و؛ ئه‌كه‌نین و ددانه زه‌رد و پیسه‌كانیان كه‌وتنه ده‌ر و من ڕهشامهوه. ڕام كرد و له پشت درگاكه‌وه خۆم داشارد و میزاندمه ناو شواڵهكهما، هه‌ستێكی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوو.
دوای ئه‌و حه‌زه گه‌رم و تاڵه دایكم هه‌میشه ڕانمیبه نقورچك له‌ت و په‌ت ئه‌كرد و من فێنكی و ژانی ڕانمم له ژێر په‌نجه‌ی گهرمیدایكم پێخۆش بوو. خۆشییه‌ك تێكه‌ڵ به ئازار.
دایكم ئهینووزاندهوه و ئهپرێقایهوه له ئامێزی سهیفهدا وە ک مار دە یفیشکاند و وتی: ئیتر هه‌ر خوهمانین خوایار بێ ئیتر ئه‌م ماڵه و من هی تۆین سه‌یفه گیان.
خه‌ڵك وه‌كوو كه‌ر وان، هیچ له خۆشه‌ویستی من و تۆ نافامن و قسه‌ی حەلەق وبەلەق ئەکەن.سه‌رم گێژی ده‌خوارد شڵه‌ژاوتر له هه‌ر كاتێ به پێی دزه خۆمم گه‌یانده ناو كۆڵان و ڕهشامهوه. به‌ره‌و كه‌لاوه‌كه لاره‌وه بووم ناو زگم لوولی ئه‌خوارد یه‌كێ بانگمیكرد؛ كا پاوشا بوو؛ كاپاوشا پیاوێكی مێهره‌بان و پاڵتاو له‌به‌ر به زستان وهاویندا پاڵتاوهكهی له‌به‌ریا بوو، پێستی دەستی وه‌كوو دڕك وا بوو به‌ڵام هه‌میشه بۆنی گه‌ڵا مێوی ده‌هات، منی خۆش ئه‌ویست.
كا پاوشا وتی: سه‌ما گیان دوێنی شه‌و زریكاندت زانیم؛ به‌ڵام ئه‌بێ ژیر بیت، ده‌سم له ناو له‌پی كا پاوشا ده‌رهێنا و هه‌ڕام كرده ناو كه‌لاوه‌كه له‌و مژه كهتانیهكانی بابام له بان سه‌رم بوون و ئیدی شتێكم نه‌دی. دیوارێ له دڵما ته‌پڵه‌ی كرد‌و وه‌ك هه‌ور گرماندی وڕما، دڵۆپێك تۆخ تكایه ناو ده‌مم، دیسان ژان و پێچی ناو زگم و ڕهشامهوه نازانم ئەو هه‌موو لمە لە ناو زگما چی بوو؟ كا پاوشا وتی: تف له‌و داوێن پیسه، تف له‌و گه‌واده‌ی سمێڵ حیزه. بێده‌نگی و خامۆشییه‌كی لاڵ چوار شه‌و له‌مه‌و پێش هه‌موو گیانمیگرته به‌ر. له سه‌رما ڕاچڵه‌كیم. دایكم له ژووره‌كه‌دا نه‌بوو، سكڵی قلیانهكه چزه‌ی ده‌هات، له بیرم نه‌و بابام له سه‌فه‌ره و نابێ بچمه ناو ژووره كه‌ی. ئه‌و ژووره هه‌میشه نیمچه تاریك بوو بەڵام وەها بوو بیرت دە کردەوە گڵۆپێکی تێیدا ههڵکراوە؛ كۆتره‌كه‌ی بابام باڵێكی ڕه‌ش و باڵێكی سپی بوو، نەخشهیەک لە سەر باڵە سپیەکەی بوو، سەیری دەریام ئەکرد چی تەنیا یەک شەپۆلیشی دیار نەبوو، سه‌یری دارستانم ئەکرد یەک گەڵایشی نەدەجووڵا، بەڵام کێوەکان ئەتەقینەوە و سوور سوور ههرەسیان دەکرد، تەواوی ساتە خۆشەکانم لەم ژوورەدا بوون.
لە ژوورە کەهاتمە دەر و درگای باڵهخانهكهم كرده‌وه سێبه‌رێكی زه‌لامم له‌سه‌ر دیواری حه‌وشه كه بینی به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه ده‌هات و هه‌ر گه‌وره‌تر دهبواوه، ڕام كرد و قیژاندم دایكم له حه‌وشه‌كه‌وه میاواندی: وس به دڵه شێت له پلیكانهكانهاتهسهر، هه‌ناسه‌ی بۆنی ڕێقنهی لێ ئه‌هات، دیسان میزاندمه خوهما و هێور بوومه‌وه، دایكم پووكاوڵێكی نایه ناو چاوما، یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی دادڕیابوو، هه‌ڵمێكی ڕێقنهیی لێ ده‌هاته دەر و ئازاری ئەدام و ئیدی ده‌مزانی ئه‌و شه‌وانه‌ی وا سێبه‌ره‌كه به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه ده‌هات دایكم منی به‌جێ ده‌هێشت و ئه‌چووه ژێر زه‌وییه‌كه‌وه. زاتم نه‌ئه‌كرد له جێگه‌كه‌م بجووڵێم. له‌و كاته‌وه فێر بووم ناونیشانی فرمێسكه‌كانم بگۆڕم و هه‌ستە کانم داشارم.
