پیاوەکە گوتی: “تو دەستبەسەری.”
پیاوەکەیتر گوتی: “نه‌ء. تۆ دەستبەسەری.”
پیاوی یەکەم گوتی: “ئه‌ی نییه. سەرەتا تۆ دەستبەسەر کرای.”
پیاوی دووهەم گوتی: “من دەستبەسەر نەکراوم. تۆ دەستبەسەری.”
پیاوی یەکەم گوتی: “هەر ئائێستا دەستبەسەرت دەکەم.”
پاشان دەستی پیاوی دووهەمی گرت.
پیاوی دووهەم گوتی: ” نەء. هەر ئێستا من تۆ دەستبەسەر دەکەم.”
ئه‌ویش دەستی پیاوی یەکەمی گرت.
پیاوی دووهەم گوتی: “دەستم بەردە.”
پیاوی یەکەم بە مه‌رجێک دەستی پیاوی دووهه‌م به‌رده‌دا که ئه‌ویش دەستی بەردا. پیاوی سێهەم هه‌ڵیدا: “من هەرکتان دەستبەسەر دەکەم.”
پیاوی یەکەم گوتی: “نا.”
پیاوی دووهەم گوتی: “نه‌ء.”
پیاوی سێهەم گوتی: “بەڵێ.”
پیاوی یەکەم بەرۆکی پیاوی سێهەمی گرت و ڕایدەوەشاند. پیاوی سێهەمی بێنه‌واش هه‌ر ده‌یبۆڵاند. پیاوی دووهەم بەرۆکی پیاوی یەکەمیگرت. ئەویش دەستی کرد بە ڕاوەشاندنی، پیاوی سێهەم له به‌رامبه‌ری ئه‌و هه‌موو ڕاوهشاندنهدا خۆڕاگرانه ده‌یبۆڵاند و شکاتی ده‌کرد بەڵام زۆر نادڵنیا.
پیاوی چوارەم گوتی: “بەسە. ئێوە دەبێ لە گەڵ من بێن. هەمووتان دەستبەسەرن.”
پیاوی دووهەم هەوڵیدا بەو دەستهی وا رەهایە، بەرۆکی پیاوی چوارەم بگرێ بەڵام پیاوی چوارەم خۆی لادا. پیاوی پێنجەم لە پشت سەری پیاوی چوارەمەوە بە ماتەمات خۆی نیشان دا، دەستی لە گەردنی پیاوی چواره‌م گرێدا و خەریک بوو دەیخنکاند. هەموو بە عەبەساوی، چاویان مۆلەق وەستابوو. پیاوی چوارەم وەک هێلکەی نەکوڵاو لە سەر عەرزەکە خەریک بوو تێکدەشکا. پیاوی دووهەم بەرۆکی پیاوی سێهەمی بەردا و پیاوی یەکەمیش بەرۆکی پیاوی دووهەمیبەردا. پیاوی یەکەم و دووهەم و سێهەم چاویان لە پیاوی پێنجەم کرد و پیاوی سێهەم گوتی: “خۆ تۆ خەریکە دەیکووژی.”
پیاوی پێنجەم گوتی: “هەر سێکتان دەستبەسەر دەکەم”
پیاوی شەشەم بە مستێک پیاوی پێنجەمی تخێڵی سەر عەرزهکه کرد: “ئه‌وه منم تۆ دەستبەسەر دەکەم.” بە دردۆنگییەوە چاوێکی له‌وانیتریش بڕی:
“ئێوەش دەستبەسەر دەکەم.”
پیاوی دووهەم و سێهەم بەرلەوەی پیاوی حەوتەم دەم بکاتەوە و بڵێ هەمووتان دەستبەسەر دەکەم بە تەورێکی سوورپیستەکان هێرشیان کرده سەری. پیاوی حەوتەم لە سەرەمەرگدا هاواری دەکرد و ده‌یگوڕاند. لە برینەکەی خوێن دەچۆڕا و له هه‌مان کاتدا له پیاوی یەکەم و شەشەم سکاڵای ده‌کرد بە خاتری ئه‌وه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان ڕاوه‌ستاون و به‌هانایه‌وه نه‌چوون و ته‌نانه‌ت تاوانباریانی ده‌کرد به‌وه‌ی یارمه‌تی پیاوی دووهه‌م و سێهه‌میان داوه. شتێکی سەیروسەمەڕەی لیچق لە دەمیپیاوی پێنجمەوه دەتکا دەرێ. پیاوی حەوتەم لە گەڵ دوایین هەناسەکانی ورتە ورتی بوو: “من دەبوو هەمووتانم دەستبەسەر کردایە”.
لە پڕێکدا پیاوی یەکەم جلەکانی داکەند و له گەڵ ژنەکەی دەستی کرد بە سێکس کردن.
