ئاگر
هانێ باڵه‌کانم،
پێی هه‌ڵفڕه،
له‌وپه‌ڕ جه‌نگه‌ڵ تاریکایی، ده‌ستی تا لای خودا چووه.**
ره‌نگه دڵه‌ڕاوکێی هه‌رمان و نه‌مری ببێته هۆی دیاریکردن و ناولێنان له کات و ساته‌کان. مرۆڤ بۆ تێگه‌شتن له تێپه‌ڕینی کات و ده‌سته‌مۆکردنی زه‌مه‌ن، ده‌ستی دایه ده‌سته‌به‌رکردنی سات و ساڵ و مانگ. نه‌ورۆز یه‌کێک له‌و ناوانه‌یه که ناولێنان له کاته تایبه‌تییه‌کان، هه‌وڵ دراوه تێپهڕینهوهی کات و کۆتاییهاتن به‌سه‌ر ماوه‌یه‌ک له ماوه‌کانی جیهان، لایه‌نێکی مه‌عریفی بگرێته خۆوه. لایه‌نێک که مرۆڤی ده‌سته‌وه‌ستاو له‌پێناوی تێپه‌ڕینی کات، تێکۆشیوه مانایه‌ک بۆ نه‌مان داتاشێ و خۆی له بیرۆکه‌ی هه‌رمان بخافڵێنێ. بۆ ده‌ربازبوون له‌م گێره‌وکێشه‌ی مان و نه‌مانه جێژنێکی ئایینیی کۆن به‌ڕێوه ده‌چێت. جێژنێک به شوکرانه‌ی تێگه‌یشتن له زه‌مه‌ن و له لایه‌کیشه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت و رێچاره‌یه‌ک بۆ خۆده‌ربازکردن له دڵه‌ڕاوکێی تێپه‌ڕبوون له ته‌نگژه‌ی مان و نه‌مان.
هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ورۆز وه‌ک کاتێکی رۆژئه‌ژمێری یان ته‌قویمی، نابێته هۆی مه‌عریفه و پێناسه‌کردنی. رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز وه‌ک رۆژێکی کۆتایی زستان و سه‌ره‌تای به‌هار، شیکاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی نییه به‌ڵکوو قه‌تیسکردنی کاته و دابڕانه له نه‌ورۆز وه‌کوو ئایینێکی زه‌مه‌نی. بێرگسۆن وه‌کوو فه‌یله‌سووفێکی زه‌مه‌ن، ئه‌و بۆچوونه ئهرهستووییه له زه‌مه‌ن، که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جمین و جووڵه ههڵئهسهنگێندرێ، وه‌لا ده‌نێ و زه‌مه‌ن له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ و جمشتی ناخی مرۆڤ شیکاری ده‌کات. ئه‌م کاته کاتێکی تهقویمینییه به‌ڵکوو زه‌مه‌نێکی ئوستووره‌ییه. له بازنه‌ی تێگه‌یشتنی بێرگسۆنی زه‌مه‌ندا، نه‌ورۆز ده‌بێته یاد و بیره‌وه‌ری و دڵه‌ڕاوکێ. نه‌ورۆزی رۆژئهژمێرانه رۆژی شتومه‌که، رۆژی رازاندنه‌وه‌ی ماڵ نه‌کوو حاڵ.
مرۆڤ تاقه‌ت و بڕشتی ئه‌وه‌ی نییه که نه‌ورۆز وه‌کوو ساتێکی ده‌روونی بگوێزێته ناو ناخیه‌وه به‌ڵکوو به گرێدانی نه‌ورۆز به که‌لوپه‌ل و شتومه‌ک یان جلوبه‌رگ یان که‌ژوکێو، خۆی له بهههناویکردنی زه‌مه‌ن ئهخافڵێنێ. زه‌مه‌نی هه‌ناوی به‌هیچ پێوانه‌یه‌ک ناپێوێندرێ و له چه‌ندێتیدا ناگونجێندرێت. زه‌مه‌نی هه‌ناوی دڵه‌کوته و په‌له‌قاژه‌ی منداڵێکه بۆ دیتنه‌وه‌ی گۆی مه‌مکی دایکی، دڵه‌کوته و ناسهبووری باخه‌وانێکه بۆ پشکووتنی گوڵێک، بێتاوشتی دڵێکه بۆ جێ‌ژوان، دڵهخورتهی مه‌ودای سێوێکی کاڵه تا سووربوونه‌وه له لقی دارێکدا. په‌له‌ی ده‌ستێکه بۆ کردنه‌وه‌ی درگایه‌ک، دڵه‌خورپه‌ی هه‌ڵبژاردنی رێگایه‌که له دووڕێیانه. په‌له‌ی ده‌ربڕینی گله‌یی و گازنده‌ی دێرگهیشتنی هه‌نگاوێکه. دڵه‌ڕاوکێی گه‌روویه‌که که تیژیی چه‌قۆی داعشێک تاقی ده‌کاته‌وه، په‌له‌ی چاوێکه بۆ فیشقه‌ی خوێن له گه‌رووی باوکێک، خنکانی قیژه‌ی کچێکه له ژێر سامیئهمیرێک به‌ناو ئهبووخودا.