چاوم له شهوژهنهكه بوو، ئه‌مزانی بابامهاتووتهوه، هه‌میشه بهرلهئەوەی بابام بێته‌وه بۆنی یاس ته‌واوی كۆڵانی دائه‌پۆشی، چاوم ڕهشكهوپێشكهی ئه‌كرد به‌ڵام نه‌خه‌وتم، دایكم له ژێرزهوییهكه دابوو، بابام له سهربانهكهوههاته خوار و من باوه‌شم پێیا كرد؛گوتی: هێواش، هێواش، ده‌نگ مه‌كه با کەس هه‌تا بەیانی نه‌زانێ. بابام له سه‌ر یه‌ك جگه‌ره‌ی ده‌كێشا، نیگاكانی جۆرێكی تر بوون، به‌ڵام من دڵشاد بووم، له ئامێزیدا ئۆقره‌م گرت بابام سه‌یری قووڵایی ده‌كرد، پێڵووه‌كانم قورس بوون و خه‌وم لێ كه‌وت. هیچ كه‌س ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و تاریكییه‌ی وا لە دایكما بوو نه‌ئه‌هات. من سه‌یری تارماییم ده‌كرد، له پشت وێنه‌كه‌مدا ددانی عه‌قڵم كه‌وتبوو، باشاری ئه‌و ساته تهلیسما و یانه‌م نه‌ئه‌كرد وا لرخه‌لرخی مه‌رگ له هه‌ناسه‌ی بابامدا كاتی ئه‌برده سه‌ر. به‌یانی به‌خه‌به‌رهاتمه‌وه، حه‌وشه‌كه‌مان پڕ پڕ له ڕه‌نگی ماسی و بۆنی یاس. كاغه‌زێ به خه‌تی بابام له ژێر پێخهفهكهمدا خووساو ته‌ڕ نووسرا بوو: كوێنه‌ی ئه‌م ژیانه چراخان كه‌م، درگایه‌ك نیه بمكاتهوه سه‌ما گیان.
له‌و ڕۆژه‌وه وه‌كوو ئاوێنه‌یه‌ك شكاو هه‌زار كهرتم تێدایه، مژ ئاسمانی كه‌لاوه‌كه‌ی گرتبوو، ئه‌و ڕۆژه له هه‌موو ساته‌كانی ژیانمدا ئاماده بوونی تەواوی هه‌یه، نه هه‌ور ئه‌باری و نه خۆریش ده‌ر ئه‌كه‌وت. بابام هه‌ڵواسرابوو.
من له لای مه‌رگه‌وه بۆ ئه‌م ژیانه شۆڕ بوومه‌ته‌وه، بزه‌ی دایكم هێق ئه‌كه‌مه‌وه ،شیری مه‌مكه‌كانی هێق ئه‌كه‌مه‌وه، نه‌فره‌تم له‌و سوێڵ سووره‌ی گهواتهیه و نامۆیی خۆم هێق ده‌كه‌مه‌وه.
دایكم به مانتۆیهكی زه‌ردو نووساو به ئهنامیهوه له حه‌وشه‌كه چاوه‌ڕوانی سوێڵ قهیتانیهكهی بوو، ڕۆژێك، دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ و… هه‌ر نه‌هات، دایكم شه‌وانه له كهلاوهكهدا دڕكی ئهچاندو ڕۆژێكیش بۆ دواجار میاواندی و نینۆكه‌كانی له كهلاوهكهدا به جێ هێشت؛خۆشی دنیا سه‌ری تێ‌كردم. دایكم میاواندی و وتی:
داوه‌شی ده‌ڵه سه‌گ میزانته ناو ده‌م و پلما؛ من له تاریكیه‌كه‌دا شواڵهكهم هه‌ڵكێشا و نه‌موێرا لا بكه‌مه‌وه، گۆڕستان بهینێكه دایكمیله سه‌ر كورسییه‌ك داناوه و قوڕێكی ڕێقناوی لێ ده‌چۆڕێ.
سروه مه‌جیدی

عاالی بوو سروه نازاره که م .. قوربانی پێنووسه که ت بم یا ئه ونه زه ریف ئه نووسێ. هه ر بژی شێره ژنی وڵاته که م.به رده وام بی.
کوێنه ی ئه م ژیانه چراخان که م
درگایێک نییه بمکاته وه …….