ژنە ڕوو به پیاوه لە سەر تەختەکە راکشا و هه‌ر دوو لینگی وه‌ها خست و پیاوه‌ی ده‌ورووژاند. ژنە لاقی له لاقی پیاوههاڵاند و قفڵی کرد.
پیاوی سێهەم پرسی: “ئەوانه چ گوویه‌ک ده‌خۆن؟”
پیاوی پێنجه‌م ئێستا ته‌واو وه‌خۆ نه‌هاتبۆوه که پیاوی شه‌شه‌م مستێکیتری لێداوه. دەست و په‌نجه‌ی ته‌واو پیس بوون.
پیاوی سێهەم گوتی: “سێکس له ناو ئاپۆره‌ی خه‌ڵکدا تاوانە. من ئێوە تاوانبارانی جنسی دەستبەسەر دەکەم.”
پیاوی یەکەم لە پاڵ ژنەکەی هەستا وهاشاوڵی بۆ پیاوی سێهەم هێنا. ئەو جووتە ئامبازی یەک بوون و له یه‌کیان هه‌ڵدا. پیاوی سێهه‌م قێزی ده‌هاته‌وه له جه‌سته‌ی ڕووتی پیاوی یه‌که‌م. ئەو هەموو هەوڵی خۆی ده‌دا بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی له گیانی پیاوی یه‌که‌م که‌وێ تێیههڵدا و ده‌ستبه‌سه‌ری کا ئەوەش له کارێکی نامومکین ده‌چوو، لە راستیشدا ئەو بێ ئەوەی دەستی وێی که‌وێ بە هەر لەونێکی ده‌کرا خەریکی تێهه‌ڵدانی بوو. بێجگە لە پیاوی دووهەم هه‌موو ئه‌وانیکه سەریان سووڕمابوو، پیاوی دووهەم رووی کردە پیاوی شەشەم و گوتی باشتر له‌و ده‌زانێ که چۆن ده‌کرێ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی له جه‌سته‌ی که‌سێک که‌وێ تێیههڵدا تەنانەت زۆر باشتر لەو شه‌ڕه‌ی وا پیاوی سێهەمیش دەیکا. پیاوی یەکەم خێرایه‌کی وه‌خۆهاته‌وه، پڕی دا گوێچکەی پیاوی سێهەم و سەری سووراند و مڵی تێکشکاند. پیاوی سێهەم وەک هه‌ورێکی تەڕ ههڵگڵۆفرابوو. پیاوی یەکەم گورجێ دەستبەسەری کرد. پاشان پیاوی چوارەم و پیاوی پێنجەم و پیاوی حەوتەمیشی دەستبەسەر کرد.
پیاوی شەشەم گوتی “تۆ ناتوانی مردوو دەستبەسەر کەی”.
پیاوی دووهەم گوتی: “هەروەها ناتوانی عیسانێکی لە هۆش خۆ چووش دەستبەسەر کەی.”
پیاوی یەکەم گوتی: “من هەرکەسم پێخۆش بێ دەستبەسەری دەکەم.”
پیاوی دووهەم گوتی: “نه‌ء. من هەر کەسێکم پێخۆش بێ دەستبەسەری ده‌کەم.
پیاوی شەشەم گوتی: ئه‌ی نییه. من دەتوانم. دەتوانم هەرکەسێکی بمهه‌وێ دەستبەسەری کەم. دەتوانم ته‌واوی دونیاش دەستبەسەر کەم.”
پیاوی پێنجەم بە گێژییهوه گوتی: “من دونیا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌م.”
پیاوی شەشەم گوتی: “ئه‌ی نییه ئەوە منم کە دونیا دەستبەسەر دەکەم.” ئەو قۆنداخه تفه‌نگێکی له سه‌ری پیاوی دووهه‌مدا و گوتی: “من کەشکەڵانیش دەستبه‌سەر ده‌کەم.” ئەو چەکەکەی بەرەو لای پیاوی پێنجه‌م وه‌رسووڕاند و تەقەی لێکرد. زگی پیاوی پێنجەم بەو خوێنە گەش و سوورەوه ئاوێتەی زه‌وی بوو. پیاوی شەشه‌م گوتی: “بە زووترین کات دەمهەوێ دوایین پەڵەی شوورەیی جیهان لە سەر گۆی زه‌وی بشۆمەوە. دەمهەوێ مانایەکی درووست لە هەرمانتان بەره‌وڕوو دانێم و فێری رێز و حورمەت و هێزتان کەم.”
پیاوی شەشەم چەکەکەی لە فیشەک به‌تاڵ کرد و هەمدیسان پڕی کردەوە و لولەی چەکەکهی خستە ناو ده‌می.
پیاوی یەکەم له ژنه‌که‌ی زیت بۆوه. ژنەکەی خەوتبوو.
دی.هارڵن وێڵسن/ و: ئەنوەر عەرەب