زه‌مه‌نی نه‌ورۆزی زه‌مه‌نێکی برێگسۆنی و هه‌ناوییه که زه‌مه‌نی یاده. یادی ده‌ستی ماندوو، یادی دابڕان، یادی مه‌وداکان. یادیهاتنهوهی ههزارپاتهی نه‌ورۆز و ههزارپاتهبوونهوهی هه‌ڵه و هه‌له مێژووییه‌کان. ههزارپاتهبوونهوهی دیکتاتۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ویستی بڕشتبڕی ده‌سه‌ڵات و بهخودابوونهوهی مرۆڤ. شه‌ڕی بێئاکامیحهقیقهیه سواوه‌کان. بزربوونهوهی ئاشتی و ئازادی له جیهاندا وه‌کوو شڕۆڵه میراتێکی موژده‌دراو.
کات که پرسیارمان لا ناخولقێنێ و وه‌کوو ئاڵوگۆڕێکی سروشتی دێت و به‌سه‌رماندا تێ ده‌په‌ڕێ، نابێته زه‌مه‌نی بوون و تێفکرین و پرسیار. زه‌مه‌نی پرسیار زه‌مه‌نی هه‌ناوییه که مێژووی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ ئه‌گێڕێته‌وه. ئه‌م زه‌مه‌نه لواویی ئه‌وه‌ی هه‌یه رۆژێکی نوێ و ساڵێکی تازه به دیاری پێشکه‌ش به جیهان و مرۆڤ بکاتن نه‌کوو زه‌مه‌نێکی ههزارپاتهی رزیو. زه‌مه‌نی رۆژئهژمێرهکان پێوانه‌یه‌که بۆ چهندپاتهبوونهوه و که‌ڵکه‌ڵه‌ی تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن. ئه‌م زه‌مه‌نه نابێته یاد، نابێته شوناس. زه‌مه‌ن بۆ بهشوناسبوونی سه‌ره‌تا ده‌بێ ببێته بابه‌تێکی هه‌ناوی تا ببێ به یاد. نابێته یاد تا نه‌بێ به بیرۆکه، نابێ به بیرۆکه تا نه‌بێ به وشه، نابێ به وشه تا نه‌بێ به زمان واته ببێ به زه‌مه‌نێکی ره‌وایی. مه
ویرژیل، که ئینیاس ده‌نێرێ بۆ دۆزه‌خ، لقێکی زێڕینی پێ ده‌به‌خشێ. ئینیاس که له ده‌روازه‌ی دۆزه‌خدا، له قووڵایی ترسناکی جه‌نگه‌ڵێکی بێبگار و تاریک و بێزهمهندا ون ده‌بێت، له نێوان ره‌شایی لق و پۆپی دارستاندا، بریقه‌ی لقێکی زێڕین به‌دی ده‌کات که به ئاگره‌وه ئاوسه. لقی زێڕینی هه‌نووکه‌ی ئێمه نه‌ورۆزه به مه‌رجێک که ببێ به زه‌مه‌نێکی هه‌ناوی. تێگه‌یشتن له نه‌ورۆز وه‌کوو زه‌مه‌نێکی وه‌ک خۆی و ره‌ها له هێماکان؛ دابڕاو له په‌رۆشیی په‌سڵان و گوێزتنه‌وه بۆ دواجار. تێگه‌یشتن له نه‌ورۆز وه‌کوو لقی زێڕینی زه‌مان بۆ رزگاربوون له سێحری چه‌ندپاتبوونه‌وه. بۆ رزگاری له تهلیسمیمهعریفه داسه‌پاوه سه‌قه‌ته‌کان. نه‌ورۆز وه‌کوو لقی زێڕین که ئاماژه ئه‌دات به گه‌نجینه‌ی مه‌عریفه و ناسیاری تازه‌ی جیهان.
* ئاماژه‌يه به لقی زێڕين The Golden Bough که لقێکی ئؤستوورهييه. جيمز جۆرج فريزر کتێبێکی به‌م ناونيشانه نووسيوه: فریزر، جيمزجورج، شاخه زرين، ترجمه کازم فيروزمند، تهران: انتشارات آگاه، ۱۳۸۳
** حه‌مه ساڵه‌ی سووزه‌نی
